بانەی_کۆن
1.92K subscribers
1K photos
140 videos
1 file
628 links
گەورەترین کەناڵی #بانەی_کۆن

وێنە و بەسەرهاتی کۆن بنێرن بۆ ئێمە

ناردنی وێنە و ڤیدۆ👇
@Gardwn_baneh24
Download Telegram
پیاوێکی هندی لەشاری نیویۆرك
داوای بڕی 5000 $دۆلار قەرزی لەبانکێکی ئەو شارەکرد ، پێی وتن دەمەوێ سەردانی لەندەن و ئەوروپا بکەم بەمەبەستی هەندێ ئیش وکاری خۆم ، بانك داوایان لە پیاوە هندیەکە کرد گرەنتیان پێ بدات بۆئەوەی بڕە پارەکە بگەڕێنێتەوە !!

پیاوە هندیەکە سویچی ئۆتۆمبیلەکەی ڕادەستی بانکەکە کرد کە لەجۆری (ڕولز رايس )بوو وەکو گرەنتی !! کارمەندانی بانکەکە هەستان بەپشکنینی بەڵگەنامەی ئۆتۆمبیلەکە و بۆیان دەرکەوت کێشەی نیە ، هەر بۆیە بانک ڕازی بوو ئەو ئۆتۆمبێلە وەکو گرەنتی وەربگرێ !!

سەرۆکی بانک وکارمەندەکانی زۆرپێکەنین بەپیاوە هندیەکە ، ئۆتۆمبیلەکەی کەنرخەکەی 500,000 $دۆلارە و وەکو گرەنتی جێی هێشت بۆ قەرزێک کە بڕەکەی 5000$دۆلارە..!!

یەکێ لەکارمەندەکانی بانکەکە ئۆتۆمبیلەکەی لەشوێنی تایبەت وەستاند ، دوای دوو هەفتە پیاوە هندیەکە لەسەردان و گەشتەکەی گەڕایەوە ڕۆشت بۆ ڕادەست کردنەوەی 5000$دۆلارەکە لەگەڵ سوی بانکی کەئەویش بڕەکەی (15.41) دۆلار بوو !!

سەرۆکی بانک وتی : بەڕێز ئێمە زۆرخۆشحاڵ بوین بە مامەڵەکردنەکەت لەگەڵمان ، بەڵام زۆر سەرمان سوڕما
چونکە لەگەڕان وپشکنینمان بۆمان دەرکەوت تۆخاوەنی ملیۆنان دۆلاری !!!!! بەڵام بۆچی بڕی 5000 $ دۆلار قەرز وەردەگری کە پێویستت نیە؟!!

پیاوە هندیەکە بەپێکەنینەوە وەڵامی دایەوە : ئایە لێرە لەشاری نیویۆرك شوێنێکی وافراوانی لێیە بتوانم ئۆتۆمبیلەکەم بۆماوەی دووهەفتە تیایدا بوەستێنم و کرێکەی 15.41 $دۆلاربێ بەبێ ئەوەی بدزرێ یان بشکێ یا شوختی تێ بێ؟؟!!

هەرگیز گاڵتە بەکەس مەکە ، بە ڕەفتاری کەس پێمەکەنە ، ڕەنگە ئەوەی تۆ بە گەمژەی دەزانی بلیمەتێك دەرجیت 🔨👌 !!!


➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍7🥰2❤1
هاوڵاتیەکی غانا کە لە ناوچە هەژارەکاندا دەژی، کامێرای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کەناڵی ئاسمانی ناشناڵ جیۆگڕافیای لە تەنیشتی دەکەوێت و تیمی ڕۆژنامەوانیش دەڕۆن بۆ هێنانەوەی کامێراکە.

سڵاوێکیان لێدەکات و بەزەردەخەنە و پێکەنینەوە دەڵێت: ئایا قەبارەی لەوە گەورەترتان هەیە بتوانێت من ببات بۆ حەج، بۆ مەککە!
بەدەم پێکەنینەوە قسەکەی کردوو تیمەکەی بەڕێکرد.

یەکێك لە ڕۆژنامەنووسەکان وێنەیەکی دەگرێت و چیڕۆکی وێنەکە بڵاو دەکاتەوە، چیرۆکەکە دەگات بە حکومەت و پەیوەندی دەکەن بە پیاوەکە و هەموو خەرجییەکانی حەجەکەی پەسەند دەکەن و دەینێرن بۆ مەککە بۆ حەج کردن.

ئەگەر خوا بیەوێت ئاواتێکت بۆ بێنتە دی، هەموو دنیا دەکاتە سەربازێک بۆت تا ئەو شتانەی خوا بۆتی نوسیووە جێبەجێ بکات و ئاواتەکانتان بێنێتە دی ..

➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍9❤7
جاران خوا قینی ئـه‌گــرت لــه‌شــارێ
بــه‌ناخـی ئـــه‌رزا ئــه‌ی برده‌ خـوارێ

یــاخـود قــه‌ومـێکی بـه‌وه‌ ئه‌ترساند
لـه‌ ئاســمانــه‌وه‌ بــه‌ردی ئــه‌بـارانـــد

کــه‌ پــێـغــه‌مــبــه‌ری ئـێـمـه‌ په‌یابوو
بــۆ خـاتــری ئــه‌و، ئـه‌مــانــه‌ لاچـوو

ئــێـسـتـا لـه‌ رێـگـه‌ی دین لامان داوه‌
خـواو پێـغه‌مبه‌رمان هێند لێڕه‌نجاوه‌

وا ورده‌ ورده‌ ئــــه‌مـــان تـــرسـێـنـێ
لـه‌ جـێـی به‌رد، جارێ خۆڵ ئه‌بارێنێ

ئـه‌م خـۆڵـبـارینـه‌ جـێـگـه‌ی ئـیـنــزاره‌
هــه‌روابـیـن نـۆره‌ی بـه‌رده‌ ئـه‌مـجاره.


➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍9👎2
ژن و مێردێك لە یادی ٢٥ سالەی ھاوسەرگیریان پرسیاریان لێ کرا چۆن ٢٥ سال تا ئێستا کێشەتان نەبووە ھیچ عاجز نەبوون لە یەک و دلخۆشن بەیەکەوە👇👇👇
نەھێنی ئەو خۆشبەختیە چیە؟؟؟
پیاوەکەش ووتی :- یەکەم رۆژ کە زەواجمان کرد سواری ئەسپێك بووین ژنەکەم لەسەری کەوتە عەرزەکە و ھەلسایەوە دەستێکی ھێنا بەسەری ئەسپەکەیا و ووتی با نەبێ بە دووجار ..!
بۆ جاری دووەم سواری ئەسپەکە بۆوە دووبارە ئەسپەکە ژنەکەمی خست ،
ژنەکەشم دەمانجەکەی ناو جانتایەکە ھێنا دەر و فیشەکێکی بە ئەسپەکەوە نا کووشتی !
منیش ووتم ئەوە تۆ شێیتی بۆ وات کرد؟
ژنەکەشم ھاتوو دەستی ھێنا بەسەرما ووتی جارێکی تر دەنگت بەسەرما بەرز کردەوە با نەبیت بە دووجار..!
ئیتر لەو رۆژەوە تا ئێستا بە خۆشی ئەژین کێشەمان نیە


➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
😁32👍15👎4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کوڕێکی تەمەن 6 ساڵ کە بەدەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت لە باکوری ئەڵمانیا، کۆتا خۆزگەی بینینی ماتۆڕسوارەکانە کە لە دەوری ماڵەکەی بسووڕێن. هاوڕێکانی و خێزانەکەی دەربارەی ئەو خۆزگەیەی کوڕەکە پۆستیان کرد تا نزیکەی 30ماتۆڕسوارێک بدۆزنەوە ،کەچی خۆشبەختانە
20.000 ماتۆڕسوار لە ئەڵمانیاوە ئامادە بوون بۆ هێنانەدی ئاواتی منداڵێک.


➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍15❤1
➖لە ڕاستەوەخوا لێی خۆش بێت خاتوو خەجێ و خاتوو نازدار بازیاوا



➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍6❤4
دادوەرو کوڕو. باوك

پیاوێکی بەتەمەن و زەنگین چوو بۆلای دادگاو وتی جەنابی دادوەر من داوایەک پێشکەش دەکەم
دادوەر وتی دژی کێ ؟
پیرەپیاو وتی دژی کوڕەکەی خۆم
دادوەر سەری سووڕما و وتی ناوەرۆکی دوایەکەت چیە ؟😮
وتی دەمەوێ ڕاتبێکی مانگانەم بۆببڕێتەوە
دادوەر وتی تۆباوکی ئەوی و ئەتوانی لێی وەربگری ئەوە مافی خۆتە
پیرەپیاو وتی لەگەڵ ئەوەشدا من کابرایەکی زەنگین و دەوڵەمەندم دەمەوێ مەسرەفم بکات ومانگانە 10دينارم لييدەوێ
دیسان دادوەر سەری سوڕما لەوداوایە سەیرە
ئیتر دادوەر دوای ئەوەی ناوونیشانی کوڕەکەی وەرگرت ولەدوای نارد هەردوکیانی پێکەوە دانا لەدادگا
دادوەر لەکوڕەکەی پرسی ئایە ئەوە بابتە ؟
وتی بڵێ
وتی ئایە دەزانی داوای لەسەرت تۆمار کردووە کەدەبێ مانگانە 10ديناري پێبدەی بۆمەسروفات ؟
کوڕەکەی وتی چۆن داوای پارە لەمن دەکا لەکاتێ ئەو زۆر پارەدارو دەوڵەمەندە؟
ئەوجا پارەکی ئەوەندە کەمیش کە خەڵک ئەوەندە پارەیە لەزەویش ببینێ هەڵی ناگرێتەوە
پیرەپیاو وتی جەنابی دادوەر خۆزیە ئەو داوایەی منت پەسند دەکرد زۆر مەمنون دەبم
دادوەر دوایەکەی پەسند کردو بڕیاردڕا کەمانگانە 10دینار تەسلیمی باوکی بکات بۆمەسروفاتی خۆی ئەو پارەیەش ئەبێ بدرێ بەبەردەوامی تاباوکی لەژیان ماوە
بڕیارەکە کۆتایی هات وپێش ڕۆیشتن دادوەر وتی مامە ئەتوانم پرسیارەک بکەم ؟
وتی فرموو جەنابی دادوەر
وتی بۆئەوکارەت کرد ؟ ئەزانم حیکمەتێکی تێدایە ئەتوانی پێم بڵێی ؟
پیرەپیاو بەهەنسکی گریانێکی قووڵ و ئاهو حەسرەتێکی زۆرەوە وتی جەنابی دادوەر من زۆر دەوڵەمەندم و خانوو وەموڵکێکی زۆرم هەیە بەڵام چی لێبکەم
من لەدنیا ئەوکوڕە شک دەبەم نەدێتە لام نەلەلام دادەنیشێ نەقسەکم لەگەڵ دەکا ئێ ئاخر من زۆر پێویستیم پێیەتی و ئەویش ئەوەی بەلایەوە گرنگ نەبێ منم
ئەوکارەو داوایەم تەنها بۆئەبوو کە ببێتە ئیجباری مانگانە کەپارەکە دێنێ دەیبینم و دڵم ئاسوودە دەبێ
کاتێ پیرەپیاو قسەی دەکرد دادوەر تک تک فرمێسکی بەچاوان دادەهاتە خوارێ و سەیری کوڕەکەی کرد دواتر بە پیرەپیاوی وت واللە واللە ئەگەر پێشتر ئەوەت پێ وتبام بەندیشم دەکردو دارکاریشم دەکرد
دواتر ڕوی لەکوڕەکە کردو وتی کوڕی خۆم ڕازی بونی خوا لەگەڵ ڕازی بونی دایک و باوکە دەبێ هەمووکات کاتێکت هەبێ بۆدایک وباکت ئەگەر هەرچەندە سەرقاڵ بی چەند ئامۆژگاریەکی جوانی کردو ئیتر دادگایان جێ هێشت

سڵاو لەوکوڕوکچانەی هەرگیز ولەهیچ کاتێک دڵی دایک و باوکیان ناڕەنجێنن وزووزوو داوای گەردن ئازادیان لێ دەکەن نەک لەناکاو بڕۆن و لێیان ڕازی نەبن



➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍20❤3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە لەدەست مەدە.!

بڵاوی بکەرەوە با زۆرترین کەس بەهۆی تۆوە بەڕۆژووبێت.!

#مامۆستا_عطاء_پێنجوێنی

#ڕۆژی_عەرەفە ئەم جمعەیە لەبیری مــەکەن.


➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍1
🔺لە ڕاستەوە؛ خوا لێی خۆش بێت مەلا مستەفا عەزیز پوور، خوا لێی خۆش بێت مەلا ئەحمەد سەعیدی گەورە دار،مامۆستا، مەلا سەعید چرۆشی پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حەزرەتی عومەر

➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍22❤1
‎لە شی مرۆڤ چی تیایە ؟

‎1: ژمارەی ئیسقانەکان : 206
‎2: ژمارەی ماسولکە : 639
‎3: ژمارەی گورچیلە : 2
‎4: ژمارەی ددانە شیری یەکان : 20
‎5: ژمارەی پەراسوو : 24 (12 جووت )
‎6: ژمارەی گیرفانەکانی دڵ : 4
‎7 : فشاری خوێنی ئاسایی : 120/80 mmhg
9: ph خوێن : 7.4
‎8 : ژمارەی بڕبڕەکانی پشت : 33
‎9 : ژمارەی بڕبڕەکانی مل : 7
‎10 : ژمارەی ئێسقانەکانی گوێ ی ناوەڕاست : 6
‎11 : ژمارەی ئێسقانەکانی دەم و چاو : 14
‎12 : ژمارەی ئێسقانەکانی کەللە سەر : 22
‎13 : ژمارەی ئێسقانەکانی سنگ : 25
‎14 : ژمارەی ئێسقانەکانی قۆڵ : 6
‎15 : ژمارەی ماسولکەکان لە قۆڵی مرۆڤ دا : 72
‎16 : گەورەترین ئەندام : پێست
‎17 : گەورەترین غودە : جگەر
‎18 : گەورەترین خانە : هێلکەی ئافرەت
‎19 : بچووکترین خانە : خانەی سپێرم
‎20 : بچووکترین ئێسقان : ئێسقانی رکاب لە گوێی ناوەڕاست .
‎21 : یەکەم ئەندامی چاندراو : گورچیلە
‎22 : درێژی ڕیخۆڵە باریکە : 7 مەتر
‎23 : درێژی ڕیخۆڵە ئەستوورە : 1.5 مەتر
‎24 : کێشی سرووشتی مناڵی تازە لە دایک بوو : 3 كيلۆگرام
‎25 : لێدانی دڵ لە خولەکێک دا : 72 جار
‎26 : پلەی گەرمی لەشی ئاسایی : 37 °c
‎27 : بڕی خوێن لە لەش دا : 4 بۆ 5 لتر
‎28 : تەمەنی خڕۆکە سورەکانی خوێن : 120 ڕۆژ
‎29 : تەمەنی خڕۆکە سپی یەکانی خوێن : لە 10 بۆ 15 ڕۆژ
‎30 : ماوەی دووگیانی : 280 ڕۆژ (40 هەفتە )
‎31 : ژمارەی ئێسقانەکانی قاچی مرۆڤ : 33
‎32 : ژمارەی ئێسقانەکانی دەست : 27
‎33 : گەورەترین غودە : غودەی دەرەقی
‎34 : گەورەترین ئەندامی لیمفاوی : سپڵ
‎35 : گەورەترین و بەهێزترین ئێسقان : ئێسقانی ڕان
‎36 : بچووکترین ماسولکە : stapedius گوێ ناوەڕاست
‎37 : ژمارەی كرۆموسۆم(الصبغي): 46 (23 جووت )
‎38 : ژمارەی ئێسقانەکانی مناڵی تازە لە دایک بوو : 306
‎39 : لینجی خوێن : لە 4.5 الى 5.5
‎40 : ئەو گرووپی حوێنەی کە ئەتوانێ خوێن ببەخشێ : O
‎41 : ئەو گرووپی وێنی کە ئەتوانێ خوێن وەرگرێ : AB
‎42 : گەورەترین خڕۆکەی سپی : monocyte
‎43 : بچووکترین خڕۆکەی سپی : lymphocyte
‎44 : زیاد بوونی ڕۆکە سورەکانی خوێن پێ ی ئەووترێ : Polyglobulie
‎45 : بانکی خوێن لە لەش دا : سپڵە
‎46 : ڕووباری ژیان ناوی : خوێن ە
‎47 : ڕێژەی سرووشتی چەوری خوێن : 100 ملغ / دل
‎48 : ئەو بەشە شلەی خوێن پێی ئەووترێ : پلازما
‎49 : ماسولکەکانی چاو زۆرترین ماسولکەیە کە بجوڵێ و ئیش بکات لە ڕۆژێکدا : 1 ملیۆن جار ئەجوڵێ .
‎50 : چاوی مرۆڤ هەر دوای لە دایک بوونی لە گەشه کردن ئەوەستێ واتە تاکە ئەندامی لەشە لە مناڵی و گەنجی و پیری
‎ وەک یەکەو گەشەناکاو گەورە نابێ .

‎



➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍16❤5
کاتێک هاتنە داخوازیی، کچەکە ڕازی نەبوو، بەڵام باوکی زۆری لێی کرد و بە زۆر ڕازیی کرد. ئەویش لەبەر دڵی باوکی ڕازی بوو.

دوای هاوسەرگیری نامەیەکی کورتی بۆ باوکی نارد و تیایدا نووسیی:

هەرگیز نەمدەزانی کە کچێک بەهۆی ئەڵقەیەک لە سێدارە دەدرێت. جاران هەر پێم وا بوو کە لەسێدارەدان تەنها بە هۆی پەتێکەوە دەبێت، بەڵام من بە هۆی ئەڵقەیەکەوە لە سێدارە درام. سوپاس بۆ پشتگیرییەکەت و بەخشینی ئەم ژیانە نوێیە پێم. سوپاس کە لە ماڵەکەت بەبێ ڕەزامەندیی خۆم دەرتکردم."




➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
😢14👍13👏2🤔2🔥1
پێش خەوتن پیاوەکە بە ژنەکەی ووت :
ئەزانی ئیمامی علی چەند ژنی هەبوە ؟؟

ژنەکە ووتی :
بڕۆ نیو هێندەی ئیمامی عەلی بجەنگێ
ئەوسا چەند ژن ئەهێنی بیهێنە
پشتی لە پیاوەکە کرد دوای کەمێک ڕووی تێکردەوه و ووتی: بڕۆ ئەگەر ئازای قودس ڕزگار بکە کاکی موجاهید

پیاوەکە ووتی چیم کرد بەخۆم ؟؟
من بۆ ئەم پرسیارەم لێ کرد !!

ژنەکە ڕووی کردەوە پیاوەکەو ووتی:
ئیمامی عەلی بەتەنیا دەرگای قەڵای خەیبەری کردەوە
تۆ دەرگای حەمامەکەت لەسەر دابخەم بۆت ناکرێتەوە

پیاوەکەی لەبەر خۆیەوە هەر دەیووت:
حسبي الله ونعم الوكيل ئەمە چیە بۆ خاتری خوا !!

ژنەکە چاوی لێ سور کردەوەو ووتی :
ئیمامی عەلی لەکاتی شەو نوێژ و لەترسی خوا دەبورایەوە
تۆ بەشەو ناوێری بچی بۆ تەوالێت لەجنۆکە ئەترسی😂




➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍28😁6👏3❤1
دیزاینەری بەناوبانگی جیهانی جلوبەرگ "کریستا ڕودریگێز" پێش مردنی ‌و لەکاتی بەشێرپەنجەدا ئەم وتارەی نووسی:

* من گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانم هەیە لە گەراجەکەمدا، بەڵام ئێستە بە عەرەبانەی کەمئەندام سەفەر دەکەم.

* ماڵەکەم پڕە لە هەموو جۆرە دیزاینێکی جلوبەرگ‌ و پێڵاو و شتومەکی بەنرخ، بەڵام جەستەم بە پەڕۆیەکی بچووک پێچراوەتەوە کە لەلایەن نەخۆشخانەکەوە دابینکراوە.

* پارەیەکی زۆرم لە بانک هەیە، بەڵام ئێستە سوودم پێ ناگەیەنێت.

* ماڵەکەم وەک کۆشک وایە، بەڵام لەسەر قەرەوێڵەیەکی دوو مەتری ڕاکشاوم لە نەخۆشخانە.

* دەمتوانی لە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەوە بڕۆم بۆ هۆتێلێکی تری پێنج ئەستێرە، بەڵام ئێستە لە نەخۆشخانە کات بەسەر دەبەم و لە تاقیگەیەکەوە بۆ تاقیگەیەکی تر.

* دەستنووس‌ و ئیمزام بۆ بەسەدان کەس کرد، کەچی ئەمڕۆ دکتۆرەکان دەستنووس‌ و ئیمزا بۆ من دەکەن.

* حەوت دیزاینەرم هەبوو بۆ چاککردنی قژم، ئێستە هیچ تاڵە موویەک بە سەرمەوە نییە.

* لەسەر هێڵی تایبەت، دەمتوانی سەفەر بکەم بۆ هەر شوێنێک کە بمەوێت، بەڵام ئێستە پێویستم بەهاوکاری دوو کەسە بۆ گەیشتن بە دەرگای نەخۆشخانە.

* هەرچەنده خواردن زۆرە، بەڵام ڕێجیمەکەم دوو دەنک حەبە لە ڕۆژێکدا و چەند دڵۆپێک ئاوی سوێرە لە شەودا.

* ‏ئەم خانووە، ئەم ئۆتۆمبێلە، ئەم پارانە، ئەم کەلوپەلانە، حساب بانکی زۆر، ئەوەندەیش ناوبانگ ‌و ناوبانگ، هیچیان ئێستە کاری من نین، هیچکام لەمانە ناتوانن هیچ ئارامییەکم پێ ببەخشن و هیچ
ڕاستیەک بوونی نییە، جگە لە مردن.


➖#کــەناڵی_بــانەی_کــۆن🔻🔻🔻

https://t.me/Banakon
https://t.me/Banakon
👍36❤2