وردە فەرمایشت ( ٣٦٤ )
🔹 پێشینیان وتوویانە: " هەر خاسی خاسە"
🔹بریا ئەو مەتەڵە کورت و پوخت و پڕناوەرۆکە وەک دروشمی کۆمەڵگەی ئینسانی تەرخان بکرایێت. بەڕاستی ئەگەر تەنیا ئەو ئامۆژگارییە وەک شێوازێک بۆ هەڵسوکەوت و ژیانی مرۆڤەکان دابنریایێت، ئایا زۆر لەکێشەکان کۆتاییان پێ نەدەهات!
🔹 هەندێک لە خەڵکی ئەو ڕۆژگارەی ئێمە لایان وایە گاهێ کردەوەی مرۆڤەکان بەهۆی سپڵەیی، ستەمگەری یان هەر هۆیەکی ترەوە هێندە خراپە کە ناکرێت بە چاکە ولام بدرێتەوە، بەڵام ئەزموونی پێشینیانی ئێمە و زانستی دەروونناسی نوێ بەهیچ بیانوویێکەوە خراپە کردنیان وەک بڕیارێکی ڕەوا و کاریگەر، پێشنیار نەکردووە.
🔹 ئەگەر مانای چاکە و خاسی وەک قازانج گەیاندن بە خەلک بزانین یان لانیکەم زەرەر و زیان نەگەیاندن، ئەکرێت بێژین پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە لەهەر دۆخێکدا و لەتەک هەر مرۆڤێکدا کاریگەری چاکەکردن زیاترە لە تۆڵەسەندن یان هەرشێوە خراپەیەکی تر!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٦٥ و دوایین بەش )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " زمسان ئەگوزەرێت، ڕووڕەشی بۆ سوخاڵ ئەمێنێتەوە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە ڕۆڵی مرۆڤەکان لە کۆمەلگە دەکات و ئەو ناوەی لە ژیاندا لێیان بەجێ دەمێنێت. دەڵێت؛ کاتەکان تێپەڕ دەبن. گرینگ ئەوەیە هەرکەس چ کردەوەیەکی بووە و چۆن ناوی دەبەن!
🔹 بەردەوام، پاش تێپەربوونی هەر کێشە و گرفتێکی نێو کۆمەڵگە، خەڵک بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن و بەپێ ئەوەی هەرکەس چ رۆڵێکی بووە، ناوێکی لێی بڵاو دەبێتەوە. جا خۆزگەم بەوانەی ڕوویان وەک بەفر سپییە، و مەخابن بۆ ئەوانەی ڕوویان وەک زوخاڵ ڕەشە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ئاشکرا و ڕاشکاوانەیە. دەڵێت چاک بن. کردەوەی چاکتان هەبێت هەتاکوو ناوی خۆشتان لێی بەجێی بمێنێت. ئەگەر چاک نەبن ڕووڕەشی دەبێتە بەشتان.تەواو!

هەزاران سپاس و تکایەک!
🔹 وەک لەدوایین بەشدا ڕاگەیەندرا؛ زەنجیرە باسەکانی " وردەفەرمایشت "، کۆتایی پێهات و پاش ساڵێک هەوڵدان بۆ وەبیرهێنانەوەی بەشێک لە وتە بەنرخەکانی پێشینیان لە ناوەقەی حسێن ئاوای سەربە ناوچەی ئەردەڵانی سنە، ٣٦٥ مەتەڵ و پەندی کوردی کە بەشێکن لە فەرهەنگی ئەو ناوچەیە، بڵاو کرایەوە و کۆتایی پێیهات. لەسەر وادەی پێشین ئێستاکە دەبێ لە هەوڵی لێکۆڵینەوەی چڕوپڕتری ئەو بابەتە بم.
🔹 وێرای ئەوەی پڕبەدڵ سپاسی ئەو کەسانەی دەکەم کە تا ئێستا بە ڕەخنە و ئامۆژگاری و پێشنیار، یارمەتییان داوم، رادەگەیەنم بۆ بەرێوەبردنی ئەو ئەرکە قورسە، دیسان نیازم بە یارمەتییە. تکایە بەردەوام بن لە پێشنیارەکانتان بۆ ئەوەی بتوانم بەدڵقورسییەکی زیاترەوە ئەرکی سەرشانی خۆم بەڕێوە ببەم.
🔹 لەڕاستیدا مەبەست لە نووسینی " وردەفەرمایشت "ەکان ئەوە بوو لەڕوانگەی زانستی بەڕێوەبەرایەتییەوە چاو لەو قسە بەنرخانەی بکرێت کە بەشێکی زۆری فەرهەنگی کوردەواری قەرزداری ئەوانەیە.
🔹 هیوادارم ئەم شێوە لێکۆڵینەوەیە لەناوچەکانی تری کوردەواریدا بەڕێوە بچێت و وەک لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و فەرهەنگی، ئەزموونی پێشینیانی خۆمان بخرینە بەرچاوی نەوەکانمانەوە!
🔹 تکایە بۆچونەکانی خۆتان بەم ژمارەیە( ٠٩١٢٠٣٠٨١٧٨) لە تلگرام دا بەڕێ بکەن. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە؛ بەبڕوای ئێوە
"هەرکام لەو مەتەڵ و پەند و قسە نەستەقانەی تا ئێستا ناومان بردوون و لە لاپەڕەی کەناڵی گەشە(توسعە)دا بلاو بۆتەوە، چ کاریگەرییەکیان لەسەر فەرهەنگی کۆمەلگەی کوردەواری بووە و هەیە؟"

📙ناسیونالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا
🖌پرۆفیسۆر فەرهاد شاکەلی
🔹بێگومان بۆ هەر مرۆڤێک، بەتایبەت بۆ ئێمەی کورد، خوێندنەوەی کتێب و بەرهەمە زانستییه جۆراوجۆرەکان لە نووسین پێویستترە. لەڕاستیدا بەبێی خوێندن، نووسین بێمانایە!
🔹 پاش کتێبی " سەدەی ناسۆنالیزم "ی بەختیار عەلی، خوێندنەوەی ئەم کتێبە بەنرخەی مامۆستا فەرهاد شاکەلی، کە ماوەیەکی لەمەوپێش لەدیدارەکەی ئۆپساڵای سۆئێد، لەگەڵ نوسخەی ئینگلیزییەکەی لەدەستی خۆیانم وەرگرت تام و چێژێکی تایبەتی بوو. دەمزانی دەبێ بە دیقەتی زۆرەوە بیخوێنمەوە. وام کرد. گەرچی لاپەڕەکانی زۆر نین بەڵام نزیکەی مانگێک کاتی برد و ئەوشەو تەواو بوو.
🔹لەسەر هەر کوردێکی دلسۆز کە بەدوای ڕێگەچارەی بنەڕەتی بۆ پرسی کورددا دەگەڕێت پێویستە کە ئەو کتێبەی بخەنە پاڵ دەستی "سەدەی ناسیونالیزم بەختیار عەلی"یەوە و بەباشی گوێیان لێیبگرێت.
🔹تایبەتمەندی ئەو کتێبە ئەوەیە کە نووسەرەکەی پڕۆفیسۆر و ئەکادیمیستێکی بەناوبانگە و خاوەنی نزیکەی نیو سەدە خوێندنەوەو و وانە وتنەوە و لێکۆلینەوەی زانستی لە وڵاتە سەرکەوتووەکاندایە و ناکرێت بەهاسانی لەقسەکانی لابدەیت!

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هشدار کارشناس برجستە آب
در بارەی انتقال 80 درصد آب کردستان به استان های مجاور و تخریب و ویرانی کردستان در پی این اقدام
قصه پر غصه آبی که کردستان داشت
*یک صاحب نظر دانشگاه می گویند مسئولان بدون توجه به حقوق اساسی و طبیعی و نیاز مردم و کشاورزی کردستان به آبش، با نفوذ در قدرت، 80 درصد آبهای این استان را به استانهای همدان، کرمانشاه، ایلام، آذربایجانغربی و شرقی و زنجان منتقل کرده اند.
توفیق رفیعی: یک استاد دانشگاه رازی کرمانشاه در جریان «همایش مطالعات ملی گروس» که هفته پیش در دانشگاه کردستان برگزار شد، تصمیم سه چهار دهه گذشته مسئولان ملی در ساخت سدهای متعدد در کردستان و انتقال آب آنها به استانهای همجوار را «نابخردانه» و «نادرست» خواند.
دکتر«هوشنگ قمرنیا» که استاد تمام رشته آب از دانشگاه نیوکاسل انگلستان هستند، با انتقاد از این تصمیمات غیرکارشناسی و قدرت محور گفت این تصمیمات « باعث مرگ آب زیر زمینی، مرگ کشاورزی و دامپروری و تخریب محیط زیست شده، و کوچ تحصیلکرگان و روستاییان » و در نهایت به خطر افتادن امنیت ملی را در پی داشته است.
@sirwan_weekly. منبع

🔹 "کورد و دەوڵەت لە ئێراندا؛ چۆنیەتی پێکهاتنی پێناسی نەتەوایەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتدا"
پڕۆفیسۆر عەباس وەلی
🔹لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.(لەساڵی ٢٠١١ بە ئینگلیزی بڵاو بۆتەوە)
🔹گەرچی دەقە فارسییەکە باش تەرجەمە نەبووە بەڵام لەباری ناوەرۆکەوە کتێبێکی زەق و بەنرخە.کتێبێکی چڕوپڕی زانستییە و لێوانلێوە لەزانیاری بەنرخ.
🔹ئەم کتێبە داگری پێشەکییەک و چوار بەش و دەسکەوتێکی کۆتاییە؛
١. پێکهاتنی شوناسی نەتەوایەتی لە ئێراندا
٢. لە کۆمەڵەی ژ. ک ەوە تا کۆماری کوردستان و پێکهاتنی ح.د.ک.ا.
٣. کۆماری کوردستان: دروستبوون و پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسی
٤. لێڵیی و ناڕێکییەکانی گوتاری کۆماریی کوردستان
ئاکام؛ پرسی کورد و عەقڵی سیاسی دەوڵەت
🔹پاش ناساندنی دوو کتێبی؛
١. سەدەی ناسیونالیزم (بەختیار عەلی)
٢. ناسیونالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا (فەرهاد شاکەلی) کە پێشتر لە کەناڵی گەشەدا باس کراوە، ئێستایش پێشنیاری خوێندنەوەو تێفکرین لەم کتێبە عیلمی و پڕ لە زانیارییە بە هەموو ئەو کەسانەی ڕادەگەیەنم کە خۆیان بە پرسی کوردەوە ماندوو دەکەن.

هەنگاوێک بەرەو لووتکەی شیعری نالی
<unknown>
هەنگاوێک بەرەو لووتکەی شیعری نالی
د. عوبەید ڕەحمانی
بەرنامەی ساعت فرهنگ
سنە
کۆلیژی پزشکی
زانکۆی پزشکی کوردستان
٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤
کوردینە!
حەیفە پڕبەدڵ گوێ بۆ ئەم وتارە نەگرین.
د. عوبەید ڕەحمانی
بەرنامەی ساعت فرهنگ
سنە
کۆلیژی پزشکی
زانکۆی پزشکی کوردستان
٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤
کوردینە!
حەیفە پڕبەدڵ گوێ بۆ ئەم وتارە نەگرین.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مناظره فلسفی میان مولوی و نیچه
دو روح بزرگ تاریخ
▪️یک رویارویی ناممکن!
▪️جلسه ای در باب عشق، عرفان و فلسفه و حقیقت
▪️برندە و بازندە در میان نیست، دو مسیر متفاوت با منطقی قابل فهم.
▪️بهتر است با دقت مناظره این دو چهره تاثرگذار را ببینید و بشنویید.
🔸کانال مطالعه و فرهنگ👇
@tajlilkurdistan
@t.me/KDproblems

اناللە و انا الیە راجعون
ئەگەرچی مەرگ، هەقێقەتێکی حاشاهەڵنەگرە و کەس لەدەستی دەرناچێت بەڵام بێبەش بوونی کۆمەڵگە لە وجوودی هەندێ کەسایەتی مەعنەوی کە ڕۆڵی کۆڵەکەی هاودڵی و برایەتی دەگێڕن ، ڕەنجێکی ئەوەندە گرانە، سوکنایی لەدڵ ئەسێنێت.
کۆچی دوایی "حاجی مامۆسا سەید مەهدی بەرزنجی" ئەو خەفەت و کارەساتە دلتەزێنەیە کە قەت لەبیر ناچێتەوە و ئارامی لەدل ئازیزانی دەسڕێتەوە.
گەرچی بەهۆی دەیان ساڵ ئیرادەت و دۆستایەتی ڕۆحی بێبرانەوەم لە خزمەت ئەو شێخەنازدارەدا، خۆم بە خاوەنی ئازیەتی و پرسە دەزانم بەڵام وەک ئەرکی سەرشانم کۆچی دوایی مامۆسای شەریف و دڵپاک و دڵۆڤانم بە خەڵکی کوردەواری بەتایبەت خزم و کەس و کار و ڕۆڵەی لێهاتووی دوکتور عەدنانی بەرزنجی خۆشەویس تەسلییەت عەرز ئەکەم.
لەخوای گەورە و مێهرەبان داواکارم ڕۆحی مامۆسا بەجەننەت شاد و بیانکات بە هاوسێ و هاوماڵی دۆستە خۆشەویستەکانی خۆی و سەبر ببێتە مێمانی دڵی هۆگران و بنەماڵەی بەڕێزیان و تەمەنی درێژ و پڕ بەرەکەت ببەخشێت بە ڕۆڵەی هێژا و نیشتمانپەروەریان کاک عەدنانی بەڕێز و سەربەرز.
سەید هاشم هیدایەتی

فەرموویانە(١)؛
یەکێک لە نیشانەکانی پێگەییوی و خۆناسی ئەوەیە کە تێبگەیت چۆن سەر دەربهێنیت لەو شتانەی کە بۆ خەڵکی تر گرینگن، تەنانەت ئەگەر بۆ خۆیشت گرینگ نەبن!

فەرموویانە(٢)؛
بەرەکەت تەنیا ئەوە نییە هالەناو سفرە. بازێ وەخت، بەرەکەت ئەو کەسانەن کە بە بوونیان ناو دڵتا، درێژەی ژیانت ئەڕازێننەوە و جوانتری ئەکەن.
...

فەرموویانە(٣)؛
مرۆڤی لێهاتوو ئەو کەسەیە بتوانێت هەڕەشەکانی ژیانی بگۆڕێت بە دەرفەت، ئەگینا هەرکەسێک دەتوانێت خۆی لە هەڕەشە لابدات!

فەرموویانە(٤)؛
بۆ بەختەوەری سێ شتت لەبیر بێت:
یەک. تاڵی دوێنێ لەبیرکە
دوو. ئەوڕۆ بە هەل بزانە
سێ. هیوات بە دواڕۆژ بێت
t.me/KDproblems
بۆ بەختەوەری سێ شتت لەبیر بێت:
یەک. تاڵی دوێنێ لەبیرکە
دوو. ئەوڕۆ بە هەل بزانە
سێ. هیوات بە دواڕۆژ بێت
t.me/KDproblems
فەرموویانە(٥)؛
ئەگەر سەرت کێشا ناو ماڵی خەڵکی تر چاوەڕوانی بکە سەر بکێشننە ناو ماڵ و ژیانتەوە!
t.me/KDproblems
ئەگەر سەرت کێشا ناو ماڵی خەڵکی تر چاوەڕوانی بکە سەر بکێشننە ناو ماڵ و ژیانتەوە!
t.me/KDproblems
فەرموویانە(٧)؛
هێز و دەسەڵات فەساد دێنێت و هێز و دەسەڵاتی بێسنوور فەسادی بێسنوور دێنێت.
t.me/KDproblems
هێز و دەسەڵات فەساد دێنێت و هێز و دەسەڵاتی بێسنوور فەسادی بێسنوور دێنێت.
t.me/KDproblems
فەرموویانە(٨)؛
بیری مرۆڤ وەکوو توو وایە، وتاری وەکوو شکۆفەیە و کردەوەیشی وەک مێوە. بۆیە بیری خراپ، کردەوەی چاکی لێ ناکەوێتەوە!

فەرموویانە(٩)؛
بەجێی ئەوەی بەردەوام خەریکی ژماردنی هەڵەکانی خەڵک بین، جارجار خۆمان لەنێو ئاوێنەیەکدا ببینینەوە!
t.me/KDproblems
بەجێی ئەوەی بەردەوام خەریکی ژماردنی هەڵەکانی خەڵک بین، جارجار خۆمان لەنێو ئاوێنەیەکدا ببینینەوە!
t.me/KDproblems
فەرموویانە(١٠)؛
ئەگەر ئەتانەوێت دۆستەکانتان تاقی بکەنەوە بەس کافیە جارێک بە پێچەوانەی خواز و مەیلی ئەوان ڕەفتار بکەن. جا بۆتان دەرئەکەوێت دۆستی ڕاستەقینەتان کێیە!

فەرموویانە(١١)؛
"شەخسێک تەواوی شەو بەدیار نەخۆشێکەوە گریا
کاتێک ڕۆژ بووەوە، ئەو مرد و نەخۆشەکە درێژەی بە ژیانی خۆی دایەوە!"