Bafel Jalal Talabani 💚
2.18K subscribers
4.06K photos
2.02K videos
1 file
50 links
لایەنگرانی سەرۆک بافل جەلال تالەبانی💚
Download Telegram
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان محەمەد شیاع سودانی، هادی عامری، موحسین مەندەلاوی و عەباس رازی.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بە گرنگ زانرا.

پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار خرایەبەر باس و جەخت لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی خزمەتگوزار کرایەوە.
10👏2
قوباد تاڵەبانی: مەترسی خۆڕێکخستنەوەی تیرۆرستان جدییە

قوباد تاڵەبانی پێشوازی کرد لە تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا و لەکۆبونەوەیەکدا باسیان لە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش کردووە لە ناوچەکەدا.

زانیاری زیاتر لەم لینکەدایە:
pukmedia.com/KS/Details/210044
4👏4
قوباد تاڵەبانی: حکومەت کارئاسانی و هاوکاریی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی دەکات

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای ئابووری ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی دۆرسییا شوتز، بەڕێوەبەری دیسکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفریقیا لە وەزارەتی ئابووری و وزەی ئەو وڵاتە و پێکەوە گفتوگۆیان کرد لەبارەی پرسی گەشەپێدانی ئابووری لە کوردستان و چۆنییەتی کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستان.

زانیارى زیاتر لەم لینکەدایە:

pukmedia.com/KS/Details/210082
5👏1
بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان
بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی و برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت

لەیادی سی و دووهەمین ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

لەم رۆژەدا بەڕێزو پێزانینەوە لە رۆڵی جەنابتان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی میانڕەو کە هەمیشە بەشێک بوون لە چارەسەر و پاراستنی تەبایی و برایەتی لە هەرێمەکەماندا.

لەم بۆنەیەدا دووپات لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر لەنێوانمان دەکەینەوە لە پێناو کارکردنمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و بنیادنانی حکومڕانییەکی دادپەروەر و خزمەتگوزار.
‌‎
‌‎هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‌‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
4🫡3👏1
بەڕێزان ؛ خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک حارس ئەحمەد

بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای تێکۆشەری دێرین و کەسایەتی دیاری دەڤەری سورچییایەتی کاک ( حارس ) ـم پێگەیشت .!

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە تانین .

داواکارم لە خوای میهرەبان رۆحی کۆچکردوو شاد بێت سەبر و ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
👏52
لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەفدێکی بازرگانیی سعودییە بە سەرۆکایەتیی محەمەد سلێمان ئەلعسیری، کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە باسمان لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کرد لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی. ئامادەیی خۆم و ئیدارەی خۆجێیی سلێمانیشمان بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی سعودی دەربڕی.
جەختیشمان کردەوە لە پێویستیی بەهێزترکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو کەرتی تایبەتی کوردستان و سعودییە کە لەم رێگەیەوە دەتوانرێت ئاستی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەردوولا گەشەی زیاتری پێ بدرێت.
3👏1
بڕیارە سبەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد بکات .

سبەی یەکشەممە، 8ـی شوباتی 2026، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆدەبێتەوە و ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عیراق و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانە،

بەگوێرەی زانیارییەکان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوکەدا دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش، سبەی سەردانی بەغداد دەکات.
5👏1