وردە فەرمایشت ( ٣٠٨ )
🔹پێشینان ئێژن: " ئاومان وە جۆێکا ناچێت! "
🔹ڕواڵەتی ئەو مەتەڵەیش وەک هەندێک لەو مەتەڵانەی پێشتر باسمان کردووە ئاماژە بە کێشە و کۆسپەکانی وتووێژ و موزاکەرە و لێدوان لەسەر ڕێی یەکیەتی و ڕێککەوتن دەکات و وادەگەیەنێت کە پێوەندی و هاوڕێیی دووکەس یان دوو دەستەو تاقمەی خاوەن جیاوازیی بیروبۆچوون یان ئامانج، نامومکینە!
🔹 بەداخەوە بەپەلە ترین بڕیار لەکاتی قسەکردندا دەبێتە ئەوەی کە بلێین؛ "ئاومان بە جۆگەێەکدا ناڕوات". ئەوجۆرە ڕوانگەیە ئاشکراترین وێنەی بەشێکی زۆر لە سەرەنجامی موزاکەرە و وتووێژەکانمانە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت بەم شێوەیە لێکبدرێتەوە کە گەرچی زۆرجار رێگەی جیاواز نەتەنیا زەرەری نییە و دەبێتە مایەی خێر، بەڵام بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئامانج و قازانجی هاوبەش و پێویست، وەک ڕێککەوتنی خێزانەکان یان یەکیەتی نەتەوەیی و نیشتمانی دەبێت وتووێژی زیاتر بکرێت و قەت مەڵێن ناتوانین یان ناکرێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٠٩ )
🔹پێشینان ئێژن: " گوڵ نیت، دڕکیش مەوە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژەیە بە کەسانێکی بێڕەحم و بێ بەزەیی کە ئیدعای دۆستایەتی و خۆشەویستییان هەیە کەچی نەتەنیا هیچ خێرێکیان بۆ خەڵک و کۆمەڵگە نییە، بەڵکو ئەوەیش لەدەستیان دێت لەخراپە درێخی ناکەن!
🔹 بەداخەوە کەم نین ئەمجۆرە ئینسانگەلە لەنێو کۆمەڵگەدا، وەک ئەوانەی بەناو دڵسۆزییەوە زیان بە بنەماڵەکان دەگەیەنن یان کەسانێک کە بەناو خزمەت بە کۆمەڵگە و نەتەوە، ئەوان تووشی زەرەر و زیان دەکەن!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە خۆتان زەرەر و خەسارەت بەکەس مەگەیەنن، وشیاریش بن نەکەونە داوی کەسانێکەوە کە بەناوی دۆستایەتیییەوە ، دوژمنیتان لەگەڵ دەکەن!

شکایت!
در جهانی کو دو رویی، حق روایت می کند
داعیِ اخلاق، چون ددها، جنایت می کند
انتظار قدردانی از خلایق، کی رواست
من شکایت، تو شکایت، او شکایت می کند
برگِ گرگی در تن چوپان شده است و، ای دریغ
خُلقِ گرگی، اینچنین در ما سرایت می کند
آنکه خالی از خدا شد، تکیه بر منبر زده است
خود بریده گردن و هم، خود دوایت می کند
سر به بالینِ گنه بنهاده آنکس کو مدام
بهر دوری از گناهان، هی ندایت می کند
روزگار بس غریبی گشته اینک، روز ما
آنکه در چاهت فکنده، هم صدایت می کند
گل زخارِ پاسبانِ خود، شناعت دیده است
کُشته های دست خود را، خود روایت می کند
هرچه بینی زیر و رو گشته است کس را چاره نیست
می دَرَد تن ها و گوید، کو رَعایت می کند
رَو مرا با حال خود تنها گذار ای مُدَّعی
آنکه گوید ره گشای است، خود سعایت می کند
بهتر آن باشد رَوَم کنجی نشینم غم به دل
تا ببینم؛ مُرده آنکس، جان فدایت می کند
س.ه.هدایتی
۱۴۰۴،۲،۷

وردە فەرمایشت ( ٣١٠ )
🔹پێشینان ئێژن: " ئاوێک ڕژیا، ڕژیا"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کێشەیەکی ڕەفتاری بەربڵاوی نێو کۆمەلگە دەکات کە هەر ڕۆژ و هەر سەعات لە هەر ماڵ و کۆڵان و شەقامێکدا ڕوودەدات و خەڵک تووشی ئازار دەکات.
🔹 ئەگەڕ چاوێک بخشێنینەوە ڕووداوە ناحەزەکان یان گوێ بگرین بۆ دەمقڕەو ئاڵۆزییەکانی نێو کۆمەڵگە، لێمان ڕوون دەبێتەوە کە هۆی بەشێکی زۆر لەو کێشە و مشتومڕانە شتگەلێکە کە لە ڕابووردوودا ڕوویان داوە و ئێستاکە قسەکردن لەبارەیانەوە هیچ قازانجێکی نابێت!
🔹 ئەو مەتەڵە پێمان دەڵێت مڕومشتکردن لە سەر گوزەشتە و ئەو ڕووداوانەی تێپەڕ بوون، و لێدوان لەو ئاوەی کە ڕژاوە، هیچ فایدەیەکی نییە. باش وایە کاتی خۆتان تەرخانی شتێک بکەن کە ئەوڕۆ یان بەیانی ڕوودەدات و ژیانتانی پێور بەڕێوە دەچێت!.

وردە فەرمایشت ( ٣١۱ )
🔹پێشینان ئێژن: " بنیام خوەش حەساو شەریک ماڵ مەردمە"
🔹بەڕاستی ئەو مەتەڵە بە جوانترین و باشترین شێوە باسێکی گرنگی کۆمەڵایەتی خستۆتەڕوو. ئەو مرۆڤانەی کە لە هەلسوکەوت و مەعامەلەکانیاندا ڕاستگۆیانە ڕەفتار دەکەن هێندە ئابڕوو و ئیعتیبار بەدەس دێنن کە دەبنە جێیەی متمانەی خەڵکی و قەت کەس دەست نانێت بە ڕوویاندا.
🔹نەک هەر لە ڕابوردوودا بەلکوو لەو زەمانەیشدا کەسانیک هەن کە بە هۆی کردەوەی ڕاستگۆیانە دەبنە جێی متمانەی خەڵکی و لە ژیانیاندا گەورەترین دارایی بەدەست دێنن!
🔹 ئەو مەتەڵە پەیامی ڕاستی و دروستی بڵاو دەکاتەوە و پێمان دەڵێت هەتاکوو دروستکار بن زیاتر دەبنە جێیەی متمانەی خەڵک!

وردە فەرمایشت ( ٣١٢ )
🔹پێشینان ئێژن: "خوەت گوڵویت، عومرت گوڵ نەوێت"
🔹ئەو مەتەڵە جوان و خۆش بۆنە باسی پێویستی تێکشکاندنی سنووری تەواوخوازی ڕەشی و سپییەتییە و دەڵێت؛ حەتتا گوڵیش تەواو نییە؛ جوانە بەڵام تەمەنی کورتە!
🔹لەلایەکی دیکەشەوە تابلۆیەکی دڵڕفێنە لە خێرخوازی بۆ ئەوەی بەس چاکە بۆ خەڵک ڕجوا ببینین و قەت خوازیاری خراپی نەبین!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەندە ئاشکرایە نیازی بە شرۆڤە کردن نییە؛
"هیوادارم هەمووتان وەک گوڵ جوان و بۆنخۆش بن بەڵام تەمەنتان وەک گوڵ کورت نەبێت"

وردە فەرمایشت ( ٣١٣ )
🔹پێشینان ئێژن: "ڕەفێقیی ناکەس ئەتکاتە تانە!"
🔹وەک لە مەتەڵێکی تردا باسمان کرد ڕەفێقی خراپ و کردەوە پیس، وەک دێزەی رەش وایە، دەبێتە باییس بەدناو بوونی مرۆڤ، جا چ ئەو هەڤاڵە تاکەکەسێک بێت یان ڕێکخراوەو یان دەسەلاتێکی بەدناو!
🔹زۆر بیستوومانە و دیومانە کەسانێک، کە خۆیان خراپ نەبووبێتن بەڵام بەهۆی نزیک بوونەوە لە کردەوەپیسەکان، لەچاوی خەڵکدا سووک بن و قەدریان نەمێنێت!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە دەکرێت ئاوا وەربگرین کە تا بۆمان دەکرێت خۆمان لە مرۆڤ و دەسەڵاتدارە نادروستەکان دوور بخەینەوە. وەک چۆن خۆشەویستی خوا فەرموویە؛
" پارێز بکەن لەوەی تۆمەتبار بکرێن"!

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔷 صراحت، شفافیت و تخصص در DNA ما جای نگرفته است.
🔷 داشتن لایههای مختلف شخصیتی به درد توسعه نمیخورد.
https://whatsapp.com/channel/0029Vb4Qg785q08ZOydxqg2c
https://t.me/RoshdoTowseh

وردە فەرمایشت ( ٣١٤ )
🔹پێشینان ئێژن: " کانی ئاوی لە خوەیە !"
🔹ئەو مەتەڵە لەدوو ڕوانگەوە جێی سەرنجە؛
یەکەم ئەڵێت سەرچاوە دەبێ خۆی، خۆی بنوێنێت بە وتن نییە. وەک کانی.
دووەم کانی بێ ئەوەی داوای لێبکەن دەبەخشێت.
🔹بەداخەوە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا کەسانێک خۆیان بە سەرچاوە دەناسێنن کەچی هیچیان لەخۆیانەوە نییە. بە ئەوپەڕی بەرزەدەماخییەوە چاوەڕوانن خەلکیشن دەسیان ماچ بکەن و داوای بەخشینیان لێبکەن!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە ئەی ئەوانەی لەخۆتانەوە هیچتان نییە و ئیدعاتان زۆرە! چاو لە کانی بکەن. لەوەی خۆتان هەتانە ببەخشن. بێ منەت و بێ داخوازی ببەخشن.

وردە فەرمایشت ( ٣١٥ )
🔹پێشینان ئێژن: " مێوان جەژنی خاون ماڵە!"
🔹ئەو مەتەڵە گەرچی پێداگرییە لە سەر ڕێزگرتنی کورد لە میوان، بەڵام ناراستەوخۆ باسی گرینگی نەدان بە خۆش دەکات. واتا خەڵک زۆربەی ئەو شتە باشانەی هەیانە پێشکەشی مێمانی دەکەن! بۆیە نەتەوەکانی تر دەڵێن ؛ کورد مێمان نەوازە!
🔹بەشی زۆری ئەو قسەیە ڕاستە و ئێمە؛ چ تاکەکەس و چ بنەماڵە، و چ بە گشتی کۆمەلگەمان، شتی چاکمان بۆ میوان دەوێت؛ خواردەمەنی چاک، پۆشەن و کەرەسەی باشمان بۆ میوان تەرخان دەکەین، ئەگەریش نەمانبێت قەرزی بۆ دەکەین!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەکرێت ئەوە بێت؛ کوردینە! دەبێ بەرلە میوان ڕێز لە خۆتان بگرن. ئەوەی بەناوی مێمان نەوازییەوە ناوبانگی دەرکردوە، کەڵکی ئەوتۆی بۆ ژیانی خۆتان نابێت!

وردە فەرمایشت ( ٣١٦ )
🔹پێشینان وتوویانە: " بەخەیاڵ، کەس نەووەسە ماڵ !"
🔹بەڕاستی وایە! کێ دیویە کەسێک بە خەیاڵ و حەز و ئارەزووی تەنیا و بەبێ تێکۆشان و چالاکی بگات بە ئامانجەکانی!
🔹بەداخەوە هەندێ کەسی خۆش خەیاڵ و بڵندپەرواز بێ ئەوەی تێکۆشانێکیان ببێت خوازیاری دەسکەوتی زۆرن و ئەگەر پێی نەگەن خەلکی تر یان نیزامی کایەنات بە تاوانبار دەزانن!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ گەیشتن گەنج بەبێ ڕەنج، مومکین نابێت. بۆ بەدەیهاتنی ئامانج و ئاواتەکان، گەڵاڵە و تێکۆشان پێویستە!

وردە فەرمایشت ( ٣١٧ )
🔹پێشینان ئەڵێن: " ڕێوی ناچوە کونا گزێکیشی ئەوەستە دووچکەی خوەیەوە !"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسانێک ئەکات کە خەڵک وەریان ناگرن و باوش بۆ بوونیان ناکەنەوە بەڵام ئەوان هاوماڵێکی خۆیشیان ئەبەسنە خۆیانەوە. وەک ئەوەی داوای قەرز بکەن ، متمانەیان پێنەکرێت بەڵام ئەوان قەرز بۆ هەڤاڵیشیان داوا بکەن!
🔹بەداخەوە کۆمەڵگەی ئێستای ئێمە کە لە قاعیدەی سوننەت بڕیاوە و لە یاساکانی مۆدێڕنیتەیش بێوەرییە پریەتی لەو ڕێوی سیفەتانەی کە ڕازی بە بەشی خۆیان نین و زیاتر لە بەڕی خوەیان پا دائەکێشن!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەکرێت وەک هەندێکی تر لەمەتەڵە کوردییەکان بەوە بزانین کە خەڵک دەبێت ئەندازەو بەشی خۆیان بناسن و دەس لە زیادەخوازی هەڵبگرن!

وردە فەرمایشت ( ٣١٨ )
🔹پێشینان ئەڵێن: " دەنگەی دەوڵ، لەدوورەو خوەشە!"
🔹 ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسانێکە کە قەزاوەتی ناڕەوای بەدوور لە زانیاری دەکەن! کاتێک مرۆڤێک بێ زانیاری لە دەروونی کەسێک، تەنیا لەڕووی ڕواڵەتی ژیانی قەزاوەت دەکات، پێی دەڵێین وانییە؛ دەنگی دەهۆڵ لە دوورەوە خۆشە!
🔹واتا تۆ چ زانیاریێکت لە واقعییەتی ژیانی خەڵک هەیە کە بۆچوونی ناحەقت هەیە دەربارەیان! بەداخەوە ئەو شێوە روانین و قەزاورت کردنە بەشێگە لە فەرهەنگی کۆمەلگەی ڕابووردوو و ئێستای ئێمە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە وەک ئەزموونێک ئەوەیە:
وشیار بن بەبێ زانیاری قەزاوەت مەکەن، ئاگایانە بۆچوونتان ببێت! دەروونناسەکانیش وتوویانە: دەرەوەی ژیانی خەڵک لەگەڵ دەروونی ژیانی خۆتان هەڵمەسەنگێنن!

وردە فەرمایشت ( ٣١٩ )
🔹پێشینان ئەڵێن: " نامەتی خوەی خراو نیە، قۆرتەکان دوای خراون!"
🔹دیارە نەهامەتی(ئەوەی کە پێی ئەڵێن بەدبەختی) و بە ڕووداوێکی خراپەوە خۆی دەنوێنێت شتێکی زیانبارە و کە تووشی هەرکەسێک بوو دەیخاتە ڕەنج و سەختییەوە بەڵام ئەم مەتەڵە ئاماژە بە هەقێقەتێکی تر دەکات ئەویش کاریگەری هەر نەهاتێکە لەسەر داهاتووی ژیانی مرۆڤ!
🔹ئەوەی ئەو مەتەڵە دووپاتی دەکاتەوە ئەوەیە کە وامەزانن نەهامەتی، تێکڕا دێت و دەڕوات و تەواو دەبێت. نا وانییە و دەردیسەری زۆری بەدواوەیە !
🔹 بۆیە پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە هەر ڕووداوێکی ناحەزی بچووک لەوایە دەیان زیانی گەورەی بەدواوە بێت. کەوابوو وریابن هیچیان بە دەسکەم مەگرن و بە بچووکیان مەزانن و تا پێتان دەکرێت خۆتان لەسەر ڕێگەی نەهامەتی دامەنێن و فرسەتیان بۆ ئامادە مەکەن !

وردە فەرمایشت ( ٣٢٠ )
🔹پێشینان ئەڵێن: " تا عاقڵ بیری کردەوە شێت کار خوەی کرد !"
🔹ئەوە واقێعییەتێکی حاشا هەڵنەگرە کە بەپێی سروشتی مرۆڤ؛ عاقڵ پەلەکردن بە باش نازانێت، بەڵام نەزان لەهەر ئیشیکدا زۆر بە پەلەیە و دایمەن لەپێش عاقڵەوەیە!
🔹بەڕاستی ئەو مەتەڵە ئاماژەیەکی تاڵ و دروستە بە بارودۆخی ئەو رۆژگارەی ئێمە کە عاقڵەکان بەهۆی پارێزکردنی زیادە لە پێویست، یان مەسڵەحەت، مەیدانیان داوەتە دەستی بێ عەقڵەکانەوە! سپاردنی پێشەنگی کۆمەلگە بە نەزانی بێ عەقڵ، کارێکی وای کردووە کە بەرەو هەرکوێی ئەڕوانیت هەر کێشەیە و هەر، نارەوایە و هەر گەنکارییە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ عاقلەکان نابێت بە هیچ بەبیانوویێکەو پارێزی زیاتر لە پێویست بکەن و، مەیدان بۆ نەزانەکان چۆڵ بکەن. ئەگینا دەسەڵاتداری بێ عەقڵەکان، کۆمەلگە بەرەو تێکچوون دەبات!

وردە فەرمایشت ( ٣٢١ )
🔹پێشینان وتوویانە: " بازێ قسە، گوێچکەی خوەتی لێی بنیتەوە باشترە!"
🔹زۆرێک لە مرۆڤەکان، هەندێجار بەهۆی بێ موبالاتی یان پەلەکردن، وتەیەک دێننەسەر زمان کە هیچ بنەما و ئەساسێکی نیە و دەبێتە باییس دڵڕەنجی خەڵک و ئەگەر لەسەری بڕۆن کێشە و ناکۆکییەکی زۆری لێدەکەوێتەوە!
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بەمجۆرە وتەو باسانە دەکات و وەک فارسەکان وتوویانە؛ " وڵامی نەزان قڕوقوپە". لای وایە، لەبەرانبەر قسەی چزدار و بشێونە، بێدەنگی و خۆ گێل کردن باشترین بۆچوونە!
🔹 کەوایە پەیامی ئەو مەتەڵە دەبێ ئەوە بێت؛ " لەوایە وڵام دانەوە بە قسەی پڕوپوچ، شەڕی لێی هەڵبگرسێتەوە، شێوەی دروست ئەوەیە کە وڵام دانەوە بەس بۆ قسەی دروست و گونجاو بێت و خەڵک خۆیان لە داوی قسەی نەزانەکان بپارێزن!"

وردە فەرمایشت ( ٣٢٢ )
🔹پێشینان وتوویانە: " ئەوەی قەدری نەزانی لەدەس ئەچێت!"
🔹ئەوە واقێعییەتێکی روون و ئاشکرایە؛ کاتێک کەسێک بۆ ئەوشتەی هەیەتی بایەخ دانەنێت، بۆ پاراستنیشی هیچ تێکۆشانێکی نابێت بۆیە پاش ماوەیەک لەدەستی دەدات!
🔹ئەوە یاسای ژیانە. هەرشتێکت دەوێت دەبێ بۆ پاراستنی تێبکۆشیت. کایەنات لەگەڵ کەس تەعاروفی نیە و گارانتی بەکەس نەداوە ئەو بەشەی پێدراوە تا ئاخر بەردەوام بۆی بمێنێتەوە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە کە لە قورئانی پیرۆزەوە سەرچاوەی گرتووە ئەوەیە؛ "وریای ئەو بەشە بەنرخانەی بن کە لەژیاندا پێتان دراوە. قەدردانی نێعمەتەکان بن ئەینا لێتان دەسێنرێتەوە"!

وردە فەرمایشت ( ٣٢٣ )
🔹پێشینان وتوویانە: " خوەت لەو جێیە خەرج بکە ئەرزشی هەس!"
🔹هەندێجار مرۆڤ بۆ ئەوڕۆ یان دواڕۆژی خۆی یان بۆ کەسانێک تووشی ڕەنج و زەحمەت دەبێت کە بەڕاستی هیچ ئامانج و قازانجێک بەدی ناکات یان کەس قەدەری نازانێت، یان ئەو کەسانە لیاقەت و شایستەیی ئەو خزمەت و ڕەنجکێشانەیان نییە واتا ئەو ڕەنجە بەفیڕۆ دەچێت!
🔹بۆیە ئەو مەتەڵە ئاماژە بەمجۆرە ئیشانە دەکات و دەڵێت لەو شوێن و کاتانەیدا کە دەبینیت رەنجت بێ فایدەیە و قەدری خزمەتەکەت نازانرێت خۆتی لێی لابدە و قەرەی مەکەوە.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ مرۆڤ نابێت ئیشی بێ بایەخ بکات. ژیان ئەوەندە درێژ نییە ئینسان خۆی بەهەر کارێکەوە مەشغول بکات. کەوایە دەبێ وریای ئامانجی تێکۆشانەکانمان بین!

وردە فەرمایشت ( ٣٢٤ )
🔹پێشینان وتوویانە: " خوا بکا هیچ ماڵێک وجاخ کوێر نەوێت!"
🔹ئەگەر وەک وتوویانە "وەجاخ" بە منداڵی نێرینە بێنینە حەسێب، ڕواڵەتی مەتەڵەکە ئەوەمان پێی دەڵێت خودا بکات هیچ ژن و مێردێک بێ کوڕ نەبن. کە لەڕاستیدا لەو ڕۆژگارەدا ئەم بۆچوونە ئیدی بە بۆچوونێکی دروست نایەتە ئەژمار !
🔹بەڵام دەکرێت ئەو مەتەڵە بەمجۆرە لێکبدەینەوە کە ئاواتەخوازی ئەوە بین هیچ بنەماڵەیەک بێبەش نەبێت لە منداڵی باش و ژیر و لێهاتوو، بۆ ئەوەی چرای بنەماڵە، ڕۆشن بکاتەوە و ناوی بنەماڵە بەردەوام بمێنێت!
🔹 کە وایە دەکرێت بڵێین پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە؛ " تێبکۆشین منداڵەکانمان باش پەروەردە بکەین تاکوو ببنە ڕوونکەرەوەی چرای ماڵ و سەربەرزی بنەماڵە و ئێمەیش شانازییان پێوە بکەین! "

موحەممەد عەلی فرووغی دەڵێت:
"جارێکیان کاتی گفت و گۆ دەگەڵ ڕاسپاردەیەک نامۆ زۆر بە گەرمی باسی فەرهەنگی پڕ لە شانازی لەمێژینەی ئێرانم بۆ دەکرد.
بە تیتاڵیی و ڕشخەنەوە تماشای کردم و گوتی:
"ئەمانە گشت هی ڕابووردوون بێژە ئێستا چیتان هەیە؟"
بە بیستنی ئەم قسەیە خورپەیەک لە دڵمەوە هات.نە لەبەر تاڵی قسەکەی لەبەر هەقێقەتێکی تاڵ کە لە زاری هاتە دەرێ."
سەرچاوە: کەناڵی سخنرانی ها (https://t.me/sokhanranihaa )
وەرگێڕ: مامۆسا هادی مورادی

Telegram
سخنرانیها
آخرین سخنرانی ها در حوزه علوم انسانی
فلسفه غرب و اسلامی ، عرفان، ادبیات، روانشناسی، جامعه_شناسی
.
.
معرفی این کانال به دیگران یک حرکت فرهنگی است
.
.
برای نجات یک کشور باید فرهنگ آن کشور را ساخت
.
.
به جای لعنت بر تاریکی شمعی روشن کن