𝗘𝗽𝗵𝗲𝗺𝗲𝗿𝗮𝗹
258 subscribers
1.1K photos
119 videos
16 links
Channel - Created | 29,9,𝟮𝟬𝟮𝟬

ھەر شتێک دڵتەنگی کردی جێیبھێڵە.
Download Telegram
فەک. ھەر یەکتۆز ڕاکشێ لەماڵەوە و خۆت بکە بەخەوتوو، یەکڕاست؛ تەقەی قاپوققاچاخ دێت. پیاڵەیەک لەلای گوێتدا دەکەوێتە خوارەوە و دەشکێ. گسکی کارەبایی دەستپێدەکات. مەکینەی خەیاتی دەخرێتە ئیش. ئەمریکا لەپەنای گوێتدا بۆمبی ئەتۆمی دەنێ بە ئێرانەوە. گەڕەک دەبێتە شەڕ. دەنگی ئوتۆمبێلی غاز. ھەموو ئەمانە پێشتر بەجوانی پلانیان بۆ دانراوە تا نەھێڵن تۆ بخەویت.
هه‌ر ده‌مه‌وێ باوه‌ڕ بێنم، كه‌ ڕازیم و
عه‌یبم نییه‌ بێ سووده‌ هه‌موو ئه‌و
خۆشیانه‌م تاقیكرده‌وه‌ گوایه‌
ناخۆشی بێ تۆییم له‌ بیر ده‌به‌نه‌وه
-
ھەوا ساردی کردووە و دڵم گەرمە بەبوونی تۆ خۆری دونیامی ، ڕووناکیت بدرەوشێنەوە ترسم لە زستان نییە بە ھەبوونی تۆ تیماری سەرمای دەستەکانم دەستەکانی تۆن ھەوا ساردی کردووە و دڵم گەرمە بە بوونی تۆ خۆری دونیامی ، ڕووناکیت بدرەوشێنەوە ترسم لەزستان نییە بە ھەبوونی تۆ..
لە مندا هەڵبێ
لە مندا ئاوابە
لە مندا شتێک دروست بکە،
ڕەگوڕیشەت داکوتە
باوەڕبە
عاشق بە
شاعیر بە
شیعر بخوێنەوە.

لە مندا ببە بە ئاسمانێکی شین
هەور بە
باران بە
قوڵ ببەوە وەک دەریا
لە ناو مندا وەک شارێک بە
شارێکی قەرەباڵغ
هەندێک جار ئەگەر ڕێککەوت
ببە بە کۆڵانێکی بنبەست و شادبە

پێبکەنە، پێبکەنە، پێبکەنە و
ئەگەر دڵت تەنگ بوو
سەرت بخە سەر سینەم و
گوێ لە ترپەی ئەو دڵە بگرە
دەیەوێت وجودی تۆ تێیدا هەڵبێت و ئاوا بێت
شتێک دروست بکە
شیعر بنووسە
ببارێ، گەرمبە
پێبکەنە، پێبکەنە، پێبکەنەو
سەرت بخە سەر سینەم.
هەموو ئەوانەی ڕۆشتن
وایان نیشان ئەدا ئەمێننەوە،
سوپاس بۆ نەهاتن و پشت تێکردنتان،
کارەکانم بەوە جوانتر بوو..
من تەنها کەسێکم لەدەست دا،
جیهان بۆچی وا چۆڵ بووە.؟
باران ھەواڵت ئەپرسێ
چی پێ بڵێم ؟
بڵێم لە کوێیت، بڵێم لە کوێم
من ھەر لە سەر مێزەکەمم
لەگەڵ پێنووسێکی پڕ و ڕەشنووس و ھەندێ وشەی جوان
ڕاستی وەڵامم پێ نەبوو
خۆت شتێ بڵێ بە باران
بە درۆش بێ ، بڵێ ئەچینەوە ژووان
بڵێ بارانی ئایندە
پێکەوە ئەبیین ھەردوکمان
خوا ئەزانێ ، کەی دێتەوە بۆ نیشتیمان
زەوییت ھەڵکێشاوە لە خەم
ھەر ھیچ نەبێ واز بھێنە لە ئاسمان
لەسەر هەرچی ڕۆژنامەی دنیا هەیە، بە دەیان زمانی جیاواز پێت دەڵێم؛ نەفرەت لە خۆت و یادگاریەکانت، لە گشت ئەو شەوانەی وەک گەمژەیەک خۆشم دەویستیت و بۆت دەمردم.

یان دەچمە سەر کێوێکی بەرز، تف دەگرمە شارەکەت و هاوار ئەکەم؛ هۆ خەڵکی شار، ئەی ئەوانەی بە ئاگان و دەنگم دەبیستن، ئەوەی کە تا دوێنێ ژیانم بوو، ئەمڕۆ من بە دەستی خۆم دەینێژم..

-پەشێو حەمەد ئەمین
جار جار بە خەون وەرە بۆ لام
نازی تەنیاییم هەڵگرە
_
منت بیرنەچێت، بیرت نەچێت کە بیرت لێ دەکەمەوە..
تۆ نازانیت ئەمما هەموو ڕۆژێک لەناو ژیانی مندایت هەناسە دەدەیت بۆت دەنووسم و لەبیرت بێت گەڕان بەدواتدا و بیرکردنەوە لێت دوو شتی جیاوازن من بیر لە تۆ دەکەمەوە بەڵام ناگەڕێم بە دواتدا..
-
ئاڵودەی یەکتر بوون
بەڵام یەکتریان تەرک کرد بیریان لەیەک دەکردەوە
بەڵام غرور بۆ ئەبەد جێی نە دەھێشتن ،
ئەھا فەیروز کە دەڵێت یەکتریان خۆشویست یەکتریان جێھێـشت، ھەر ئەمەیە
_
بمبوورن ئێمە ھەمیشە
یان قسەکانی دڵمان بۆ غەریبەیەک باس
ئەکەین کە دڵمان لای نییە
یان ئەو کەسەی کە دڵمان لایەتی
ئێستا بۆ ئێمە تەنھا غەریبەیەکە..
ئەوەی ڕاستی بێت ،
ئێستا ئەوەندە ئەو لەلام گرنگ نییە ،
ھەر ئەوەندە نەبێ لە خەودا ئەیبینم ،
جارێک لە ئامێزما ،
جارێک لە سەر شەقام پێکەوە ،
ھەندێک جاریش لە ماڵەکەماندا ،
نا بڕوا بکەن گرنگ نییە چونکە من
دوای ئەوە، تەنھا بەیانیان تا ئەو
دەمەی دەچمەوە سەر جێ
ئەو خەونانەم لە خەیاڵدایە ،
ئەگەر نا جگە لەوە ھیچ کاتێکی
کە بیری لێ ناکەمەوە ،
ئێوە بڵێن باش لە بیرم کردووە ،
ئەی وانییە توخوا ؟
-
وە ڕاست ترین شت کە وترابێ :
" ئەگەر ویستت سەرسام بونت بە کەسێک نەمێنێت ' بیناسە "

- Painting by Ron Hicks.
تاقی بکەرەوە
جارێک بۆ ماوەیەک بە تەنھابیت بۆت دەرئەکەوێت کە لە ڕاستیدا مرۆڤەکان بێ سودن ،جگە لە ماندوو بونت بە کێشە دەروونیە پوچەکانیان بە درێژای کات ھیچی تریان نییە
_
دە‌ستم داوە‌تە‌ خۆشویستنی تۆ وە‌ک و
مرۆڤێكی نە‌دی و بدی ناتوانم
خۆشم نە‌وێیت..
‏+ بەیارمەتیت کاکە، یارمەتیم دەدەیت ئەو جەنازە ھەڵدەینە ڕوبارەکەوە؟
‏- جەنازەی کێیە؟
‏+ یارمەتیم دەدەیت یاخود نا؟
‏- ئەی بۆ کوشتت؟
‏+ بەردەوام دەیگوت بۆ ژن ناھێنی
‏- من ئەملای ھەڵدەگرم تۆش ئەولای.
‏+ سپاس.
‏- لە خزمەتتدام. با بەردێکی گەورەشی پێوە ببەستین بۆئەوەی نەکەوێتە سەر ئاو
جیاوازی نێوان؛ هاتن و ماڵئاوایی.🤎
©Fabian perez