کُردها، هویت و منازعه.docx
29.3 KB
کردها. هویت و منازعه
نوشته فرهاد امین پور
مطالعه یادداشت شجاعانه کاک فرهاد امین پور را به همه دوستان توصیه می کنم
t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٥٥ )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " من خان و تۆ خان، کێ کەرەکە ئاو بات! "
🔹ئەو مەتەڵە باسی دابەشکردنی ئەرکەکان دەکات لە کۆمەڵگەدا. بەداخەوە لەو کۆمەڵگە دواکەوتوو و سەرلێشێواوەی ئێمەدا ئیش و کار بۆ لاوەکان یان نییە، یان کەمە یان هەیە و هەندێک عاریان لێیدێت بیکەن. بۆیە بە مێلێۆنان کەس خەڵکی وڵاتانی دراوسێی، جێگەی لاوەکانی وڵاتیان داگیر کردووە!
🔹 دیارە کۆمەڵگە هەروەک چۆن نیازی بە دۆکتۆر و ئەندازیار و مامۆستا و مۆزیسیەن هەیە، نیازیشی بە کرێکار و خزمەتکار و شۆفیر و سەدان ئیشکەری تر هەیە. هیچ ئیشێکیش عەیب و عار نییە و هەر کارێک لەزاتی خۆیدا بەبایخ و بەکەڵکە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە دەبێ ئەوە بێت کە هەرکەس بەپێی تواناییەکان و زەوق و عەلاقەی خۆی ئیشێک هەڵبژێریت. کەس بۆی نییە بێکار بێت یان ئیشی بانتر لە تواناییەکانی خۆی داوا بکات!
س.ه.هیدایەتی

وردە فەرمایشت ( ٣٥٦ )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " جواو نەفام، بێدەنگییە ! "
🔹ئەو مەتەڵە ئامۆژگارییەکی ساکار و ڕوونە بۆ مرۆڤەکان کە وریابن بە وڵامدانەوەی کەسانێکی نەفام و دوور لە نزاکەت و بێ مەنتیق خۆیان تووشی کێشە و گرفت نەکەن!
🔹 هەندێکەس بە بیانووی ڕوونکردنەوە یان لایەنگری لە هەقێقەت ، لەگەڵ کەسانی نەفام و بێ مەنتیقدا دەکەونە مڕومشت و دەمەقاڵێ و باسکردنی بێ فایدەوە، کە جگە سووکایەتی و بێ ڕێزی بە خۆیان هیچ ئاکامێکی نابێت!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مرۆڤی نەفامدا دەم ببەستن و خامۆش بمێنن. زۆرجار - بەتایبەت لەکۆمەڵگەی کوردیدا کە نەیاران هانمان دەدەن بۆ بەگژ یەکداچوون - ئەو خامۆشییە باشترین وڵامە بۆ مرۆڤە نەفام و مەسڵەحەت نەشناسەکان!

وردە فەرمایشت ( ٣٥٧ )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " پایەک وە ڕۆژێک، دوو پا وە دوو ڕۆژ! "
🔹ئەو مەتەڵە وەک ئامۆژگارییەکی بەڕێوەبەرایەتی، باسی جێبەجێکردنی هەنگاو بە هەنگاوی هەر ئیش و کارێک دەکات و پەلە نەکردن! دیارە هەر تاک و کۆمەلگەیەک ئەو یاسا بنەڕەتییە ڕەچاو نەکەن سەرکەوتنەکانیان تووشی کێشە دەبێت!
🔹 هەندێکەس دەیانهەوێت لەڕۆژێکدا ڕێگەیەکی سەد ساڵە بپێون کە بەداخەوە هەرگیز بۆیان ناکرێت و بەم پەلە کردنە، تەنیا خۆیان تووشی کێشە و ناهومێدی دەکەن.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە بۆ سەرکەوتن لەهەر کارێکدا دەبێت؛ هەنگاو بەهەنگاو برۆی بەڕێوە. واتا بۆ سەرکەوتن لە هەر نەردەوان و پەینجەیەک، دەبێ پلە بە پلە سەرکەویت!

وردە فەرمایشت ( ٣٥٨ )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " حاشا لە فرەوێژ! "
🔹ئەو مەتەڵە باسی کەسانێک دەکات کە لەهەر کۆر و دانیشتنێکدا چاویان دەقووچێنن و دەمیان بۆ قسەکردن بەرەڵا دەکەن. چاویان لە زانیاری خۆیان و بیسەران نییە و وەک شارەزای تەواو بوارەکان، لەبارەی هەر شتێکەوە بڕیار دەدەن!
🔹 ئەمجۆرە مرۆڤانە خۆیان بە بنەمای عەقڵ و زانست دەزانن و لایان وایە دەتوانن سەبارەت بە هەرشتێک بریار بدەن و بۆچوونەکانیشیان دەبێ لەلایەن هەمووانەوە وەک سەرچاوە وەر بگیرێت!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە چاوتان بکەنەوە، خودا دوو گوێی پێمان داوە و دەمێک، واتا دوو جار قسە ببیسین و یەکجاریش بدوێن. زۆروێژی دەبێتە باییس سووک بوونی کەسایەتی!

وردە فەرمایشت ( ٣٥٩ )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " ئەگەر هەست درێخ مەکە، ئەگەر نێست قەرز مەکە "
🔹 هەندێکەس بەرچاوتەنگن و لەوەی هەیانە نابەخشن، هەندێکەسیش نیانە بەڵام ئەوەندە دڵفراوان و دڵاوا و سەخین حازرن بۆ ئەوەی ببەخشن لەخەڵکی تر قەرز وەربگرن. ئەو مەتەڵە هەر دوو ڕەفتارەکە ڕەت دەکاتەوە و بە باشیان نازانێت!
🔹لەڕاستیدا ئەو مەتەڵە وەک ئامۆژگارییەکی ئەخلاقی و عەقڵانی دژ بە(افراط و تفریط )ە و باسی میانەڕەوی دەکات؛ هەم خەسیس بوونی پێی باش نییە و هەم زیادەڕەوی له بەخشیندا.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ئاشکرایە دەڵێت؛ "لە هەموو شتێکدا میانەرەو بن، حەتتا لە بەخشیندا".

وردە فەرمایشت ( ٣٦٠ )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " مێمان شەوێک. دۆعا ساڵێک "
🔹ئەو مەتەڵە دوو شت باس دەکات مێمان نەوازی و قەدرناسی. پێشینان لایان وابووە ئەوکەسانەی مێمان وەردەگرن، تا ماوەیەکی زۆر خۆشەویستی خۆیان لەدڵی ئەواندا جێگیر دەکەن. دیارە پێکەوە بوون و لەگەڵ یەک دوان و قسە و باس و گەرمی کۆرەکانە، دڵەکان پێکەوە نزیکتر دەکات و خۆشەویستی دەخوڵقێنێت.
🔹بگرە یەکێک لە هۆکارەکانی پتەوبوونی خۆشەویستی لە ڕابوردوودا ئەوە بێت کە مێمانی و ئامشۆ و ڕەفتیان پێکەوە زیاتر بووە. بەداخەوە لەو سەردەمەدا هەندێ کێشەی نوێ وەک کێشە ئابوورییەکان، یان سەرگەرم بوون بە مێدیا و ئینترنێت، کارێکی وای کردووە، مێمانی و پێکەوەبوونی ڕاستەقینەی ناو کۆمەلگەی کوردی ڕۆژلەگەڵ ڕۆژ کەمتر دەبێتەوە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە کە بە هاتوچۆ و مێمانی نێوان دۆست و خزم و کەس و دەوروبەرییەکانتان، خۆشەویستی لەنێوانتاندا زیاتر بکەنەوە!

وردە فەرمایشت ( ٣٦١ )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " ڕۆزگار هەروا نامێنێت"
🔹ئەو مەتەڵە باسی گۆڕان دەکات کە یەکێکە لە گرینگترین خاڵەکانی ژیان و بەشێکە لە بیر و ئەندێشە و زانستە نوێیەکان! لە دونیای ئەوڕۆدا گۆڕان وەک واقێعییەتێکی حاشاهەلنەگر بۆ بوارەکانی ژیان ناو براوە.
🔹 لەوە دەچێت ئەو مەتەڵە لەکاتگەلێکدا وترابێت کە کەسێک یا کۆمەلگەیەک لە بارودۆخی خۆی ناڕازی بووبێت و بەرەو ناهومێدی ڕۆیشتبێت، پێیان وتراوە نیگەران مەبن ئەم ڕۆژانەیش تێپەڕ دەبن و دۆخەکە دەگۆڕێت.
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە خۆتان مەنووسێنن بەوەی ئێستا هەیە، خۆتان ئامادە بکەن بۆ گۆڕان. وەک وتوویانە هیچ شتێک وەک خۆی نامێنێتەوە، هیچ یاسایەکیش سابت نامێنێت جگە یاسای گۆڕان نەبێت.

وردە فەرمایشت ( ٣٦٢ )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " عەقڵی پارسەنگی گەرەکە "
🔹ئەو مەتەڵە بۆ کەسانێک وتراوە کە بڕیار و بۆچوونەکانیان لە ڕووی عەقڵییەتەوە نەبێت و دەڵێت ئەوجۆرە کەسانە نیازیان بە هەڤاڵی ژیر و زانایە کە یارمەتییان بدەن بۆ ئەوەی عاقڵانە ڕەفتار بکەن!
🔹ئەو مەتەڵە پێداگری لەسەر ڕۆڵی ڕاوێژکاری دەکات و لای وایە زۆرێک لە مرۆڤەکان پێویستییان بە هاوبیر و ڕاوێژکار هەیە تاکو هاوفکرییان لەگەڵا بکەن. قسەیەکی زۆر ڕاستیشە. بەڕاستی هەرکەسێک لە بیرو هاوفکری کەسانێکی تر یارمەتی بگرێت وەک ئەوە وایە لەتاریکەشەودا چرایان لەسەر ڕێگە دابنریێت.
🔹ژیرانە ئەوەیە وەک گاڵتەیەک سەیری ئەو مەتەڵە نەکەین و بە پەیامێکی زۆر گرینگی بزانین و بڵێین؛ هەموومان پێویستمان بە هاوفکری و ڕاوێژکاری لەگەڵ کەسانێکە کە زاناتر و ژیر تر لە خۆمانن.

وردە فەرمایشت ( ٣٦٣ )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " خوا بیکات هیچ ماڵێک بێ گەورە نەوێت"
🔹ئەو مەتەڵە کاتێک بەکار براوە کە بنەماڵەیەک یان کۆمەلگەیەک تووشی بێنەزمی و سەرلێشێواوی بووە و کەس بەقسەی کەسی نەکردووە و هەرکەس بەلایەکدا رۆیشتووە!
🔹ئەوە پێداگرییە لەسەر ئەسڵێکی زۆر گرینگی بەڕێوەبەرایەتی کە وەک ڕێبەرایەتی سەرکردەیی یان سەرپەرشتی ناوی لێی براوە. مانای ئەوەیە هەر گرووهێکی ئینسانی کە بێبەش بێت لە سەرکردە، تووشی کێشە دەبێت! بێگومان مەنزووری ئەو مەتەڵە سەرکردە و بەڕێوەبەری لایق و لێهاتووە، ئەینا گەورەی نالایق، هەندئجار، نەبوونیان باشترە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە هەرکاتێک دوو کەستان پێکەوە ئیشێک دەس پێدەکەن یان بەرەو شوێنێک دەچن یەکێکتان بکەن بە بەڕێوەبەر و سەرپەرشت باسەرتان لێی نەشێوێت!

وردە فەرمایشت ( ٣٦٤ )
🔹 پێشینیان وتوویانە: " هەر خاسی خاسە"
🔹بریا ئەو مەتەڵە کورت و پوخت و پڕناوەرۆکە وەک دروشمی کۆمەڵگەی ئینسانی تەرخان بکرایێت. بەڕاستی ئەگەر تەنیا ئەو ئامۆژگارییە وەک شێوازێک بۆ هەڵسوکەوت و ژیانی مرۆڤەکان دابنریایێت، ئایا زۆر لەکێشەکان کۆتاییان پێ نەدەهات!
🔹 هەندێک لە خەڵکی ئەو ڕۆژگارەی ئێمە لایان وایە گاهێ کردەوەی مرۆڤەکان بەهۆی سپڵەیی، ستەمگەری یان هەر هۆیەکی ترەوە هێندە خراپە کە ناکرێت بە چاکە ولام بدرێتەوە، بەڵام ئەزموونی پێشینیانی ئێمە و زانستی دەروونناسی نوێ بەهیچ بیانوویێکەوە خراپە کردنیان وەک بڕیارێکی ڕەوا و کاریگەر، پێشنیار نەکردووە.
🔹 ئەگەر مانای چاکە و خاسی وەک قازانج گەیاندن بە خەلک بزانین یان لانیکەم زەرەر و زیان نەگەیاندن، ئەکرێت بێژین پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە لەهەر دۆخێکدا و لەتەک هەر مرۆڤێکدا کاریگەری چاکەکردن زیاترە لە تۆڵەسەندن یان هەرشێوە خراپەیەکی تر!

وردە فەرمایشت ( ٣٦٥ و دوایین بەش )
🔹 پێشینیان ئەڵێن: " زمسان ئەگوزەرێت، ڕووڕەشی بۆ سوخاڵ ئەمێنێتەوە"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە ڕۆڵی مرۆڤەکان لە کۆمەلگە دەکات و ئەو ناوەی لە ژیاندا لێیان بەجێ دەمێنێت. دەڵێت؛ کاتەکان تێپەڕ دەبن. گرینگ ئەوەیە هەرکەس چ کردەوەیەکی بووە و چۆن ناوی دەبەن!
🔹 بەردەوام، پاش تێپەربوونی هەر کێشە و گرفتێکی نێو کۆمەڵگە، خەڵک بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن و بەپێ ئەوەی هەرکەس چ رۆڵێکی بووە، ناوێکی لێی بڵاو دەبێتەوە. جا خۆزگەم بەوانەی ڕوویان وەک بەفر سپییە، و مەخابن بۆ ئەوانەی ڕوویان وەک زوخاڵ ڕەشە!
🔹 پەیامی ئەو مەتەڵە زۆر ئاشکرا و ڕاشکاوانەیە. دەڵێت چاک بن. کردەوەی چاکتان هەبێت هەتاکوو ناوی خۆشتان لێی بەجێی بمێنێت. ئەگەر چاک نەبن ڕووڕەشی دەبێتە بەشتان.تەواو!

هەزاران سپاس و تکایەک!
🔹 وەک لەدوایین بەشدا ڕاگەیەندرا؛ زەنجیرە باسەکانی " وردەفەرمایشت "، کۆتایی پێهات و پاش ساڵێک هەوڵدان بۆ وەبیرهێنانەوەی بەشێک لە وتە بەنرخەکانی پێشینیان لە ناوەقەی حسێن ئاوای سەربە ناوچەی ئەردەڵانی سنە، ٣٦٥ مەتەڵ و پەندی کوردی کە بەشێکن لە فەرهەنگی ئەو ناوچەیە، بڵاو کرایەوە و کۆتایی پێیهات. لەسەر وادەی پێشین ئێستاکە دەبێ لە هەوڵی لێکۆڵینەوەی چڕوپڕتری ئەو بابەتە بم.
🔹 وێرای ئەوەی پڕبەدڵ سپاسی ئەو کەسانەی دەکەم کە تا ئێستا بە ڕەخنە و ئامۆژگاری و پێشنیار، یارمەتییان داوم، رادەگەیەنم بۆ بەرێوەبردنی ئەو ئەرکە قورسە، دیسان نیازم بە یارمەتییە. تکایە بەردەوام بن لە پێشنیارەکانتان بۆ ئەوەی بتوانم بەدڵقورسییەکی زیاترەوە ئەرکی سەرشانی خۆم بەڕێوە ببەم.
🔹 لەڕاستیدا مەبەست لە نووسینی " وردەفەرمایشت "ەکان ئەوە بوو لەڕوانگەی زانستی بەڕێوەبەرایەتییەوە چاو لەو قسە بەنرخانەی بکرێت کە بەشێکی زۆری فەرهەنگی کوردەواری قەرزداری ئەوانەیە.
🔹 هیوادارم ئەم شێوە لێکۆڵینەوەیە لەناوچەکانی تری کوردەواریدا بەڕێوە بچێت و وەک لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و فەرهەنگی، ئەزموونی پێشینیانی خۆمان بخرینە بەرچاوی نەوەکانمانەوە!
🔹 تکایە بۆچونەکانی خۆتان بەم ژمارەیە( ٠٩١٢٠٣٠٨١٧٨) لە تلگرام دا بەڕێ بکەن. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە؛ بەبڕوای ئێوە
"هەرکام لەو مەتەڵ و پەند و قسە نەستەقانەی تا ئێستا ناومان بردوون و لە لاپەڕەی کەناڵی گەشە(توسعە)دا بلاو بۆتەوە، چ کاریگەرییەکیان لەسەر فەرهەنگی کۆمەلگەی کوردەواری بووە و هەیە؟"

📙ناسیونالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا
🖌پرۆفیسۆر فەرهاد شاکەلی
🔹بێگومان بۆ هەر مرۆڤێک، بەتایبەت بۆ ئێمەی کورد، خوێندنەوەی کتێب و بەرهەمە زانستییه جۆراوجۆرەکان لە نووسین پێویستترە. لەڕاستیدا بەبێی خوێندن، نووسین بێمانایە!
🔹 پاش کتێبی " سەدەی ناسۆنالیزم "ی بەختیار عەلی، خوێندنەوەی ئەم کتێبە بەنرخەی مامۆستا فەرهاد شاکەلی، کە ماوەیەکی لەمەوپێش لەدیدارەکەی ئۆپساڵای سۆئێد، لەگەڵ نوسخەی ئینگلیزییەکەی لەدەستی خۆیانم وەرگرت تام و چێژێکی تایبەتی بوو. دەمزانی دەبێ بە دیقەتی زۆرەوە بیخوێنمەوە. وام کرد. گەرچی لاپەڕەکانی زۆر نین بەڵام نزیکەی مانگێک کاتی برد و ئەوشەو تەواو بوو.
🔹لەسەر هەر کوردێکی دلسۆز کە بەدوای ڕێگەچارەی بنەڕەتی بۆ پرسی کورددا دەگەڕێت پێویستە کە ئەو کتێبەی بخەنە پاڵ دەستی "سەدەی ناسیونالیزم بەختیار عەلی"یەوە و بەباشی گوێیان لێیبگرێت.
🔹تایبەتمەندی ئەو کتێبە ئەوەیە کە نووسەرەکەی پڕۆفیسۆر و ئەکادیمیستێکی بەناوبانگە و خاوەنی نزیکەی نیو سەدە خوێندنەوەو و وانە وتنەوە و لێکۆلینەوەی زانستی لە وڵاتە سەرکەوتووەکاندایە و ناکرێت بەهاسانی لەقسەکانی لابدەیت!

Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هشدار کارشناس برجستە آب
در بارەی انتقال 80 درصد آب کردستان به استان های مجاور و تخریب و ویرانی کردستان در پی این اقدام
قصه پر غصه آبی که کردستان داشت
*یک صاحب نظر دانشگاه می گویند مسئولان بدون توجه به حقوق اساسی و طبیعی و نیاز مردم و کشاورزی کردستان به آبش، با نفوذ در قدرت، 80 درصد آبهای این استان را به استانهای همدان، کرمانشاه، ایلام، آذربایجانغربی و شرقی و زنجان منتقل کرده اند.
توفیق رفیعی: یک استاد دانشگاه رازی کرمانشاه در جریان «همایش مطالعات ملی گروس» که هفته پیش در دانشگاه کردستان برگزار شد، تصمیم سه چهار دهه گذشته مسئولان ملی در ساخت سدهای متعدد در کردستان و انتقال آب آنها به استانهای همجوار را «نابخردانه» و «نادرست» خواند.
دکتر«هوشنگ قمرنیا» که استاد تمام رشته آب از دانشگاه نیوکاسل انگلستان هستند، با انتقاد از این تصمیمات غیرکارشناسی و قدرت محور گفت این تصمیمات « باعث مرگ آب زیر زمینی، مرگ کشاورزی و دامپروری و تخریب محیط زیست شده، و کوچ تحصیلکرگان و روستاییان » و در نهایت به خطر افتادن امنیت ملی را در پی داشته است.
@sirwan_weekly. منبع

🔹 "کورد و دەوڵەت لە ئێراندا؛ چۆنیەتی پێکهاتنی پێناسی نەتەوایەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتدا"
پڕۆفیسۆر عەباس وەلی
🔹لە ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.(لەساڵی ٢٠١١ بە ئینگلیزی بڵاو بۆتەوە)
🔹گەرچی دەقە فارسییەکە باش تەرجەمە نەبووە بەڵام لەباری ناوەرۆکەوە کتێبێکی زەق و بەنرخە.کتێبێکی چڕوپڕی زانستییە و لێوانلێوە لەزانیاری بەنرخ.
🔹ئەم کتێبە داگری پێشەکییەک و چوار بەش و دەسکەوتێکی کۆتاییە؛
١. پێکهاتنی شوناسی نەتەوایەتی لە ئێراندا
٢. لە کۆمەڵەی ژ. ک ەوە تا کۆماری کوردستان و پێکهاتنی ح.د.ک.ا.
٣. کۆماری کوردستان: دروستبوون و پێکهاتەی دەسەڵاتی سیاسی
٤. لێڵیی و ناڕێکییەکانی گوتاری کۆماریی کوردستان
ئاکام؛ پرسی کورد و عەقڵی سیاسی دەوڵەت
🔹پاش ناساندنی دوو کتێبی؛
١. سەدەی ناسیونالیزم (بەختیار عەلی)
٢. ناسیونالیزمی کوردی لە مەم و زینی ئەحمەدی خانیدا (فەرهاد شاکەلی) کە پێشتر لە کەناڵی گەشەدا باس کراوە، ئێستایش پێشنیاری خوێندنەوەو تێفکرین لەم کتێبە عیلمی و پڕ لە زانیارییە بە هەموو ئەو کەسانەی ڕادەگەیەنم کە خۆیان بە پرسی کوردەوە ماندوو دەکەن.

هەنگاوێک بەرەو لووتکەی شیعری نالی
<unknown>
هەنگاوێک بەرەو لووتکەی شیعری نالی
د. عوبەید ڕەحمانی
بەرنامەی ساعت فرهنگ
سنە
کۆلیژی پزشکی
زانکۆی پزشکی کوردستان
٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤
کوردینە!
حەیفە پڕبەدڵ گوێ بۆ ئەم وتارە نەگرین.
د. عوبەید ڕەحمانی
بەرنامەی ساعت فرهنگ
سنە
کۆلیژی پزشکی
زانکۆی پزشکی کوردستان
٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤
کوردینە!
حەیفە پڕبەدڵ گوێ بۆ ئەم وتارە نەگرین.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مناظره فلسفی میان مولوی و نیچه
دو روح بزرگ تاریخ
▪️یک رویارویی ناممکن!
▪️جلسه ای در باب عشق، عرفان و فلسفه و حقیقت
▪️برندە و بازندە در میان نیست، دو مسیر متفاوت با منطقی قابل فهم.
▪️بهتر است با دقت مناظره این دو چهره تاثرگذار را ببینید و بشنویید.
🔸کانال مطالعه و فرهنگ👇
@tajlilkurdistan
@t.me/KDproblems

اناللە و انا الیە راجعون
ئەگەرچی مەرگ، هەقێقەتێکی حاشاهەڵنەگرە و کەس لەدەستی دەرناچێت بەڵام بێبەش بوونی کۆمەڵگە لە وجوودی هەندێ کەسایەتی مەعنەوی کە ڕۆڵی کۆڵەکەی هاودڵی و برایەتی دەگێڕن ، ڕەنجێکی ئەوەندە گرانە، سوکنایی لەدڵ ئەسێنێت.
کۆچی دوایی "حاجی مامۆسا سەید مەهدی بەرزنجی" ئەو خەفەت و کارەساتە دلتەزێنەیە کە قەت لەبیر ناچێتەوە و ئارامی لەدل ئازیزانی دەسڕێتەوە.
گەرچی بەهۆی دەیان ساڵ ئیرادەت و دۆستایەتی ڕۆحی بێبرانەوەم لە خزمەت ئەو شێخەنازدارەدا، خۆم بە خاوەنی ئازیەتی و پرسە دەزانم بەڵام وەک ئەرکی سەرشانم کۆچی دوایی مامۆسای شەریف و دڵپاک و دڵۆڤانم بە خەڵکی کوردەواری بەتایبەت خزم و کەس و کار و ڕۆڵەی لێهاتووی دوکتور عەدنانی بەرزنجی خۆشەویس تەسلییەت عەرز ئەکەم.
لەخوای گەورە و مێهرەبان داواکارم ڕۆحی مامۆسا بەجەننەت شاد و بیانکات بە هاوسێ و هاوماڵی دۆستە خۆشەویستەکانی خۆی و سەبر ببێتە مێمانی دڵی هۆگران و بنەماڵەی بەڕێزیان و تەمەنی درێژ و پڕ بەرەکەت ببەخشێت بە ڕۆڵەی هێژا و نیشتمانپەروەریان کاک عەدنانی بەڕێز و سەربەرز.
سەید هاشم هیدایەتی

فەرموویانە(١)؛
یەکێک لە نیشانەکانی پێگەییوی و خۆناسی ئەوەیە کە تێبگەیت چۆن سەر دەربهێنیت لەو شتانەی کە بۆ خەڵکی تر گرینگن، تەنانەت ئەگەر بۆ خۆیشت گرینگ نەبن!