فەرموودە | الحدیث
157 subscribers
43 photos
1 video
1 link
‌رَبَّنَا ‌آمَنَّا ‌بِمَا ‌أَنْزَلْتَ ‌وَاتَّبَعْنَا ‌الرَّسُولَ ‌فَاكْتُبْنَا ‌مَعَ ‌الشَّاهِدِينَ‌
.
لەدوعای خێر بێبەشم مەکەن🌱
.
@Hawkar47 - @About_Me47
Download Telegram
عَنْ عَمْرِو بْنِ مَيْمُونٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: مَا أَخْطَأَنِي ابْنُ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَشِيَّةَ خَمِيسٍ إِلَّا أَتَيْتُه فِيه، قَالَ: فَمَا سَمِعْتُه يَقُولُ لِشَيْءٍ قَطُّ قَالَ رَسُولُ اللَّه ، فَلَمَّا كَانَ ذَاتَ عَشِيَّةٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ، قَالَ: فَنَكَسَ، قَالَ: فَنَظَرْتُ إِلَيْه، فَهوَ قَائِمٌ مُحَلَّلَةً، أَزْرَارُ قَمِيصِه، قَدْ اغْرَوْرَقَتْ عَيْنَاه، وَانْتَفَخَتْ أَوْدَاجُه قَالَ: أَوْ دُونَ ذَلِكَ، أَوْ فَوْقَ ذَلِكَ، أَوْ قَرِيبًا مِنْ ذَلِكَ، أَوْ شَبِيها بِذَلِكَ

عەمڕی کوڕی مەیموونە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: هیچ ئێوارەیەکی پێنجشەممە نەبووە (بەسەرمدا تێنەپەڕیوە)، کە نەچووبمە لای ئیبن مەسعوود خوا لێی ڕازی بێت، دەڵێت: هەرگیز گوێم لێی نەبووە بۆ شتێک (کە باسی کردبێت) بڵێت: پێغەمبەری خوا وای فەرمووە، بەڵام ئێوارەیەک گوتی: پێغەمبەری خوا فەرمووی (واتە: فەرموودەیەکی لە پێغەمبەر گێڕایەوە)، عەمڕ خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: (ئیبن مەسعوود خوا لێی ڕازی بێت) سەری داخستبوو، دەڵێت: تەماشام کرد بەپێوە بوو، قردێلە (قۆپچە)ـی کراسەکەی کرابوویەوە، چاوەکانی پڕ بووبوون لە فرمێسک و دەمارەکانی ملی گرژ بووبوون، (بۆ ئەوەی پارێز بکات لە فەرموودەی پێغەمبەر )، ئیبن مسعوود خوا لێی ڕازی بێت گوتی: پێغەمبەر (ئاوای فەرموو) یان غەیری ئەوە، یان لە سەرووی ئەوە، یان نزیک لەوە، یان لە وێنەی ئەوە.

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 12
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
📜 پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت

هـەر ڪەسێڪ لـە دوای هـەر نوێژێڪ ئـایەتە کورسی خوێند هیچ ڕێگری لێناڪات بچێتە بـەهەشتەوە تەنها مردن نـەبێت👇👇

اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ
زمانت بپارێزە


عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ ((إِنَّ الْعَبْدَ لَيَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ، مَا يَتَبَيَّنُ مَا فِيهَا، يَهْوِي بِهَا فِي النَّارِ، أَبْعَدَ مَا بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ)) رواه مسلم ٢٩٨٨.

واتە: (( بەندەی وا هەیە كە قسەیەك دەكات كە لێی ناكۆڵیتەوە-بیری لێناكاتەوە-دەكەوێتە ناو ئاگر بە ئەندازەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا)).

*واتە: بیر لە قسەكەی ناكاتەوە كە چەندە قسەیەكی ناشیرینە,وە بیر لەوە ناكاتەوە كە لەوانەیە قسەكەی فیتنەی لێ بكەوێتەوە. ((نووسەر)).
پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی ؛

بانگکارێک بانگ دەکات بۆ خەلکی بەهەشت دەڵێت؛

ئیتر هەتاهەتایە لەش ساغ دەبن وهەرگیز نەخۆش نابن،
وهەتا هەتایە دەژین وهەرگیز نامرن،
و هەتا هەتایە گەنج دەبن و هەرگیز پیر نابن،
هەتا هەتایە ئاسوودە دەبن و هەرگیز ناڕەحەت نابن.

لەم ئایەتە الله تعالی دەفەرموێت ؛

﴿وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾ (الأعراف: 43)

واتە/وه‌ بانگیان لێ دەکرێ ئا ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ بوون به‌ میراتگری و تیایدا دەمێننەوە‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ خۆتان كردووتانه‌..
عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ سِيرِينَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: كَانَ أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، إِذَا حَدَّثَ عَنْ رَسُولِ اللَّه حَدِيثًا فَفَرَغَ مِنْه قَالَ: أَوْ كَمَا قَالَ رَسُولُ اللَّه .
موحەممەدی کوڕی سیرین خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: ئەنەسی کوڕی مالیک خوا لێی ڕازی بێت هەر کاتێک فەرموودەیەکی لە پێغەمبەری خواوە
دەگێڕایەوە و تەواو دەبوو، دەیگوت: (ئاوای فەرموو) یان بەو جۆرەی کە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی. (ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دەگونجێت فەرموودەکەی بە مانا گێڕابێتەوە، واتە: نەوەک وەکوو دەق).

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 13
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
عَنْ عَبْدِ اللَّه بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه ﷺ: «أَعْطُوا الْأَجِيرَ أَجْرَه، قَبْلَ أَنْ يَجِفَّ عَرَقُه».

عەبدوڵڵاى کوڕى عومەر خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: «کرێى کرێکار بدەن پێش ئەوەى ئارەقەکەى وشک ببێتەوە»
ئافرەتانێك هەن پۆشتەن لە هەمان كاتدا ڕووتن


عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا، قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ، وَنِسَاءٌ كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلَاتٌ مَائِلَاتٌ، رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ، لَا يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ، وَلَا يَجِدْنَ رِيحَهَا، وَإِنَّ رِيحَهَا لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا)) رواه مسلم ٢١٢٨.

واتە: ((دوو پۆل هەن ئەهلی ئاگرن وە من نەمبینیون: كۆمەلێَك قامچی یان پێ یە وەك كلكی مانگایەپێی لە خەڵكی دەدەن ، وە ئافرەتانێك هەن پۆشتەن وە لە هەمان كاتدا رووتن وە مەیلدارن و سەرنجڕاكێشەرن ، قژیان وەك پشتی حوشتر بەرز دەكەنەوە ، ئەوانە ناچنە بەهەشت ، وە بۆنیشی ناكەن ، كە بۆنی بەهەشت ئەوەندە و ئەوەندە دەڕوا)).

*پۆشتەن لە هەمان كاتدا رووتن: واتا جلیان لەبەرە بەلام هەموو جەستەیان بەتەواوی دانەپۆشتووە ، وە یان جلیان لەبەرە بەڵام جلەكە تەنكە یان كورتە یان تەسكە. ((نووسەر)).
*قژیان بەرز دەكەنەوە وەك پشتی حوشتر: واتا قژیان كۆ دەكەنەوە و لە ناوەڕاستی سەریان دەیبەستن والله أعلم. ((نووسەر)).
عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي لَيْلَى قَالَ: قُلْنَا لِزَيْدِ بْنِ أَرْقَمَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: حَدِّثْنَا عَنْ رَسُولِ اللَّه ، قَالَ: كَبِرْنَا وَنَسِينَا، وَالْحَدِيثُ عَنْ رَسُولِ اللَّه شَدِيدٌ.

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی ئەبو لەیلا دەڵێت: بە زەیدی کوڕی ئەڕقەممان خوا لێی ڕازی بێت گوت: لە پێغەمبەری خواوە
فەرموودەمان بۆ بگێڕەوە، ئەویش گوتی: بەتەمەندا چووین و شتمان بیر دەچێتەوە، گێڕانەوەی فه‌رمووده‌ش لە پێغەمبەری خوا کارێکی قورس و گرانە.

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 14
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2
خوای گەورە سەیری دڵەكان و كردەوەكان دەكات

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((إِنَّ اللهَ لَا يَنْظُرُ إِلَى صُوَرِكُمْ وَأَمْوَالِكُمْ، وَلَكِنْ يَنْظُرُ إِلَى قُلُوبِكُمْ وَأَعْمَالِكُمْ)) رواه مسلم ٢٥٦٤.

واتە: ((خوای گەورە سەیری شێوە و ماڵەكانتان ناكات ، بەڵكو سەیری دڵەكانتان و كردەوە كانتان دەكات)).

*ئەم فەرموودە زۆر كەس بە هەڵە لێی تێگەیشتووە كە دەڵێ كاكە خوای گەورە سەیری سەرو ڕیش و جلوبەرگمان ناكات, تەنها دڵ شەرتە ، بەڵام ئەگەر سەیری كۆتایی فەرموودەكە بكەین وەڵامی ئەم گومانەمان دەست دەكەوێ كەدەفەرموێ سەیری كردەوەكانیشتان دەكات ، كەوابوو ڕیشیش ئیشە سەرو سیماش ئیشە !!!. ((نووسەر)).
2
📜 فـەرمـوودە

❖ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " مَنْ دَعَا لِأَخِيهِ بِظَهْرِ الْغَيْبِ، قَالَ الْمَلَكُ الْمُوَكَّلُ بِهِ : آمِينَ، وَلَكَ بِمِثْلٍ ".

واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( هەر ڪەسێڪ بە پەنهانی لە پاشملە دوعا بۆ براڪەی بڪات ، فریشتەیەڪی ڕاسپێردراو بەوەوە دەڵێت : آمين وە هەروەها بۆ تۆش بە هەمان شێوە - یانی هەمان دوعا بۆ تۆ دەڪات مەلائیڪەتەڪە - ))
2
📜 فـەرمـوودە

❖ عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " الرَّحِمُ مُعَلَّقَةٌ بِالْعَرْشِ، تَقُولُ : مَنْ وَصَلَنِي وَصَلَهُ اللَّهُ، وَمَنْ قَطَعَنِي قَطَعَهُ اللَّهُ ".

واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( پەیوەندی خزمایەتی بە عەرشی خواوە هەڵواسراوە و دەڵێت : ھەرڪەسێڪ بمگەیەنێت خوا دەیگەیەنێت { بە ڕەزامەندی خۆی } ، هەرڪەسێڪیش بمپچڕێنێت خواش دایدەبڕێنێت { لە ڕەزامەندی خۆی } ))
3
عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَبْدِ اللَّه بْنِ مَسْعُودٍ، عَنْ أَبِيه رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّه : «مَنْ كَذَبَ عَلَيَّ مُتَعَمِّدًا، فَلْيَتَبَوَّأْ مَقْعَدَه مِنَ النَّارِ».

عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود لە باوکیەوە خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە، گوتوویەتی: پێغەمبەری خوا
فەرموویەتی: «هەر کەسێک بەئەنقەست (بە هەر مەبەستێک) بە زمانی منەوە درۆ هەڵبەستێت، با شوێنی خۆی دیاری بکات لە ئاگردا».

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 15
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
3
📜 فـەرمـوودە

‌پێغەمبەری خوداﷺ دەفەرمووێ:
هەرڪەسێڪ بەیانی ڪردەوه دە سەڵاواتم بۆ بنێرێت ئێوارەڪەش بەهەمان شێوە بەر شەفاعەتم دەڪەوێ لەڕۆژی قیامەت ..

اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد..
5
📜 فـەرمـوودە

◈ لە بارەی بەخشین و  خێرکردن ؛

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «اليَدُ العُلْيَا خَيْرٌ مِنَ اليَدِ السُّفْلَى، وَابْدَأْ بِمَنْ تَعُولُ»."رواە بخاری"

واتە: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: دەستى بەرز ڪە دەبەخشێ باشترە لە دەستى نزم ڪە داوا دەڪات، لەوەوە دەست پێبڪە ڪە خەرجیان لەسەر تۆیە، پێشتر بە خزم و ڪەسە نزیڪەڪانت ببەخشە ..
3
📜 فـەرمـوودە

لە "ئەبو هوریرە" وە گێـــڕدراوەتــەوە ؛ پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی؛ لـە ڕۆژی قیامەت بەنـدە لەبــەردەستی خـوا ئەوەستێ نوێژەڪانی ناتــەواوە، خوای گـەورەرە بــە فریشتەکان ئەفەرموێ تەماشابڪەن ئـایـا بەندەی من نوێژی سووننەتی هەنە؟؟
جا ئەگەر نوێژی سووننەتی هەبوون ئەفەرموێ ناتەواوی نوێژە واجبەڪانی "ڪەنەیزانیوە"
لەو ســوونەتانە لۆی تەواو بڪەن ..

وە بزانە ؛ خێری هەر واجبێڪیش بەقەد حەفتا سووننەتە ..!!
4
كەی بەڕۆژوو بین وكەی بیشكێنین _ بیكەین بە جەژن _؟

عَنْ ابْنَ عُمَرَ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) يَقُولُ: ((إِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَصُومُوا، وَإِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَأَفْطِرُوا، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُمْ فَاقْدُرُوا لَهُ)) رواه البخاري ١٩٠٠.

واتە: -پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) باسی مانگی یەك شەوەی كرد-، فەرمووی: ((ئەگەر بینیتان ئەوە بە ڕۆژوو بن، ئەگەر بینیشتانەوە بیشكێنن -واتا بیكەن بەجەژن-، وە ئەگەر هەور بەرچاوی گرتبوون ئەوا سی ڕۆژی مانگی شەعبان تەواو بكەن -باشان بیكەن بە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان- )).
3
عَنْ سَمُرَةَ بْنِ جُنْدَبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ قَالَ: «مَنْ حَدَّثَ عَنِّي حَدِيثًا وَهوَ يَرَى أَنَّه كَذِبٌ، فَهوَ أَحَدُ الْكَاذِبَيْنِ»

سەموڕەی کوڕی جوندەب خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە: پێغەمبەر
فەرموویەتی: «هەر کەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە، بزانێت کە درۆیە (من نەمگوتووە)، ئەوە ئەو کەسەش یەکێکە لە دوو درۆزنەکە».

گەوهەرەکانی سونەنی ئیبنو ماجە: 16
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
4
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: 

((ما نقصت صدقة مِن مال، وما زاد الله عبدًا بعفوٍ إلَّا عزًّا، وما تواضع أحد لله إلَّا رفعه الله))

  رواه مسلم (2588) مِن حديث
    أبي هريرة رضي الله عنه.

واتە: ماڵ بەخێر کردن کەم ناکات ، و عەبد بەلێبوردن هیچ شتێکی زیاد نابێ جگە لەبەعیزەت بوون ، وهەرکەسێک بۆ خودا خۆی بچەمێنێت وخۆی بەکەم بزانێت ئیلا خودا بەرزی دەکاتەوە .
8
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:{ تَبَسُّمُكَ فِي وَجْهِ أَخِيكَ لَكَ صَدَقَةٌ }

پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:بە زەردەخەنە ڪردنت بۆ برا وهاوەڵەڪەت،خێر و چاڪەت بۆ دەنوسرێ🌱.

📗صحیح
111
Forwarded from ᕼᗩᗯḰᗩᖇ
بِـسْـمِ‌ اللَّهِ ‌الـرَّحْـمَـنِ ‌الـرَّحِـيـمِ‌ 🌱

گوێبیستی بنیادنانی خود و دەروونی بن بۆ هۆشیاری خۆڕاستکردنەوە لەڕێی وتارەکانی مامۆستا ڕەوەند هۆشمەند ڕۆژانە وتارەکانی دائەنێین إِنْ‌ شَاءَ ‌اللّٰه‌ لەگەڵمانبن 🌱
.
لەدوعای خێر بێبەشم مەکەن🌱
.
Owner : @Hawkar47
.
@ZikrGroup - @About_Me47

https://t.me/BnyadnaniXwd
4🥰2