پێگه‌ی دووربین Pegay Durbeen
3.46K subscribers
1.4K photos
604 videos
17 files
386 links
پایگاه تحلیلی - خبری دوربین

كوردی | فارسي

"کانال رسمی"


www.dorbeen.co
Download Telegram
#پەیامی_زانایان

مامۆستاکرێکار

ناوێك گەورەتر لە تایتل و ناونیشان، هەر کە وشەی کرێکار بیسترا گەر باسەکە باسی کرێکاریش بێت، لە پێشدا بیر دەبات بۆلای مامۆستا کرێکار.
ئەدیب و شاعیرو نووسەرو وەرگێڕێکی زۆر بێ وێنەیە، وتاربێژێکە دوژمن پێش دۆست شاهیدی بۆ دەدات، پڕپڕ مەعریفەو زانیاری هەتا نەزانراو! سەری هەرچی بۆ بدێریتەوە ئەو بنەکەی دەدێرێتەوە، گوگلێکە بەبێ هێڵی ئەنتەرنێت.
هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانستەکانی فەرمودەدا، بەڵام زانست و زانیاری خۆی لە کۆکراوەی زانکۆیەك دەچێت نەك تاکە کەسێك.
کە وانە زانستیەکان شی دەکاتەوە، بەشێوەیەك قوڵ دەبێتەوە تێیداو لەگەڵ خۆیدا دەتبات، دەتبات، دەتبات تا بەچاوی خۆت مرواریەکە دەبینی.
بەسەدان بابەت و بڵاوکراوەو نووسراو بەهەزاران گرتە ڤیدیۆی لە یوتوب و سەر تۆڕی ئەنتەرنێت هەیە، کە زۆرترین کەس سودیان لێ وەرگرتوە بە تایبەت لە ئاشنابوون بە حەڵاڵ و حەرام.
کرێکار زانایەکی ناسراوی ناو کوردو عەرەب و ئەڤغان و پاکستانیەکان.
بەهۆی کێشەی سیاسیەوە هەردەم لە ڕێگەی دادگاو زینداندا بووە، تاکە کوردە بەبێ ناسنامەو وڵات
کرێکار گەورەتر لە تایتڵ و پۆست و ناونیشان.

د.عمر علی

@durbeen