دلاقه ی شێعر
148 subscribers
51 photos
16 videos
3 files
52 links
کاناڵێک تایبەت بە شێعر کوردی
Download Telegram
خاکی کووچەی یارەکەم ئەکسیری ساغی و ژینمە
جوانی ڕووخساری و نیگاری هێزی ئەژنۆ و تینمە

بۆچی بەم دەردەم دەبا خۆ خۆی دەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ئاڵۆز و لوولی دایمە هەر شینمە

هەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یار دا
گێژەڵووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمە

گەر بە بێ تۆ بچمە سەیری باخ وسەرو شۆڕەبی
تف لە سەرو و شۆڕەبی، بێ تۆ لە هەر دوو قینمه

خەڵک ئەڵێن کفران مەکە بەم تەرحە وەسفی یاری خۆت
گوێ‌گرانی خۆشەویست من یارەکەم ئایینمە

کەی خەیاڵم بێتە دی یاران ، بڵێم ئۆخەی منم
واکە قۆڵی یاری خۆم ئەمشەو لە ژێر باڵینمە


#شێخ_جەماڵ
گەر ئەهلی دڵ بە چاوی من نەزەر لەم شێوەیە ببڕن
دەزانن هەرکە قیمەی دڵ دەکا ڕیشوویی پۆشینت

هەتا کەی بێ وەفایی، بەسیە شیرین وەقتی شیوەنتە
سەراپا غەرقە دەر تیشەی جەفا، فەرهادی مسکینت


#کوردی
بنوو ئازیز...
هانێ لەپم، سەری پێ کە
هانێ بازووم
چاوەڕێی من مەکە ئەمشەو
من ئێشکت لێ دەگرم، نانووم


#پەشێو
تۆ کە دێی ڕووناکی دێ تاریکی یەکجێ ون دەبێ
هێند بە تاسەم دەست و پێ هیچ خۆشمم لێ ون دەبێ


#ئەمین_گەردیگلانی
هاتنی تۆ لام وەکوو دەر کەوتنی تیشکی هەتاو ڕۆژی تەم
تۆ کە هاتی ئاسمانی پڕ تەم و پڕ هەوری ڕەش، کون دەبێ


#هاوار_سنە
ئەرێ خەندەی دەمت،ئارامی دڵ کانی حەیاتی من
لەسەرچی زیز دەبی؟ ڕۆحت دەوێ هانێ حەیاتی من


#وەفایی
چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش
لە ڕێگەی لوتفەوە بمخاتە باوەش

پەرێشانم لەبەر زولفی بڵاوت
نەخۆش و مەستی ئەو دوو نەرگسی گەش


#سه‌یفولقوزات
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم
من بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم

ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو
سوێر و تاڵی دەم دەم و ژەم ژەم دەخۆم

تا سەری زوڵفت لەسەر ڕوو حەڵقە دا
من وەکوو ماری سەر ئاگر خەم دەخۆم

ئاوی کەوسەر نۆشی سۆفی بێ کە من
ئاوی ئینسان، یەعنی ماچی دەم دەخۆم

شەربەتی خەوف و ڕەجای ئەغیار و یار
ترش و شیرین هەم دەچێژم، هەم دەخۆم

من لە تەوری عالەم و دەوری فەلەک
زەربی لازیب، زەخمی بێمەرهەم دەخۆم

تاڵی بێیار و دیار و تار و مار
عەلقەمی چی؟ ئەرقەمی چی؟ سەم دەخۆم!

نەوعە ئینسانێ هەیە غەم قووتیە
من غەمی خۆم و غەمی عالەم دەخۆم

غەم دەڵێ: نالی کە غەمخواریم نەکا
ناعیلاجم من بەنی ئادەم دەخۆم


#نالی
گوتت: 'نالی'! ئەتۆ بمرە ئەمن دێم ؛
خودا کەی بێ ، خودا کەی بێ ، خودا کەی !؟


#نالی
دەردی ئەشقت ئەی پەری، دەرمان و تەدبیری نییە
هەر کەسێ مەجنوونی ڕووتە باکی زنجیری نییە

مەحرەمێ دەست ناکەوێ دەردی دەروونی پێ بڵێم
دەست و پەنجەم قووەتی نووسین و تەحریری نییە


#سابیری
کاتێک وتت خۆشم ئەوێی،
ئیتر وشەی خۆشم ئەوێی
لەبەر چاوم،
جارێک ئەبوو به پەپووله و
لەسەر دەستم ئەنیشتەوه و
جارێکی تر ئەبوو به پرژەی قەڵبەزه و
تنۆک تنۆک لێی ئەدام و
جارێکی دی ئەبوو به پەنجەرەی هەور و
من به مانگ و هەڵئەهاتم و
له پڕێکدا ئەبوو به شەقامی بەفر و
من به چرایەکی سوور و
ئیتر وشەی خۆشم ئەوێی
هەتا ئەهات گەوره ئەبوو
تا وای لێهات ئێوارەیەک
بوو به خەرمانی هەڵاڵه و
ئێوارەیەک،
به ژوور و ماڵ و شێعرەوه
دایپۆشیم و تیا نوقم بووم ...


#شێرکۆ_بێکەس
دەڵێ بگری، ببارێنە هەتا بێم دەستو گردن بین
نیساری شای شەکەرلێوان دەبێ هەر لەعل و گەوهەر بێ

دەڵێ بمرە و بسووتێ تا بە دڵ من بێمە سەر جێی تۆ
سلووکی عاشقان وایە کە دڵ دەربێ بە دڵبەر بێ


#وەفایی
ھەرچەندە کە عومری خزر و جامی جەمت بوو
چونکە ئەمەلت زۆرە، چ عومرێکی کەمت بوو!

ئەی جامیعی دونیا و قیامەت بە خەیاڵات
ئەو ڕۆژە کە مردی، نە ئەوت بوو و نە ئەمت بوو!


#نالی
لێرە نیت و بەڵام هێشتا
لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و
لە نەغمەی ڕەش و سپیدا
دوو باڵی تەڕی گریانی و
لەسەر پاییز و
لەسەر من
لەنگەر ئەگری!

لێرە نیت و کەچی ئیستەیش
شۆڕەبیەکان یەکە یەکە
بەسەر جۆگەی یادگارتا نوشتاونەوەو
چاوەڕوانن لەگەڵ شەپۆلێکی وێڵدا
تۆیش بێیتەوە!


#شێرکۆ_بێکەس
گەرچی دیسان بۆنی خوێنی سەر شەقامان دەمگرێ
چۆن دەهێڵم ئاگری سووری خەباتم دامرێ

من چ باکم بێ لە قوربان کردنی سەر بۆ وڵات
ئەو کەسەی وا ناو دڵی میللەت دەژی قەت نامرێ


#ئەوین_ڕەحمانی
من ئەو باڵندەم
دەنووکم ببڕن،
به باڵ دەخوێنم
باڵیشم ببڕن
نەغمه و ئاوازم
تا پەڕپەڕوچکەی ئاسمان هەڵئەفڕن...

#جەلال_مەلەکشا
گەر هاتی بێ لەچک وەرە
ئەمەوێ شا پەنجەی شێعرم
شانەی سەرت بێ تا بەیان

سێوی سوورم :

گەر نەش هاتی
بە هیوای "با"
پەنجەرەی ژوورم داناخەم
بەڵکوو بۆنی تۆ بێنێ بۆ
سەر جێگاکەم



#هەڵگورد_حەقپەرەست
هەرچیم دیوە
هەرچیم بۆ چاوت نوسیوە
نایشارمەوە
تا چۆک بدا دێوی گومان
تا گەورە و بچووک بزانن
خۆشم دەوێی
خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووری ئاسمان


#پەشێو