سپای میللیی کوردستان
341 subscribers
2.16K photos
3.59K videos
4 files
118 links
🔹️کاناڵی تێلگرامی سپای میللیی کوردستان

🔹️The main telegram of the Kurdistan National Army

📢ارتباط با مدیران:
009647592764572
Download Telegram
🔸بەرزڕاگرتنی هەشتەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی ژینگەی كوردستان  .

☘️Commemorating the 8th Anniversary of the Martyrs of Kurdistan's Environment.

🔸گرامیداشت هشتمین سالگرد شهدای محیط‌زیست کوردستان
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔸وتنەوەی سروودی “ئەی کوردینە ئەی مەردینە”لەلایەن لاوانی شاری مەریوان لە هەشتەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی ژینگەی کوردستان.

♦️Recitation of the anthem "Ey Kurdîne Ey Merdîne" (O Kurds, O Brave Ones) by the youth of Marivan on the eighth anniversary of the martyrs of Kurdistan's environment.

🔹بازخوانی سرود «ئەی کوردینە ئەی مەردینە» (ای کوردها ای جوانمردان) توسط جوانان شهر مریوان در هشتمین سالگرد شهدای محیط‌زیست کوردستان.
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
☘️وتنەوەی سروودی “وڵاتێ مە کوردستانە”لەلایەن گروپی مووسیقای داڵاهوو لە هەشتەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی ژینگەی کوردستان.

☘️Performance of the anthem "Wılatê Me Kurdistan e" (Our Homeland is Kurdistan) by the Dalahoo Music Ensemble on the 8th anniversary of the environmental martyrs of Kurdistan.

☘️اجرای سرود «وڵاتێ مە کوردستانە» (میهن ما کوردستان است) توسط گروه موسیقی دالاهو در هشتمین سالگرد شهدا زیست‌محیطی کوردستان.
1
🔸لە پەیامێکی سەرۆکی PAKدا بۆ دانیشتوانی سەقز:
3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
☘️وتنەوەی سروودی “دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی رزگاربوون”لە شاری مەریوان لە هەشتەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی ژینگەی کوردستان.

♦️The recitation of the anthem 'I Go, I Go Until the Peak of Liberation' in the city of Marivan on the 8th anniversary of the environmental martyrs of Kurdistan.

🔸بازخوانی سرود «می‌روم می‌روم تا قله‌ رهایی» در شهر مریوان در هشتمین سالگرد شهدای محیط‌زیست کوردستان.
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
☘️ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی شاباد لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێران.
٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی

☘️Setting fire to the forests of Shabad by the Iranian occupying regime.
August 23,2026

☘️آتش‌زدن جنگل‌های شاباد توسط دولت اشغالگر ایران.
۲ مرداد ١٤٠٥
2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔸بەرزڕاگرتنی هەشتەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی ژینگەی كوردستان  .

☘️Commemorating the 8th Anniversary of the Martyrs of Kurdistan's Environment.

🔸گرامیداشت هشتمین سالگرد شهدای محیط‌زیست کوردستان
3
🔸مەریوان/یەکینەکانی سپای میللیی کوردستان بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان سڵاوی ئەمەگ و وەفا دەنێرن بۆ ژێنێڕاڵ حسەین یەزدانپەنا.

♦️Mariwan / Kurdish National Army units, hoisting the sacred flag of Kurdistan, send a salute of loyalty and devotion to General Hussein Yazdanpana.

🔘مریوان/ یگان‌های سپاه ملی کوردستان با برافراشتن پرچم مقدس کوردستان، درود وفاداری و پیمان خود را برای ژنرال حسین یزدان‌پناه می‌فرستند.
2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
☘️ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی پیرخدر شاری کامیاران لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێران.
٥خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی

☘️ Setting fire to the forests of Pirkheder in Kamyaran city by the Iranian occupying regime.
August 27, 2026

☘️ آتش‌سوزی جنگل‌های پیرخدر در شهرستان کامیاران توسط دولت اشغالگر ایران.
۵ شهریور ١٤٠٥
سپای میللیی کوردستان
Photo
بە یەکگرتوویی سیاسی و ئامادەکاریی مەیدانی لە گۆڕانکارییەکاندا مافەکانمان مسۆگەر دەکەین

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئيران لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا کە لە ڕۆژی ٣ی خەرمانان بەڕێوە چوو، هەڵسەنگاندنی گشتگیری بۆ دۆخی نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هەروەها هاوکێشە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە کرد و تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییە هەستیارەکان، قەیرانەکانی سیستمی سیاسیی ئێران و ئەو پەرەسەندنە خێرایانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوو دەەن و تێیدا هەڵوێست و ڕوانگەی خۆی لەبارەی دۆخەکە دەستنیشان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوەکرایەوە سەرەڕای ئەوەی کە شەڕ و پێکدادانەکان، کۆنتڕۆڵکردنی ڕێڕەوە ستراتێژی و بازرگانیەەکان و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکان لە ناوچەکەدا ڕەهەندێکی مێژووییان هەیە، بەڵام دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران لە قۆناغێکی وەرچەرخانی یەکلاکەرەوەدایە و سیستمی حوکمڕانی لە ئێران لە قەیرانێکی قوڵ و بێچارەسەردا دەژی کە ناتوانێت خۆی لە لێکەوتەکانی دەرباز بکات. هەروەها ئاماژە بەوە کرا حکوومەتی ئێران جگە لە شەڕ ڕووبەڕووی سزا و گەمارۆی قورسی ئابووریی و گوشاری فرەچەشن بووە کە بەرەو لێواری داڕمان یان لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ بەسەر ناوچە جیاوازەکانی دەبات.

لەبەرانبەر ئەم دۆخە و گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوانەشدا، جەخت لەسەر پێویستیی ئامادەکاریی هەمەلایەنەی مەیدانی، سیاسی و دیپلۆماسی دەکەین و پێمانوایە بزووتنەوەی دیموکراتیک و ڕزگاریخوازی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات نابێت لەم قۆناغەدا تەنها ڕۆڵی چاودێری هەبێت، بەڵکو پێویستە بە پلانی تۆکمە و ستراتێژییەکی ڕوونەوە ئامادەی هەر پەرەسەندنێک بێت. پێداگری لەوەش دەکەین سەرکەوتنی بزووتنەوەی کورد بەستراوە بە هاوسەنگییەکی دروست لەنێوان ڕەهەندە نەتەوەییەکان، کە بریتییە لە پاراستنی مافە ڕەواکان وبە دەستەبەرکردنی شوناسی نەتەوەیی و مافی بڕیاردان لە چارەنووسو ئیرادەی نەتەوەیی کورد لە ئێرانی داهاتوو لەگەڵ ئازادییەکانی ژنان، پرسی دیموکراسی، داخوازییە مەدەنییەکان و بەها پیشکەوتووەکانی کۆمەڵگە.

وەک هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران جەخت لەوە دەکەینەوە کە هێزەکان و لایەنە سیاسییەکان پێویستە بۆچوون و توانای حیزبی بخەنە خزمەت بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەمان و هەماهەنگییەکانیان لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا بەهێزتر بکەن. لەم پێناوەشدا، پێویستە لە بواری سەربازی، ئەمنی، ڕێکخستنی و دیپلۆماسییەوە هەنگاوی هاوبەش بنرێت و هەوڵەکانی هاوپەیمانی خێرا ببنەوە و دیالۆگ و لۆبیکردن لەگەڵ ناوەندە بڕیاربەدەستە نێونەتەوەییەکان و هێزەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراسیخواز لە ئێران بەڕێوە بچێت. لەم پێناوەشدا هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکان بە ئامادەکردنی دۆسیەی تایبەت لەسەر تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دۆخی کوردستان و پێشکەشکردنی بە ناوەندە نيودەوڵەتی و پێوەندیدارەکان، هەروەها بە پێشوازی هاوبەش لە ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی «ژینا – ژن، ژیان، ئازادی» هەنگاو بەرەو بەهێزترکردنی پێگەی یەکگرتووی خۆی دەنێت.

لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا، هەموو لایەنەکان بە کۆدەنگی جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامبوون و سووربوون لەسەر هەوڵەکان بۆ بەهێزکردن و پتەوکردنی زیاتری هاوپەیمانی کردەوە. ئەمەش نەک تەنها وەک پێویستییەک بۆ پتەوکردنی یەکگرتوویی لەنێوان لایەنەکاندا، بەڵکو بە مەبەستی خزمەتکردنی هەرچی باشتر بە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ داهاتوو دێتە ئاراوە.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦