بووژانەوە
931 subscribers
184 photos
27 videos
1 file
115 links
بووژانەوە تایبەتە بە باسی کاریگەری و دەرئەنجامە خراپەکانی پۆرن. هەوڵ دەدەین بە شێوەیەکی زانستییانە بابەتەکان بخەینە ڕوو.
ئامانجمان ژیانێکی ڕاستی و دوور لە پۆرنە.

Admin: @Qubadi
Admin: @ahmad_salah01
Download Telegram
هەر کاتێک نەفس و ئارەزووەکانت بانگهێشتی تاوانێکیان کردیت، ئەوەت بیر بێت کە ئوممەتەکەت بریندارە و خوێنی ئازارەکانی لە هەموو لایەکەوە لێدەچۆڕێت و، لە چاوەڕوانیی کەسێکدایە خەمەکانی ڕۆژگاری بۆ هەڵگرێت، ڕێگای سەربەرزی و سەرفرازیی بۆ گوڵڕێژ بکات و، سەختەڕێکانی لەسەر ئاسان بکات، لەو لایشەوە ئەم گوناهـ و بێئاگاییەی تۆ باری قورسی ئوممەتەکەت سەختتر دەکات.

سا تکایە، ترس و بیمی خودات لەدڵدا بێت، چون ئەم بارە قورسەی گەل و ئوممەت خەریکە پشتی دەشکێنێت!

نووسینی: دکتۆر ئەیاد قوونـەیبی
وەرگێڕانی: عەلـی تـارق
31👍6😢5
هێندێک لەوانەی دەستبەرداری ئالوودەبوونی دیمەنە ڕووتەکان دەبن، کاریگەرییە جەستەیی و دەمارییەکان لە قەبارەی خۆی زیاتر گەورە دەکەنەوە؛ تەنانەت زۆر جار ترسان لە بەردەوامبوونی کاریگەرییە ئەندامی و جەستەییەکانی وەک: لاوازیی توانستی سێکسی، تێکچوونی دەمارەگوێزەرەوەی دۆپامین و پووکانەوەی بەشێک لە دەمارەخانەکان وا لە گەنجان دەکات، لە جاران زیاتر ڕاڕا و بێزار و ترساو بن؛ ئەمەیش مامەڵەیەکی خراپە لەگەڵ چارەسەری ئالوودەبووندا، چونکە ئەگەر ترسان لە کاریگەرییەکان بەم شێوەیە بەردەوام بێت و هەوڵێک بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر و ڕیشەییتر لەم بابەتەدا نەدرێت، ئینجا ئەمە خۆی دەبێتە حاڵەتێکی دەروونی و دیسان پێویستمان بە چارەسەر دەبێت.
ئەوەی وا لە ئێمەی بڕوادار دەکات واز لە تەماشاکردنی حەرام بێنین، تەنیا زیانی جەستەیی و کاریگەریی تەندروستی نییە، بەڵکو ترسان لە سزای خودا و بەدەستێهنانی ڕازیبوونی پەروەردگارە.

نووسینی: یووسف خەلیل
👍3513😢5
هەستەوەرەکان، چاو و دەست و گوێ، دەرگای چوونەژوورەوەی هاندەر و ورووژێنەرەکانی دەوروبەرن؛ بۆیە دەشێت لە سەرەتاوە تەنیا بینینێک و دواتر سەیرکردن و ئینجا چاو بەرەڵاکردن لە ئاست هەمان شتدا، بەس بێت بۆ ئەوەی تا کۆتایی تەمەنت بە دەست ئالوودەبوونی ڕەفتارێکەوە، بە دەست خوویەکی وەڕزکەرەوە، یاخود کۆمەڵەی کاری خراپەوە، یانژی تێڕوانینی هەڵەوە، یاوەکو هەستی تێکچڕژاو و جەنجاڵ و شڵەقاوەوە، بناڵێنیت.

هەستی بینین، ئەم جۆرە کاریگەرییە دروست دەکات و بگرە زیاتریش.

چارەسەری پێغەمبەرانە بۆ ئەم دوورخستنەوەی کارلێک و تێکشڵەقانەکانی دەروونت: داخستنی چاوە لە ئاست کونجکۆڵی و هاروهاجییەکانی حەزی تەماشاکردندا.

گرووپی بووژانەوە
24👍8🔥3🥰3
ئاڵوودەبوویەکی پێشووتری پۆڕن دەنووسێت :
زۆر بە دڵنیاییەوە دەتوانم ئەوە بلێم کە ئەو خەیاڵ و ئەندێشانەی دەربارەی دەستدرێژیی سێکسی و کوشتن و زەلیلکردن لە نێو مێشکمدا هاتوچۆیان دەکرد بە هیچ شێوەیەک پێش ئەوەی لە تەمەنی 18 ساڵیدا بکەومە نێو قوڕاوی تەماشاکردنی ڤیدیۆ ڕووتەکانەوە بوونیان نەبوو، کاتێکیش لە تەمەنی 22 ساڵیدا بۆ ماوەی پێنج مانگ وازم لە سەیرکردنی دیمەنە ڕووتەکان هێنا، هەموو ئەو ئەندێشە و خەیاڵانەی ناخم نەمان و، پاشان حەز و ئارەزووە سێکسییە سروشتییەکانی خۆمم بۆ گەڕانەوە. لە کاتی کەوتنە نێو داوی پۆڕن و ماددە بەدڕەوشتییەکان ئەوا بەردەوام پێویستت بە دیمەنی بەدڕەوشتی و قەدەغەکراو و ناسروشتی و قێزەونتری زیاتر و زیاتر دەبێت تاکو بگەیتە ورووژاندنی داواکراو.

لە سایتی (الواعي)ـیەوە وەرگیراوە
وەرگێڕانی : عەلـی تـارق
👍25😢86👏2
ئەو شتانەی مرۆڤ تووشی حەپەسان دەکەن، زۆر زوو لە یادگەدا جێگیر دەبن و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە خەیاڵداندا دەمێننەوە.

   فیلمە ڕووتەکان لە ڕێگای داچڵەکاندنەوە زەفەرت پێ دەبەن، ڕێژەی داچڵەکاندنەکەی لە گشت داچڵەکانێکی دی زیاترە، بۆیە زووتر لە هەر زانیارییەکی دی فێریان دەبیت و لە هەموو یادەوەرییەکیش زیاتر لە هزردا دەمێننەوە.

   ئەو وێنانەی لە سەرەتای تەمەنمانەوە بۆ یەکەمجار تووشی شۆکیان کردووین، زۆر جار قوتاربوون لێیان سەختە، بەڵام ئەرخەیان بە وەک چۆن شتەکانی دی بە پشتگوێخستنیان وردە وردە لە یادگەماندا کاڵ دەبنەوە، بە هەمان شێوەیش، ئەو دیمەنانە بە دوورکەوتنەوە لێیان، هێدی هێدی لامان دەسڕێنەوە.

د. یووسف خەلیل

@Buzhanewe
👍2012🥰2😢1
لە ڕێگای ڕادەستکردنیانەوە بە جیهانێکی نەزانراو، منداڵەکانتان گێل و گەمژە مەکەن.
باشترین شت، هاوسەنگی و میانڕەوییە.

@Buzhanewe
21👍4👏2🥰1
👍2
پێکهاتەی مێشک و پەیوەندی فەرمانی پەیوەندیدار بە بەکارهێنانی پۆرنۆگرافی
مێشک لەسەر پۆرنۆگرافی
سیمۆن کوهن، دکتۆرا ١؛ یورگن گالینات، دکتۆرا ٢،٣

گرنگی: لەو کاتەوەی پۆرنۆگرافی لە ئینتەرنێتدا دەرکەوتووە و بەردەستبووە، بەکارهێنانی ورووژێنەری سێکسیی بینراو زیادی کردووە و ملیۆنان بەکارهێنەری ئینتەرنێتی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە. بە پشتبەستن بەو گریمانەیەی کە دەڵێت بەکارهێنانی پۆرنۆگرافی لەگەڵ ڕەفتاری گەڕان بەدوای پاداشت و نوێبوون و ئالوودەیی لێکچوونی هەیە، ئێمە گریمانەی ئەوەمان کرد ڕەنگە گۆڕانکاری لە تۆڕی پێشەوەی مێشک لە بەکارهێنەرانی بەردەوامدا ڕووبدات.

ئامانج: بۆ دیاریکردنی ئەوەی ئایا بەکارهێنانی بەردەوامی پۆرنۆگرافی پەیوەندی بە تۆڕی پێشەوەی مێشکەوە هەیە.

دیزاین، شوێن و بەشداربووان: لە توێژینەوەیەکدا کە لە پەیمانگای ماکس پلانک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە شاری بەرلین ئەنجام درا، ٦٤ پیاوی تەندروست کە ڕێژەیەکی فراوانی بەکارهێنی پۆرنۆگرافییان تێدا بوو، بەشداربووان دانیان بەوەدا نا کە هەفتانە چەند کاتژمێرێک بەدیار ڤیدیۆ ئابڕووبەرانەکانەوە بەسەر دەبەن. لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە تەماشاکردنی دیمەنی ئابڕووبەرانە پەیوەندی بە پێکهاتەی دەماری و چالاکی پەیوەندیدار بە ئەرک و پەیوەندی فەرمانی و حاڵەتی پشوودانەوە هەبوو.

ئەنجامە سەرەکییەکان و پێوانەکان: قەبارەی مادەی خۆڵەمێشیی مێشک بە شێوازی مۆرفۆمەتری لەسەر بنەمای ڤۆکسڵ پێوانە کرا، بە وێنەگرتنی تیشکی موگناتیسی ٣-تێسلا (MRI).

ئەنجامەکان: توێژینەوەکەمان ئەوەی دەرخست کە پەیوەندییەکی نەرێنی بەرچاو هەیە لە نێوان کاتژمێرە ڕاپۆرتکراوەکانی پۆرنۆگرافی لە هەفتەیەکدا و قەبارەی ماددەی خۆڵەمێشی لە کۆدەیتی ڕاستدا (بەشێکی مێشکە) (P < .001. چالاکی فەرمانیی لە کاتی کاردانەوەی نیشانەی سێکسیدا لە پیوتامینی چەپ (P < .001)  بە شێوەیەکی نەرێنی پەیوەندی بە کاتژمێرەکانی بەکارهێنانی پۆرنۆگرافییەوە هەبوو، واتە لە کاتی سێکسی ڕاستەقینەدا چالاکیی فەرمانیی کەمیکردووە و مێشک توانای ڕاستەقینەی لە دەردانی هۆرمۆنی چێژدا نەماوە.

دەرەنجام و پەیوەندیداری: لەم ساڵانەی دواییدا، نیشاندانی ناوەڕۆکی گرتەی ئابڕووبەرانە لە فیلم و ئینتەرنێتدا زیادی کردووە. لەبەر ئەوەی ئینتەرنێت ملکەچی هیچ ڕێسایەک نییە، بووەتە هۆکارێک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو گرتانە. وێنە ئابڕووبەرەکان لە هەژماری کەسەکەدا بەردەستن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، لە جیاتی کتێبخانە گەورەکان یان سینەما گشتییەکان! بۆیە، بەردەستبوون، هەرزانی و نەبوونی سانسۆر سەرنجی بینەرێکی زیاتری ڕاکێشاوە. بە پێی توێژینەوەیەک کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە ٦٦٪‌ـی پیاوان و ٤١٪‌ـی‌ ژنان مانگانە سەیری دیمەنی ئابڕووبەرانە دەکەن لە ئینتەرنێتەوە. مەزەندە دەکرێت ٥٠٪‌‌ـی هەموو هاتنە سەر ئینتەرنێت پەیوەندی بە سێکسەوە هەبێت. ئەم ڕێژانە ئەوە دەردەخەن کە گرتەی ئابڕووبەرانە لە ئینتەرنێت چیتر کێشەیەکی کەمینە نییە، بەڵکوو شەپۆلێکی ئەخلاقیی بەرفراوانە کە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگاکەمان هەیە.
(*بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش، ئەم دیاردەیە تەنها تایبەت نییە بە مرۆڤ؛ توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە مەیموونە نێرەکانی ماکاک وازیان لە خەڵاتی شەربەت هێناوە بۆ ئەوەی وێنەی کۆمی مەیموونە مێیەکان ببینن!)

دەرکەوتووە کە سەیرکردنی دیمەنە ئابڕووبەرەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر مرۆڤ هەیە. توێژینەوەیەکی سویدی کە لەسەر کوڕانی هەرزەکار ئەنجامدراوە دەریخستووە کە ئەو کوڕانەی ڕۆژانە سەیری ئەو جۆرە دیمەنانە دەکەن، زیاتر ئارەزووی ئەو لادان و شێوە نایاساییەکانی سێکس دەکەن، هەوڵی بەدیهێنانی دیمەنە ئابڕووبەرەکەیان داوە لە ژیانی ڕاستەقینەدا.  
لەگەڵ ئەوەشدا کەمبوونەوەی ڕەزامەندی سێکسی و مەیلی جووتبوون پەیوەندی بە بەکارهێنانی زۆری پۆرنۆگرافیای ئینتەرنێتەوە هەیە. لێکۆڵینەوەیەکی درێژخایەن کە لە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتدا ئەنجامدراوە دەریخستووە کە دەستگەیشتن بە پۆرنۆگرافی بە شێوەی ئۆنلاین شێوەی بەکارهێنانی ناچاریی بووە دوای 1 ساڵ لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت.  گریمانەیەکیش هەیە کە دەڵێت پۆرنۆگرافی کاریگەری لەسەر ڕەفتار و ناسینی کۆمەڵایەتی بەکارهێنەرانی هەیە.

وەرگێڕانی: د. ڕابەر محمد
👍96🥰3👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەوبەی شیرینتر لە گیان

نووسینی: مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی
وەرگێڕانی: بنار جەبار
خوێندنەوەی: غوڵام عەلی نووری
11😢7
ئەو ڕێڕەوە دەمارییانەی مێشک کە دەزگای چێژ و داخوازیی مرۆڤ بەڕێوە دەبەن، هێندە سەرەتایی و ساویلکەن، توانای ئەوەیان نییە، ئەو دیمەنە ڕووتە نوێیانەی ڕۆژانە لەسەر ڕووی شاشەکانەوە بەرچاوی دەکەون لە سێکسی ڕاستەقینە جیا بکەنەوە، بە جۆرێک، هەر گرتەیەکی سێکسی دەبینێت، لێی دەبێتە ئەزموونی سێکسێکی ڕاستەقینە و ئەوەی لەکن دەچەسپێت، کە خەریکی ئەزموونکردنی چێژی سێکسە بە شێوەیەکی واقیعی، بۆیە وردە وردە وای لێ دێت، ئەم سێکسە خەیاڵییە بکوژە وەپێش سێکسی پڕ لە بەرپرسیارێتی دەخات و لە واقیعدا تواناکانی دەپووکێنەوە!

   بەپوختی: «پۆرن ئەو هاندەرە نائاساییە کە زۆرترین دۆپامین دەڕژێنێتە نێو مێشکی مرۆڤەوە، هەمیشە ئەویشی بە لاوە پەسەندترە وەک لە سێکسی واقیعی، ئاخر ئەو دۆپامینەی لە دونیای واقیعدا قەرارە دەربدرێت، توانای قایلکردنی ئەو داخوازییە دروستکراوە خەیاڵییەی نییە کە بە هۆی پۆرنەوە هاتووەتە ئاراوە.»

د. یووسف خەلیل
@Buzhanewe
👍2510🔥2
شکستی ڕاستەقینە ئەوەیە چاوەکانت دابخەیت و پاشان وەختێک بیانکەیتەوە، خۆت لەنێو دۆڵێک لە دۆڵەکانی دۆزەخدا ببینیتەوە؛ جگە لەوە هەر کەوتن و نەگەیشتن بە ئامانجێکی دیکە لەم دونیایەدا، تەنیا هەڵە و داکەوتنێکە و هیچی تر.

ن: د. عبدالرحمن ذاكر الهاشمي
و: یووسف مەلا خەلیل
45👍5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کە چەشەی دینیت بەرزەوە بوو گوناح ئەو چێژەی نابێ کە هەڵپەت بوو بۆی، بەڵکو دەمت چێژی لەوە بەرزتری چەشتووە.


مامۆستا قانع خورشید
31👍2🔥1
گرنگترین هەونگاو بۆ وازهێنان لە خوەنهێنی و خوپێوەگرتنی بەرەڵاییەکان، گەڕانە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەی بە بۆچی دەست پێ دەکات.
"بۆچی ئەتەوێ ئەمە بکەیت؟"
زۆرینەی خەڵک هەڵوەستە لەسەر ئەم بابەتە ناکەن، بۆیە هەمیشە ئەنجامەکەی خوپێوەگرتنی بەرەڵاییەکانە.

وەرگێڕانی: کاوان کامەران
سەرچاوە: الواعي
24👍6
ڕەمەزان وەک دەروازەی ڕزگاربوون

زۆر جار وەختێ باسی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەکرێت، جەخت لەسەر لایەنی برسێتی و تینووێتی و خۆگرتنەوە لە خاڵیبوونەوەی سێکسی دەکرێت، بۆ ڕزگاربوون لە ئارەزووەکان و خواستە سێکسییەکانیش، هەردەم بایەخ بەو بێهێزبوون و نەمانی وزەیە دەدرێت کە دوای برسێتی و تینووێتی بۆ ئینسان دروست دەبێت.
ڕاستییەکەی ئەو لایەنە زۆر گرنگە و نکووڵی لێ ناکرێت، بەڵام ئەوەی زیاتر لە ڕەمەزاندا جێی بایەخە، ئەو ویستی ئازادبوونەیە لە حەزی نەفس و ئەو شتانەی بۆ ماوەی یازدە مانگە خوومان پێیانەوە گرتووە و بوونەتە بەشێک لە ژیان و بینین و بیستنمان. بە جۆرێک لە دڵ و دەروونماندا جێیان داکوتاوە، وەک بڵێیت ئەگەر لێمان دوور بخرێنەوە یان لێیان بێبەش بین، شتێکی گەورە دەقەومێت و وابەستەبوونێکی توندمان لە ئاستیاندا بۆ هاتووەتە کایەوە.

ئەو دەمەی لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا بە خواستی خۆمان واز لەو شتانە دێنین کە پێیانەوە پەیوەستین، هەست بە سەربەستییەکی بەچێژ لە ئاست کۆت و پێوەندی حەز و غەریزەدا دەکەین، ئاخر دانانی سنوورێکی کاتییە بۆ ئەو شتانەی مایەی ژیانمانن؛ قبووڵکردنی ئەو سنوور و قاڵبانە هێزێکی گەورەی دەروونیمان لە ئاست تەواوی حەز و ئارەزووەکانی تردا پێ دەبەخشن و ئەو ڕاستییەمان بۆ پاتە دەکەنەوە کە هەرچەندە سەرسەختانە بە دەست تاوان و حەزێکی دەروونەوە گیرمان خواردبێت، بێگومان دەتوانین خۆمانی لێ قوتار بکەین و هەردەم دەروازەیەک بۆ ڕزگابوون لەگۆڕێدایە.


ڕەمەزان کرۆکی ئینسانییەتمان پێ دەڵێت کە بریتییە لە ئیرادە و هەستی سەربەستی لە ئاست حەز و ئارەزووەکاندا، ئاخر ئەگەر بتوانین لە بەرانبەر ئەو شتانەدا سەربکەوین کە بۆ ماوەی نزیکەی ساڵێکە بەردەوام دووبارەیان دەکەینەوە و زۆر پێویستن بۆ ژیان و مانەوەمان، کەوایە دەکرێت لەو ڕەفتار و کردارانەیش کە وا بۆ ماوەیەکە پێیانەوە ئالوودەین و لە بنەمادا نەک پێویست نین، بەڵکو  خواستێکی هەڵهاتنە لە کارە پێویستەکان، ئاسانتر ڕزگارمان ببێت و لەو زیندانە ئازاد ببین.

ڕەمەزان هەستی بێدەسەڵاتی و نەمانی متمانەبەخۆبوونمان لە لا ناهێڵێت و جارێکی دی ئیرادە و هێزی بەرەنگاربوونەمان بە بەردا دەکاتەوە.

ن: یووسف مەلا خەلیل
33👍3🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
{ حَتَّىٰۤ إِذَا ضَاقَتۡ عَلَیۡهِمُ ٱلۡأَرۡضُ بِمَا رَحُبَتۡ وَضَاقَتۡ عَلَیۡهِمۡ أَنفُسُهُمۡ وَظَنُّوۤا۟ أَن لَّا مَلۡجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّاۤ إِلَیۡهِ ثُمَّ تَابَ عَلَیۡهِمۡ لِیَتُوبُوۤا۟ۚ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِیمُ }
(سورة التوبة: ۱۱٨)

[هه‌تا ئه‌و کاته‌ی لێیان ته‌سك بوویه‌وه‌ زه‌وی به‌و فراوانیه‌ی که‌ هه‌یه‌تی و بێزاربوون له‌ گیانی خۆشیان و زانیان هیچ په‌ناگه‌یه‌ك نییه‌ له‌ (سزای) خوا مه‌گه‌ر په‌نایی خۆی پاشان په‌شیمانی لێ وه‌رگرتن بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه‌ بکه‌ن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌ تۆبه‌ وه‌رگری میهره‌بانە]
(سورەتی تەوبە: ١١٨)


@Buzhanewe
28😢2🥰1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"ئێمە ئەوەین کە بەردەوام دووبارەی دەکەینەوە"

ئەرستۆ
22👍3
هەموومان تاوانکار و سەرپێچیکارین، وەلێ گرفتەکە لەوەدایە کاتێک ئاڵوودەی تاوانێک دەبیت، ژیان بەسەر خۆتدا دابخەیت. وا دەزانێت گەر ڕێژەی تاوانەکەی کەم نەکاتەوە، ناتوانێت پایەکانی بەندایەتی بۆ خودا بەجێ بگەیەنێت، بۆیە هەموو وزەباوەڕییەکەی لە هەوڵی کەمکردنەوەی تاوانەکەدا بەکار دەبات. بەمەیش لە دەروونیدا کاریگەریی لەسەر بونیادنانی بنەماکانی باوەڕ دەکات. خۆ ڕەنگە شەیتان بچێتە بنکڵێشەیەوە و وای تێبگەیەنێت کە دووڕووە، چونکە بە نهێنی ئەو تاوانانە دەکات و لە کۆمەڵگەدا بە چاک خۆی دەردەخات. هەندێک وا دەزانن تاکە چارەی خۆدەربازکردنە لە تاوانەکە، کەچی ڕاستییەکەی خەریکبوون بە بەندایەتییەک کە خودات لێ ڕازی بکات، بەشێکی چارەسەرەکەیە و دوورخستنەوەی تاوانەکانەیە.

نووسینی: عەبدوڵڵا عوجێری
وەرگێڕان: یونس شێخ عومەر
26