کولبرنیوز | Kolbarnews
5.7K subscribers
13.3K photos
13.5K videos
302 files
8.4K links
اخبار را به اینجا بفرستید:

@kolbar


وب‌سایت:
https://www.kolbarnews.com

تلگرام:
http://t.me/kolbarnews

اینستاگرام:
https://www.instagram.com/kolbarnews

فیسبوک:
https://www.facebook.com/kolbarnews1

توییتر:
https://twitter.com/Kolbarnews
Download Telegram
Forwarded from اتچ بات
#بۆنی_سووتان

ن:#ئەفشین_نەدیمی

که دەلاقەی ژوورەکەم کرده و سەیرێکی ناو حەوشەی ماڵەکەمان بکەم یەکسەر هەستم به بۆنی سووتان کرد، که بۆنێکی زۆر ناخۆش و ناحەز بوو لام.
بۆنی سووتانی لێنووس
بۆنی هه ڵپڕووزانی پرچ
بۆنی سووتانی قوماش
و چەند بۆنێکی ناخۆشی دیکه.هەر چی له دەلاقەی ماڵەوه سەیری دەوروبەرم کرد نه ئاگرێکم بینی و نه دووکەڵێکیشم له دوور و نزیکەوه بینی. زۆر ترسام و یەکسەر له ماڵ هاتمه دەرەو و به چوار دەوری ماڵدا گەڕام بەڵام هیچم نه دیەوه و لەو کوڵانەی ماڵی ئێمه هیچ ئاگر و دووکەڵێکی لێ نەبوو.
بە خۆمم گوت وله ناومێشکم دا وا بیرم کردەوه که ڕەنگه له کۆڵانی دەوروبەر بێت جا کۆڵانی خوارێ یان سەرەوه ئەوەم نەدەزانی. که هیچم نەدیەوه یەکسەر هاتمه ماڵەوه و به پەله چوومه ناو ژوورەکەمەوه و خۆم گۆڕی،بەڵام ئەو بۆنی سووتانه زۆر ئاڵۆزی کردبووم دوای ئەوەی جل و بەرگم له بەر کرد یەکسەر چووم بۆ ناو بازار .گوتم با هەواڵێ بزانم ، که چی هەر چی له ماڵی خۆمان و له کۆڵانەکەی خۆمان دوور دەکەوتمەوه بۆنی سووتان هەر دوایی نەدەهات . بۆ خۆم هێندێ جار وابیرم دەکردەوه که ڕەنگه ئەوه له ناو گەڕەکدا کەسێک جل و بەرگی کۆنی ساڵانی ڕابردووی منداڵەکانی ئاگر دابێت و ئەم بۆنه ناحەزەش هی ئەوه بێ.
بەڵام که گەڕەکی خۆمانم به جێهێشت و به دوای دا دوو گەڕەکی دیکەشم تێپەڕان بەڵام ئەو بۆنه ناحەزهەر دوایی نەدەهات.
که گەیشتمه ناو بازاڕ بینیم خەڵکی دیکەش هەر هەموویان وەکوو من به دەس ئەم بۆنه ناخۆشەوه به وەڕەز هاتوون و سەرسامیشن لەوەی که کەس نازانێ ئەم بۆنی سووتان و بۆنی پڕووزه له کوێوه دێن.
پاش چەند ساعەتێک که گەڕامه وه بۆ ماڵ و کۆمپیتەره کەم هەڵکرد و سەیری ماڵپەره هەواڵنێریەکانم کردو سەیری تۆره کۆمەڵایەتیەکانم کرد بینیم هەر هەموویان باسی سووتان دەکەن ،بەڵێ باسی سووتان، باسی سووتانی منداڵانی پۆلێکی خویندن له قوتابخانەی سەرەتایی گوندی شیناوێی پیرانشار .بەڵێ باسی سووتانی منداڵانێ که تەمەنی هەموویان له ژێر ۱۳ ساڵ بوو .
له سەر تۆڕه کۆمەڵایەتیەکان هەر کەسێ به جۆرێ باسی دەکرد و هەر کەسێ به جۆرێ باسی ژمارەی ئەوانی مردوون و ئەوانی بریندارن دەکرد. به ڵام ئەوەی دیار بوو ئەوه بوو که منداڵانی پۆلێک له ناو ئاگردا سووتاون، و ئەم بۆنی سووتانەش بۆنی سووتانی کتێبی منداڵانی ئەو قوتابخانەیەو ،ئەو بۆنی پڕووزەش بۆنی هەڵپڕووزانی قژه خاوەکەی سەیرانی یەگانەیه و ئەو بۆنی قوماشه بۆنی هەڵقرچانی کراسه چیتەکەی سەیرانه کە له ناو ئاگر دا دەسوتێت.
ئەو بۆنه ناحەزەش که له هەر هەموویان ناحەزترە بوو، بۆنی مردن بوو، بۆنی مردنی منداڵانی هەژار و بێ تاوان ،بۆنی سووتانی منداڵانی هەژار بوو له ناو بڵێسەی بێ بەزەیی ئاگردا.


بەفرانباری 1391

‎"کۆڵبەر نیوز"

‎اخبار و گزارشات مربوط به کولبران را از طریق زیر به ما ارسال کنید:

@Werme

@saral2

@Aresz2017

لینک کانال تلگرامی کۆڵبەر نیوز دنبال کنید:
https://t.me/joinchat/AAAAAENJFT_8C4fepYHErw
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#دوایین_سەنگەر


دەنگ: #کەریم_ئەحمەدی
شاعیر: #ئەفشین_نەدیمی
مونتاژ: #کارۆ_ئازادی

پێشکەش بە خۆراگری و بەرخۆدانی ژنانی شۆڕشگێڕی #عەفرین

@kolbarnews
Forwarded from اتچ بات
با من پێتان بڵێم ئەوانە لە کوێن!

#ئەفشین_نەدیمی

ئەوانە ڕۆژێک لە باکووری کوردستان لە ئامەد و جەزیرن دژ بە ئەرتەشی فاشیستی تورکیە بۆ دەستبەر بوونی مافی ڕەوای خەڵکی کورد شەڕ دەکەن و ڕۆژێکی دیکەش هەر لەوێ بەرانبەر بە دووهەمین ئەرتەشی ناتۆ بەرخۆدان دەکەن.

ئەوانە ئەمڕۆ لە هەموو ئەو سەنگەرانەی کە ئێوە لە شەڕی لە گەڵ داعش چۆڵتان کرد و هەڵاتن خەریک شەڕی دژ بە ترۆریسم و داعشن.
ئەوانە دوێنێ لەشەنگاڵ بوون و پشتیوانیان کرد لە هەموو ژن و منداڵێکی ئەو شارەو نەیانهێشت داعش چیتر ژنان و کچانی ئیزەدی بکات بە کەنیزەک و فتوای جیهادی نیکاحیان بۆ دەربکات.

ئەوانە ساڵانێک بە شەوان لە شاخەکانی قەندیل دەژین، سەرتان دابخەن و جوان وورد ببنەوە لە ژێر هەموو گابەردێک و لە بن هەر دار بەڕوێک دەیانبین کە سەر قاڵی شۆڕش و بەرخۆدانن.

ئەوانە ئەمڕۆ لە ناو دڵی هەموو ئەو شەرڤانانەن کە لە شاخ و لە شار لە کوردستان و لە تاراوگە سەرقاڵی خەبات و بەرخۆدانن، ئەوانە هەموو ڕۆژێک لە عەفرین و کۆبانین و میوانی ماڵە هەژارەکانن، نانا ئەوانە لە ناو دڵی حەڵکی بەش مەینەتی قامیشلون و لە قوتابخانەکانی ئەو شارە خەریکن وانەی کۆڵنەدان هەتا سەر کەوتن بۆ منداڵان دەڵێنەوە.
#ﻣﻦ_ﻭ_شەڕ

ﺑﻪ ﺩرێژﺍﯾﯽ ﺗﻪمەﻧﻢ شەڕﻡ ﺩﯾﻮﻩ
ﻟﻪ ﻧﺎﻭ شەڕﺩﺍ ﻟﻪ ﺩﺍﯾﮏ ﺑﻮﻭﻡ ﻭ
ﻟﻪ ﻧﺎﻭشەڕ ﺩﺍ ﺩﻩﮊﯾﻢ ﻭ
ﻟﻪ ﮔﻪڵ شەڕﺩﺍ ﮔﻪﻭﺭﻩ ﺑﻮﻭﻡ
ڕﯙﮊێک شەڕ ﺑﯚ ڕﻭﻭﺧﺎﻧﯽ ﺩﯾﮑﺘﺎﺗﻮﺭێک ﻭ
ﭘﺎﺷﺎﻥ ﺩﻩ ﺳﺎڵ شەڕ
ﺑﯚ ﮔﻪﯾﺸﺘﻦ ﺑﻪ ﺩﯾﻤﻮﮐﺮﺍﺳﯽ
ﺋﻪﻭﯾﺶ
ﺑﻪ ﺯﯙﺭﯼ چەک ﻭﺗﺎﻧﮏ ﻭﻗﺮﭼﻪﯼ ﻓﯿﺸﻪﮎ

ﺋﻪﻣڕﯙﺵ ﺷﻪڕﯼ
ﺋﺎﯾﺪﯙﻟﻮﮊﯾﮏ ﻭ
ﺷﻪڕﯼ ﮔﻪڕﺍﻧﻪﻭﻩﯼ مێژﻭﻭ ﺑﯚ ڕﺍﺑﺮﺩﻭﻭ
ﺋﻪﻭﻩﯼ ﻟﻪ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺋﻪﻡ ﺷﻪڕﺍﻧﻪﺩﺍ
ﺑﻮﻭ ﺑﻪﺷﯽ ﻣﻦ ﻭ ﺧﻪڵکی ﺩﯾﮑﻪﯼ ئەم وڵاتە
ﻫﯿﭻ ﻧﻪﺑﻮﻭ
ﺟﮕﻪ ﻟﻪ ﻣﺮﺩﻥ ﻭ ﺋﺎﻭﺍﺭﻩﯾﯽ ﻭ ﻣﺎڵ ﻭێرﺍﻧﯽ

ﺋﯿﺴﺘﺎﺵ ﺯﺍﻧﯿﻮﻣﺎﻧﻪ
ﺷﻪڕ ﻧﻪ ﺑﯚ ڕﻭﻭﺧﺎﻧﯽ ﺩﯾﮑﺘﺎﺗﻮﺭ ﺑﻮﻭ
ﻧﻪ ﺑﯚ ﮔﻪﯾﺸﺘﻦ ﺑﻪ ﺋﺎﺯﺍﺩﯼ ﻭ ﺩﯾﻤﻮﮐﺮﺍﺳﯽ
ﻧﻪ مێژﻭﻭﯾﺶ ﺩﻩﺗﻮﺍﻧﯽ ﺑﯚ ڕﺍﺑﺮﺩﻭﻭ بگڕێتەﻭﻩ

ﺷﻪڕ ﻟﻪﻡ ﻭڵاتە
ﺷﻪڕﯼ ﻧﻪﻭﺕ

ﺷﻪڕﯼ ﻗﺎﺯﺍﻧﺞ

ﺷﻪڕﯼ ﺳﻪﺭﻣﺎﯾﻪﯾﻪ .

#ئەفشین_نەدیمی

#کولبرنیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
#ﻣﻦ_ﻭ_شەڕ

ﺑﻪ ﺩرێژﺍﯾﯽ ﺗﻪمەﻧﻢ شەڕﻡ ﺩﯾﻮﻩ
ﻟﻪ ﻧﺎﻭ شەڕﺩﺍ ﻟﻪ ﺩﺍﯾﮏ ﺑﻮﻭﻡ ﻭ
ﻟﻪ ﻧﺎﻭشەڕ ﺩﺍ ﺩﻩﮊﯾﻢ ﻭ
ﻟﻪ ﮔﻪڵ شەڕﺩﺍ ﮔﻪﻭﺭﻩ ﺑﻮﻭﻡ
ڕﯙﮊێک شەڕ ﺑﯚ ڕﻭﻭﺧﺎﻧﯽ ﺩﯾﮑﺘﺎﺗﻮﺭێک ﻭ
ﭘﺎﺷﺎﻥ ﺩﻩ ﺳﺎڵ شەڕ
ﺑﯚ ﮔﻪﯾﺸﺘﻦ ﺑﻪ ﺩﯾﻤﻮﮐﺮﺍﺳﯽ
ﺋﻪﻭﯾﺶ
ﺑﻪ ﺯﯙﺭﯼ چەک ﻭﺗﺎﻧﮏ ﻭﻗﺮﭼﻪﯼ ﻓﯿﺸﻪﮎ

ﺋﻪﻣڕﯙﺵ ﺷﻪڕﯼ
ﺋﺎﯾﺪﯙﻟﻮﮊﯾﮏ ﻭ
ﺷﻪڕﯼ ﮔﻪڕﺍﻧﻪﻭﻩﯼ مێژﻭﻭ ﺑﯚ ڕﺍﺑﺮﺩﻭﻭ
ﺋﻪﻭﻩﯼ ﻟﻪ ﻫﻪﻣﻮﻭ ﺋﻪﻡ ﺷﻪڕﺍﻧﻪﺩﺍ
ﺑﻮﻭ ﺑﻪﺷﯽ ﻣﻦ ﻭ ﺧﻪڵکی ﺩﯾﮑﻪﯼ ئەم وڵاتە
ﻫﯿﭻ ﻧﻪﺑﻮﻭ
ﺟﮕﻪ ﻟﻪ ﻣﺮﺩﻥ ﻭ ﺋﺎﻭﺍﺭﻩﯾﯽ ﻭ ﻣﺎڵ ﻭێرﺍﻧﯽ

ﺋﯿﺴﺘﺎﺵ ﺯﺍﻧﯿﻮﻣﺎﻧﻪ
ﺷﻪڕ ﻧﻪ ﺑﯚ ڕﻭﻭﺧﺎﻧﯽ ﺩﯾﮑﺘﺎﺗﻮﺭ ﺑﻮﻭ
ﻧﻪ ﺑﯚ ﮔﻪﯾﺸﺘﻦ ﺑﻪ ﺋﺎﺯﺍﺩﯼ ﻭ ﺩﯾﻤﻮﮐﺮﺍﺳﯽ
ﻧﻪ مێژﻭﻭﯾﺶ ﺩﻩﺗﻮﺍﻧﯽ ﺑﯚ ڕﺍﺑﺮﺩﻭﻭ بگڕێتەﻭﻩ

ﺷﻪڕ ﻟﻪﻡ ﻭڵاتە
ﺷﻪڕﯼ ﻧﻪﻭﺕ

ﺷﻪڕﯼ ﻗﺎﺯﺍﻧﺞ

ﺷﻪڕﯼ ﺳﻪﺭﻣﺎﯾﻪﯾﻪ .

#ئەفشین_نەدیمی

#کولبرنیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Forwarded from اتچ بات
‍ ‍ #بۆنی_سووتان

ن:#ئەفشین_نەدیمی

که دەلاقەی ژوورەکەم کرده و سەیرێکی ناو حەوشەی ماڵەکەمان بکەم یەکسەر هەستم به بۆنی سووتان کرد، که بۆنێکی زۆر ناخۆش و ناحەز بوو لام.
بۆنی سووتانی لێنووس بۆنی
هەڵپڕووزانی پرچ
بۆنی سووتانی قوماش
و چەند بۆنێکی ناخۆشی دیکه. هەر چی له دەلاقەی ماڵەوه سەیری دەوروبەرم کرد نه ئاگرێکم بینی و نه دووکەڵێکیشم له دوور و نزیکەوه بینی. زۆر ترسام و یەکسەر له ماڵ هاتمه دەرەو و به چوار دەوری ماڵدا گەڕام بەڵام هیچم نه دیەوه و لەو کوڵانەی ماڵی ئێمه هیچ ئاگر و دووکەڵێکی لێ نەبوو.
بە خۆمم گوت وله ناومێشکم دا وا بیرم کردەوه که ڕەنگه له کۆڵانی دەوروبەر بێت جا کۆڵانی خوارێ یان سەرەوه ئەوەم نەدەزانی. که هیچم نەدیەوه یەکسەر هاتمه ماڵەوه و به پەله چوومه ناو ژوورەکەمەوه و خۆم گۆڕی،بەڵام ئەو بۆنی سووتانه زۆر ئاڵۆزی کردبووم دوای ئەوەی جل و بەرگم له بەر کرد یەکسەر چووم بۆ ناو بازار .گوتم با هەواڵێ بزانم ، که چی هەر چی له ماڵی خۆمان و له کۆڵانەکەی خۆمان دوور دەکەوتمەوه بۆنی سووتان هەر دوایی نەدەهات . بۆ خۆم هێندێ جار وابیرم دەکردەوه که ڕەنگه ئەوه له ناو گەڕەکدا کەسێک جل و بەرگی کۆنی ساڵانی ڕابردووی منداڵەکانی ئاگر دابێت و ئەم بۆنه ناحەزەش هی ئەوه بێ.
بەڵام که گەڕەکی خۆمانم به جێهێشت و به دوای دا دوو گەڕەکی دیکەشم تێپەڕان بەڵام ئەو بۆنه ناحەزهەر دوایی نەدەهات.
که گەیشتمه ناو بازاڕ بینیم خەڵکی دیکەش هەر هەموویان وەکوو من به دەس ئەم بۆنه ناخۆشەوه به وەڕەز هاتوون و سەرسامیشن لەوەی که کەس نازانێ ئەم بۆنی سووتان و بۆنی پڕووزه له کوێوه دێن.
پاش چەند ساعەتێک که گەڕامه وه بۆ ماڵ و کۆمپیتەره کەم هەڵکرد و سەیری ماڵپەره هەواڵنێریەکانم کردو سەیری تۆره کۆمەڵایەتیەکانم کرد بینیم هەر هەموویان باسی سووتان دەکەن ،بەڵێ باسی سووتان، باسی سووتانی منداڵانی پۆلێکی خویندن له قوتابخانەی سەرەتایی گوندی شیناوێی پیرانشار .بەڵێ باسی سووتانی منداڵانێ که تەمەنی هەموویان له ژێر ۱۳ ساڵ بوو .
له سەر تۆڕه کۆمەڵایەتیەکان هەر کەسێ به جۆرێ باسی دەکرد و هەر کەسێ به جۆرێ باسی ژمارەی ئەوانی مردوون و ئەوانی بریندارن دەکرد. به ڵام ئەوەی دیار بوو ئەوه بوو که منداڵانی پۆلێک له ناو ئاگردا سووتاون، و ئەم بۆنی سووتانەش بۆنی سووتانی کتێبی منداڵانی ئەو قوتابخانەیەو ،ئەو بۆنی پڕووزەش بۆنی هەڵپڕووزانی قژه خاوەکەی سەیرانی یەگانەیه و ئەو بۆنی قوماشه بۆنی هەڵقرچانی کراسه چیتەکەی سەیرانه کە له ناو ئاگر دا دەسوتێت.
ئەو بۆنه ناحەزەش که له هەر هەموویان ناحەزترە بوو، بۆنی مردن بوو، بۆنی مردنی منداڵانی هەژار و بێ تاوان ،بۆنی سووتانی منداڵانی هەژار بوو له ناو بڵێسەی بێ بەزەیی ئاگردا.


بەفرانباری ١٣٩١ هەتاوی

@kolbarnews

Forwarded from اتچ بات
#با_من_پێتان_بڵێم_ئەوانە_لە_کوێن!

#ئەفشین_نەدیمی

ئەوانە ڕۆژێک لە باکووری کوردستان لە ئامەد و جەزیرن دژ بە ئەرتەشی فاشیستی تورکیە بۆ دەستبەر بوونی مافی ڕەوای خەڵکی کورد شەڕ دەکەن و ڕۆژێکی دیکەش هەر لەوێ بەرانبەر بە دووهەمین ئەرتەشی ناتۆ بەرخۆدان دەکەن.

ئەوانە ئەمڕۆ لە هەموو ئەو سەنگەرانەی کە ئێوە لە شەڕی لەگەڵ داعش چۆڵتان کرد و هەڵاتن خەریک شەڕی دژ بە ترۆریسم و داعشن.
ئەوانە دوێنێ لەشەنگاڵ بوون و پشتیوانیان کرد لە هەموو ژن و منداڵێکی ئەو شارەو نەیانهێشت داعش چیتر ژنان و کچانی ئیزەدی بکات بە کەنیزەک و فتوای جیهادی نیکاحیان بۆ دەربکات.

ئەوانە ساڵانێک بە شەوان لە شاخەکانی قەندیل دەژین و بەڕۆژیش کەس نازانێ لە کام شاری کوردستان خەریکی ڕێکخستتن. سەرتان دابخەن و جوان وورد ببنەوە لە ژێر هەموو گابەردێک و لە بن هەر دار بەڕوێک دەیانبین کە سەر قاڵی شۆڕش و بەرخۆدانن.

ئەوانە ئەمڕۆ لە ناو دڵی هەموو ئەو شەرڤانانەن کە لە شاخ و لە شار لە کوردستان و لە تاراوگە سەرقاڵی خەبات و بەرخۆدانن، ئەوانە هەموو ڕۆژێک لە عەفرین و کۆبانێن و میوانی ماڵە هەژارەکانن، نانا ئەوانە لە ناو دڵی خەڵکی بەش مەینەتی قامیشلون و لە قوتابخانەکانی ئەو شارە خەریکن وانەی کۆڵنەدان هەتا سەر کەوتن بۆ منداڵان دەڵێنەوە.

٢٠١٨/١١/٠٧


تێبینی: ئەم نوسراوە کاتێک کە ساڵی ٢٠١٨ ئامریکا خەڵاتی دیاری کرد بۆ ئەو کەسەی کە شوێنی ئەم سێ کادرەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشکرا بکات نوسراوە، دووای ئەوەی ئەمڕۆش دووبارە ئەو خەبەرە بڵاوکراوەتەوە و لە لایەن دەوڵەتی ئامریکاوە خەڵات دیاری کراوە بۆ شوێنی ئەو سێ سەرکردەی پ‌ک‌ک، منیش بڕیارمدا دووبارە ئەم نوسراوە بڵاوبکەمەوە و پێیان بڵێم ئەوان لە کوێن.

#کولبر_نیوز
#kolbarnews
@kolbarnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتووێژی تایبەت لە گەڵ هاوڕێ #ئەفشین_نەدیمی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆڵبەر نیوز لە سەر بارودۆخی کۆڵبەران لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١

#کۆڵبەرنیوز
#kolbarnews
@kolbarnews