السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌹
بۆ منداڵە چاوگەشەکانمان🥰
پرسیارو وڵامی یەکەم ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت: کورتترین سورەت کامەیە لەقورئانی پیرۆزدا؟🤔
وڵامەکەی زۆر ئاسانە🥰
ئەو سورەتە سورەتی کەوثەرە "الکوثر".
کە پێکهاتووە لە سێ ئایەتی جوان و شیرین🌺🥰
کاتێک دابەزی کە بێباوەڕان گاڵتەیان بەپێغەمبەری خۆشەویستمان دەکرد️ ﷺ، چونکە کوڕی بۆ نەمایەوەو ئەوەی هەبوو بەمنداڵی وەفاتیان کرد🥺.
ئەمەش سورەتەکەیە لەگەڵ تەفسیرەکەشی🥰
اعوذ باللە من الشیطان الرجیم
بسم اللە الرحمن الرحیم
(1) إِنَّآ أَعۡطَيۡنَٰكَ ٱلۡكَوۡثَرَ
بێگومان ئێمه پێمان بهخشیت شتێکی زۆر گهورهو بهفهڕ(که پێغهمبهرێتی) یه.
(2) فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنۡحَرۡ
دهی کهواته نوێژ بکه بۆ پهروهردگارت وه قوربانی سهر ببڕه.
(3) إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلۡأَبۡتَرُ
بێگومان ههر ناحهزت دوا بڕاوه.
#تەفسیری_نوور

بۆ منداڵە ئازیزەکانمان🥰
بەو هیوایەی چاودێری منداڵەکان ئاکایان لەمنداڵەکان بێت و هاوکارییان بکەن.
پرسیارو وڵامی دووەم ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت: وشەی صەمەد "صمد" واتای چییە؟🤔
وڵامی پرسیارەکە دەڵێت🥰:
صەمەد، واتە: هەموو دروستكراوەكان پێویستیان بە خوای گەورەیە وە خوای گەورە پێویستی بە هیچ كەسێك نییە.
یاخود صەمەد واتە: ئەو خوایەی كە ئەوەندە گەورەیە لەوپەڕی گەورەییدایە, وە لە كاربەجێییدا كاربەجێییەكەی لەوپەڕی تەواویدایە, وە زانیارییەكەی لەوپەڕی تەواویدایە, وە گەورەیی و بەرزی و بڵندی لەوپەڕی تەواویدایە, وە دەسەڵاتی لەوپەڕی تەواویدایە, وە هەموو سیفاتە بەرزەكانی لەوپەڕی تەواویدایە.
یاخود وتراوە: (الصَّمَدُ) بەمانای (السَّيد) دێت واتە: گەورە, یاخود صەمەد ئەو خوایەی كە هەمیشە ئەمێنێ لە دوای ئەوەی كە دروستكراوەكان هەموو تیائەچن و لەناوئەچن.
یاخود (الصَّمَدُ) بەمانای ئەو خوایەی هەمیشە زیندووەو هەمیشە ئەمێنێ و لەناوچوونی بەسەردا نایات, یاخود ئەو خوایەی كە خواردن و خواردنەوە ناخوات و پێویستی نییە, یاخود ئەو خوایەی كە لە كەس نەبووەو كەسی لێ نەبووە هەموو ئەو مانایانە تەواون.
بەکورتی واتا:
بێنیازە لەهەموو شتێ و پێویستی بەهیچ شتێک نییەو جێینیازە لەلای هەموو شتێک، و هەموو شتێک پێویستی پێیەتی.
ئەی باشە بابزانین وشەی "الصمد" لەچی سورەتێک هاتووە🤔؟
وڵامی ئەمە زۆر زۆر ئاسانە🤗.
ئەویش ئەوەیە کە لەسورەتی "الاخلاص" هاتووە.
باشە ئەی سورەتی "الاخلاص" چەند ئایەتە؟🤔🫣
وڵامی ئەمەش ئاسانە🥰.
لەچوار ئایەت پێکهاتووە🙂.
ئێستا بابزانین ئایەتەکانی چین و واتایان چییە🤗.
اعوذ باللە من الشیطان الرجیم
بسم اللە الرحمن الرحیم
(1) قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ
بڵێ: ئهوه خوای تاک و تهنیا.
(2) ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ
ئهو خوایهی بێنیازو جێی نیازو ئومێده.
(3) لَمۡ يَلِدۡ وَلَمۡ يُولَدۡ
کهسی لێنهبووهو لهکهس نهبووه.
(4) وَلَمۡ يَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ
وه ههرگیز هیچ کهس هاوشێوهو هاوتای نییه.

بۆ منداڵە شیرینەکانمان🥰
بەو هیوایەی چاودێری منداڵەکان ئاگایان لەمنداڵەکان بێت و هاوکارییان بکەن.
پرسیارو وڵامی چوارەم ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت:
ناوی ئەو سورەتە چییە کە سێیەکی قورئانی پیرۆزە؟🤔
وڵامەکەی زۆر ئاسانە، لەپرسیاری دووەم ڕۆژش باسی ئەم سورەتە پیرۆزەمان کرد🥰.
وڵامەکەی دەڵێت:
سورەتی ئیخلاص (الاخلاص).
لەپرسیاری دووەم چەند زانیارییەکمان خوێند لەسەر سورەتی "الاخلاص" دووبارەیان دەکەینەوە بۆ ئەوەی بیرمان نەچێتەوە إِنْ شَاءَ اللّٰه 🥰.
پێش ئەوەی زانیارییەکان بڵێینەوە پێویستە سەرەتا بزانین مەبەست چییە لەوەی کە دەکاتە سێیەکی قورئانی پیرۆز🤔؟
لە وڵامی ئەم پرسیارە زاناکانمان چەند ڕایەکیان هەیە، ئێمە تەنها دوو دانەی لەبەر دەکەین إِنْ شَاءَ اللّٰه🥰🌺...
وتەی یەکەم دەڵێت:
سێیەکی قورئانی پیرۆزە بەلەبەرچاوگرتنی واتاکی قورئان، چونکە قورئان حوکم و هەواڵ و یەکتاپەرستییە، و سورەتی "اخلاص" بەشی سێیەمی لەخۆ گرتووە کە یەکتاپەرستییە، بۆیە لەم ڕووەوە بەسێیەک دادەنرێت🥰.
وتەی دووەم دەڵێت:
بەلەبەرچاوگرتنی پاداشتەکەی، سێیەکی قورئانە. واتە پاداشتی خوێندنەوەی یەکسانە بەپاداشتی خوێندنەوەی سێ بەشی قورئانی پیرۆز🥰.
دووبارەکردنەوەی زانیارییەکانی پرسیاری دووەم❤...
سورەتی "الاخلاص" چەند ئایەتە؟🤔🤔

بۆ منداڵە زیرەکەکانمان🥰
إِنْ شَاءَ اللّٰه ئەمڕۆش سورەتێکی بچکۆلەیتر لەبەر دەکەین😍...

پرسیارو وڵامی شەشەم ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت:
وشەی فەلەق "الفلق" واتای چییە؟🤔
وڵامەکەی دەڵێت:
فەلەق بەچەن واتایەک دێت لەوانە، بەرەبەیان یان هەموو خەڵکی.🥰🌺
ئێستا بەیەکەوە چەند زانیارییەکی کورت دەربارەی ئەم سورەتە لەبەر دەکەین إِنْ شَاءَ اللّٰه 🥰🌹...
🐥سورەتی "الفلق" لەپێنج ئایەت پێکهاتووە.
🦚 دوای سورەتی "فیل" دابەزیووە.
🐳 یەکێکە لەو سورەتانەی کە لەکاتی زیکری ئێواران و بەیانیان و خەوتنان دەخوێندرێت، و بەسوودە بۆ خۆپاراستن لە چاونەفەس و جادوو و ئیرەیی.
جا بەیەکەوە ئەم سورەتە شیرینە لەبەر دەکەین إِنْ شَاءَ اللّٰه 😍🌺
سەرەتا دەڵێین:
اعوذ باللە من الشیطان الرجیم
بسم اللە الرحمن الرحیم
دواتر سورەتەکە دەخوێنین🥰
(1) قُلۡ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلۡفَلَقِ
ئهی موحهممهد(صلی الله علیه وسلم) بڵێ: پهنا دهگرم به دروست کهری بوونهوهر واته بهرهبهیان.
(2) مِن شَرِّ مَا خَلَقَ
له زیانی ئهوهی که دروستی کردووه.
(3) وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ
وه له زیانی تاریکی کاتێک که دابێ.
(4) وَمِن شَرِّ ٱلنَّفَّٰثَٰتِ فِي ٱلۡعُقَدِ
وه له زیانی فووکهران(جادوو کهران) به گرێ یاندا.
(5) وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ
وه له زیانی بهخیل و حهسوود کاتێک که حهسوودی ببات.

پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
Photo
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌹
بۆ منداڵە شیرینەکانمان🥰
بەو هیوایەی چاودێری منداڵەکان ئاگایان لەمنداڵەکان بێت و هاوکارییان بکەن.
پرسیارو وڵامی هەشتەم ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت:
ئەو سورەتە کامەیە کە ناوی (سبع المثاني) لێنراوە؟🤔
وڵامەکەی زۆر ئاسانە، و سورەتێکە پێویست دەکات هەموومان لەبەرمان بێت، چونکە نوێژەکانمان تەواو نابن گەر ئەو سورەتە پیرۆزە نەخوێنین🥰.
وڵامەکەی دەڵێت:
سورەتی فاتیحە (الفاتحە)😍.
🐳جا پێویستە ئێستا بزانین واتای چییەو بۆچی ناوی لێنراوە "سبع المثاني"🤔.
وڵامەکەی دەڵێت:
زۆرێک لەزانایان دەڵێن مەبەستت لێی ژمارەی ئایەتەکانی سورەتی فاتیحەیە، کە ژمارەیان حەوت ئایەتە جگەلە.
و دەڵێن لەبەر ئەوەیە لەهەموو ڕەکعەتێکدا دووبارە دەکرێتەوە.
🪷و "سبع المثاني" واتا: حەوت دووبارە بووەوەکە.
🦜جا بابزانین بۆچی ناوی لێنراوە "فاتیحە"🤔؟
دەوترێت:
چونکە نووسینەوەی قورئانی پیرۆز لەسورەتی فاتیحەوە دەستیپێکراوە.
و هەروەها لەبەرئەوەی لەسورەتی فاتیحەوە دەست بەخوێندنەوەی نوێژ دەکرێت🥰.
🦚سورەتی فاتیحە چەند ناوو نازناوێکی هەیە لەوانەش:
أم الكتاب "دایکی کتێب"
أم القرآن "دایکی قورئان"
السبع المثاني "حەوت دووبارە بووەوەکە"
القرآن العظيم "قورئانی مەزن"
🐥سورەتی فاتیحە لەحەوت ئایەت پێکهاتووەو سورەتێکی زۆر گەورەو پیرۆزە، و چەندین فەرموودەی پێغەمبەری خۆشەویستمان هەیە️ ﷺ کە باس لەگەورەیی ئەم سورەتە دەکەن.
خوێندنەوەی ئەم سورەتە پیرۆزە بەسەر ئازارو نەخۆشیدا إِنْ شَاءَ اللّٰه شیفایە.
و ئەم سورەتە چەندین سوودو گرنگی تری هەیە.
و بەنەخوێندی ئەم سورەتە پیرۆزە نوێژ بەتاڵ دەبێتەوە🥰.
هەموومان لەبەرمانەو ئێستا پێداچوونەوەیەکی دەکەین إِنْ شَاءَ اللّٰه بەتەفسیرەوە😍:
اعوذ باللە من الشيطان الرجیم
(1) بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
بهناوی خوای بهخشندهی میهرهبان
(2) ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ههموو سوپاس و ستایش بۆخوای پهروهردگاری جیهانیان.
(3) ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
بهخشندهی میهرهبان
(4) مَٰلِكِ يَوۡمِ ٱلدِّينِ
خاوهنی ڕۆژی سزاو پاداشت دانهوه
(5) إِيَّاكَ نَعۡبُدُ وَإِيَّاكَ نَسۡتَعِينُ
خوایه تهنها تۆ دهپهرستین وه تهنها له تۆ داوای یارمهتی دهکهین
(6) ٱهۡدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلۡمُسۡتَقِيمَ
ڕێنموونیمان بکه بۆ ڕێگای ڕاست
(7) صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ
ڕێگای ئهوانهی که چاکهت لهگهڵ کردوون نهک (ڕێی) ئهوانهی خهشمی (تۆیان) لێ گیراوه وهنهک (ڕێی) گومڕایان.
#تەفسیری_نوور.

پرسیارو وڵامی نۆیەم ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت:
🦚ئەو هاوەڵە کێیە کە ناوی لەقورئانی پیرۆزدا هاتووە؟🤔
🐥وڵامەکەی دەڵێت:
زەیدی کوڕی حاریثە🥰.
🦆 جا ئێستا پێویستە بزانین بۆچی ناوی زەید لەقورئانی پیرۆز هاتووەو ئەو ئایەتە پیرۆزە چییە کە ناوی ئەم هاوەڵەی تێدا هاتووە🥰.
کاتێک دابەزی کە زەیدی کوڕی حاریثە ویستی جیاببێتەوە لە "زەینەبی کچی جەحش"ی هاوسەری، و لەکۆتاییدا خوای گەورە فەرمانی کرد کە جیاببنەوەو پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ هاوسەرگیری لەگەڵ بکات، چونکە لەکاتی سەردەمی نەفامیدا نابوو کەسێک هاوسەرگیری بکات لەگەڵ هاوسەری ئەو کەسەی کە هەڵیگرتووەتەوەو بەخێوی کردووە دوای جیابوونەوەی لەهاوسەرەکەی یان مردنی.
جا خوای گەورە ئەم فەرمانەی کرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو داب و نەریتەی نەفامی.
ئایەتەکەش دەفەرموێت:
اعوذ باللە من الشیطان الرجیم
{وَإِذۡ تَقُولُ لِلَّذِيٓ أَنۡعَمَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِ وَأَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِ أَمۡسِكۡ عَلَيۡكَ زَوۡجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ وَتُخۡفِي فِي نَفۡسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبۡدِيهِ وَتَخۡشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخۡشَىٰهُۖ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيۡدٞ مِّنۡهَا وَطَرٗا زَوَّجۡنَٰكَهَا لِكَيۡ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ حَرَجٞ فِيٓ أَزۡوَٰجِ أَدۡعِيَآئِهِمۡ إِذَا قَضَوۡاْ مِنۡهُنَّ وَطَرٗاۚ وَكَانَ أَمۡرُ ٱللَّهِ مَفۡعُولٗا}
بیربکهرهوه کاتێ دهتوت بهکهسێ (زهیدی کوڕی حاریثه) که خوا بههرهی بهسهردا ڕشتبوو تۆیش چاکهت لهگهڵدا کردبوو (به ئازاد کردنی و پهروهردهکردنی) خێزانت (زهینهب) لای خۆت ڕاگرهو بیهێڵهوه وه لهخوا بترسه له دڵی خۆتدا شتێك دهشاریتهوه که خوا ئاشکرای دهکات وه له (قسهی) خهڵك دهترسی له کاتێکدا خوا شیاوتره که لێی بترسی ئینجا کاتێ زهید پێویستی بهو (زهینهب) نهما و تهڵاقی دا ئێمه ئهو (زهینهب) مان لێ مارهکردی بۆ ئهوهی هیچ ناڕهحهتی (و تاوانێ) نهبێت لهسهر ئیمانداران له (مارهکردنی) ژنانی به کوڕ کراوهکانیاندا کاتێ پێویستیان پێیان نهماو تهڵاقیان دان وه فهرمانی خوا (به ماره کردنی زهینهب بۆت) دراوه و بڕاوهیه. (سورة الأحزاب - اية 37)
#تەفسیری_نوور
🐳 ئێستا چەند زانیارییەک لەسەر ئەم هاوەڵە بەڕێزە لەبەر دەکەین إِنْ شَاءَ اللّٰە😍
🦜 زەیدی کوڕی حاریثە تاکە هاوەڵە کە لەقورئانی پیرۆزدا ناوی بەڕاستەوخۆ هاتووە.
🐣 زەیدی کوڕی حاریثە کاتێک کە وەفاتی کرد تەمەنی نزیکەی ٤٨ ساڵ بوو.
🦢 ئەم هاوەڵە بەڕێزە پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ هەڵیگرتووەتەوەو بەخێوی کردووەو "زەینەبی کچی جەحش"ی بۆ خواستووە.
🕊️ یەک منداڵی هەبوو.
🦩 بەشداری کردووە لەچەندین جەنگداو لەجەنگی موئتەدا شەهید کرا.
🦤 خۆشەویستی پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ بوو.
بەهیوای سوود🥰🥰

بۆ منداڵە ئەزیزەکانمان🥰

وا مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش بەرەو تەواوبوون دەڕوات💔، هەموو کات نزای ڕێنوێنی و جێگیری و بەردەوامی بۆ منداڵەکانتان بکەن🥺.
🦤 پرسیارو وڵامی شانزەیەم💔 ڕۆژ لەنامیلکەی "بیرەوەرییەکانی مانگی ڕەمەزانم"
دەڵێت:
چەند سورەت بەناوی پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷴ ﷺ ناونراوە؟ و کام سورەتەیە؟🤔
🐜 وڵامەکەی زۆر زۆر ئاسانە دەڵێت: 😍
یەک سورەتەو ئەویش ناوی سورەتی موحەممەدە🥰
جا ئێستا إِنْ شَاءَ اللّٰه پێکەوە چەند زانیارییەک دەربارەی ئەم سورەتە پیرۆزە لەبەر دەکەین🤩 ...
🐥 سوورەتێكى مەدەنىیە لەوتەى هەموو زانایان تەنها (ابن عباس و قەتادەو سەعیدى كورى جوبەیرو زەحاک) نەبێت كە دەڵێن: مەككییە تەنها ئایەتى (13) نەبێت كە لەڕێگاى كۆچ كردن دابەزیووە.
🦉 ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى ﷴ (ﷺ) (38) ئایەتە.
🐓 سورەتى ﷴ (ﷺ) زنجیرەى چل و حەوتەمە لەڕیزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
🐅 سورەتى ﷴ (ﷺ) لەدواى سورەتى (حەدید) دابەزیووە.
🕊️ سوورەتی ﷴ (ﷺ) سوورەتى كوشتار كردنیشى پێدەوترێت.
🦚 تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
سورەتى ﷴ (ﷺ) تەوەرەكانى زیاتر باسی حوكمەكانى شەڕكردن و بەدیلگرتن و دەستكەوتى شەڕو حاڵ و بارودۆخى دووڕووەكان دەكات، بەڵام تەوەرى سەرەكى تێیدا بریتییە لەجیهادو تێكۆشان لەپێناوى خواى گەورەدا.
🐪 یەکێک لەو ئایەتە پیرۆزانەی کە ناوی پێغەمبەری ئەزیزمانی تێدا هاتووە️ ﷺ لەناو ئەم سورەتە پیرۆزەیە، ئەویش ئایەتی دووەمە، کە خوای گەورە دەفەرمووێت:
اعوذ باللە من الشیطان الرجیم
{وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَءَامَنُواْ بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٖ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡ كَفَّرَ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَأَصۡلَحَ بَالَهُمۡ}
واتە: ئهوانهش باوهڕیان هێناوهو کردهوه چاکهکانیان کردو باوهڕیشیان هێنا بهو (قورئانه)ی که نێردراوهته خوارهوه بۆ موحهممهد(صلی الله علیه وسلم) تهنها ئهویش ڕاستهو لهلایهن پهروهردگاریانهوه هاتووه خوا له گوناههکانیان خۆش بوو دڵ و هۆشیانی ڕێك و چاك کردووه.
#تەفسیری_نوور
بەهیوای سوود🥰😍...

بەسەرهاتێکی ڕاستەقینە لەکوردستانی خۆمان💔
ڕۆژێک پیاوێکی بێویژدانی نامەرد تەلەفۆن بۆ ژمارەیەک ئەکات و مناڵێک وڵامی دەداتەوە، دوای هەواڵ پرسین پێی ئەڵێت دایکت خەریکی چییە؟
مناڵەکە ئەڵێت دایکم خۆی ئەشوات، دواس نیو کاتژمێرێ دیسانەوە تەلەفۆن ئەکاتەوەو دیسانەوە مناڵەکە وڵامی ئەداتەوە، ئەمجارەیان مناڵەکە وائەزانێت مامی خۆیەتی، جا پێی ئەڵێ دایکت خەریکی چییە؟
مناڵەکە ئەڵێ خۆی شۆردووەو خەریک پرچی شانە ئەکات، ئەڵێ چی لەبەر کردووە؟
ئەڵێ جلێکی وەهاو وەهای لەبەر کردووە.
نیوەڕۆ دیسانەوە تەلەفۆن ئەکاتەوە، ئەمجارەیان هاوسەرەکەی گەڕاوەتەوەو ئەو وڵامی تەلەفۆنەکە ئەداتەوە.
پێی ئەڵێ ئای چی هاوسەرێ جوانت هەیە، و کۆمەڵێ قسەی تر ئەکات و هاوسەری ئافرەتەکە ئەڵێ تۆ لەچی ئەزانیت؟
ئەویش ئەڵێ ئەمڕۆ هاتمە ماڵتان و لەگەڵی بووم و خۆیشی شۆردو جلێکی وەهاشی لەبەر کردووەو مۆبایلەکە داخات.
پیاوی نامەردی بێویژدان سُبْحَانَ اللّٰه لەو کاتەوە خەوی نامێنێت، ئەچێتە لای چەندین دکتۆرو دەرمانی خەو وەرئەگرێت هەر بێسوودە، بۆیە ئەڵێت هەمووی بەهۆی ئەو تاوانە گەورەیەیە کە کردم.
بۆیە ئەڕواتە لای مامۆستایەکی ئایینی و بۆی ئەگێڕێتەوەو مامۆستاکە ژمارەی لێوەرئەگرێت و تەلەفۆن بۆ هاوسەری ئافرەتەکە ئەکات و ئەڕۆنە ماڵیان.
دوای کۆمەڵێ قسەکردن مامۆستاکە پێی ئەڵێت ئەمە ئەو کەسەیە کە کێشەی درووستکردووە بۆتان، جا پێی ئەڵێت کوا هاوسەرەکەت لەکوێیە؟
ئەڵێت دوای تەلەفۆنەکەی ئەو ڕۆژە زۆر بەخراپی لێیمداو دەستێکیشم شکان و ئێستا لەماڵی باوکێتی و بابەتەکە گەشتووەتە پیاو کوشتن و بووینەتە دوژمنی یەکترو ڕووبەڕووی یەکتر وەستاوینەتەوە.
دوای دەرکەوتنی ڕاستییەکانیش هیچ سوودێکی نەبوو لەیەکتر جیایوونەوە.
ئەم کەسانە پیاو نین تەنها نێرن، بێگانەکە گەر پیاو بووایە ئەوهای لەئافرەتێکی پاکی بێتاوان ناکرد.
و هاوسەرەکەشی گەر پیاو بووایە باوەڕی بەتەلەفۆنێک ناکرد لەژمارەیەکەوە هەر نەشیزانیووە کێیە.
چۆن ئەکرێت باوەڕ بەنەناسراوێ بکەیت و باوەڕ بەهاوسەری خۆت نەکەیەت کە چەندین ساڵە بەیەکەوەن و خاوەنی مناڵن؟!
گەر باوەڕیشت پێی نەبوو ئەبووایە بتوتایە کوا بەڵگە بیسەلمێنە بۆم، کەمترین شت ئەبووایە چاوەڕێی ڕوونکردنەوەیە شتێک بووایە لەخێزانەکەیەوە.
ئەوەش قوربانییەکی بێئاگای دەستی کەسی نامەردو شەیتان.
گەر حوکمێکی ئیسلامی هەبووایە ئەو کەسانە لەدونیادا بەسزای خۆیان ئەگەیشتن و لەدواڕۆژیشدا:-
{إِنَّ ٱلَّذِينَ يَرۡمُونَ ٱلۡمُحۡصَنَٰتِ ٱلۡغَٰفِلَٰتِ ٱلۡمُؤۡمِنَٰتِ لُعِنُواْ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ} النور - ٢٣
واتە: بێگومان ئهوانهی بوهتانی زینا دهکهن بۆ ئافرهتانی داوێن پاکی بێ ئاگای ئیماندار نهفرینیان لێکراوه له دنیاو ئاخیرهت دا وه بۆیان ههیه سزای زۆر گهوره.