دڵـپڕ
2.37K subscribers
217 photos
183 videos
10 links
Download Telegram
ئەی گەردوونی سەفەری هەموو ژیانم
خۆری گیانم، چارەنووسی ژیانتە
ئەی گەردوونی خۆری گیانم
دوابەندەرم : چاوەکانتە.!
- دڵشاد مەریوانی
پێم وا نییە لەم غەدرەوە فریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو بێگانە بڵێ چی.!
- هێدی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تا ئەو ڕۆژەی چوار ئێسکەکەم دەخرێتە ناوچاڵ.!
1
من و پاییز هەردۆ دیلیم
لە ناو ڕۆژەیل دڵتەنگی
من ڕەنجەیلم ها ناو دەنگم
ئەو داخەیلێ ها ناو ڕەنگی.!
- سەعید عیبادەتیان
1
دەزانم گیانە، دەزانم
دوو دڵداری بێ وڵاتین.!
- ڕەفیق سابیر
هیچ بارانێک نیو هێندەی
خەیاڵێکی تۆ تەڕم ناکات
هیچ خەیاڵێک نیو هێندەی ئەم
دوورییەی تۆ پیرم ناکات
- عەباس کەمەندی
من ڕێبوارم ئەتۆش ڕێگای؛
من تینوومە و
ئەتۆش دەریایی..
- کۆساری
ئێمە هەر لە هاویندا هەڵوەرین،
ئیتر پاییز کاریگەری نابێت لەسەرمان..
ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ، کانی حەیاتی من!لەسەرچی زیز دەبی؟ڕۆحت دەوێ؟هانێ حەیاتی من! کوتت : دێم و نەهاتیە سەر گرفتاری سەری زولفت لەگەڵ بەختی سیا چ بکەم؟دیارە خۆ نەهاتی من!من و سەودای سەری زولفت لەسەر تاقی برۆت؟حاشا عەزیزم ئەهلی قیبلەم!کافری دوورە لە زاتی من!بە خەندەی زار و عەکسی
زولف و ڕووت خۆش بوو دڵم،سەدحەیف دەقیقەشماری خۆشی چوو شەو و ڕۆژی
سەعاتی من، لەلایێ ڕۆح دەبا عیشوەت،
لەلایێ دڵ دەدا خەندەت،
عەزیزم هەر بە دەست خۆتە
حەیاتی من مەماتی من.!
- وەفایی
1
یار، یار
شیرین لەنجە و لار
چاوم ڕوا،سەبرم سوا،هێزم لێ بڕا
هەر نەهاتی،دەرنەکەوتی،بۆچی توخوا؟
یار، یار، شیرین لەنجە و لار
ژماردم گشت ئەستێرەی شەو
تاق‌تاقکەرەم کردە خەو
لەبەر کزەی بای سارد تەزیم
لەگەڵ گەڵای درەخت لەرزیم
ئاونگ وەک گیا تەڕی کردم
هەر نەهاتی، ئەوا مردم
چاوەڕوانم،پەرێشانم،پەرۆشە گیانم
سا بمگەرێ هێزی ژیانم
یار، یار، شیرین لەنجە و لار
نیگام تینووی تەماشاتە
دادووراوی سەر ڕێگاتە
گوێم عەزرەتی ترپەی پێتە
هەمیشە ئاراستەی ڕێتە
دڵم پڕ تاسە و پەرۆشە
دۆزەخێکە و گەرمی جۆشە
یار، یار، دەرمانی ئازار.!
- گۆران
ئەمن گیرۆدەی داوی تۆم
گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆم
دەبەنگ و مەستی چاوی تۆم
مەلێکی باڵ شکاوی تۆم
بە شێتی ناوزڕاوی تۆم
خوداپەرستی ناوی تۆم.!
- دڵدار
Forwarded from 🤖 کلیدساز | لینک شیشه ای | کلید ساز | ساخت کلید شیشه ای
هەر کامەت لە خوارەوە دەوێت دەستی پێدابێنه😍👇


بو بژداری له لیست👇
@S_A_N_Y_A_R_1