پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.24K subscribers
595 photos
128 videos
9 files
203 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#ڕوونکردنەوە....
🌺 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

نوێژی جەژنەکان{ڕەمەزان و قوربان}:-
زانایان سێ ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر حوکمی نوێژی جەژنەکان:-
🔺یەکەم دەڵێن(فرض عین)یە واتە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێک کە لەسەری دانراوە.
ئەمەش مذهبي حنفيە، و لە گێرانەوەیەک لە احمدەوە هاتووە، و ابن تیمیە و ابن القیم و صنعاني و شوکاني و ابن باز و ابن عثیمینش ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت ڕایان لەگەڵ ئەمانە..

🔺دووەم دەڵێن(فرض کفایە)یە، واتە بە ئەنجامدانی لەلایەن کۆمەڵێکەوە لەسەر ئەوانی تر لادەچێت، ئەمەش مذهبي حَنبلیە.

🔺سێیەم دەڵێن سونەتی مؤکدەیە، ئەمەش مذهبي مالکي و شافعیە.
شێخ ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەڵێت:-
_ئەوەی دەیبینم نوێژی جەژن(فرض عین)یە واتە لەسەر هەموو موسڵمانێک فەرزە، و نابێت پیاوان وازی لێ بهێنن بەڵکو پێویستە ئامادەی بن، چونکە پێغەمبەر️ ﷺ فەرمانی بە ئافرەتە پێگەشتووەکان و تازە پێگەشتووەکان کردووە دەرچن بۆ نوێژ جەژن، بەڵکو فرمانی بەو ئافرەتانەش کردووە کە لە سووڕی مانگانەن دەربچن بۆ نوێژی جەژن بەڵام لە شوێنی نوێژی ئافرەتەکان نەبن، و ئەمەش بەڵگەیە بۆ دڵنیابوونەوەی..

_و لە فەتوایەکی تر دەڵێت ئەوەی بەلامەوە ڕاست بێت لە بەڵگەکان ئەوەیە کە ئەرک بێت لەسەر هەموو موسڵمانێک، پێویستە لەسەر هەموو نێرێک ئامادەی نوێژی جەژن بێت مەگەر ڕێگرێکی شەرعی هەبێت (بۆ ئامادەنەبوونی).

و شێخ ابن باز لەسەر ئەوەی کە فەرزە لەسەر هەموو موسڵمانێک(فرض عین)، دەڵێت ئەم قسەیە ڕوونترە لە بەڵگەکان و نزیکترە لە ڕاستەوە.

🔴بۆ حوکمی ئافرەتان:-
سونەتە بۆ ئافرەتان ئامادە بن لە نوێژی جەژن، ئەمەش مذهبي مالکي و شافعي، و لە گێڕانەوەیەکی احمدەوە ابن حامد هەڵیبژاردووە، و مجد، و هەڵبژاردەی ابن باز و ابن عثیمینە ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت.

بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە:-
عَن أُم عَطيَّة رضيَ الله عَنْها قالت:
كنَّا نُؤمَر أن نَخرُجَ يوم ا، حتى تَخرُجَ البكرُ من خِدرهِا، وحتى يَخرجَ الحُيَّضُ فيكُنَّ خلفَ الناس، فيُكبِّرْنَ بتكبيرِهم، ويَدْعونَ بدعائِهم؛ يرجونَ بركةَ ذلك اليومِ وطُهرتَه)
لە دایکی عەطیەوە ڕەزای خوای گەورەی لێبێت دەفەرمێت{پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێمان کرد کە ڕۆژی جەژن دەربچین، هەتاکو کچی تازە پێگەشتووش دەربچێت لە ژوورەکەی، و تەنانەت ئەوانەشی لە سوڕی مانگانەن دەربچن و لە پشتەوەی خەڵکەکە دابنیشن، تەکبیرات بکەن لەگەڵ تەکبیراتەکانیان، و داوا بکەن بە داواکانیان(نزا) تکای بەرەکەتی ئەو ڕۆژە و لێخۆشبوون لە تاوانەکان بکەن}..

برای موسڵمانم بۆ ئەنجامدانی نوێژ جەژن لە مزگەوت:-
🟠 گەر لەگەڵ ئەوە ڕایە بیت کە فەرزی عەینەیە پێویستە بچیت بۆ نوێژی جەژن و کەم تەرخەمی لێ نەکەیت، چونکە بە نەکردنی تاوانبار ئەبیت.
🔵گەر لەگەڵ ئەو ڕایە بیت کە فەرزی کیفایە بچۆ بۆ مزگەوت با کەسێک بیت لەو کەسانەی بە ئەنجامدانی هەستاون و خۆت بێ بەش مەکە لە پاداشتەکەی.
🟤گەر لەگەڵ ئەو ڕایە بیت کە سونەتی موئەکەدەیە لەبەر خۆسەویستیت بۆ پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ و زیندوو کردنەوەی سوونەتێکی بچۆ بۆ مزگەوت و خۆت لە پاداشتەکەی بێ بەش مەکە..

🟥خوشکی موسڵمانم بەڕێزتانش تاکو پێتان دەکرێت بچنە مزگەوت و بە کۆمەڵ نوێژی جەژن ئەنجام بدەن لەگەڵ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕۆشتن بۆ مزگەوت..
مەرجەکانی:
١_خۆ نەڕازاندنەوە بۆن خۆش نەکردن.
٢_گەر هاوسەرت هەیە پرسی پێ بکە.

و پیاوانش ناکرێت ڕێگری بکەن لە هاوسەرەکانیان بچنە مزگەوت مەگەر بزانێت بە چوونی هاوسەرەکەیان بۆ مزگەوت خۆیان یان کەسانی تر تووشی گوناهـــ دەبن ئەو کات دەتوانێت ڕێگریان لێ بکات{بۆ نموونە خۆی بڕازێنێتەوە یان قسە بێنێت و بەرێت و کێشە بنێتەوە...هتد}

بە بەڵگەی فەرموودەی نازدارمان️️ ﷺ {لا تَمنعوا إماءَ اللهِ مساجدَ اللهِ}.
إماء= بەندە، بەرامبەر وشەی (عبد)ە..
إماء بۆ ئافرەتە و عبد بۆ پیاوە.

گەر بە هۆکارێکی شەرعی نەتوانرا ئامادە ببیت لە مزگەوت إِنْ شَاءَ اللّٰه ئاساییە و دەتوانیت لە ماڵەوە نوێژەکەت بکەیت.

تێبینی//
_بۆ کاتی نوێژی جەژن بە ئەندازەی ڕمێک دوای خۆرهەڵاتن(واتە ١٥ تاکو ٢٠خولەک دوای خۆرهەڵاتن)، تاکو دابەزینی خۆر(واتە بەماوەیەک پێش بانگی نیوەڕۆ).

داواکارم لە پەروەردگاری بەخشندەمان تەواوی کار و پەرستنەکانمان وەربگرێت و جێگیری و بەردەوامییمان پێ ببەخشێت دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز..

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌺

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

#ڕوونکردنەوە...
سەبارەت بە درێژکردنەوەی کاتی تاقیکردنەوەکە:-
کۆمەڵێک بەشداربووی ئازیزی پڕۆژە وا گومان دەکەن کە درێژکردنەوەی کات بە مەبەست بووە، بەڵام بەو شێوەیە نییە، سبحان اللە بە هۆکارێک کات درێژکرایەوە و بە مەبەست نەبووە...
الحمدللە ئامانجی پڕۆژە خزمەتکردنی خوشک و برای موسڵمانە نەک پەلەپەل لێکردن و سەرلێشێوان...
لەبەر کەمی بابەت و ڕوونی پرسیارەکان دوو کاتژمێر دانرا، سبحان اللە قەدەری خوای گەورە وابوو کات درێژ بکرێتەوە، لەگەڵ ڕێزمان بۆ هەموو لایەک و خوشک و برای ئەزیزمانن🌺