🧠🫶مرۆڤەکان بە پێی بەرژەوەندییەکان پەیوەندی ئەبەستن
بەرژوەندی ماددی، عەقڵی، دەروونی، تەندرووستی، خێزانی ئیش لێهاتوویی....
کەواتە تا کارامەییت هەبێت و ماددەکانی بەرژەوەندی لە تۆدا هەبێت، زیاتر دەور و مجلیس و پەیوەندی هەیە.
ئایا بەرژەوەندی خراپە؟
نەخێر. ئەمە سروشتی خوایە دایناوە بۆ مرۆڤ.
بەڵام (چڵێسی، بێ وەفایی، ئیرەیی، خودسەنتەری و حەزپەرستی...) ئەمانە خراپ و نەشیاون... ئەگینا هەر خودی تۆ ئەم پۆستە ئەخوێنیتەوە، بەرژەوەندییەک لە نێوان من و تۆ هەیە ( کە باشەیە)

❤6
وردەکاریـەک دەربارەی هاوەڵانی کـەهف
خوای پەروەردگار لە قورئاندا دەفەرموێت: (فَضَرَبْنَا عَلَىٰ آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًا) پەردەمان دا بەسەر گوێیاندا لەو ئەشکەوتەدا بۆ چەندین ساڵی زۆر.
تەفسیری سەلەف، زانایان دەڵێن لێدان لە گوێ لێرەدا واتە پچڕاندنی پەیوەندی مێشک لەگەڵ دەوروبەر. چونکە گوێ تەنها ئەندامێکە کە بە خەوتن پەکیناكەوێت(ئەگەر دەنگێکی بەرز بێت خەبەرت دەبێتەوە). بۆ ئەوەی ٣٠٩ ساڵ نەخەبەرێنەوە،
دەبووسیستەمی بیستن ڕابگیرێت.
لە ڕووی زانستییەوە، زانست دەڵێت گوێ تاکە دەروازەی مێشکە بۆ چالاککردنەوەیمرۆڤ لە کاتی خەودا. کاتێک ئایەتەکە دەڵێت لێمان دا لە گوێیان، واتە دابڕانی تەواوی ئاگایی لە جیهانی دەرەوە.
کات لای ئەوان چۆن تێپەڕی؟
کاتێک ئەوان بەئاگا هاتنەوە، پێیان وابوو: (لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ)
ڕۆژێک یان نیوەی ڕۆژێک ماوینەتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا ٣٠٩ ساڵ تێپەڕیبوو!
ئەگەر مرۆڤ لە بارودۆخێکی دیاریکراوی فیزیاییدا بێت وەک خێرایی، کات بۆ ئەو هێواش دەبێتەوە. لێرەدا خودای پەروەردگار یاسای کاتی بۆ ئەوان ڕاگرتووە، جەستەیان پیر نەبووە، تینوو و برسی نەبوون، تەنها وەک چرکەیەک بۆیان تێپەڕیوە.
خوای پەوەردگار قورئان ئاماژەیەکی زۆر ورد دەکات: (وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ) "ئێمە وەرگێڕانمان پێ دەکردن بۆ لای ڕاست و لای چەپ، ئیمامی قورتوبی و ئیبنو کەسیر دەڵێن، ئەمە بۆ ئەوە بووە زەوی جەستەیان نەخوات.
لە ڕووی پزیشکییەوە،ئەمە یەکێکە لە سەرسوڕهێنەرترین ئایەتەکان. زانستی پزیشکی دەڵێت ئەگەر مرۆڤێک بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر یەک لای جەستەی بمێنێتەوە، تووشی برینی جێگاکە دەبێت، چونکە خوێن بۆ ئەو شوێنانە ناچێت و گۆشتەکە دەپرزێت. وەرگێڕانی بەردەوام تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی خوێن لە هەمووجەستەدا بمێنێتەوە و ئەندامەکانی ناوەوە لەناو نەچن!!
خوای پەوەردگار قورئان باس لەوە دەکات کە خۆر کاتێک هەڵدەهات لە لای ڕاستی ئەشکەوتەکە لای دەدا و کاتێک ئاوا دەبوو لە لای چەپی (تزاور، تقرض).
خوای پەروەردگارئەشکەوتەکەی بە شێوازێک هەڵبژاردووە کە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بەر جەستەیان نەکەوێت (بۆ ئەوەی نەسووتێن و جەستەیان تێکنەچێت)،بەڵام لە هەمان کاتدا ڕووناکی و گەرمی پێویست بچێتە ناو ئەشکەوتەکە بۆ ئەوەی هەواکەی نەگۆڕێت و جەستەیان (دانەرزێت)!!!
نهێنی کراوەیی چاوەکانیان ئایەتەکە دەفەرموێت: (لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا) ئەگەر سەیریان بکەیت، ڕادەکەیت لێیان و پڕ دەبیت لە ترس بۆچی ترسناک بوون؟ زانایانی سەلەف دەڵێن: چونکە چاویان کراوە بووە بەڵام نەیانبینیوە!
لە ڕووی زانستییەوە، ئەگەر چاو بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵ داخرابێت، دەمارەکانی چاو لەناو دەچن و مرۆڤ کوێر دەبێت. بۆ ئەوەی چاویان نەفەوتێت، دەبوو کراوە بێت تا هەوا و ڕووناکی بەرکەوێت. بەڵام دیمەنی مرۆڤێک کە خەوتووە و چاوی کراوەیە و
جەستەی ناجوڵێت، یەکێکە لە ترسناکترین دیمەنەکان کە مرۆڤ بیبینێت.
ژمارەی ساڵەکانیان ٣٠٠ یان ٣٠٩؟
خوای پەوەردگار قورئان دەفەرموێت: (وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا) سێ سەد ساڵ مانەوە و نۆ ساڵیشی بۆ زیاد بوو، نهێنییە بیرکارییەکەی بۆچی نەیفەرموو ٣٠٩ ساڵ ڕاستەوخۆ؟
لێرەدا موعجزەیەکی گەورە هەیە: ٣٠٠ ساڵی خۆری دەقاودەق دەکاتە٣٠٩ ساڵی مانگی، ساڵی خۆری ٣٦٥ ڕۆژە.ساڵی مانگی ٣٥٤ ڕۆژە ، جیاوازییەکەیان لە ٣٠٠ ساڵدا دەبێتە ٩ ساڵ. ئەمە نیشانی دەدات کە قورئان بە وردترین شێوە داڕێژاوە لەلایەن خوای پەوەردگارە و سوپاس و ستایش هەر بۆ خوای پەروەردگارە.....
بەهیوای سود و بیرکردنەوەیەک......
نوسین و لێکۆلینەوە شەهرام بەرزنجی

❤5
ئەوەتا موعجیزەی ئیسلام كتێبێكە (قورئان)، واتە ئیسلام توانیویەتی بە كتێبێك تەحەددای هەمووان بكات نە بەهیچ شتێكی تر.
كەواتە كە تۆ كتێبێك دەنووسی دەبێ جۆرێك لە موعجیزە بەیان بكەیت، شتێك بڵێیت كە ئەوانی تر نەیانوتبێ، شتێكی نوێ، شتێك كە هەمووان بە خۆیەوە سەرقاڵ بكات، مشتومڕ درووست بكات، ڕەفز و قەبووڵ بەدوای خۆیادا بهێنێت، نەك تەنها لە كتێبخانەیەكدا جێگەیەك داگیر بكات و لە سیڤیەكدا بنووسرێ فڵانەكەس خاوەنی ئەو كتێبەیە.
بەشێك لە نووسینەكەی بەڕێز (عەبدوڵڵا ڕێشاوی) بەناونیشانی (كتێب دەبێت لە موعجیزە بچێت) لە كتێبی (لە ستایشی كتێبدا)
لاپەڕە ٣٥

لە تەمەنێک، ساتێک، بێ ئاگا، بێ گوناهـ... بەدبەختییەک خەمێک، ئیتر یەخەی گرتی و، بۆ هەمیشە ڕێگاتی گۆڕی و وا پێیوە ئەژیت...
ئەزانم، بێ ئاگا بووی، بێ ویست و مەبەست... لەناو کەژاوەی خەون و خەیاڵی خۆت ئەگوزەرای،،، بەڵام ئیتر ئەمە بوو بە چارەنووس، ئەمە بوو بە ئەو خەمەی، هەموو ژینت تێنا تا ساڕێژی بکەی، وەلێ لەویشەوە چەندین بێچووە خەم و برین کەوتنەوە و، ئیتر تۆ لە جێی بۆ خۆت بیت، بووی بە موڵکی ئەو ساتە بێ ئاگایی و بەریئییە..!
خوا لە پشتت بێت هاوڕێ...

❤8
🧠ئێمە مافی ئەوەمان نییە (خەڵکی) بە (کەم) بزانین!
مرۆڤ سەرەڕای برین و کەم و کوڕییەکانی، (ئەو) بوونەوەرێکی ڕێزدارە.
مرۆڤ سەرەڕای خەم و دڵەڕاوکێ و ترسەکانی، ئەو هێشتا کێشەی لەگەڵ خۆیەتی، هێشتا بەخەمی خۆیەتی، هێشتا ئەژی و بەدوای چارەیەکە..
(خودا) ئەم ماف و ڕێزەی پێ بەخشیوە..!
ئەو جیهانێکە، ئەو ڕۆمانێکە، ئەو دەریایەکە.. ئەو بریتی نییە لە پێوەر و زانینێکی تۆ...
🧠باسی مرۆڤ ئەکەم...

کەسانێک هەڵبژێرە کە بەرگەی بارودۆخەکانت بگرن
چ باش و چ خراپ
کەسانێک کە هاوبەشی بارگرانیت بن و سووکتری بکەن نەک زیادی بکەن
کەسانێک کە دڵی تۆیان خۆشدەوێت نەک نیگاکەت..
کەسانێک کە دەژین و کۆڵنەدەرن کەسانێک کە گرنگیت پێدەدەن و دەتپارێزن
کەسانێک کە بۆت دادەپۆشن و شانازیت پێوە بکەن لەبەردەم جیهاندا سەرەڕای هەموو ئەو سەختییەی کە پێیدا تێدەپەڕیت . . .

❤7
شەونوێژت تەرک کردووەو نوێژی بەیانیش دوا دەخەیت یاخود نایکەیت!
هەڵدەستیتەوە و نوێژی چێشتەنگاو (الضحی) ناکەیت!
قورئانت پشت گوێ خستووە و خوێندنەوەی قورئانی ڕۆژانەت وازلێھێناوە!
لە ماڵەکەت دەڕۆیتە دەرەوە بێ خوێندنەوەی ویردەکان!
ویردی بەیانیان و ئێوارانت پشت گوێ خستووە!
بێ ئاگای لە ئیستیغفار و تەسبیحات و سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت !
کاتی گیرابوونی دوعات ڕێک ناخەیت!
ئەی کەوایە چۆن دێیت و شەکوای ناڕەحەتی و دڵتەنگیی و ڕزگار نەبوون و قبوڵ نەبوونی دوعا دەکەیت؟!
چۆن خەمەکانت لا ئەچن؟
چۆن دوعاکانت قبوڵ دەبن؟
لە کاتێکدا تۆ گرنگترین ڕێگاکانی ڕزگار بوون جێدەهێڵیت.....

❤2👏2🔥1
🧠🚫مرۆڤی مەزن، بە مەوقیف یان دیمەنێکی بچووک، لەدەست ناچێت..!
تۆ لە (خەفەت، ئارەزوو، شکان و بێ هیوایی) گەورەتریت، (ئەوانە هەستەکانن، تۆش ئەسڵ و حەقیقەتەکەیت).
هەست ئەچێت و حەقیقەت ئەمێنێتەوە!

❤3❤🔥1
ئەڵێن (لەگەڵ مرۆڤی گەمژەدا هەرگیز مشتومڕ مەکە چونکە ئەگەر خەڵکی لە دوورەوە تەماشاتان بکات نازانێت کامەتان گەمژەکەن) لە ڕاستیدا گەمژەکان یاریگا و شێوازی یاری خۆیان هەیە
تۆ بە مەنتیق قسە دەکەیت، ئەو بە هاوار.
تۆ بە بەڵگە قسە دەکەیت، ئەو بە سووکایەتی.
تۆ دەگەڕێیت بە دوای حەقیقەتدا، ئەو دەگەڕێت بە دوای بردنەوەدا.
کاتێک دەچیتە ناو یاریگای ئەوەوە، تۆ پێش یاریەکە دۆڕاویت، چونکە ئەو لە یاریگای خۆیدا پاڵەوانە، ٢٠ ساڵە لەوێ یاری دەکات، هیچ یاریگایەکی تری نەدیوە.
بۆیە ... با گەمژەکان هەمیشە وا بزانن بردوویانەتەوە ، با بڕوات و بە هەموو کەس بڵێت لێم بردەوە، نەکەی دابەزیت بۆ ئاستی ئەو.
بێدەنگی لەبەردەم گەمژەیەکدا، بێدەنگی نییە، ئەوپەڕی سووکایەتیکردنە بە گەمژەییەکەی.
ئیمامی شافعی دەفەرموێت:
(لهگهڵ هیچ زانایهکدا مشتومڕم نهکردووه ئیلا لێم بردووەتەوە، وە لەگەڵ هیچ نەزانێکدا مشتومڕم نهکردووه ئیلا لێی بردوومەتەوە)
نەزان چونکە پابەندی هیچ یاسایەکی ئەخلاقی و لۆژیکی نییە، وا دەزانێت بە هاوارکردن بردوویەتییەوە، لێی گەڕێ
تۆ هەرگیز مەچۆرە خوارەوە ، با ئەو هەر وابزانێت لەسەرەوەیە.

❤2👏1💯1
🧠📸 ابن سینا پزیشک و فەیلەسوف ئەڵێ: تووشی کەسانێک بووین، وا ئەزانن کە خوا هیدایەتی کەسی نەداوە ئەوان نەبێت!
گەر هەڵبژێردرای بۆ کار و پرۆژەیەکی خێر، بەهی خۆتی مەزانە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکە و ئەبێ بیگەیەنیتە جێ!
هەندێک لە ئێمەی مرۆڤ، وا ئەزانین (هەل و ڕووداوەکان) کە دێنە پێشەوە، (توانا و وجوود و وزەی خۆمانە)، وا ئەزانن (شایستەییەکە کە بەکەسی تر نەدراوە و تەنها ئێمەین بۆ ئەوە گونجاوین)! بەڵام لەناو ٨ ملیار مرۆڤ کاتێ پەیامێک ئەدرێتە دەستت، شتێکی هەڕەمەکی نییە، ئەوە تاقیکردنەوەیەکە و لێپرسینەوەی هەیە..!
من زۆرم بینی لەم ژیانە کورتەی خۆم، کە هەل و بەرپرسیارێتی گەورە و جوان هاتنە پێشی
ئەکرا ئەوە ببێتە هەوێنی بەختەوەری دونیا و دواڕۆژی.. بەڵام، کە بابەتەکەی خستە سەر (توانا و قودرەت و بیرکردنەوەی خۆی)، (بەوە پێوانەی کرد و بڕیاری لێدا)، (ئیتر چوو، نەگەڕایەوە و،) ناچار خەریکی ژیانە ڕۆتین و سادە و هەزار بارەوەکەی تری بوویەوە و ،هیچیش سەوز نەبوو جگە لەو یەک مەتر دووجار لەو ژیانەی خەریکی بوو..!
مرۆڤە مەزنەکان، ئامادەی هەل و بەرپرسیارێتییە مەزنەکانن و بەهی خۆیان نازانن!

فەرقێکی زۆۆر هەیە لە بەینی مردن وخەوتن
کەسێک بخەوێت هیچ ناکەین تا خەبەری نەبێتۆ
کەسێکیشمان مرد هەموو شتێ ئەکەین تا خەبەری بێتۆ
وەلێ هیچ….

❤5❤🔥3
یەکێک لە نیشانەکانی خۆش ویستنی خودا،
ئیستخارەکردنە، وەک ئەوە وایە بە خـودا بڵێی:
خودایــه، ئەو کارە ئەنجام نادەم
هەتا ئیزن نەدەیت و بەرەکەتداری نەکەیت...🤲
و: ئەیاد فەهمی

شاڵاوی کورتە ڤیدیۆکانی وەک تیکتۆک و فەیسبووک و ئینستاگرام و یوتیوب، کارەساتێکی گەورەی ئەم سەردەمەن کە مێشکیان فێری تەمبەڵی و ئامادەخۆری کردووە. مێشک بەو بینینە خێرایانە ڕادێت و بەتەواوی توانای قاڵبوونەوە و بیرکردنەوەی قووڵ و پشوودرێژی لەدەست دەدات. ئەم ئالوودەبوونە وای کردووە حەوسەڵەی خەڵکی هێندە تەنگ بێت، نەک تاقەتی خوێندنەوەی کتێب، بگرە سەلیقەی خوێندنەوەی پۆستێکی دوو لاپەڕەییشیان نەماوە و تەنیا بەدوای شتی حازر و سەرپێیدا دەگەڕێن. لەبری دانیشتن بەدیار بابەتێکی بەپێزەوە، پەنجەکانمان تەنیا فێری تێپەڕاندن (سکڕۆڵ) بوون، ئەمەش نەوەیەکی ڕووکەش بەرهەم دەهێنێت کە چێژ لە قووڵاییەکانی مەعریفە و ژیان نابینێت و مێشک و دەروونی بەتەواوی وێران دەبێت.
م.صلاح الدین احمد
م.صلاح الدین احمد
💯4😍1
نان ورد دەبێت ، بەڵام فڕێ نادرێت!!
............
سەخترین کاتەکانی مرۆڤیش تێدەپەڕن هیچ تەم و مژێک بەسەر خۆردا سەرناکەوێت و هیچ شەوێک توانای راگرتنی بەیانی نییە،
ئەوەی کە لە دەستی دەدەیت هەرگیز کۆتایی چیرۆکەکە نییە ، ئەگەر ئەمڕۆ دڵتەنگیت سزای خۆت مەدە بۆچی وەها کەوتەوە؟
گوڵ لە یەک شەودا ناپشکوێت ،
ئەو دارەی کە ساڵانێک باوبۆران لێیداوە ، ڕۆژێک سێبەر و سایەی خۆی دەبەخشێت ، ئەگەر ڕۆژگار پشتی لێکردیت ، تۆ پشت لە خۆت مەکە ، بەهای خۆت بە مانەوە و ڕۆشتنی هیچ کەسێک مەپێوە ، هەور چەند تاریک بێت و باران بڕێژێت لە پشتیەوە ئاسمانێکی شینە،
کۆتایی شتێک هەرگیز کۆتایی تۆ نییە ، لەوانەیە کۆتایی ڕێگایەک بێت، بەڵام کۆتایی گەیشتن نییە،
.......................
جوانی پێویستی بەکاتە ،
سێو و پرتەقاڵ و هەنجیر و بەسودترینی میوەکان لەسەر پەین و پیسایی و ئازار پێدەگەن ، ئەوەی زۆرترین ئازاری بینیوە، بەهێزترین ئەزمونی دەبێت.
ئێمە فێربووین بەرامبەر بە جیهانی دەرەوە خۆمان بە بەهێز نیشان بدەین ، بەڵام لە ناوەوە تەسلیم بووین ، کارەکە پێچەوانە بکەرەوە ، بەرامبەر بە جیهان خۆت رادەست بکە ، بەڵام سەنگەری کۆتایی خۆتیت ، نەهێلیت خۆت هەرگیز بکەویت.
ئەو درەختەی دەیەوێت باڵای بەرزبێت ،دەبێت ڕەگەکانی بچنە قووڵایی و تاریکترین بەشی خاکەکەوە.
(کوڕانی دوو هەوێن ، دونیا و عوقبا
میسالی دایکیانن ، ئەو لەگەڵ ئەم )
دونیا خۆی سەر بە هەوێیە ، هەموو شتێک پێکەوە بە دڵی تۆ هەڵناکەن ، هەموو چیرۆکێک ، کۆتایی خۆیی هەیە ، فیلمێک چەند بەهێز بێت ئەگەر درێژە بکێشێت تاقەتی تەماشا کردنیت نامێنێت ، بێ تاقەتی تۆ مانای نەبوونی دەرفەتی تر نییە.
.........
هیچ شتێک لەباوک مردن خراپتر نییە ، وەختێک مێخی ڕەشماڵەکە ئیتر هەڵدەکەنرێت ، هیچ شتێک لە دایک مردن خراپتر نییە وەختێک ماڵ گۆرانی دایکی تیا نەبێت ، مرۆڤ زمان ناگرێت ، هیچ شتێک لە ناپاکی کەسە نزیکەکانت سەختر نییە ، وەختێک واتدەزانی پشتت بە دیوارێکەوەیە ،
هەموو شتێک تێدەپەڕێت ، ئازار بەشێک لە جەرگت دەبڕێت ، بەڵام دەبێتە ئەزموون ، دەبێتە دوبارە دەست پێکردنەوە،کۆتایی هەمیشە شتێکی خراپ نییە، هەندێک کۆتایی، ڕێگایەکی نوێ و باشترت پێدەناسێنن.
هەندێک خەم هەیە زمانی مرۆڤ دەگرێت ، وشە لە ئاستیدا کەممە،نازانیت چیت بەسەر هاتووە ، بەڵام بیرت بێت تۆ دواین دیواری خۆتیت ، نەهێڵیت دیواری ناوەوەی خۆت بکەوێت ، نانی دووکەرت بوو ، جارێکی تر نانوسێت پێکەوە ، بەڵام کەس نان فڕێ نادات ،
خۆت فڕێ مەدە ، هەموو شتێک تێدەپەڕێت، هەموو ئەوانی تر ، تەواو دەبێت ،
هاژەی بایە، ئەم دونیایە.
نوقتە سەری دێڕ ...
هێمن عبدلقادر