پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.33K subscribers
579 photos
121 videos
9 files
195 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
تیروپشکی ئاستی سێیەم//
‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌺🌹🌸
#بەبیرهێنانەوە
🌹ڪاتی گیرابوونی نزاتان بیر نەچێت...
بە ئومێدبە🙂_ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيب
بێ ترسبە🥰_ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا
ئاسوودەبە😌_ قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَـٰنَا...
خوای گەورە ویستی لەسەر هەر شتێک بێ تەنها دەفەرمێ ببە، بۆیە بێهیوا مەبن.
و بۆ ئەوەی نزاکانمان وڵام بدرێنەوە پێویستە خۆمان لە حەرامکراوەکان بپارێزین...🌹
#بەبیرهێنانەوە
🌸بەیانی هەینییە سونەتەکانی هەینی و سەڵاواتتان بیرنەچێت🌸

‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌹🌸
#بەبیرهێنانەوە
نزاکردن بۆ خۆشەویستان💚

ئیمامی السَّعْدِيُّ -ڕەحمەتی خودای لێبێت دەفەرمووێت:
« نزا و پاڕانەوە بۆ كەسێك دیارترینی بەڵگەكانه لەسەر خۆشەویستی
چونكە نزا ناكرێت تەنھا بۆ كەسێك نەبێت كە خۆشی دەوێت ».
📖 •|{تَفْسِيرُهُ ١٥٣٨}|.

کاتی گیرابوونی نزایە خۆشەویستانتان لەبیرمەکەن ئێمەش لەبیرمەکەن 🥺خودایه هەموو ئەو کەسانەی لەناڕەحەتیدان ڕەحمەت و میهرەبانی و فەراحەتی خۆتی بەسەردا بڕێژە یاللە 💔
{اللهم ٱغفر للمٶمینن والمٶمینات }
نوێترین بەرهەم

چاوەڕوانبن...
#ئاگاداری...
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.

نووسەری بەڕێزمان "سالار عومەڕ" الحمدللە بۆ جارێکی تر لە خزمەتی کۆمەڵگەیە بە کتێبێکی تری بە ئاگا هێنەرەوەی کۆمەڵگە و وشیارکردنەوەیان لە ژێر ناونیشانی "ئاهەنگی ڕۆژی دەرچوون لە کۆلێژ و پەیمانگاکان".
داواکارین لە خوای گەورە تەواوی کارەکانی بەڕێزیان و ئێوەی خوێنەریش وەربگرێت و بیخاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانتان.

إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه دەتوانن خوێنەری کتێبەکە بن لە ئەم بەستەرەی خوارە:-

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

https://www.mediafire.com/file/3a0dpsmz6q29tkm/%25D8%25A6%25D8%25A7%25D9%2587%25DB%2595%25D9%2586%25DA%25AF%25DB%258C_%25D8%25B1%25DB%2586%25DA%2598%25DB%258C_%25D8%25AF%25DB%2595%25D8%25B1%25DA%2586%25D9%2588%25D9%2586.pdf/file
#بەئاگاوەرەوە...
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
دایک و باوکی موسڵمان تکایە بە ئاگا وەرنەوە...
_ تا کەی منداڵەکانتان ببنە قوربانی دەستی خۆتان؟!
_تا کەی منداڵەکانتان ببنە قوربانی دەستی هەرزەکارەکان و گەورەکانی دەورووبەریان؟!
_تا کەی منداڵەکانتان لەو ترس و بارودۆخە بمێننەوە کە بەهۆی دەوورووبەرەوە لە تەنهاییدا بۆیان درووست دەبێت و تا ماوەیەکی زۆر لەگەڵیان دەمێنێتەوە؟!
_کەی بە ئاگا دێنەوە و دەست دەکەن بە جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی خوای گەورە و پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ؟!
_کەی بە ئاگا دێنەوە و درک بە ئەوە دەکەن کە هەرچی ئیسلام فەرمانی پێ دەکات و نەهی لێ دەکات لە بەرژەوندی خۆمان و دەورووبەرمانە؟!

ئەرێ دایک و باوکی موسڵمان بەڕای ئێوە دەبێ پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ بۆ فەرمانی پێمان کردووە جێگای منداڵەکان لە تەمەنی ١٠ ساڵی جیا بکەینەوە؟!
بەڕای ئێوە بڵێی ئێمە لە سەروەرمان️ ﷺ باشتر بزانین؟!!
بەداخێکی زۆرەوە ژمارەیەکی زۆر لە دایکان و باوکان جێگای منداڵەکانیان لە تەمەنی ١٠ ساڵی جیا ناکانەوە و هەر گوێیانیش لێ نییە...
یان لە تەمەنێکی بچووکەوە لە شوێنێک بە تەنها لەگەڵ کەسێکی هەرزەکار یان پێگەیشتووی لە خوا نەترس بەجێ دەهێڵن و بە ئاسوودەیی خۆیان کارەکانیان دەکەن و نازانن منداڵەکەیان لە چی بارودۆخێک دەبێت.
لە زۆربەی ئەم بارانەدا منداڵەکە دەبێتە قوربانی هەوا و ئارەزووی پیسی ئەو کەسەی کە جێگاکەیان لەگەڵ جیا نەکردۆتەوە یان ئەو کەسەی لەلای دانراوە، و کاتێک منداڵەکە و کەسەکەی تر بە تەنها دەبن گەر مەحرەمی خۆی بێ کە جێگاکەی جیانەکراوەتەوە یان هەر کەسێکی تر کە منداڵەکەیان لەلای بەجێ هێشتووە گەر مەحرەم بێ یان نا کە دەگەڕێنەوە و تەنهاییان کۆتایی دێ منداڵەکە هیچ شتێ ناڵێت لە ترسی هەڕەشەی ئەو کەسە و باوانیشی وا دەزانن زۆر باشبووە لەگەڵی و ئاگای لێبووە، کەچی نازانن منداڵەکە لەچی بارودۆخێکی قورسە...
و جا بەو شێوەیە ئەو کەسە فێری ئەو منداڵە دەبێ و لەگەڵ کات زۆربەی جار منداڵەکە خۆیشی ڕێگای بۆ خۆش دەکات چونکە لاشەی منداڵەکە بەبێ ویستی خۆی داوای دەکات و داماوە نازانێ بە کوێی دەگەیەنێ، کە کەمێک گەورە دەبێ و کەسەکە وازی لێ دێنێ بەهەر هۆکارێ بێ بە داخێکی زۆرەوە منداڵەکە ئەو کات ڕەنگە هەرزەکار بێ پەنا دەباتە بەر دەستپەڕ و کاری حەرام بەبێ ئەوەی کەس ئاگای لێی بێ، و لە ناخەوە وێران و ڕووخاوە و لە ترسە ناوێرێ هیچ شتێکیش بڵێ و لەگەڵی هەر بەردەوام دەبێ مەگەر خوای گەورە ڕزگاری بکا.
و بە پلە یەک کچان قوربانی ئەم جۆرە تاوانەن و کەم تا زۆر کوڕانیش هەن.
جا گەر کچان بێ خەم و دەروون وێرانییەکەی زۆر زیاترە، چونکە دوای ئەوەی تێدەگات و دەزانێ چی ڕوویداوە و ڕەنگە بۆ هاوسەگیری کردنی کێشەی بۆ درووست بکات و ببێتە ڕێگر، بەو شێوەیە زۆر دەڕوخێ و وێران دەبێ و دەبێت هەر بیشارێتەوە و لەبەر نەریتی کۆمەڵگا و شەرم کردنی هەر بە ناخ و دەروون وێرانی دەمێنێتەوە💔...
و کاتێک منداڵن باوانی جلی ڕووت لەبەر منداڵەکەیان دەکەن و بە هەموو شوێنێکی دەسوڕێننەوە بێئاگا لەوەی چی مەترسییەک بۆ سەر ئەو منداڵە درووست دەکەن، و زۆربەی کات دەستدرێژیکار برا و خاڵ و مام و مەحرەمەکانی قوربانییەکەن، جا وەرە گەر نامەحرەمەکانی قوربانییەکە هەلیان بۆ بڕەخسێ دەبێ چی بەو داماوانە بکەن؟!!

و باوانیش دڵیان خۆشە گوایە توانیانە منداڵێک پێبگەیەنن و کارێکی گەورەیان کردووە، کەچی نازانن لەبری چاکە تاوانبارن بەهۆی شکستی پەروەردەیان و بێئاگاییان لە منداڵەکە...
خوێنەری بەڕێز گەر دایک و باوکی و بەو شێوەیە یان هەر شێوەیەکی تر بێئاگای لە منداڵەکەت بە دووری مەبینە ئەویش قوربانییەکی دەستی خۆتان بێ نەک ئەو کەسەی کە لەلای بەجێی دەهێڵن.

گەر توانای بەخێوکردن و پەروەردەکردن و ئاگا لێبوونی منداڵتان نییە هەوڵی گەورەکردنی خێزانتان مەدەن، بە هەزاران قوربانی لەم شێوەیە لە کوردستانی خۆمان بوونی هەیە و بەبێدەنگی و بە دەروون ڕووخاوی ماونەتەوە و دایک و باوکیش بە ئاسوودەیی خۆیان ژیان دەکەن.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە....
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
❶هۆکاری بەڕۆژووبوون لە ڕۆژانی نۆیەم و دەیەمی مانگی موحەڕەم.
❷گەورەیی ڕۆژووی ئەم ڕۆژە و پاداشتی.
❸چۆنێتی بەڕۆژووبوون.

پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (باشترین ڕۆژوو لەدواى مانگى ڕمەزان مانگى موحەڕەمە).

لەم ڕۆژانەدا هیجرەتى پڕ شكۆى پێشەوامان دێتەوە یاد لە شارى مەككەوە بۆ مەدینە كە بوو بە بناغەى دامەزراندنى دەوڵەتى دادپەروەرى و ڕاستى، بەهەمان شێوە سەرخستنى پێغەمبەر موسامان دەخاتەوە یاد بەسەر فیرعەونى ستەمكاردا كەئەمەش دەكاتە دەیەمین ڕۆژى ئەم مانگە كە پێی دەگوترێت (عاشورا)
ئەم ڕۆژە زۆر خۆشەویستە لاى پەروەردگارمان بۆیە پاداشتى زۆر گەورەى داناوە بۆ هەركەسێک بەڕۆژووبێت لەم ڕۆژە مەزنەدا.

ابن عباس (ڕەزاى خواى لى بێت) فەرموویەتى: كاتێك پێغەمبەرى خوا (ﷺ) كۆچى كرد بۆمەدینە بینى جوولەكەكان بەڕۆژوون لەڕۆژى (عاشورا) دا، پێغەمبەریش (ﷺ) پرسیارى كرد هۆى چییە ئەمانە بەڕۆژوون لەم ڕۆژەدا ئەوانیش ووتیان ئەم ڕۆژە ڕۆژێكى مەزنە چونكە پەروەردگار پێغەمبەر (موساى) تێدا ڕزگار كرد لە چنگى فیرعەون، بۆیە موساش بڕیارى دا كەلەم ڕۆژەدا بەڕۆژووبێت وەكو سوپاسێک بەرامبەر بە پەروەردگار، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووى: (ئێمە نزیكترین لە موسى تاوەكو ئێوە)بۆیە بەرۆژووبوو وە فەرمانى كرد كە خەڵكیش بەڕۆژووبن.

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
دەربارەى گەورەیى ڕۆژووى ئەم ڕۆژە و پاداشتی:
لە (أبو قتادە)ەوە، (ڕەزاى خواى لێبێت) پرسیار كرا لە پێغەمبەر (ﷺ) دەربارەى پاداشتى ڕۆژوو لەم ڕۆژەدا (عاشورا) ئەویش فەرمووى: (دەبێتە هۆى لێخۆشبوونى تاوانی یەک ساڵى پێشوو).
لە ڕیوایەتێكى تردا هاتووه(داوام وایە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا ببێتە هۆكارى سڕینەوەى یەک ساڵى تاوانى ڕابردوو).

ابن عباس(ڕەزاى خواى لێبێت)فەرموویەتى: (نەم بینیوە پاداشتى ڕۆژووى هیچ ڕۆژیک گەورەتربێت بێت لاى پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا، لە مانگەكانیشدا هیچ مانگێک گەورەتر نەبووە لە لاى لە ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان).

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
چۆنیەتى بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژەدا:
پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: (ئەگەر ساڵى داهاتوو هاتەوە -ان شاء اللە - ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژوودەبین) ئەوە بوو ساڵى داهاتوو پێغەمبەر (ﷺ) كۆچى دوایى كرد، كەواتە پێغەمبەر ﷺ جەختى كردۆتەوە لەسەر ئەوەى ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژووبین،
وەكو (ابن عباس) (ڕەزاى خواى لێ بێت) بۆمان دەگێڕێتەوە و فەرموویەتى: (پێغەمبەر ﷺ فەرمانى كردووە بەڕۆژووبوون لەڕۆژى عاشورادا)
وەفەرموویەتى: (خۆتان مەچوێنن (مەشوبهێنن) بەجوولەكە ڕۆژى نۆیەم ودەیەمیش بەڕۆژووبن).

🔴بەیانی نۆی مانگی موحەڕەمە و دوو بەیانی دەی موحەڕەمە.
خوای گەورە کار و پەرستنی هەموو لایەک وەربگرێ...
#وەرگیراوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە
سەبارەت بە ڕۆژووگرتنی ڕۆژی دەیەم بە تەنها:-
ڕێگە پێدراوە بە تەنها لە ڕۆژی دەیەم ڕۆژوو بگیرێ، لەبەر نەبوونی هیچ شتێک نەهی لێ بکات.
بەڵام باشتر وایە ڕۆژی نۆیەم یان ڕۆژی یانزەیەمیش ڕۆژوو بگیرێ.
و زۆر باشتریش وایە هەرسێ ڕۆژەکە ڕۆژوو بگیرێ.
بۆ نەچواندن بە جوولەکەکان.

🔺لە فەتواکانی شێخ عبدالعزیز بن باز.

واللە اعلم
‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌺🌺
#بەبیرهێناوە
🌹کاتی گیرابوونی نزاتان بیر نەچێت...
#خوا_گەورەیە، هیچ کات بێ ئومێد مەبن لە هێز و میهرەبانی و دەسەڵاتی خوای گەورە...🌹
#ئاگاداری...
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ بن.

🌺 إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه ئەمشەو تاقیکردنەوەی قۆناغی سێیەمی ژیاننامەی پێغەمبەری سەروەرمان️ە ﷺ.

🌺تاقیکردنەوەکە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لە کاتژمێر ٨ی ئێوارە تا ١٢ی شەو بەردەوام دەبێ.

🌺هەر کەسێک کێشەی لە ئیمێڵ یان هەر شتێ تر هەیە تکایە چارەسەری بکات، و لە سیستمی ڕێکخستنی فۆڕمی تاقیکردنەوەکە ئەو بەشە چالاک نەکراوە کە داوای ئیمێڵ دەکات، لە تاقیکردنەوەکانی پێشووش هەر بە هەمان شێوە بوو.
ئەوەی کە دوای کردنەوەی فۆڕمەکە بۆی دەنووسرێ (تسجیل الدخول یان Sign in) ئەوە کێشەکە لەلای خۆیەتی و ڕەنگە خۆی ئیمیڵی نەکردبێتە ناو گۆگڵییەوە.

🌺کاتێک داوای (تسجیل الدخول یان Sign in) دەکات کرتەیەک بکەن لەسەری و دواتر ئیمیڵتان بنووسن و دوای ئەوە تێپەڕەوشە (کۆد)ی ئیمێڵتان بنووسن و إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه دوای ئەوە وڵام بدەنەوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#تاقیکردنەوە...
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن.
وەکو ئەوەی وتمان إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لە ئەم کات و بەروارەدا لە خزمەتتان دەبین بە تاقیکردنەوەی قۆناغی سێیەمی:-
}🌺ژیاننامەی پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ🌺{

🌹ماوەی کراوەیی فۆڕمەکە چوار کاتژمێرە، واتە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لە ١٢ی شەو فۆڕم دادەخرێت.
🌹بەکارهێنانی هەموو سەرچاوەیەک بە کتێبەکەشەوە قەدەغەیە و بە قۆپییە دادەنرێت.

🌹گرنگترین شت دەرچوونە لە تاقیکردنەوەی هەستکردن بە چاودێری خوای گەورە بە سەرمانەوە، بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک.

🌹لە ئەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه.
فەرموون:-
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

https://forms.gle/4Tbssf2SmqzHoE8x5

🌹لە کاتی بوونی هەر کێشەیەک نامە بنێرن بۆ ئەم هەژمارە:-
https://t.me/v9_i_a_n0
#ئاگاداری
لە ١٢:١٥ فۆڕمەکە دادەخرێ إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه ...
#ئاگاداری
فۆڕمەکە داخرا...
إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لە ماوەی چەن ڕۆژی داهاتوو ئەنجامی تاقیکردنەوە ڕادەگەیەنرێ...
سەرکەوتوو بن.🌸🌺
#بەئاگا_هێنانەوە...

السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه🌹
🔺سەلام کردن سونەتێکی موئەکەدەیە بەڵام وڵامدانەوەی چییە؟!
سونەتە لەسەر موسڵمانان سەلام لە یەکتر بکەن و باشترینیان ئەوەیانە کە دەست پێ دەکات.

نازدارمان️ ﷺ دەفەرمێت:
سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە، ناچنە بەهەشتەوە تاکو باوەڕنەهێنن، و باوەڕ ناهێنن تاکو یەکترتان خۆش نەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم گەر بیکەن یەکترتان خۆش ئەوێت؛ سەلام لە یەکتر بکەن.

سەلام کردن و دەستپێشخەری کردن لە سونەتە گەورەکانە و وڵامدانەوەی ئەرکە، چونکە اللە تعالی دەفەرمێت:

{وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا} النساء: ٨٦.

واتە هه‌ر کاتێك سەلامتان لێ کرا(یان بەهەر شێوەیەک چاک و چۆنیتان لێکرا) ئه‌وه‌ بە چاکتر له‌وان چاک و چۆنیان لەگەڵ بکه‌ن یان وه‌کو خۆی وڵامی بدەنەوە بێگومان خوا هه‌میشه‌ لە هەموو شتێک دەپرسێتەوە.

وڵامدانەوە ئەرکە، و زیادکردن لە وڵامدانەوە باشترە.
گەر وتی: ️ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم،
دەڵێی: ️وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْم، ئەمە ئەرکە، و گەر زیادی بکەیت و بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰه باشترە، و گەر بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎ زۆر باشترە.
و گەر وترا السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰه،
ئەرکە بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰه، و گەر بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎ باشترە.

و گەر وترا السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه،
ئەرکە بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎، و گەر زیادی بکەیت و بڵێ چۆنیت دەنگو باست ماڵەوە چۆن. ..هتد، باشترە.

ئاگاداربین گەر سەلامکردنەکە ڕووبەڕوو بێت یان بە پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێت جیاوازیان نییە، وڵامدانەوەی هەر ئەرکە.
و ئەوەشی ئەرکێک جێبەجێ نەکات گوناهبار ئەبێت هەر چەندێک بێت.

خوای باڵادەست ڕێنوێنی هەموومان بکات و بمانپارێزێت لە لادان و لەبیرچوونەوە.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌹
#بەبیرهێنانەوە
🌸بەیانی هەینییە سونەتەکانی هەینی و سەڵاواتتان بیرنەچێت🌸

‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌹🌸
#ئاگاداری...
               ـــ﷽ـــ
وەکو ئەوەی لە ماوەی پێشوو ڕامانگەیاند کە سەرەتای هەموو مانگێک لە خزمەتتان ئەبین بە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیاننامەی پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ️ ﷴ ﷺ...
و  إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لە ١ی مانگی داهاتوو واتا ١ی٩ بەستەری تاقیکردنەوە هەر لە ئەم کەناڵەوە بڵاو ئەکرێتەوە.

و ئەتوانن خوێنەری قۆناغی چوارەمی ژیاننامەی پێغەمبەری سەروەرمان ️ ﷴ ﷺ بن لە ئەم بەستەرەی خوارەوە، کە لە ئامادەکردنی نوسەری بەڕێز "سالار عومەر"ە.

خوای گەورە لە بەڕێزیان و تەواوی خوێنەرانیش وەریبگرێ و بیخاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانیان🌺🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست


https://www.mediafire.com/file/r03rwashuk7zil0/%25D9%2582%25DB%2586%25D9%2586%25D8%25A7%25D8%25BA%25DB%258C_%25DA%2586%25D9%2588%25D8%25A7%25D8%25B1%25DB%2595%25D9%2585_%25DA%2598%25DB%258C%25D8%25A7%25D9%2586%25DB%258C_%25D9%25BE%25DB%258E%25D8%25B4%25DB%2595%25D9%2588%25D8%25A7%25DB%258C_%25D8%25A6%25D8%25A7%25D8%25B2%25DB%258C%25D8%25B2%25D9%2585%25D8%25A7%25D9%2586_.pdf/file