اللَّهُمَّ لَوْلَا أَنْتَ مَا اهْتَدَيْنَا
وَلَا تَصَدَّقْنَا وَلَا صَلَّيْنَا
فَأَنْزِلَنْ سَكِينَةً عَلَيْنَا
وَثَبِّتِ الْأَقْدَامَ إِنْ لَاقَيْنَا
إِنَّ الْأُلَى قَدْ بَغَوْا عَلَيْنَا
إِذَا أَرَادُوا فِتْنَةً أَبَيْنَا
— گوتەی پێغەمبەری خوا ﷺ
و هاوەڵە بەرێزەکانی لە غەزوەی خەندەق
ئەی خوایە، ئەگەر تۆ نەبوویتایە،
هەرگیز ڕێنمایی نەدەبووین.
وَلَا تَصَدَّقْنَا وَلَا صَلَّيْنَا
نە سەدەقەمان دەدا و نە نوێژمان دەکرد.
فَأَنْزِلَنْ سَكِينَةً عَلَيْنَا
کەواتە ئارامی و دڵنیایی خۆت بەسەرماندا دابەزێنە.
وَثَبِّتِ الْأَقْدَامَ إِنْ لَاقَيْنَا
و ئەگەر لەگەڵ دوژمن ڕووبەڕوو بووینەوە،
پێمان بەهێز و دڵمان پتەو بکە.
إِنَّ الْأُلَى قَدْ بَغَوْا عَلَيْنَا
بەڕاستی ئەوان زوڵم و دەستدرێژییان لەسەرمان کردووە.
إِذَا أَرَادُوا فِتْنَةً أَبَيْنَا
هەر کاتێک بیانهەوێت بە فیتنە لامان بدەن،
ئێمە ڕەتیدەکەینەوە.
— گوتەی پێغەمبەری خوا ﷺ
و هاوەڵە بەرێزەکانی لە غەزوەی خەندەق
«زۆر صەلواتم بۆ بنێرن لە ڕۆژی هەینی و شەوی هەینی، چونکە صەلواتی ئێوە پێشکەشم دەکرێت.»
— پێغەمبەر ﷺ (روایەتی بیهەقی)
لە شەوی هەینی زۆر صەلوات لەسەر پێغەمبەر ﷺ بنێرن،
چونکە ئەو شەو و ڕۆژە کاتێکی پربەرەکەتە بۆ صەلوات.
تا دوێنێ دنیا پڕ لە سەرما و سۆڵ
بەفر گرتبووی دەشت و چیا و دۆڵ
ڕەنگی گوڵ، دەنگی بولبول دڵخۆشی
پێی دادرابوو پەردەی خامۆشی
ژینی هەزاران نەمامی ئازاد
بە زۆری سەختی شەختە چوو بەرباد
حوکمی پۆلیسی چلەی ناهەموار
قەل و کوندەبووی هێنایە سەرکار
دەقڕین بۆ قڕبوون، بۆ ماڵ وێرانی
بۆ درێژبوونی ژیانی زستانی
کێ ناوی کۆتر و سورگوڵی دەبرد
بە چنگ و دندووک چاویان دەرئەکرد
بەڵام مەنشوورە بەفر ئەچێتەوە— هەژار موکریانی «شۆڕشی خۆکرد»
ڕووی ڕەش بۆ خەڵووز ئەمێنێتەوە
وا بای وادە هات سەرما تەواو بوو
گوڵزار پڕتاو بوو، قەل بێ کڵاو بوو
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سورەی کەهف لە ڕۆژی هەینی خوێندنەوەی مستەحەبە؛
لە حەدیثدا هاتووە کە خوێندنەوەی ئەم سورەتە
لە هەینی تا هەینی ڕووناکییەک دەبێت. 📖💚
خۆشەویستی بە یەکتر بکن، و بە یەکتر ڕەحم بکەن، تا خواش ڕەحم تان پێ بکات.»
— پێغەمبەری خوا ﷺ
ڕاوی: عەبدولڵا بن عەمروو (ڕ.خ)
میهرەبانی و بەزەیی بەرامبەر به خەڵک، هۆکاری بەدەستهێنانی ڕەحمەتی خودایە.
اللَّهُمَّ اهْدِ مَنْ لَمْ يُؤْمِنْ، وَثَبِّتْ مَنْ آمَنَ عَلَى دِينِكَ، وَزَيِّنْ قُلُوبَنَا بِالإِيمَانِ، وَثَبِّتْنَا عَلَيْهِ حَتَّى نَلْقَاكَ.
خودایە، ئەوانەی هێشتا باوەڕیان نەهێناوە هیدایەتیان بدە،
و ئەوانەی باوەڕیان هێناوە لەسەر دینەکەت جێگیریان بکە،
دڵمان بە ئیمان جوان بکە و تا ڕۆژی دیدارت جێگیرمان بکە لەسەری. 🤲🏻
نێوان مرۆڤ و کۆفر و شیرکدا جیاوازییەکەی نوێژە؛ کەسێک نوێژ بەجێبهێڵێت، خۆی لە مەترسییەکی گەورەیە.»
ڕاوی: جابیر بن عبدالله (ڕەزای خوای لێ بێت)
سەرچاوە: صحیح مسلم
ئەی نەونەمامی ڕۆژگار
خۆت گورج کە وەک مەردی بەکار
ڕەنجێک بدە بۆ یادگار
تۆ دەمدەمی، کەمتەرخەمی
کوا مەرهەمی زامی نیهان
با ڕاپەڕین، وەک فیل بەتین
ببیە ئەمین، بۆ نیشتمان
— فایق زێوەر
ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زمان
نایڕمێنێ دانەیی تۆپی زەمان
ئێمە ڕۆڵەی ڕەنگی سوور و شۆڕشین
سەیری کە خوێناوییە ڕابوردوومان
کەس نەڵێ کورد مردووە، کورد زیندووە
زیندووە، هیچ نانەوێ ئاڵاکەمان
— دڵدار
وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ
لە پێناوت دەنێم سەر تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ
وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ
لە پێناوت دەنێم سەر تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ
— هێمن موکریانی
﴿إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ﴾
بەڕاستی نوێژ مرۆڤ لە کارە ناشرین
و خراپەکان دوور دەخاتەوە و ڕێگری لێ دەکات.
کاتێک مرۆڤ بە دڵ و بەردەوامی نوێژ دەکات،— سۆرەتی عەنکەبوت «ئایەتی ٤٥»
نوێژ پەیوەندییەکەی
لەگەڵ خوای گەورە بەهێز دەکات
و دڵی هۆشیار دەکات؛
بۆیە یارمەتی دەدات لە گوناه و کردارە خراپەکان دوور بێتەوە.
دوێشەو زۆر بە سۆز کاتی بەربەیان
هاتە گوێم ناڵە و زایەڵەی گریان
بەو ناڵە خۆشیم نەما لە حاڵا
هێزی لێ بڕیم سۆزی سکاڵا
هاتە گوێم ناڵە و زایەڵەی گریان
بەو ناڵە خۆشیم نەما لە حاڵا
هێزی لێ بڕیم سۆزی سکاڵا
— هەژار موکریانی «هەژار و نیشتمان»
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سـەڕاو چون هەولـی مەسکەن چـون پاوە
مـاچی بەهەشتن بـەڕووی دونیـاوە
نیشتمانمان کە دایکی دڵسۆزە
خۆی ڕێک خست بە مرواری و پیرۆزە
سەیری سەحرا کە بێ تەپ و تۆزە
خوایە ئاوا بێت ئەم گەل و هۆزە
خۆی ڕێک خست بە مرواری و پیرۆزە
سەیری سەحرا کە بێ تەپ و تۆزە
خوایە ئاوا بێت ئەم گەل و هۆزە
— پیرەمێرد
ئەمشەو ماتیی
وەک ئۆردویەکی شکاوی
لەتینوێتیا خنکاوی، ڕێی نەهاتیی
ئەمشەو ماتیی— شێرکۆ بێکەس «شەوانی نائومێدی»
وەک ئەو ڕۆژەی قڕوقاتیی
هەموو دنیا بگرێتەوە
زەردەخەنەی لێوی ژیان
بەیەکجاری ببڕێتەوە
لە یادێتی سلێمانی بەسەرهاتی ئەرخەوانی
گەردی سەیوان، جێنزرگەی باپیرانی
لە یادێتی
کە چۆن تەوری زوڵم و جەوری دەستی تاوان
چۆن سەربازی داگیرکەری عوسمانییەکان
کەوتنە دەوری گەردی سەیوان
— شێرکۆ بێکەس «دارئەرخەوان»
🎻✨سڵاو هاوڕیان✨🎻
🖤دەنگی کام یەکێک لەم گۆرانی بێژانت حەز لێیە؟؟ 👇
زیاتر گویبیستی کامیانی؟🧐
👇دەستی لەسەر دانێ تاکوو گوێت لێ بێت👇🎻
بۆ بەشداربوون لەلیست وەرنە ئەم گروورهە*👇
https://t.me/lest_kurd
🖤دەنگی کام یەکێک لەم گۆرانی بێژانت حەز لێیە؟؟ 👇
زیاتر گویبیستی کامیانی؟🧐
👇دەستی لەسەر دانێ تاکوو گوێت لێ بێت👇🎻
بۆ بەشداربوون لەلیست وەرنە ئەم گروورهە*👇
https://t.me/lest_kurd