Adnan Karim - Hanay Krdwa (Lyrics) | عەدنان کەریم - حەنایی کردووە
…
هۆنراوە: نالی
Lyrics | هۆنراوە
حەنایی کردووە پەنجەی بە خوێناوی دڵی زارم
ئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم
گوتم: ئایا بە زاری خۆت ئەپرسی حاڵی زاری من؟
برۆی هێنایە یەک، وەک شکڵی «لا» یەعنی کە بێزارم
عەجەب ئەستێرە شەو هەڵدێ لە تاوی خوسرەوی خاوەر
بە ڕووی تۆم دیدە هەڵنایە شەو و ڕۆژ، گەرچی بێدارم
تەبیبی من ئەبێ دەخڵی هەبێ، ساحیب ئیشارەت بێ
مەگەر چاوت بزانێ من لەبەر چی مەست و بیمارم
بە سەروم وت کە ڕاستە سەرکەش و بەرزی، کەچی لەرزی
کە فەرقیشم بگاتە ئاسمان بەندەی قەدی یارم
لە شیرینی ئەتۆ، ئەی خوسرەوی تەختی زەمین، ڕەنگە
بگاتە ئاسمانی بێستوون فەرهادی هاوارم

Najmadin Ghulami - Jwani (Lyrics) | نەجمەدین غوڵامی - جوانی
...
ژیانی نەجمەدین غولامی:
نەجمەدین غوڵامی لە ٢١ی ئازاری ١٩٥٨ لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لە تەمەنی ھەژدە ساڵییەوە لەڕێگەی ڕادیۆی سنە و کرماشانەوە دەستی کردووە بە گۆرانیوتن. لەکاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ھاوکاریی کردووە و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ پێشمەرگە بووە. پاشان لە ئەورووپا نیشتەجێ بووە و لەوێ ٧ ئەلبومی بڵاوکردووەتەوە. نەجمەدین لەگەڵ کچێکی خاڵیدا ژیانیان پێکھێناوە و ماوەی ٣٠ ساڵە پێکەوە دەژین و خاوەنی دوو کوڕن بە ناوەکانی ھێرش و ھێژا.
ژیانی هونەری:
نەجمەدین ھەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانیوتن بووە و لەژێر کاریگەری گۆرانییەکانی باوکی و مامیدا کە ھەردووکیان دەنگخۆشی سەردەمی خۆیان بوون، چووەتە ناو دوونیای ھونەرەوە و وەک خۆی دەڵێت زۆر منداڵ بووە کە لە مەیدانی وەرزشیی گەڕەکی گوڵشەن دارچنارێکی لێبووە، زۆرجار چووەتە سەر ئەو دارچنارە و دەستی بە گۆرانیوتن کردووە و خەڵک گوێیان بۆ دەنگی ڕاگرتووە. لە تەمەنی ١٠ بۆ ١٢ ساڵیدا لەگەڵ ھەریەک لە گۆرانیبێژان (حەمە کەچەڵ) و (مەلێ دۆم) و (ھوشەنگ)دا گۆرانی گەڕیانی وتووەتەوە.
بەیارمەتی ھونەرمەندی مەزن و کۆچکردووی نەتەوەی کورد (عەباسی کەمەندی)، لە کۆشکی لاوانی سنە یەکەم بەرھەمی خۆی تۆمارکردووە. ناوبراو لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا و پێش ڕووخانی سیستمی پادشایەتی، دوو شریتی کە کۆمەڵێک گۆرانیی سۆزداری لەخۆ گرتووە، بە شێوازی جاز لە کۆمپانیای ئاونگ لە شاری تاران تۆمارکردووە و بڵاوی کردووەتەوە و پێشوازییەکی یەکجار زۆری لێکراوە.
لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران، بە نھێنی چەندین سروودی شۆڕشگێڕانەی لە شاری سنە تۆمارکردووە، کە لەماوەی خەباتی ڕزگاریخوازنەی کورد دژ بە کۆماری ئیسلامی لەسەر زمانی خەڵک و پێشمەرگە و گەنج و لاوان بوون، کاریگەری و دەنگدانەوەیەکی زۆریان ھەبووە. دوای ڕووخانی سیستمی پادشایەتی و ھاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ھونەرمەند (نەجمەدین غوڵامی) چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان و تێکەڵ بە بزووتنەوەی سیاسی دەبێت، لە پێشمەرگایەتیشدا جگە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکی ڕامیاری و پێشمەرگانەی، وەک مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ لە (کۆڕی بانگەواز) لەگەڵ ھەریەک لە ھونەرمەندان: (ناسر ڕەزازی، غوڵامعەلی ئاتەشی ناسراو بە کاڵێ، مەرزیە فەریقی، ڕەزا یووسف بەیگی، سابیر محەممەدی، فەریبۆرز فەخاری) درێژەی بە کاری ھونەری داوە. ئەو ھونەرمەندە مەزنە لە یەکەم گۆرانیبێژانی کورد بووە کە سروودی شۆڕشگێڕانە و گۆرانی نەتەوەیی وتووە،
...
نەجمەدین غوڵامی تا ئێستا زیاد لە ٥٠٠ گۆرانی بڵاو کردۆتەوە لەگەڵ زیاد لە ٢٠ ئەلبوم کە ھەندێکیان ئەمانەن:
شەتاو (١٩٩٥)
پیری موغان (١٩٩٧)
خان و مان (١٩٩٨)
من و تۆ (٢٠٠١)
نیشتمان (٢٠٠٥)
ھاژەی خۆزگە (٢٠٠٧)
یار یار
ساقی دەروێشان
پەپولەکان
سنە
ئارامی گیانم
قژی نەرمت
زێنەبێ
ئاسمانی شین و ئەستێرەکانی
گەشتێك
گوڵاڵەی سور
خاڵۆ ڕێبوار
شەو تا بەیانی
ئارەزووی بینینی تۆم کرد
هەڵاڵەی کوێستان
پایز
نان
ئەوە دیسان هەرای جەنگە
هەڵاڵە وەرە
سەوزەی کاڵە بەی
من چیام خۆراگرم
بەهارە بولبول

هۆنراوە: ئیسماعیل خورماڵی
دابەشکردن: ئاکۆ عەزیز
Lyrics | هۆنراوە
هەستە بابە هەڵپەرکێ چۆلەکەی مەمان بفڕێ
تا بە یەخەی ئاواڵە دڵ هێشووی تازە بگرێ
با بە یەخەی ئاواڵە دڵ هێشووی تازە بگرێ
هەستە بابە هەڵپەرکێ چۆلەکەی مەمان بفڕێ
با بە یەخەی ئاواڵە دڵ هێشووی تازە بگرێ
لەڕێوە گیان لە ڕێوە دڵت بردم لە جێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
نارنجی ژێر کراسە مانگە شەوی خۆراسان
با وەک چرای تاقیگە شەوگار بێنێ هەراسان
نارنجی ژێر کراسە مانگە شەوی خۆراسان
با وەک چرای تاقیگە شەوگار بێنێ هەراسان
لەڕێوە گیان لە ڕێوە دڵت بردم لە جێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
بەفر و لۆکەیە لەشت، نوقڵ و نەباتە بەشت
هەنار لە چڵ ئەفڕێنی بە ناز و چاوی ڕەشت
بەفر و لۆکەیە لەشت، نوقڵ و گەزۆیە بەشت
هەنار لە چڵ ئەفڕێنی بە ناز و چاوی ڕەشت
لەڕێوە گیان لە ڕێوە دڵت بردم لە جێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
هەرچی ڕەنگی دنیایە لە یەک بزەی تۆدایە
ئەوەی ناوی جوانی بێ لە یەک چرۆی تۆدایە
هەرچی ڕەنگی دنیایە لە یەک بزەی تۆدایە
ئەوەی ناوی جوانی بێ لە یەک چرۆی تۆدایە
لەڕێوە گیان لە ڕێوە دڵت بردم لە جێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
دابەشکردن: ئاکۆ عەزیز
Lyrics | هۆنراوە
هەستە بابە هەڵپەرکێ چۆلەکەی مەمان بفڕێ
تا بە یەخەی ئاواڵە دڵ هێشووی تازە بگرێ
با بە یەخەی ئاواڵە دڵ هێشووی تازە بگرێ
هەستە بابە هەڵپەرکێ چۆلەکەی مەمان بفڕێ
با بە یەخەی ئاواڵە دڵ هێشووی تازە بگرێ
لەڕێوە گیان لە ڕێوە دڵت بردم لە جێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
نارنجی ژێر کراسە مانگە شەوی خۆراسان
با وەک چرای تاقیگە شەوگار بێنێ هەراسان
نارنجی ژێر کراسە مانگە شەوی خۆراسان
با وەک چرای تاقیگە شەوگار بێنێ هەراسان
لەڕێوە گیان لە ڕێوە دڵت بردم لە جێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
بەفر و لۆکەیە لەشت، نوقڵ و نەباتە بەشت
هەنار لە چڵ ئەفڕێنی بە ناز و چاوی ڕەشت
بەفر و لۆکەیە لەشت، نوقڵ و گەزۆیە بەشت
هەنار لە چڵ ئەفڕێنی بە ناز و چاوی ڕەشت
لەڕێوە گیان لە ڕێوە دڵت بردم لە جێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
هەرچی ڕەنگی دنیایە لە یەک بزەی تۆدایە
ئەوەی ناوی جوانی بێ لە یەک چرۆی تۆدایە
هەرچی ڕەنگی دنیایە لە یەک بزەی تۆدایە
ئەوەی ناوی جوانی بێ لە یەک چرۆی تۆدایە
لەڕێوە گیان لە ڕێوە دڵت بردم لە جێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
توشوێی هەرمێی سەر سینەت
هەڵاڵە ئەبا بەم لێوە
Hasan Zirak - Hawry Lar (REMIX + Lyrics) | حەسەن زیرەک - هەوری لار
...
Lyrics | هۆنراوە
“هەی لە ماڵی بمرێت هەوری لار بە هەشت و بە نۆ”
هەر کەسێک بیکات هەوری لار بەینی ئەمن و تۆ
هاوار وەی بەینی من و تۆ
هەی لە ماڵی بمرێت هەوری لار بە هەشت و بە نۆ
ئەمان وەی بە هەشت و بە نۆ
کاری ئەمن و تۆ ئەی هاوار کەوتۆتە کێشە
ئەمان کەوتۆتە کێشە
هەر کەسێک بیکات هەوری لار مەنعی دڵداری
بمرم مەنعی دڵداری
پەڕ و پۆ دەرکات یا ڕەبی وێنەی پاساری
هەرکەسێک بیکات هەوری لار بەینی ئەمن و تۆ

Klpa - Sara (Lyrics) | كڵپە - سارا
…
هۆنراوە: مەحوی
Lyrics | هۆنراوە
بەجێ نایێ، ئەبێ ڕوو کەینە سارا
حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا
بەجێ نایێ، ئەبێ ڕوو کەینە سارا
حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە
وتی ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە
وتی ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
لەبەر زار و نەزاری بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
لەبەر زار و نەزاری بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یارا
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یارا
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
…
هۆنراوە: مەحوی
Lyrics | هۆنراوە
بەجێ نایێ، ئەبێ ڕوو کەینە سارا
حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا
بەجێ نایێ، ئەبێ ڕوو کەینە سارا
حەقی ئادابی مەجنوونی لە شارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە
وتی ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا
کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە
وتی ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
لەبەر زار و نەزاری بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
لەبەر زار و نەزاری بوومە وەک پووش
دە ئەمجا ڕابوێرە من بە زارا
مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یارا
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
مەگەر تۆ عەرزی حاڵم کەی لە کن یارا
قەڵەم، ساغی قسە، من نیمە یارا
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
هەموو کەسم دی بە خۆشی
هاوسەرن لە دڵداری
بە تەنها ماوم لە شاری غەریبی
Najmadin Ghulami - Qzhi Narmt (Lyrics) | نەجمەدین غوڵامی - قژی نەرمت
…
Lyrics | هۆنراوە
قژی نەرمت، وەکو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی، پەرشوخاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لەناو چاوێکی مەنگا
خاڵێکی کاڵ، نەخشێکی جوان، لەسەر ڕوو
بەژن و باڵات، وردیلە و ڕێک و هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە، هی ئەو لێوە
فریشتەی هەست، هی ئەم دڵە بزێوە
وای لێ ئەکا، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی
وای لێ ئەکا، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی
قژی نەرمت، وەکو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی، پەرشوخاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لەناو چاوێکی مەنگا
درەختەکەی، سەر کانیەکەی باخی چەم
پێ ئەکەنێ، گەڵای ئەڵێن، پڕ بەدەم
لە بیرمانە، مناڵ بووین لەناو باخا
زەردەی دەمان، ئەیدا بە پشتی داخا
تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە
تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە
...
…
Lyrics | هۆنراوە
قژی نەرمت، وەکو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی، پەرشوخاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لەناو چاوێکی مەنگا
خاڵێکی کاڵ، نەخشێکی جوان، لەسەر ڕوو
بەژن و باڵات، وردیلە و ڕێک و هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕووە، هی ئەو لێوە
فریشتەی هەست، هی ئەم دڵە بزێوە
وای لێ ئەکا، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی
وای لێ ئەکا، بێتە سەما و گۆرانی
بلەرزێنێ تەلی ئاوازی جوانی
قژی نەرمت، وەکو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی، پەرشوخاو
نەغمەی شیرین، ئاوازی خۆش لە دەنگا
ورشەی سەرنج، لەناو چاوێکی مەنگا
درەختەکەی، سەر کانیەکەی باخی چەم
پێ ئەکەنێ، گەڵای ئەڵێن، پڕ بەدەم
لە بیرمانە، مناڵ بووین لەناو باخا
زەردەی دەمان، ئەیدا بە پشتی داخا
تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە
تۆ بنواڕە ئەو کانییە نازدارە
ئێستەش وێنەی هەردووکمانی تیا دیارە
...
Nasir Rezazi - Wara Yarm (Lyrics) | ناسر ڕەزازی - وەرە یارم
...
...
1976/01/12
هێمن (1921-1986)
ناڵەی جودایی
ماچی خودایی
Lyrics | هۆنراوە
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەرە ئەی “خەج”، وەرە ئەی “خاتووزین” م
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە ئەی “خەج”، وەرە ئەی “خاتووزین” م
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەو لادا هەناسەم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە سووربە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کوردبە و مەکە پەیمان شکێنی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
...
hîmin (1921-1986)
nalleyi cudayî
maçî xudayî
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were eyi şaperrî ballî xeyallm
were eyi şewçirayi rûnakî mallm
were eyi “xec”, were eyi “xatûzîn” m
were ba bejin û ballakew bibînm
were eyi “xec”, were eyi “xatûzîn” m
were ba bejin û ballakew bibînm
were ba damirê awat û tasem
were ba bskekew lada henasem
were eyi newnemamî baxî jînm
were ba bejin û ballakew bibînm
were eyi newnemamî baxî jînm
were ba bejin û ballakew bibînm
were sûrbe leser wade û bellênî
were kurdbe û meke peyman şkênî
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were maçm deye maçî xudayî
ke bêzarm le maçî sînemayî
...
...
1976/01/12
هێمن (1921-1986)
ناڵەی جودایی
ماچی خودایی
Lyrics | هۆنراوە
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
وەرە ئەی “خەج”، وەرە ئەی “خاتووزین” م
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە ئەی “خەج”، وەرە ئەی “خاتووزین” م
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم
وەرە با بسکەکەو لادا هەناسەم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم
وەرە با بەژن و باڵاکەو ببینم
وەرە سووربە لەسەر وادە و بەڵێنی
وەرە کوردبە و مەکە پەیمان شکێنی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
...
hîmin (1921-1986)
nalleyi cudayî
maçî xudayî
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were eyi şaperrî ballî xeyallm
were eyi şewçirayi rûnakî mallm
were eyi “xec”, were eyi “xatûzîn” m
were ba bejin û ballakew bibînm
were eyi “xec”, were eyi “xatûzîn” m
were ba bejin û ballakew bibînm
were ba damirê awat û tasem
were ba bskekew lada henasem
were eyi newnemamî baxî jînm
were ba bejin û ballakew bibînm
were eyi newnemamî baxî jînm
were ba bejin û ballakew bibînm
were sûrbe leser wade û bellênî
were kurdbe û meke peyman şkênî
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were yarm, were eyi taze yarm
were estêrekeyi şewgarî tarm
were maçm deye maçî xudayî
ke bêzarm le maçî sînemayî
لە ئێستاوە هۆنراوەی گۆرانییەكان بە شێوەی ئەلفوبێی لاتینیش دائەنێین
le êstawe honraweyi goranîyekan be şêweyi elfubêyi latînîş daenêyin
le êstawe honraweyi goranîyekan be şêweyi elfubêyi latînîş daenêyin