هەموو ساتێک دەتوانم بگریم هەموو ساتێک...
بۆ نموونە هەر ئێستا ، هەر لێرە ، لەهەموو شوێنێک... لەناو تەکسی ، لەسەر ئیش ، لەکاتی سەیرکردنی فیلم ، لەتەنیشت مرۆڤەکان ، لەناوەڕاستی جددیترین قسەکان ، لەناو هەموو بارودۆخێک هەر قسەیەک دەتوانێت بمخاتە گریان... شتێک لەناو سنگمدا دەکوڵێت بەبێ ئەوەی بتوانم هیچ کارێک بکەم دێت و چاوەکانم تەڕ دەکات و دەستەکانم دەلەرزێنێت و بێ ئارامم دەکات... وە دواتر دێمەوە بە خۆمدا و دەبینم ئیتر ئەو مرۆڤەی چەند ساڵ پێش ئێستا نیم... سەیرە.... لەگەڵ ئەو هەموو ئازارەی کە چەشتوومە ، دیسانەوە کاتێک ناوت دەهێنن دڵم لەناو سینەمدا ئارام ناگرێت وەک بڵێی عەشق تەنانەت کاتێکیش کۆتایی دێت..کۆتایی نایەت....

💔5
نەبوونیت منی نەکوشت بەڵام ئەو بوونەت کە هاوشێوەی نەبوونت بوو هەزار جار منی سووتاند...
هەندێک کەس بوونیان هەیە بەڵام هەبوونیان بۆنی نەبوونیانی لێدێت ، نە دەتوانی پشتیان پێ ببەستیت و نە دەتوانیت وازیان لێبهێنیت.. لەنێوان ڕۆشتن و مانەوە هەم خۆیان وون دەکەن هەم ئێمەش...
هەندێک کەس بوونیان هەیە بەڵام هەبوونیان بۆنی نەبوونیانی لێدێت ، نە دەتوانی پشتیان پێ ببەستیت و نە دەتوانیت وازیان لێبهێنیت.. لەنێوان ڕۆشتن و مانەوە هەم خۆیان وون دەکەن هەم ئێمەش...
❤8
ژیان هەموو کاتێک دادپەروەر نهبووە لەگەڵماندا، ئێمەی خستە ناو تاقیکردنەوەی سەخت، هەوراز و نشێوی زۆرمان بڕی و باجی زۆر شتمان دا کە شایەنیشی نەبووین. بەڵام من هێشتا بڕوام بەوە هەیە کە ڕۆژێک دادێت چیتر خەمەکان دەستیان بەسەر ئێمەدا ناڕوات. ئەو ڕۆژەی کە هەموو ڕێگە ئاڵۆزەکان کۆتایییان دێت و دەستەکانت دەگرم و بە تۆ دەگەم، هەموو ئازارەکانی ڕابردوو وەک تەمومژێک دەڕەوێنەوە. ئەوەندە بەختەوەری، ئارامی و خۆشەویستی دەهێنمە ژیانتەوە، کە هیچ شوێنێک بۆ پەژارە نەمێنێتەوە. ئەوەندە دڵت پڕ دەکەم لە خەندە و هیوا، کە خەفەت بە ئاواتەوە بێت تەنانەت بۆ یەک دێڕیش ببێتە میوانی ژیانمان، یان ناوێک لە بەسەرهاتی ئێمەدا جێبهێڵێت. ئێمە بۆ ئەوە دروست نەبووین لەناو خەمدا بژین؛ ئێمە شایەنی ئەوەین بگەینە ئەو شوێنەی کە تێیدا پێکەنینەکانمان وەڵامی هەموو ئەو ڕۆژانە بدەنەوە کە بە سەختی تێپەڕین..
🌚6
لەو ڕۆژەوەی بڕیارمان دا خۆمان بین، زۆر باسکراین... لە قسەی ساردەوە بگرە تا دادگاییکردنی بێ هۆکار. لەو ڕێگەیەدا زۆریشمان لێ ڕۆشت؛ زۆر کەس کە پێمان وابوو هەمیشەیین، لە نیوەی ڕێگەکەدا جێیان هێشتین. بەڵام کەم نەبووینەوە🖤.. نە شکاین و نە ڕووخاین. درەخت کاتێک گەڵاکانی دەوەرێت کەم نابێتەوە، بەڵکو خۆی بۆ بەهارێکی سەوزتر و بەهێزتر ئامادە دەکات. ئێمەش بەو ڕۆشتنانە تەنها زیاتر گەورە بووین🪽»
❤7
تۆم لەبیر نەکردووە تۆش منت لەبیر نەکردووە، ئیمە تەنها وای نیشان دەدەین کە یەکترمان لەبیرکردووە، ئیمە وای نیشان دەدەین کە بیر لەیەکتر ناکەینەوە، لە کاتێکدا هەمیشە لەبیری یەکداین، ئیمە وای نیشان دەدەین کە بیری یەکتر ناکەین، بەڵام تۆش زۆر باش دەزانی کە چەندە بیری یەکتر دەکەین، وای نیشان دەدەین کە حاڵی باش و خراپمان بۆ یەکتر گرنگ نییە، بەڵام هەردووکمان زۆر باش دەزانین کە جگە لە خۆمان هیچ کەس ناتوانێت وەک ئیمە بێت، ئیمە وای نیشان دەدەین کە یەکترمان خۆشنەویستووە و دوو هاوڕێی ئاسایی بووین کە ماوەیەک دەرمانی دەردی یەکامان دەکرد، بەڵام باش دەزانی کە سەردەمێک تەنانەت گەر بە درۆش بووبێت یەکترمان خۆشدەویست، هەردووکمان وای نیشان دەدەین کە بێباکین بەرامبەر یەکتر، بەڵام هەرگیز نامانەوێت لایەنی بەرامبەرمان لەگەڵ کەسێکیتڕدا بێت، ئیمە ناچینەوە لای یەکتر بەڵام لە دوورەوە هەمیشە ئاگاداری یەکترین، ئیمە وای نیشان دەدەین کە گرنگی بە یەکتر دەدەین، بەڵام ڕەفتارەکانمان ئەوە نیشان نادات، ڕاستە من و تۆ لە یەکتر دوورین، بەڵام لە هەموو کەس زیاتر لە یەکتر تێدەگەین، ئیمە وای نیشان دەدەین کە هەستمان بۆ یەکتر نییە بەڵام،...
❤6
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوەندە جوانبوو ..دەستی بۆ هەرچی ئەبرد گوڵی ئەگرت ،بەس نازانم بۆ منی وشک کرد 🥀..
3❤🔥5💔2🌚1
﮼بێ ﮼هەست 🥀.
ئەوەندە جوانبوو ..دەستی بۆ هەرچی ئەبرد گوڵی ئەگرت ،بەس نازانم بۆ منی وشک کرد 🥀..
لە کۆتا جارەکان بەشێوەیەک خۆی ناشیرن کرد ،نەمویست نە بیناسم نە بیبینم نە ببیستم 🥀..
3🌚6💔2❤🔥1
وتی بە هەواڵی خۆش دێمەوە، وتم هەر هاتنەوەت خۆشترین هەواڵە... بەڵام نەیزانی مژدەکانی ئەو ناتوانن ئەو برینە قووڵانە ساڕێژ بکن کە بەهۆی دوورییەکەیەوە لە دڵمدا دروست بوون. وتی چاوەڕێبە شتێک دەهێنمەوە هەموو تاڵییەکانت لەبیر بباتەوە، بەڵام نەیزانی کاتێک ئەو لێرە نییە، هەموو شارەکە بێدەنگ و ماتە، هەموو ڕەنگەکان ڕەش و سپین و هیچ شتێک تامی خۆشی نادات. من بەدوای هیچ دیاری و هەواڵێکی ئەم دوونیایەدا نەدەگەڕام، تەنها تینووی ئارامیی دەنگێک و ئامادەیی کەسێک بووم کە هەموو تەمەنمی تێدا بەجێهێشتبوو. بەڵام خەمەکە لەوەدا بوو، کاتێک هاتەوە، من چیتر ئەو کەسەی جاران نەبووم؛ دابڕانەکە ئەوەندە ڕۆحمی شەکەت کردبوو، کە تەنانەت خۆشترین هەواڵیش نەیتوانی پێکەنینێک بگەڕێنێتەوە سەر لێوەکانم..🖤
4❤3
لەم قەرەباڵغییەی شاردا، لەناو شەپۆلی دەنگە بێزارکەرەکان و ڕووخسارە بێتاقەتەکاندا، من تەنها چاوم بۆ بوونی تۆ دەگێڕا. وەک ڕێبوارێک کە لە ناو تۆزوباری بیاباندا بەدوای دڵۆپێک ئاودا بگەڕێت، وا لەنێو هەزاران چاودا بەدوای تەنها نیگایەک لە چاوەکانی تۆدا وێڵ بووم؛ چونکە پێم وابوو ڕاستییەکە تەنها لە کوێستانی چاوەکانی تۆدا دەبینرێتەوە.
بەڵام تاڵییەکە لەوەدا بوو، کاتێک من تەواوی شەقامەکانی ئەم شارەم بۆ نیشانەیەکی بچووکی تۆ دەپشکنیم و دڵم بۆ هەناسەیەک لە هەوای دەوروبەرت لێیدەدا، تۆ بە ئەنقەست لە بوونی من ڕاتدەکرد... لە ڕێگاکانم، لە سێبەرم و لەو خۆشەویستییە پاکەی کە شارێک بە حسرەتەوە تەمەشای دەکرد.
من بۆ نادیارترین شوێنەکانیش دەچووم تا تەنها چەند چركەیەک بەرچاوم بکەویت، کەچی تۆ کووچە بە کووچە ڕێگای خۆت دەگۆڕیی تا تەنها ڕووبەڕووی ڕاستگۆییی چاوەکانم نەبیتەوە. مرۆڤ کە لە تاریکی ڕادەکات تێدەگەیت، بەڵام کاتێک لە ڕووناکی و لە دڵێکی ڕاستگۆ ڕادەکات، دەزانیت کە کێشەکە لە ڕووناکییەکەدا نییە، بەڵکو لە چاوێکدادایە کە فێری دیداری پاکی نەکراوە. ئێستا شارەکە با هەر قەرەباڵغ بێت و شەقامەکان پڕ بڕوات، بەڵام لەمڕۆوە چاوەکانی من چیتر بەدوای هیچ هەنگاوێکی تۆدا ناگەڕێن و ئەم دڵەش فێری بێدەنگیی خۆی دەبێت🐈⬛🖤.

3🌚3❤2
چی بکەم؟ کاتێک تەواوی جیهان یەک دەنگ بوون بۆ جیایی؛
تەنانەت ئەو خۆشی، پشتی لە پەیمان و عیشق کرد...
من دەستەکانم بڕیبووە دارستانی هیوا،
بەڵام ئەو خۆی ڕەشەبای خەزان بوو بۆ گوڵەکانم.
من لە شەوی تاریكدا چرای وەفام هەڵکردبوو،
بەڵام ئەو خۆی شەوی هێنایەوە نێوانمان.
چی بکەم کاتێک ڕێگاکان هەموو تەم بوون،
نەک تەنها چارەنووس، کە ئەویش دڵی لە بەرد بوو...
کاتێک مرۆڤێکت خۆشبوێت و ئەو خۆشی نەیەوێت لەگەڵتدا بمێنێتەوە،
تەنهایی بەرزترین شێوازی ماندووبوونە،
و من ڕێک لەوێدا شکام، لە کاتێکدا کەس ئاگای لە بێدەنگیم نەبوو🖤.

2🌚5
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەتا ئەگەر دەرفەتێکیش هەبێ ،کۆتای هات 🥀..
4🌚5💔4❤2🥰2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەردانمان بکەن بۆ هەر کێشەیەکی سۆشیاڵ میدیاو چاکردنەوە مۆبایل و داتای مۆبایل 🫶🤍
ناونیشانی دوکان : کۆیەیە جودسایدی ئیسکان
🎸 Ibrahim__Phone
🌐 @IbOo_WOork
👨💻 0750 602 3145
📱 Ibrahim Y Qadr
ناونیشانی دوکان : کۆیەیە جودسایدی ئیسکان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
7❤5❤🔥2😁1