Ali Zandi - Ba Zulf w Ruxsar | عەلی زەندی - بە زوڵف و ڕەخسار…
…
هۆنراوە: وەفایی
Lyrics | هۆنراوە
لە وێرانەی دڵی شێواوم شین و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێ بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لەو هەناسە و بۆ سۆ
بووم بە ئەفسانەی وڵاتان، شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ، دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقات بم
شەمسی ئاسمان کەی دەگاتە خاڵی سینەی یاری من
ئاوا بوونی نەبووە هەرگیز لەیلەکەی دڵداری من
یەک تەماشای جوانترە لە تاکو جلوەی ڕۆژ و شەو
سەیری ڕووخسار ڕۆژی ڕوونمە و بسکی ڕەش شەوگاری من
تا تریفەی چاوی جوانی ئەو بوتەی خۆم پێ دا
هەر بە غەیری بوت پەرەستی
ڕووحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە، تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە، تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەرەم بمدوێنە من فدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم!
توڕەی من چیایەکە ئاگر پژێن پڕ و بێ دەنگ
دڵی سەبرم دەریایەکی بێ سنوورە ئارام و مەنگ

دە لێم گەڕێم پەستم مەکەن با هەڵنەچم
ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەمی چین ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم
من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە، بە شەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم

ئاوا بوونی هەرگیز نەبووە لەیلەکەی دڵداری من

...

Adnan Karim - Sozy Dl (Lyrics) | عەدنان کەریم - سۆزی دڵ
...
وێنە: دەریاچەی دەربەندیخان
...
هۆنراوە: ئەخۆل
Lyrics | هۆنراوە
دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ
ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ مەگرە لێم چونکە
جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ

پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشێ ئەنەخشێنێ
کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
لەلام قەوس و قەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ

تەمەن ڕوو بۆ خەزان دەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە
لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ
بە چەشنێ خۆشەویستی تۆ لە سینە و کەلەما چەسپا
مەگەر جامی ئەجەل ئەو تین و تاوەی لێ هەڵێنجێنێ

Najmadin Ghulami - Gardn Zard (Lyrics) | نەجمەدین غوڵامی - گەردن زەرد
...
Lyrics | هۆنراوە
گیانە هەر وەختێ بیکەم نازیلێ تاسەی چاوەکەت
هاوار جار جار قاو ئەکەم باوانم لە هاوناوەکەت
گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایەو
ئەو ملوانکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایەو
گیانە شنەی بای شەماڵ ناسکە گیان بۆی مێخەک تێرێ
هەوای ئیمشەو یارەکەم ئەی هاوار سەوقات ئەنێرێ

ئەو ملوێنکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایەو
گیانە شەماڵ بیشەنێ باوانم یەخەی کەتانۆ
هەوا گەرمەکەی گەرمیان نازیلێ دەرچێ لە گیانۆ

گیانە تا کەی دانیشم نازیلێ تا کەی لە لات بم
گیانە ئازیز چەن خۆشە باوانم بە باڵات شاد بم

ئەو ملوانکەی یار لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایەو

Hamay Nergz - Awaty Dury (Lyrics) | حەمەی نێرگز - ئاواتی دووری
هۆنراوە: گۆران
لە کتێبی بەهەشت و یادگار
Lyrics | هۆنراوە
ئەی چاو چەشنی بازی قەفەس هەڵوەرێ پەڕت
کوا باڵە تیژەکانی نیگای جوانی دولبەرت؟
ئەی چاو چەشنی بازی قەفەس هەڵوەرێ پەڕت
کوا باڵە تیژەکانی نیگای جوانی دولبەرت؟
کوا دوو چاوی مەست؟ کوانێ؟
دوو برۆی پەیوەست، کوانێ؟
کوا دوو چاوی مەست؟ کوانێ؟
دوو برۆی پەیوەست، کوانێ؟
کوانێ زوڵفی ڕەش؟
کوڵمی ئاڵ و گەش
کوا هەیکەلی جەمال؟
جوانی بێ میسال؟
ئەی گوێ زەلیلی چاوم و بەر تۆ پەنا ئەبەم
دەنگێ لە یاری دوورەوە، چی بکەم لە زیل و بەم؟

با بێ، خەندەی پڕ ئاهەنگ بێ
نەغمە و نازی شۆخ و شەنگ بێ
با بێ، خەندەی پڕ ئاهەنگ بێ
نەغمە و نازی شۆخ و شەنگ بێ
زڕەی بازن بێ
ڕووە و لای من بێ
زڕەی بازن بێ
ڕووە و لای من بێ
هاڕەی هەیاسەکەی
ورشەی کراسەکەی
ئەی لامیسە، ئەگەر چی نەبوو دەنگ و ڕەنگ و بۆ
وەك شێت بە عەقڵی خامەوە خۆم خستە بەختی تۆ

کوا تەماسی لەشی نەرمی؟
کوا لەزەتی کۆشی گەرمی؟
کوا تەماسی لەشی نەرمی؟
کوا لەزەتی کۆشی گەرمی؟
کوا مەمکی پڕ چنگ؟
لیمۆی باخی سنگ
کوا مەمکی پڕ چنگ؟
لیمۆی باخی سنگ
کوا ماچی لێوی ئاڵ
جورعەی ئەبەدی خەیاڵ

Naser Razazi & Jamal Mufti - Zuka Day (Lyrics) | ناسر ڕەزازی و جەمال موفتی - زووکە دەی
...
Lyrics | هۆنراوە
شێتی کردم چاوەکەت، چاوەکەت
زوڵفی ڕەش و خاوەکەت، خاوەکەت
تام و مەزەی ناوەکەت، ناوەکەت
ڕۆحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
زوڵفی ڕەش و خاوی تۆ، خاوی تۆ
تام و مەزەی ناوی تۆ، ناوی تۆ
کوڵمی گەش و چاوی تۆ، چاوی تۆ
ڕۆحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
بە غەمزە دڵ زین کەی، زین ئەکەی
لە من تۆبەی ژین ئەکەی، ژین ئەکەی
تا کەی بەسە قین ئەکەی، قین ئەکەی
ڕۆحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
شێتی کردم چاوەکەت، چاوەکەت
زوڵفی ڕەش و خاوەکەت، خاوەکەت
تام و مەزەی ناوەکەت، ناوەکەت
ڕۆحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
...
Lyrics | هۆنراوە
شێتی کردم چاوەکەت، چاوەکەت
زوڵفی ڕەش و خاوەکەت، خاوەکەت
تام و مەزەی ناوەکەت، ناوەکەت
ڕۆحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
زوڵفی ڕەش و خاوی تۆ، خاوی تۆ
تام و مەزەی ناوی تۆ، ناوی تۆ
کوڵمی گەش و چاوی تۆ، چاوی تۆ
ڕۆحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
بە غەمزە دڵ زین کەی، زین ئەکەی
لە من تۆبەی ژین ئەکەی، ژین ئەکەی
تا کەی بەسە قین ئەکەی، قین ئەکەی
ڕۆحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
شێتی کردم چاوەکەت، چاوەکەت
زوڵفی ڕەش و خاوەکەت، خاوەکەت
تام و مەزەی ناوەکەت، ناوەکەت
ڕۆحمێ یارە تاکوو کەی
من شێت و شەیدا ئەکەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
زووکە دەی زووکە دەی
ئەم ئازارە تاکوو کەی
ژیانی جەمال موفتی:
جەمال موفتی کوڕی میرزا حوسەین ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مەھاباد لە دایک بووە. تا قۆناغی دواناوەندی ھەر لەو شارە خوێندوویەتی. لە سەرەتای لاوێتییەوە خولای ھونەری بووە و گۆرانی چڕیوە.
ژیانی ھونەری:
جەمال قوتابی مەکتەبی تایەر تۆفیق و عەلی مەردان بووە و لە پەنا ئەوەشدا حەسەن زیرەک و محەممەد ماملێ زۆر لەسەری کاریگەر بوون. لەگەڵ ھاوڕێ ھونەرمەندەکانی عەبدوڵڵا وەیسی و کەریم بلووری دەستی بە کاری ھونەری کردووە، ساڵی ١٩٧٦–١٩٧٧ لە (خانەی جەوانانی مەھاباد) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی چەن گۆرانییەکی پێشکەش کرد. زۆربەی بەرھەمەکانی لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد و بە یارمەتی قادر سەیاحی تۆمار کراون. ماموستا تایەر تۆفیق بە نامەیەک تاریفی دەنگی جەمالی کردووە و ئیزنی پێ داوە مەقام و گۆرانییەکانی بڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەمال موفتی خۆی زۆر دەنگی نوێی ئەوکاتی وەکوو مکایل پێ گەیاندووە. بەرھەمەکانی ئەم ھونەرمەندە دوو بەشی (شۆڕشگێڕانە) و (ئەویندارانە) لەخۆ دەگرن؛ کە یان بە شێوەی دەنگ یان بە شێوەی کلیپی ڕەش و سپی لەبەر دەستن. موفتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ھونەر و موزیکی کوردی دانا و جگە لە وتنەوەی گۆرانی باقی گۆرانیبێژان شێوازی تایبەت بە خۆیشی ھەبوو.
ژیانی پێشمەرگایەتی:
جەمال موفتی ھونەرمەندێکی پێشمەرگە و ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو. دوای ئەوەی کوردستان کەوتەوە ژێر دەستی پێشمەرگە لە بۆکان بوو بە مامۆستا و دواتر لەگەڵ داخرانی قوتابخانەکان ڕووی لە چیا کردەوە. ساڵی ١٩٨١ لە نزیک چوارچرا بە دەستی ڕژیمی ئێران شەھید کرا و لە گۆڕستانی شاری بۆکان بە خاک ئەسپێردرا.

Mabast Bakr - Gull Frosh (Lyrics) | مەبەست بەکر - گوڵ فرۆش
...
Lyrics | هۆنراوە
خانمێ گوڵ ئەفرۆشێ
گوڵی دەستی بە خۆی ئەچێ
چاوی ڕەش مەستم ئەکا
هۆش و فکرم لێ ئەڕفێنێ
ئای لە خانم گیان وای لە خانم گیان
مانگی ئەنوێنێ بە نازی ئەمدوێنێ
ئای لە خانم گیان وای لە خانم گیان
مانگی ئەنوێنێ بە نازی ئەمدوێنێ
کاتێ لە شاران کە ڕێ ئەکا
سیحری چاوی، فێڵ و داوی
سەرنجت دەکێشێ
بە خەندە گوڵ ئەفرۆشێ
دڵی بەدبەختم ئەڕەنجێنێ
ژین و دین لە بیر ئەکەم
کاتێ لێوی بۆم ئەبزوێنێ
ئای لە خانم گیان وای لە خانم گیان
مانگی ئەنوێنێ بە نازی ئەمدوێنێ
ئای لە خانم گیان وای لە خانم گیان
مانگی ئەنوێنێ بە نازی ئەمدوێنێ
کاتێ لە شاران کە ڕێ ئەکا
سیحری چاوی، ڕاست و چەپی
شەیدا بە خۆی ئەکا
...
Lyrics | هۆنراوە
خانمێ گوڵ ئەفرۆشێ
گوڵی دەستی بە خۆی ئەچێ
چاوی ڕەش مەستم ئەکا
هۆش و فکرم لێ ئەڕفێنێ
ئای لە خانم گیان وای لە خانم گیان
مانگی ئەنوێنێ بە نازی ئەمدوێنێ
ئای لە خانم گیان وای لە خانم گیان
مانگی ئەنوێنێ بە نازی ئەمدوێنێ
کاتێ لە شاران کە ڕێ ئەکا
سیحری چاوی، فێڵ و داوی
سەرنجت دەکێشێ
بە خەندە گوڵ ئەفرۆشێ
دڵی بەدبەختم ئەڕەنجێنێ
ژین و دین لە بیر ئەکەم
کاتێ لێوی بۆم ئەبزوێنێ
ئای لە خانم گیان وای لە خانم گیان
مانگی ئەنوێنێ بە نازی ئەمدوێنێ
ئای لە خانم گیان وای لە خانم گیان
مانگی ئەنوێنێ بە نازی ئەمدوێنێ
کاتێ لە شاران کە ڕێ ئەکا
سیحری چاوی، ڕاست و چەپی
شەیدا بە خۆی ئەکا