کتێبخانەی کوردی ئەوین @KURDISHeBook
4.54K subscribers
463 photos
12 videos
496 files
29 links
گه‌یشتن به‌ لوتكه، شه‌ونخوونی ده‌وێت
بەهێزترین کاناڵی کتێبخانەی کوردی👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽👇🏽

@KURDISHeBook
—------------------------
چریکەی ئەوین
@Cirikey_ewin
چێشتی مجێور
@Cesti_mcewr
ئارشیوی هەموو کاناڵەکان
@evinebook
Download Telegram
فەرهەنگی پێنووس
کاناڵێکی ژێدەرە و گەورەترین ئەرشیڤی فەرهەنگە کوردییەکانە و زیاتر لە ۲۰۰ بەرگ کتێبی بە هەموو زاراوەکان و لە زۆربەی بوارە زانستییەکاندا لە خۆ گرتوە

پێرستی فەرهەنگەکان

📘 فەرهەنگە ئانلاینەکان

📕 کتێبەکانی وشەنامە (١)

📒 کتێبەکانی وشەنامە (٢)

📗 کتێبەکانی وشەنامە (٣)

بۆ کەڵک وەرگرتن لە هەرکام لە پێرستەکان لە سەری کرته بکەن.

کاناڵ،    وشەنامە،    کـۆڕ
👍21
«جان پخشان» جان آزادی و کرامت انسانی است.

ما خواهان لغو حکم اعدام خانم پخشان عزیزی و وریشه مرادی می‌باشیم و امیدواریم کە گوش شنوایی برای شنیدن  موج گسترده مخالفت‌های مردمی، تشکل‌های صنفی، مدنی و اجتماعی کە همگی چنین خواستەای را در روزهای اخیر مطرح نمودەاند، وجود داشته باشد و شاهد اعلام برائت و آزادی پخشان عزیزی و وریشه مرادی باشیم.

مردم کوردستان ۱۴۰۳/۱۰/۲۴
👍29👏5🥰2💔1
هەشتی مارس،ڕۆژی جیهانی ژن، لە هەموو ڕزگاریخوازان و تێکۆشەرانی ڕێگاری ئازادی نیشتمانەکەم پیرۆز بێت
🥰6👍4
هەموو ڕۆژێ گوڵیان دەکوشت
خوێنی کەژ و هەردیان دەڕشت
بەڵام دواجار گوڵ نەفەوتا
کەژ هەر نەمرد
ئەوەی کە مرد شاسوڵتان بوو
ئەوەی ژیا ئەوەی هەرما کوردستان بوو. 
    ‌
🔥نەورۆزتان پیرۆز🔥
🥰12👍6👏3
🌹🌹بۆ یادی ۱۰ ی خاکەلێوه🌹🌹

هەندێ ئایین هەن،
بە بزەی خاچ و بە زەبری شمشێر،
قەت ڕێ ناکەنە دڵی دڵداران.
هەندێ سەرۆک هەن،
چ بە بانگەشە، چ زەخت و دۆلار
قەت ڕێ نابەنە ناخی هەژاران.
هەندێ تابۆ هەن، لە پاش سەدان ساڵ
نە لە بەر چاون، نە پیرۆز ماون.
بەڵام چەند ناو و چەند کارەسات هەن
هەتاهەتایە، دەرناچن لە دڵ
چون عەشق و خوێن و ئاواتەکانی گەلیان وا پێوە.
وەکوو ئەنفال و  وەکوو هەڵەبجە،
وەکوو چوارچرا و دەی خاکەلێوە...

🌹مامۆستا ڕەحیم لوقمانی🌹
👍15👎1
🥀🥀🥀پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین🥀🥀🥀
💔3
#بەخشەندە_کێن؟!

بەخشەندە کێن لە چ  ڕەشماڵێکدا دەژین
چ بەرگێکیان لەبەردایە،
بە زمانی کێیەوە دەدوێن؟!
ئێستا هەواریان لە کوێیە،
سبەی وە دووی ئەوانە دێن.. لەو بنارەوە ڕادەبرن
وەک کۆئەستێرەی کاکێشان بێ سەرەتا و کۆتایی دێن
وەکوو خولی شەو و ڕۆژان بێ پسانەوە بە ڕێدا هەر ئەسووتێن هەر ئەسووتێن خوێنی ئاڵی هەناوی کێن؟!
ئەوانە کێن؟!

بەخشەندە کێن؟
بۆ لە چیاکان ناپرسن
بۆ لە دارستانی سووتاو و باریکەڕێی گوندی خاپووری بەجێماو ناپرسن؟!
گەر ناترسن،
بۆ ناپرسن؟!
لە کێلی گۆڕستانەکان کە بەڕیزەوە وەستاون وا لەبەر پێی بەخشەندەکان دەست لەسەر سینگ ڕاوەستاون...

بەخشەندە کێن؟!
لە پیاوکوژی زیندانەکان بۆ ناپرسن!
لە پایەی دیوارەکانی شەقامەکان بۆ ناپرسن!
لە داربەڕووی ناو چیاکان بۆ ناپرسن!
لە مامۆستای قۆتابخانان بۆ ناپرسن؟!

لە ھەر ماڵێک،
لە هەر دایکێک،
لە هەر گۆڕستانێک کەوا کفنی خوێناوی بۆ چووبێ،
لە هەر بنارێک شۆڕەسوار هەڵمەتی لێوە بردبێ،
لە هەر بستێک لەو وڵاتەی نەبەزین ماچی کردبێ
بۆ ناپرســـــــن!

دە وەرن ساتێک ڕاوەستن بە چەپکە گوڵی سوورەوە
بە دەم تۆفان و خۆرەوە
کڕنۆش بەرن بۆ سەرکزی
بۆ ئەوانەی
بەخشەندە بوون بۆ ڕزگاری
بۆ سەربەرزی
👍6
Forwarded from چریکەی ئەوین
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📺 📺 وێنە فیلم (mp4)📺 📺
#مامۆستا_جەلال_مەلەکشا
هونراوە : پشکۆ یاسینی
🎤خوێندنەوە: خاتوو ڕووبار شەریفی🎤
🛠سازکردن: کتێبخانەی کوردی ئەوین🛠
@Cirikey_ewin
🥰4👏1
ئەمڕۆ ١٠ی خەزەڵوەر، ساڵڕۆژی کۆچی هەتایی "جەلال مەلەکشا"یە

كاروان! كاروان!
كێ نوستووه؟ كێ بێداره؟
ئەم ڕێگایەی پێدا دەچن،
هەر ڕێگا كۆنەكەی پاره
دەوروبەرتان گورگەلووره
چەقەڵ كاسەی سەر و گۆشتی دڵتان ئەخوا، ئەوەنده تاریكیی چڕه، جندۆكه كۆرپەتان دەدزێ، پێ نازانن
چاوتان لەناو تاریكیدا،
تا ئەم خواره هەتەر ناكات
بیرتان ئاسمانێكی تەسكه
هێنده بەرچاوتان تاریكه،
نازانن ڕۆژ له ئاسۆی كام پێدەشتەوه سەر هەڵدێنێ
هەر به تەشییه كۆنەكەتان دەیڕێسن و
له بیری نوێ، سڵ و سرک، هەر ئەڕۆن و هەر به ناخی قووڵی زوڵمەتا ڕۆ دەچن
چراكانیش كز ئەسووتێن
هێندێ چرایش چاوی گورگن
كاروان!
هۆ كاروانی سەرلێشێواو!
له شەوگاری ئەنگوستەچاو
گۆچانی شک دەلاقەیەک ناكاتەوه
مەشغەڵ مەشغەڵ،
مەشغەڵی بیر، چرای ئەندێشەتان هەڵکەن
ڕێگا و ڕەوتی هەنگاوەكانتان بگۆڕن، ئەم ڕێگایەی پێدا دەڕۆن،
زۆر كاروانی پێدا ڕۆیی و نەهاتەوه
كاروان!
بۆ كوێ ئەڕۆن! ؟
ئەم هەورازەی وەک مێرووله
پێدا ڕێكچەتان بەستووه،
دەتانباته هەڵدێرەكەی ساڵی پێشوو
ئەو بنارەش وا به ئێسک و كاسەی سەرتان داپۆشراوه،
دەگاتەوه....
💔13
یەکی نوامبر، ڕۆژی جیهانی #کۆبانی سەنبولی بەرخۆدان پیرۆز بێت
👇👇👇👇

#مانگی_ئازادی

مــانگی خەڵکی چــووزەرەی دەردا لە ژوور ئاسمـانەوە

مانگی مــن هەڵــدێ لە رۆژئاوای هـەناو و گـیانەوە

جێژنەیە و پۆلبەست دەبن مێلاقە سـوورەی رۆژهـەڵات

بـولـبولی هــیـوا لە ئــاســۆی وێـوە دێـــنــە ژوانـــەوە

چاوی رشت، سیلەی لە مێردەزمەی شەڕانی گرت گوڵم

فـیشــەکی کـردۆتە کلچێـوک، نایە نێو کـلـدانـەوە

دەسـت لـە نێو دەسـتی برای باکـوور و باشـووری وڵات

رەشبەڵەک دەگرن بە خرمەی رەخت و فیشەکدانەوە

دێنە ریزی گۆشتەزوونەی ژینەوەی ئەمجاری گەل

ئەو بـرینـانەی بـە قـامچـیی دوژمـنان دەکولانەوە

دەستی بەرداوە لە ئەژنۆ، شێری نوستوو راپەڕی

بـاوەشـی کـردووە بە باڵای بەرزی تـێکۆشــانـەوە

سەربەخۆییت خەون و تاسەی کۆنی کوردە، نیشتمان!

دێ تریفەی مانــگی ئازادی لـە لای کـــۆبانەوە

................................
#مانگی_ئازادی_هۆنراوەی_ئاوارەی_دوور_وڵات
#خوێندنەوەی_ئارام_مستەوفی
👍6
       
بەهار هەر دێ     


لە گیاندانا دەگوڕێنم بژی هەر کورد و کوردستان
بەگوللەی دژمنانی گەل دڵیشم بێتە ڕاوەستان

پشووی دواییم دەخوێنم بۆ گوڵ و گوڵزاری ئەم خاکە
لە سایەی ئەم گوڵ و گوڵزارەیە بوومە هەزار دەستان

دەزانن زامی دیلی چەند بەئێش و چەند بەئازارە!
دەبێ رابێین هەتا ئێمەش دەگەینە ڕێزی سەربەستان

خەتای خۆمانە تا ئێستا کە هەروا کۆیلە و دیلین
ئەوانەی شاد و ئازادن کەمێ زووتر لەخەو هەستان

نەتاندیوە کە ڕووباری خوڕێن بەردی دەقەڵشێنێ
وەهاش هەر زۆرداری دەسووتێنێ گڕی هەستان

لە مەیدانی شەڕانخێوی خەباتی قەڕنی بیستەمدا
سەرم سووڕما کە ئەسپی سووکەسواری کوردی بۆ وەستان

وەڵامی دامەوە پیرێکی ئازادەی جهاندیدە:
خەتای سواران نەبوو پێش سوارەکانمان قورس و ناوەستان

هومێدێ بەرمەدەن ڕێگەی خەبات بگرن بڕۆنە پێش
تەماشای خەڵکی تێکۆشەر بەدیکتاتۆری چۆن وەستان

هەتا کەنگێ سیاچاڵی بەسامی دژمنی زاڵم
پڕاوپڕ بێ لە ڕۆڵەی گەل جمەی بێ وا لە دەس بەستان؟

هەتا کەی ئەشکی خوێنینی کچە کوردی برا کوژراو
لە جێی بادە و لە بەزمی دژمنان بدرێتە دەس مەستان

مەترسن ڕۆڵەکانی قارەمانی گەل لە گیانبازی
لە کۆڕی ئەم خەباتە بێ وچانە تاقە یەک کەستان

سەهۆڵبەندانی بێدادی ئەگەرچی تووش و دژوارە
بەڵام لێم سوورە وەک ڕۆژێ بەهار هەر دێ لەدووی زستان

بەخەڵکی عالەمی سەلماندووە تاریخی ئازادی
دەبێ زاڵم لەبەر تێکۆشەران بەرداتەوە دەستان

هۆنراوە:مامۆستا هێمن
🥰9👍3
تۆ هەموو کات لە خەونەکانمای
👍10🥰2
"ڕقی پیرۆز"
دەمگرێ، ئەمما لە گرتووخانە ڕق ئەستوورترم
لێم دەدا، ئەمما لەسەر داوا ڕەواکەم سوورترم
دەمکوژێ، ئەمما بە گژ جەللادەکەم دا دێمەوە
کوردم و ناتوێمەوە، ناتوێمەوە، ناتوێمەوە
💔14👍1🥰1
دڵ بە قوربانی گرێی ئەو پەلکە تێک ئاڵاوەتە
🥰10👏1