If you want to see how evil a woman can be, look at her when she lost her sense of love
ئێستا کە بیرت لێدەکەمەوە، خەجاڵەت دەبم. لەبری تۆ، لەبری خۆم، لەبری خەجاڵەتییش!
نامەکان/نەنێردراو
نامەکان/نەنێردراو
هەندێکجار، بەرامبەر بە جۆرێک مامەڵەت لەگەڵ دەکات. کە ئەوەندە سەرت دەسوڕمێت، ئەوەندە دەحەپەسێیت، کە لەخۆت دەپرسیت؛ چۆن مرۆڤێک دەتوانێت، ئەوەندە سپڵە و بێشعور بێت؟ چۆن مرۆڤێک دەگات بەم ئەندازە لە بێشعوری؟ ئەمە هەوڵدانی دەوێت. هیچ مرۆڤێک لە حاڵەتی ئاساییدا ناتوانێت بەو ڕادەیە سپڵە و بێشعور بێت. دەبێت هەوڵێکی زۆر بدات تا بگات بەو ئاستە.
لە کافێ کچ و کوڕێک دانیشتبوون، کوڕەکە کچەکەی ماچ کرد، من حەپەسام، میوانەکان ھەموو چەپڵەیان لێدا. کوڕەکە کەوتە سەرئەژنۆ و ئەڵقەی پێشکەشی کچەکەکرد، من زیاتر حەپەسام، میوانەکان زیاتر چەپڵەیان لێدا. کچەکە زلەیەکی دا لە کوڕەکە و ڕۆشت، من ھەستام چەپڵەم لێدا، میوانەکان ھەموو حەپەسان.
...
...