پۆستی ژمارە ‹ ❷ ›
الفوائد في التدبر = سوودەکان لە تەدەبوڕ
⦿ : اللە تعالی فەرموویەتی :
﴿ .. اللَّهِ .. ١﴾ [ الفاتحة: ١ ] واتە : .. اللە .. .
⊡ : پێشەوا البغوي (رحمەاللە) فەرموویەتی :
خەلیل و کۆمەڵەییێک وتویانە : وتەی ( الله ) بریتیە لە ناوێکی دیار کە تایبەتە بە اللە تعالی و لە هیچ ناوێک لە ناوەکانەوە وەر نەگردراوە وەکو و ناوەکانی بەندەکان وەک ناوی زید و عمرو .
[ تفسیر البغوي (١/٥٠) ]
⊡ : پێشەوا السعدی (رحمەاللە) فەرموویەتی :
وشەی ( اللە ) بریتیە لە بەرەو لاچو و پەرستراو ، کە شایستەیە بە تاک ڕابگرترێ لە پەرستن دا .
[ التفسیر السعدی (ص٣٩) ]
⊡ : هەندێک لە زانایان (رحمهم اللە) فەرموویانە :
وشەی ( اللە ) ناوێکە پەروەردگاری پێ دەناسرێتەوە و ئاماژەیە بۆی، کە بەڕاستی ئەو ئەو پەروەردگارە نەوەک شتی تر ، وە ناوی اللە لە تایبەت ترین ناوەکانی اللە تعالی ـیە ، وە هیچ شتێک بەم ناوەوە ناو نانرێ جگە لە خۆی .
[ الفسیر المیسر (ص١) ]
۞ توضیحـ : ڕوونکردنەوە .
گەورەترین ناوی اللە تعالی، وە بەڕێزترینی ، وە چاکترینی، وە باشترینی، وە بەناو بانگترینی، وە دیار ترینی، وە جوانترینی، وە تایبەت ترینی، وە ناسراوترینی، وە خۆشەویسترینی، وە گشت گیرترینی ، وە ئەوەی لەکاتی دەر بڕینی گەورەیی دەردەخات ، وە ئەوەی دڵەکان دەلەرزێ لەکاتی بیستنی، وە ئەوەی موسڵمانەکان و موشریکەکان باوڕیان پێی هەیە ، وە ئەوەی داوای لێ دەکەن بریتیە لە ناوی شۆکۆداری( اللە ) جل جلالە .
وە ئەمەش ئەوە دەر دەخات کە کەسی موسڵمان پێویستە پلە و جیگەی ئەو ناوە بزانێ .
▣ فوائد : سوودەکان .
١ - ناوی (اللە) تاکە ناوە کە نە لە ڕابردوو و نە لە داهاتووش لە هیچ مەخلوقاتێک نانرێت و نەنراوە .
٢ - ناوی (اللە) ئەو ناوەیە کە لە گەورەترین و بەڕێزترین ڕستە دایە کە بریتیە لە ڕستەی ( لاالە الااللە ) وە ناوێک لەناو ڕستەیێکی ئاوا گەورە بێگومان گەورەیی ناوەکەی کە تێیدا هاتووە دەر دەخات .
٣ - وشەی (اللە) یەکێکە لە ناوەکانی اللە تعالی .
٤ - ئەو هەیبەت و ڕێز و شکۆیەی وشەی اللە دەری دەخات لە ڕستە دا زۆر زیاترە لە هەیبەت و شکۆی ناوەکانی تری اللە تعالی .
٥ - وشەی (اللە) تاکە ناوە کە وەر نەگردراوە لە هیچ ناوێکەوە .
٦ - وشەی(اللە) یەکێکە لەو ناوانەی کە موشریکان داوایان پێ لە اللە تعالی کردوە و باوەڕیان پێی هەبوە .
٧ - وشەی (اللە) ئەو ناوەیە کە شت و کارەکانی پێ دەست پێ دەکردرێ .
٨ - وشەی (اللە) بەر بڵاوترین ناوە لە دەقی ئایەت و فەرموودەکان .
٩ - وشەی (اللە) یەکەم ناوە لە قورئان دا هاتبێت وە زۆرترین جار دوو بارە بوو بێتەوە .
❖ Telegram : @Ab2ulla

===دە بنەما لە جێگیر بوون لەسەر دین===
۞ بنەمای پێنجەم
جێگیر بوون پەیوەست دەبێت به وتە و کردەوە و نیەتەکان .
ئەو جێگیر بوون و دامەزرانەی داوا کراوە لە بەندە بریتیە لە جێگیر بوون و دامەزران لە وتەکانی مرۆڤ، وە کردەوەکانی، وە لە نیەتەکانی ، بەو مانایەی کە وتەکانی بەندە و ئەندامەکانی لاشەی و دڵی پێویستە هەمووی لەسەر جێگیر بوون و دامەزران بێت ، ابن قیم لە [ مدارج السالکین (١٠٥/٢) ] فەرمووی ‹ جێگیر بوون و ئیستقامە پەیوەست دەبێت بە وتەکان و کردەوەکان و حاڵەکان و نیەتەکانی مرۆڤ › وە لە [ مسندی ئیمامی احمد ] لە ئەنەسەوە پێغەمبەر ﷺ فەرمووی ﴿ لا يَسْتَقِيمُ إِيمانُ عبدٍ حتى يَسْتَقِيمَ قلبُهُ ، ولا يَسْتَقِيمُ قلبُهُ حتى يَسْتَقِيمَ لسانُهُ ﴾[ رواه احمد فی مسندە (١٣٠٤٨) ] واتە [ ئیمانی بەندە جێگیر و دامەزراو نابێت هەتا دڵی دانەمەزرێ و جێگیر نەبێت ، وە دڵ جێگیر و وەستاو نابێت ، هەتاوەکو زمانی جێگیر و وەستاو نەبێت ]
ابن رجب ( رحمەاللە ) فەرموویەتی : ‹ وە گەورەترین شت کە ڕەچاوی دەکرێت لە ئەندامەکان لە دوای جێگیر بوون و دامەزرانی دڵ بریتیە لە زمان ، لەبەر ئەوەی زمان نەقڵ کەر و وەرگێڕی قسەکانی دڵە و سەر چاوەکەیەتی ›[ الجامع العلوم والحکم (ص ٣٨٦)]
جا لەم باسی ئەم مانایەدا هەندێک لە ئەهلی علم فەرموویانە : ‹ مرۆڤ بە دوو بچوکەکەوەیەتی کە دڵی و زمانیەتی ›
دڵ و زمان هەردووکیان دوو پارچە گۆشتی زۆر بچوکن ، کەچی تێکڕای ئەندامەکانی لاشەی بەندە شوێنکەوتەیانە ، جا ئەگەر دڵ جێگیر و چەسپاو بوو ، وە زمانیش بەهەمان شێوە جێگیر و دامەزراو بوو، ئەوە تێکڕایی ئەندامەکانی لاشەش جێگیر و دامەزراو و چەسپاو دەبن .
وە بەڵگەش لەسەر ئەوەی دڵ بنچینەی جێگیر بوون و دامەزرانی تێکڕایی ئەندامەکانی لاشەیە فەرموودەی نوعمانی کوڕی بەشیرە که لە پێشوو باسکرا پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی ﴿ ألا وإنَّ في الجَسَدِ مُضْغَةً، إذا صَلَحَتْ، صَلَحَ الجَسَدُ كُلُّهُ، وإذا فَسَدَتْ، فَسَدَ الجَسَدُ كُلُّهُ، ألا وهي القَلْبُ ﴾[ بخاری برقم (٥٢) ، ومسلم (١٥٩٩) ] واتە [ لە لەلاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە هەر کات چاک و باش بوو ئەوە هەموو لاشە باش و چاک دەبێت ، وە هەر کات خراپ بوو ئەوە هەموو ئەندامەکانی لاشە خراپ دەبێت ، وە ئەو پارچە گۆشتەش بریتیە لە دڵ ]
وە بەڵگەش لەسەر ئەوەی زمانیش بەهەمان شێوە بنچینەی جێگیر بوون و دامەزرانە ئەوەیە کە پێشەوا ترمذی ( رحمەاللە ) گێڕاویەتیەوە لە فەرموودەی ابی سعدی الخدري کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی ﴿ إذا أصبحَ ابنُ آدمَ فإنَّ الأعضاءَ كلَّها تُكفِّرُ اللِّسانَ فتقولُ اتَّقِ اللَّهَ فينا فإنَّما نحنُ بِك فإن استقمتَ استقمنا وإن اعوججتَ اعوججنا ﴾ [ رواه الترمذی (٢٤٠٧) ] واتە [ کاتێک نەوەی ئادەم ڕۆژ دەکاتەوە ئەوە هەموو ئەندامەکانی قسە بە زمان دەڵێن ، دەڵێن لە اللە بترسە لە بەرامبەرمان ، چونکە ئێمە بەتۆوەین ، جا ئەگەر تۆ جێگیر و دامەزراو بویت ئێمەش دامەزراو و جێگیر دەبین ، وەگەر تۆ لار و خوار بیت ئەوە ئێمەش لار و خوار دەبین .]
جا ئەگەر دڵ جێگیر و دامەزراو بوو ئەوە ئەندامەکانی لاشەش جێگیر دەبن ، وە هەر کات زمان دامەزراو و جێگیر بوو ئەوە بەهەمان شێوە ئەندامەکانی لاشەش جێگیر دەبن ، چونکە زمان گەیێنەری وتەی دڵە ، وە جێگری دڵە لە لاشەی مرۆڤ دا ، جا ئەگەر دڵ فەرمانێک بە زمان بگەیێنێ ئەوە زمان جێ بەجێی دەکات ، چونکە زمان شوێنکەوتەی دڵە ، وە تێکڕایی ئەندامەکانی لاشەش شوێنکەوتوی زمانن .
هەر بۆیە پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێک کە گرینگی بدات بە چاک کردن و باشکردنی حاڵی دڵی ، وە داوا لە پەروەردگاری بکات کە دڵی بۆ چاک و باش بکات ، وە نەخۆشیەکانی دڵی لێ لابدات و نەیهێڵێت ، وە جێگیری بکات و تیماری بکات و ناشرینی و پیسیەکانی لێ بکاتەوە ، پاشان کۆشش بکات بۆ چاک و باش کردنی زمانی بەوتەی پاک و جوان ، وە ئەندامەکانی لاشەشی بەکردوەی چاک بە هەمان شێوە .
=====بەردەوام دەبێت ان شاء اللە =====

ئایە ئیمان لەچی پێک هاتووە ؟؟
Anonymous Quiz
0%
تەنها لە بەڕاست زانین( التصدیق )
96%
تەنها لە وتە و کردەوە و نیەت ( قول وعمل ونیة )
4%
تەنها لە وتەی زمان ( القول اللسان )
0%
تەنها لە ناسینی دڵ ( المعرفة القلب )
===دە بنەما لە جێگیر بوون لەسەر دین===
۞ بنەمای شەشەم
جێگیر بوون و دامەزراو بوون نابێت تەنها مەگەر بۆ اللە نەبێت ، وە بە اللە نەبێت و لەسەر فەرمانی ئەو نەبێت .
١ – کە دەڵێین مەگەر بۆ اللە نەبێت : یانی دەبێت بە دڵسۆزانە و بە پاک و خاوێنی دور لە شەریک و ڕیا و ناوبانگ بێت بۆ اللە تعالی ، بەو مانایەی کە بەنده جێگیر و دامەزراو بێت ، وە پابەند بێت بە ڕێگایی ڕاست و جێگیر و چەسپاوی اللە تعالی ـەوە بە پاک و خاوێنی و دڵسۆزانە بۆ اللە تعالی ، وە بەم کارەی داوای پاداشت و ڕازی بوونی اللە تعالی ـی پێ بکات،
اللە تعالی فەرموویەتی ﴿ وَما أُمِروا إِلّا لِيَعبُدُوا اللَّهَ مُخلِصينَ لَهُ الدّينَ ﴾ [ البينة: ٥ ] واتە [ (لەگەڵ ئەوەشدا) کە فەرمانیان پێ نەدرا بوو مەگەر بەوەی کە پەرستشی اللە بکەن بەدڵسۆزی ملکەچی بۆ بکەن وخۆیان بە دوور بگرن لە ھەموو بیرو باوەڕێکی خوارو خێچ، ] .
٢ – وە کە دەڵێین بە الله : یانی بە یارمەتی اللە تعالی دەبێت لەسەر جێ بەجێ کردنی بەشێوەی تەواو قبوڵ و هەڵسان بەئەنجام دانی ، وە چەسپاو بوون لەسەری بەیارمەتی اللە تعالی،
اللە تعالی فەرموویەتی ﴿ فَاعبُدهُ وَتَوَكَّل عَلَيهِ ﴾[ هود: ١٢٣ ] واتە [ ئەو (اللە) بپەرستە و ھەرپشت بەو ببەستە ]
وە فەرموویەتی ﴿ إِيّاكَ نَعبُدُ وَإِيّاكَ نَستَعينُ ﴾ [ الفاتحة: ٥ ] واتە [ تەنھا تۆدەپەرستین ، وە تەنھا لەتۆ داوای یارمەتی دەکەین ]
وە لە فەرموودەی ڕاست و دروست هاتوە کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی ﴿ احرص على ما ينفعك، واستعن بالله ﴾ واتە [ اخرجە مسلم (٢٦٦٤) ] واتە [ پێدا گیر به لەسەر ئەنجامدانی ئەوکارەی سودت پێ دەگەیێنێ و سودی بۆت هەیە ، وە داوای یارمەتی و هاوکاری لە اللە تعالی بکە لەسەر ئەنجام دانی ] .
٣ – وە کە دەڵێن لەسەر فەرمانی اللە تعالی : یانی بەندە جێگیر و دامەزراو بێت لەسەر دین و ڕێبازی پتەوی اللە تعالی ، وە لەسەر ڕێگایی ڕاست و تەواوی اللە تعالی کە اللە تعالی فەرمانی بە بەەندەکانی کردوە لەسەری جێگیر و دامەزراو بن . وەک اللە تعالی فەرموویەتی﴿ فَاستَقِم كَما أُمِرتَ ﴾ [ هود: ١١٢ ] واتە [ جێگیر و سەر ڕاستبە بەو شێوەی فەرمانت پێدراوە ]
وە لە پێشوو باسی چەند ئەثەریێکمان کرد لە سەلەفەوە له مانا و ڕونکردنەوەی ، وەک ابن عباس (رضي اللە عنە) له تەفسیری ﴿ ثُمَّ استَقاموا ﴾[ الأحقاف: ١٣ ] واتە [ پاشان بەردەوام بوون (لەسەر باوەڕەکەیان) ] یانی ‹ ئەو کەسانە جێگیر و دامەزراوبون لەسەر بەجێ گەیاندن و ئەنجامدانی کارە فەڕزەکان ›
وە حەسەنی بەصڕی ( رحمەاللە ) فەرموویەتی : ‹ جێگیر و دامەزرابوون ئەوکەسەنە لەسەر دین و فەرمانی اللە تعالی ، جا گوێڕایەڵی بوون و کردەوەیان کرد بە گوێڕایەڵ بوونی ، وە خۆیان دورە پەرێز و پاک گرت لەسەرپێچی کردنی ›
وە فەرمانی اللە تعالی ـش بریتیە لە شەریعەت و دینەکەی کە پێغەمبەر ﷺ ـی پێ ڕەوانە کردوە ستایش و سەلامی اللە تعالی لەسەر بێت .

۞ بنەمای حەوتەم .
پێویستە لەسەر بەندە کە هەر چەندە جێگیر و دامەزراو بێ، هەرگیز پشت به کردەوەی خۆی نەبەستێ .
واجب و پێویستە لەسەر بەندە کە پشت بە کردەوەی خۆی نەبەستێ و مەغرور نەبێت هەرگیز بە کردەوەی خۆی گەرچی هەرچەندە کردەوەکانی چاک بێت و جێگیر بێت . وە هەرگیز غرور نەبێت بە عیبادەتەکانی ، وە نە بە زۆری زیکر و یاد کردنی اللە تعالی ، وە نە بە هەر شتێکی تر لە کار و کردەوە چاکەکان .
وە لەم مانا و مەبەستەش دا ابن القیم (رحمەالله) دەفەرموێت : ‹ ئەوەی داوا کراوە لە بەندە لەلایان اللە تعالی ـەوە بریتیە لە جێگیر و بوون و دامەزراوی کە ئەوەش بریتیە لە ئەنجام دانی کار و کردەوە چاکەکان بە بەردەوامی، جا ئەگەر نەیتوانی بەم شێوە بێت کە باسکرا ، ئەوە دەبێت هەوڵبدات کە کردەوەی چاکە ئەنجام بدات بە پێی توانای، جا ئەگەر لەمەش هاتە خوار تر ئەوە پێویستە ئەو کەسە وریایی کزو کاڵی و گرنگی پێ نەدان بێت کە توشی نەبێت ، وەک هاتوە لە فەرموودەی عائیشە هاتوە لە پێغەمبەر ﷺ ـەوە فەرموویەتی ﴿ سَدِّدُوا وَقَارِبُوا وَأَبْشِرُوا ؛ فَإِنَّهُ لَا يُدْخِلُ أَحَدًا الْجَنَّةَ عَمَلُهُ ". قَالُوا : وَلَا أَنْتَ يَا رَسُولَ اللَّهِ ؟ قَالَ : " وَلَا أَنَا، إِلَّا أَنْ يَتَغَمَّدَنِيَ اللَّهُ بِمَغْفِرَةٍ وَرَحْمَةٍ ﴾ واتە [ کار و کردەوەی چاکە بکەن و سەر ڕاست بن ، وە یان لە کار و کردەوەی چاکە نزیک بن و بە پێی تواناتان ئەنجامی بدەن ، وە موژدەش بدەن بەیەکتری و دڵی یەکتری بدەنەوە ، چونکە هیچ کەسێک ناچێتە بەهەشتەوە بەهۆی کردەوەی خۆیەوە ، وتیان تۆش ناچیت ئەی پێغەمبەر ﷺ ؟ ، فەرمووی : بەڵێ منیش ناچم ، مەگەر اللە تعالی منەتم بەسەر دا بکات بە میهرەبانی و لێخۆش بوونی خۆی ]
لەم فەرموودەیه پلە و پایەکانی دین هەموویان کۆ بۆتەوە ، لەم فەرموودەیه فەرمانی بە جێگیر بوون کردوه کە ئەنجامدانی کار و کردەوەی چاکە و باشە بەبەردەوامی و بریتیه لە پێکان له نیەتەکانی مرۆڤ و وتەکانیان و کردەوەکانیان ،
وە پێغەمبەر ﷺ له فەرموودەی ثەوبان فەرموویەتی ﴿ استَقيموا ولَن تُحصوا واعلَموا أنَّ خيرَ أعمالِكُمُ الصَّلاةَ ﴾ [ رواه احمد فی مسندە (٢٢٣٧٨) و ابن ماجە (٢٧٧)] واتە [ جێگیر و دامەزراو بن، وەگەر نەتان توانی ئەوە باش بزانن باشترینی کرەوەکانتان نوێژە ]
جا کاتێک ئەو کەسانە نەیان توانی و توانایان نەبوو بەشێوەی تەواو جێگیر و چەسپاو بن ئەوە پێغەمبەر ﷺ هانیان دەدا بۆ پلەیێکی خوارتر کە نزیک بوون و هەوڵدانە بۆ کردەوە و کاری چاکە ، کە ئەویش بریتیە لە نزیک بوون لە جێگیر بوون و دامەزراوی بوون بە گوێرەی توانا و تاقەتی خۆی ، وەک ئەوەی تیرێک دەهاوێژێت بۆ مەبەستێک ، جا ئەگەر تیرەکەشی بەو شوێنە نەکەویت کە مەبەستی بەوە ئەوە خۆ هەر لە نزی مەبەستەکەی داوە،
وە لەگەڵ ئەوەش پێغەمبەر ﷺ هەواڵی پێ داون ﴿ أن الاستقامة والمقاربة لا تنجِّي يوم القيامة ؛ فلا یرکن احدا الی عملە، ولا یعجب به ، ولا یری أن نجاتە بە ،بل انها نجاتە برحمة اللە، وعفوه ،وفضلە ﴾ واتە [ جێگیر بوون و نزیک بوون لە جێگیر بونەوە خاوەنەکەی ڕزگار ناکات لە ڕۆژی قیامەت ، جا بۆیه هیچ کەسێک مەیلی بەلای کردەوەکانی نەبێت ، وە پێی سەرسام نەبێت ، وە وا نەبینێ کە بەکردەوەکەی ڕزگاری دەبێت لە قیامەت ، بەڵکو ڕزگار بوون بە ڕەحمەت و میهرەبانی و لێخۆش بوون و ڕێز و بەخشش و منەتی اللە تعالی ] › [ مدارج السالکین (١٠٥/٢) ]

ئەی ئەو کەسەی زانستەکانت هەموو کۆ کردۆتەوە بویتە...
⦿ : ﴿ داعِيًا إِلَى اللَّهِ بِإِذنِهِ وَسِراجًا مُنيرًا ﴾[ الأحزاب: ٤٦ ] واتە : بەبانگخواز بۆ (ڕێگەی) خوا بەفەرمانی ئەو .
ئەوە بیرت نەچێت تەنها
⦿ : ﴿ فَإِنَّما عَلَيكَ البَلاغُ المُبينُ ﴾[ النحل: ٨٢ ] واتە : ئەوەی لەسەر تۆیە تەنھا ڕاگەیاندنی ئاشکرای (ئاینەکەتە) .
جا بۆیە چاک بزانە...
⦿ : ﴿ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الهُدى ﴾ [ الأنعام: ٧١ ] بەڕاستی هیدایەتی اللە بریتیە لە هیدایەتی ڕاستی و حەقیقەت .
کەوایە خەمی هیچت نەبێت چونکە...
⦿ : ﴿ وَاللَّهُ يَهدي مَن يَشاءُ إِلى صِراطٍ مُستَقيمٍ ﴾ [ البقرة: ٢١٣ ] واتە : اللە کێ ی بوێت ڕێنموونی دەکات بۆ ڕێبازی ڕاست .
لە کۆتایشدا ئەی موسڵمانی بەڕێز چاک بزانە کە...
⦿ : ﴿ وَإِلَى اللَّهِ تُرجَعُ الأُمورُ ﴾ [ البقرة: ٢١٠ ] واتە : ھەموو کارێک ھەر بۆلای خوا دەگەڕێتەوە .

۞ بنەمای هەشتەم .
بەروبومی جێگیر بوون و دامەزراوی لە ژیانی دونیا ، جێگیر بوونە لەسەر پردی صیڕات لە ڕۆژی قیامەت .
هەر کەسێک هیدایەت و ڕێنمونی کرا لە ژیانی دونیا بۆ ڕێگای ڕاست و دروستی اللە تعالی، ئەوە له قیامەتیش ئەو کەسە هیدایەت و ڕێنمونی کراوە بۆ ڕێگایی ڕاستی و دروست کە داندراوە لەسەر پرد و پەتی دۆزەخ .
لە ڕۆژی قیامەت لەسەر دۆزەخ پردێک دادەنرێن، کە تیژترە لە شمشێر و باریک ترە لە تاڵە موو( توک ).
وە فەرمان بە خەڵکی دەدرێت بە ڕۆيشتن لەسەری، جا جیاوازن لە ڕۆشتن لەسەری بە گوێرەی جیاوازی کردەوەکانیان و جێگیر بوون لەسەر ڕێگای ڕاستی اللە تعالی لە ژیانی ئەم دونیایە دا .
ابن القیم فەرموویەتی : ‹ هەر کەسێک لەم دونیایە دا هیدایەت درا بۆ ڕێگای ڕاست و جێگیری اللە تعالی کە پێغەمبەرانی پێ نێردراوە ، وە کتێبەکانی پێ دابەزنێدراوە ، ئەوە هیدایەت دراوه بۆ ئەو ڕێگا ڕاستەی کە گەیێنەریەتی بۆ بەهەشت ، وە جێگایی پاداشتیەتی، جا جێگیر بوونی قاچی بەندە لەسەر ئەو ڕێگایەی کە اللە تعالی دای ناوە بۆ بەندەکانی لەم دونیایە دا ئەوە بەو ئەندازەیە قاچی جێگیر و چەسپاو دەبێت لەسەر پرد و ڕێگا پەتە داندراوەکەی سەر دۆزەخ، وە بە ئەندازەی حاڵ و گوزەرانی مرۆڤ لەسەر ئەم ڕێگای ڕاست و جێگیر بوونه ئەوە بە هەمان ئەندازەش دەبێت لەسەر پردی سیڕات، جا تێیان دایە وەکو هەورە بروسکە دەڕواە بەسەری دا ، وە هەیانە کە بە چاو تروکان دەڕوات بەسەری دا ، وە هەیانە کە وەکو با دەڕوات بەسەری دا، وە هەیانە کە وەکو ئەسپی خێرا ، وە هەیانە بە گرج و گۆڵی دەڕوات بەسەری دا ، وە هەیانە بەڕۆشتنی ئاسایی دەڕوات بەسەری دا ، وە هەیانە بە گانگۆڵە (ڕۆشتنی منداڵی تەمەن چوار بۆ هەشت مانگ ، گانگۆڵکێ ، گانگۆرە ، چوار مشتی)، وە تێیاندایە خشتی ئاگرە ، جا با بەندە حاڵی خۆی ببینێ لە سەر پردی سیڕات بە بینینی حاڵ و ژیانی خۆی لەسەر ئەم دونیایە لە کار و کردەوەی چاکە و جێگیر بوون .. وەکو پاداشتێکی یەکسان بە کردەوەکانیان بۆیان ﴿ هَل تُجزَونَ إِلّا ما كُنتُم تَعمَلونَ ﴾[ النمل: ٩٠ ] واتە [ ئایە سزا و ئەشکەنجە دەدرێن لە دۆزەخ جگە لەسەر ئەوەی کە ئەنجامتان داوە لە کار و کردەوەی خراپە لە دونیا ؟] . ›
وە با بەندە سەیری ئەو شوبوهات و شەهەواتانەی چوار دەوی بکات کە چوار دەوری داوە و دوای کەوتوە لە ژیانی ئەم دونیایەی دا لە سەر ڕێگای ڕاست و جێگیر بوون ، لەبەر ئەوەی ئەو شوبوهات و شەهەواتانە چەندین قولابن لەم لا و لەو لای لەسەر پردی سیڕاتەو لە چوار دەوردی دان ، وە بە دوایی ئەو مرۆڤە کەوتوە لە کاتی ڕۆشتنی بەسەر پردی سێڕات ، جا ئەگەر گوناهی زۆر بوو لە دونیا و شوێنکەوتنی بۆ شوبوهات و شەهوات زۆر بوو و ئەو حەز و ئارەزوانەشی زۆر و بەهێز بوون لەبەرامبەری ، ئەوە بەهەمان شێوە لە قیامەتیش وا دەبێت ، وە ئەمە مانای وتەی اللە تعالی ـیە کە دەفەرمووێت ﴿ وَما رَبُّكَ بِظَلّامٍ لِلعَبيدِ ﴾[ فصلت: ٤٦ ] واتە [ وە پەروەردگارت ستەم لەبەندەکانی ناکات ]
جا هەر کەسێک لە ژیانی ئەم دونیایەی دا حەز و ئارەزوەکانی و شوبوهاتەکانی پێوەی ئاڵا بوون و لەچوار دەوری دابوون لەسەر جێگیر و بوون و دامەزران ، ئەوە قولابەکان لە ڕۆژی قیامەت دا لە چوار دەوری دان و نزیکن لێیەوە بە ئەندازەی نزیکیەتی لە شوبوهات و شەهەواتەکانی لێیەوە لە دونیا ، وە پێشەوا ابن القیم چەند وتەیێکی تری نزیکی ئەم باسەی هەیە لە کتێکی [الجواب الکافي صـ ١٢٣ ]

السلام علیکم
ڕەحمەتی اللە بڕژێ بەسەرتان.
گەڕاینەوە خزممەتان .
ⅠعبداللەⅠ
ڕەحمەتی اللە بڕژێ بەسەرتان.
گەڕاینەوە خزممەتان .
ⅠعبداللەⅠ
Forwarded from کەناڵی السنة : KANAllY Al SUNA
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە ،
بەناوی اللە علی الأعلی ، دەست دەکەینەوە بە دانانی زنجیرە وانەکانی چوار بنەمایەکە ،
کە تاوەک و سی و پێنج وانەی بە نوسراو دان دراوە.
ئەوانی تریش بە پشتیوانی اللە دادەنێین ،
داوام وایە هەر کەسێک توانای هەیە ڕیکلامان بۆ بکات گەر کەناڵی هەیە یاخود لە توڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر ئەوە سوپاس و دوای خەیری بۆ دەکەن.
وە چەندین کتێبی تریشمان داناوە بۆ وەرگێڕان و نوسین و ئامادەکردن ، لە دوعای خێر لە بیرمان مەکەن ، ڕیکلامان بۆ بکەن لە گەورەیی خۆتان.
براتان : عبداللە تەوحیدی

۞ بنەمای نۆیــەم
ڕێگرەکان لە جێگیر بوون لەسەر دین بریتین لە گومانە گومڕایەکان و ئارەزوە ناپەسەندەکان.
گومانەکان و ئارەزوەکان پچڕێنەر و ڕێگر و بەربەستن لەبەرامبەر جێگیر بوون لەسەر دین ، جا ئەو کەسەی لەسەر ڕێگای ڕاستی اللە تعالی دەڕوات لە ژیانی دا ، ئەوە بە گوێرەی توش بونیەتی بە گومانەکان و ئارەزوەکانەوە ، وە بە گوێرەی لادان و لوێریەیە لەسەر ڕێگای ڕاستی اللەتعالی .
هەر کەسێک کە لادەدات لە بەردەوامیەتی و جێگیری ، یان ئەوەیە لادەدات بەهۆی ئارەزوێکەوە یان بەهۆی گومانێکەوە ، وە ئارەزو تێکدەری کردەوەیە ، وە گومانیش تێکدەری زانستە .
اللە تعالی دەفەرموێت : ﴿ وَأَنَّ هذا صِراطي مُستَقيمًا فَاتَّبِعوهُ وَلا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُم عَن سَبيلِهِ﴾ [ الأنعام: ١٥٣ ] واتە: [بێگومان ئەمە ڕێگای ڕاستی منە کەڕاست و دروستە کەواتە شوێنی بکەون و شوێنی کوێرە ڕێگا وڕێچکەکانی تر مەکەون چونکە دوورتان دەخەنەوە و لاتان دەدەن لەڕێگەی خوا ]
وە هاتوە لە فەرموودەی عبداللە ی کوڕی مسعود کە فەرمووی ﴿خطَّ رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّمَ خطًّا بيدِه ثم قال : هذا سبيلُ اللهِ مستقيمًا، وخطَّ خطوطًا عن يمينِه وشمالِه، ثم قال : هذه السبلُ ليس منها سبيلٌ إلا عليه شيطانٌ يدعو إليه، ثم قرأ : وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكم عَنْ سَبِيلِهِ ﴾ [ مسند الامام احمد برقم (٤١٤٢) ] واتە [ پێغەمبەر ﷺ خەتێکی بۆ کێشاین پاشان فەرمووی ئەمە ڕێگای اللە تعالی ، پاشان چەند خەتێکی تری بۆ کێشایان لەلای ڕاست و چەژی خەتەکەی ترەوە و فەرمووی ئەم ڕێچکانە لەسەر هەر ڕێچکەیێک شەیتانێک هەیە بانگی خەڵکی بۆ سەری دەکات ، پاشان ئەم ئایەتەی خوێند [بێگومان ئەمە ڕێگای ڕاستی منە کەڕاست و دروستە کەواتە شوێنی بکەون و شوێنی کوێرە ڕێگا وڕێچکەکانی تر مەکەون چونکە دوورتان دەخەنەوە و لاتان دەدەن لەڕێگەی خوا ] ]
ئەو شەیتانەی بانگەوازی دەکات بۆ لادان لە ڕێگای اللە تعالی، بانگەوازیەکەی بۆ لادان لە ڕێگای اللە تعالی یان ئەوەتا بە گومانێکە یان بە ئارەزوێکە.
جا ئەگەر بینی لەکەسەدا کەمڕەوی و شلی هەیە ئەوە ئارەزوەکانی لا شیرین دەکات ، وە ئەگەر بینی پێداگری پاریزگاری تێدایە ئەوە گومانی بۆ دەنێرێت ،
وەک چۆن هەندێک لە سەلەف فەرموویانە: اللە تعالی فەرمانی بە هیچ شتێک نەداوە ئیلا شەیتان دوو ختورەی هەیە بۆی ، جا یان ئەوەیە بەرەو کەمتەرخەمی و شلڕەوی دەیبات ، وەیان بەرەوە و لەسنور دەرچون و زیادەڕۆیی ، وە گرینگیش نیە لەلای شەیتان کە کەسەکە بەکامیان هەڵخەڵەتی و تێکەوێ.
ابن قیم (رحمەاللە) فەرموویەتی: ‹ بەڕاستی زۆربەی خەڵکی تەنها کەمێکیان نەبێت کە لایان نەداوە بۆ ئەم دوو دۆڵە ، دۆڵی کەمتەر خەمی و دۆڵی دەرچون لەسنور و دەست درێژی کردن ، زۆر کەمن ئەوانەی جێگیر بوون لەسەر ئەو ڕێگایەی کە پێغەمبەر ﷺ و هاوڵانی لەسەری بوونە › [ إغاثة اللهفان (١/١٣٦) ]
وە لێردا پێویستە گوێ بدەین بە نمونەیێکی گەورە ، کە ئەو پەڕی سود وەرگرتنە ، النواس ـی کوڕی سمعان ، دەفەرموێت پێغەمبەر ﷺ فەرمووی ﴿ ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا، وَعَلَى جَنَبَتَيِ الصِّرَاطِ سُورَانِ فِيهِمَا أَبْوَابٌ مُفَتَّحَةٌ، وَعَلَى الْأَبْوَابِ سُتُورٌ مُرْخَاةٌ، وَعَلَى بَابِ الصِّرَاطِ دَاعٍ يَقُولُ : يَا أَيُّهَا النَّاسُ، ادْخُلُوا الصِّرَاطَ جَمِيعًا، وَلَا تَتَعَرَّجُوا، وَدَاعٍ يَدْعُو مِنْ فَوْقِ الصِّرَاطِ، فَإِذَا أَرَادَ يَفْتَحُ شَيْئًا مِنْ تِلْكَ الْأَبْوَابِ قَالَ : وَيْحَكَ، لَا تَفْتَحْهُ ؛ فَإِنَّكَ إِنْ تَفْتَحْهُ تَلِجْهُ، وَالصِّرَاطُ الْإِسْلَامُ، وَالسُّورَانِ حُدُودُ اللَّهِ، وَالْأَبْوَابُ الْمُفَتَّحَةُ مَحَارِمُ اللَّهِ، وَذَلِكَ الدَّاعِي عَلَى رَأْسِ الصِّرَاطِ كِتَابُ اللَّهِ، وَالدَّاعِي مِنْ فَوْقِ الصِّرَاطِ وَاعِظُ اللَّهِ فِي قَلْبِ كُلِّ مُسْلِمٍ ﴾ [أخرجه أحمد في "المسند" (29/ 181) رقم (17634).] واتە [ خوا نمونەی ڕێگای جێگربون و ڕاستی هێناوەتەوە ، وە لەسەر ئەملا و ئەولای ڕێگاکە دیوار هەیە ، کە چەندین دەرگای کراوەی تێدایە ، وە لەسەر دەرگاکانیش پەردە هەیە ، وە لەسەر دەرگای ڕێگاکە بانگ کەرێک هەیە دەڵێت ئەی خەڵکینە هەمووتان بچنە ناو ڕێگایەکەو لامەدەن ، وە بانگ کەرێک لەسەرو ڕێگاکە بانگ دەکات ، گەر یەکێک ویستی یەکێک لەو دەرگایانە بکاتەوە ئەوە پێی دەڵێت : هاوار بەحاڵت مەیکەرەوە ، چونکە گەر بیکەیتەوە دەکەویتە ناویەوە ، جا لەم نمونەیە دا ، ڕێگاکە ئیسلامە و دیوارەکانیش سنوری اللە ـن ، دەرگا کراوەکانیش حەڕامکراوەکانی اللە ـن ، وە بانگ کەرەکەی سەر ڕێگاکە کتێبی اللە ـیە ، و بانگ کەرەکەی سەرو ڕێگاکەش ، ئامۆژگاری اللە ـیە لە دڵی هەموو موسڵمانێک. ]

نمونەکە بێنە پێش چاوت اللە سودت پێ بگەیێنێ بەهۆیەوە ، اللە نمونەی ڕێگای ڕاستی هێناوەتەوە ، و لەسەر دوو لایەکەی دیوار هەیە ، دەڕۆیت لەسەر ڕێگایێکی جێگیر بوو لای ڕاستت دیوارە ، وە لای چەپیشت دیوارە ،وە لە دیوارەکان دا دەرگای زۆر هەیە ، دەڕۆیت بەلای ڕاست و چەپتەوەیە ، وە ئەم دەرگایانە پەردەیان لەسەرە ، وە تۆش دەزانیت ئەو دەرگایەی پەردەی پێوەیە وەک ئەو دەرگایە نیە کە دەرگای تیایە و کلیلی لەسەرە ، چونکە ئەو دەرگایە پەردەی لەسەرە دەچیتە ناویەوە بەبێ هیچ شتێک ، هیچ بەر بەستێک نیە بۆ چونە ناویەوە ، جا بۆیە موسڵمانی جێگیر و دامەزراو ئەگەر نەفسی ویستی بیخاتە نێو ئارەزویێکەوە دەبینێت دڵی خێرا لێدەدات و قسەی پێ دەڵێت ، وە ئارامی و ئاسوودەیی نابینێت ، ئەمەش ئامۆژگاری اللە تعالی ـیە لەدڵی هەموو تاکێکی موسڵمان.
وە لەم فەرموودەیە ئەوە دەزانیت کە لەسەر لێواری ڕێگای جێگیر بوون چەند دەرگایێکی تێدایە مرۆڤ بە ڕۆشتنە ناو ئەو دەرگایە دەر دەچێت لە ڕێگای جێگیر بوون ، وە ئەم دەرگایانە بەگشتی دەگەرێتەوە بۆ دوو شت ئەوانش یان گومانەکانە یان ئارەزوەکانە.
ابن قیم (رحمەاللە) دەفەرموێت ‹ اللە تعالی لەسەر ئەو پردەی دای ناوە خەڵکی لەسەری بڕوات بەرەو بەهەشت قولابانێکی داناوە خەڵکی دەگرن بە گوێرەی کردەوە خراپەکانیان ، جا ئەم قولابانە بریتین لە گومانە گومڕا کەر و باتڵەکانە و ئارەزوە پیس و خراپەکانن کە خاوەنەکەی دەگرێت لە جێگیر بوون لەسەر ڕێگای حەق و ڕۆشتن لەسەری ، وە ئەو کەسەش پارێزراوە لەو قولابانە کە اللە تعالی پاراستویەتی ›[ الصواعق المرسلة (٤/١٢٥٦) ]
وە بەندە لەم جێگایە دا پێویستی بە دوو جۆر هەیە لە ڕێنمونیە بۆ ئەوەی لە ژیانی سەلامەت بێت ، وە ئەوانیش ، ڕێنمونیە بۆ ڕیگای ڕاست و جێگیر و ڕێنمونیە لە ڕێگای ڕاست و جێگیر بوون.
ابن القیم (رحمەاللە) دەفەرموێت ‹ ڕێنمونی کردن بۆ ڕێگا شتێکە و ڕێنمونی کردن لە خودی ڕێگایەکە شتێکی ترە ، ئایە نەت بینیوە پیاوێک دەزانێت ڕێگای فڵانە شار ئەوێ و ئەوێیە ، بەڵام نازانێ چۆن پێی دا بڕوات و تێپەڕ بێت ، جا بۆیە تێپەڕ بوون لێی پێویستی بە ڕێنمونی تایبەتە ، وەک ئەوەی لە چ کاتێک بڕوات و چ کاتێک نەڕوات ، وە چەندە ئاو هەڵگرێ لەگەڵ خۆی بۆ ڕێگا و چەند هەڵنەگرێ ، وە لەکوێ دابەزێ و ئیسراحەت بکات و لەکوێ دانەبەزێت ، ئەمە بریتیە لە ڕێنمونی خودی ڕێگا دا کە زۆر جا ئەو کەسەی کە دەزانێت شارەکە لە کوێ و لە کوێیە گوێ بەم ڕێنمونیەی ڕێگا نادات ، بۆیەش تیادەجێت و ناگات بە مەبەستەکەی ›[ رسالة ابن قیم الی احد إخوانە (٩) ]

۞ بنەمای دەیەم .
خۆ چواندن بە کافران لە گەورەترین ڕێگرە لەبەرامبەر جێگیر بوون لەسەر دین.
خۆ چواندن پێیان دەگرێتەوە بۆ دوو جۆر لە فەساد و خراپە ،جا یان خراپی زانستە یان خراپی کردەوەیە.
مانای ئەم وتەیە بە تەواوی بزانە لە وتەی اللە تعالی کە دەفەرموێت : ﴿ اهدِنَا الصِّراطَ المُستَقيمَ(٦) اهدِنَا الصِّراطَ المُستَقيمَ ﴾ [الفاتحة: ٦ - ٧ ] واتە [ڕێنموونیمان بکە بۆ ڕێگای ڕاستی(٦) ڕێگای ئەوانەی کەچاکەت لەگەڵ کردوون (لەپێغەمبەران وڕاستگۆیان وشەھیدان وچاکەکاران)، نەك (ڕێگای) ئەوانەی خەشمی (تۆیان) لێگیراوە (وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان) وە نەك (ڕێگای) گومڕایان وەك (گاورەکان وھاوکردەوەکانیان)]
وە خراپی جولەکە لە ڕۆی کردەوەیه ، وە خراپی گاورەکانیش لە ڕۆی زانستەوەیە ، جولەکە زانستیان زانی بەڵام کردەوەیان پێ نەکرد ، وە گاوریش کردەوەیان کرد بەبێ هەبوونی زانست.
ئەو خراپیەی لەم باب و خاڵە دا باسی دەکەین ، یان ئەوەتا بە هۆی خۆچواندنە بە جولەکەوە بەوەی کە مرۆڤەکە زانستی لایە بەڵام کردەوەی پێ ناکات ، وە یان بە هۆی خۆ چواندنە بە گاورەوە بەوەی بەبێ زانست و بەرچاو ڕوونی کردەوە ئەنجامدەدات.
شێخ الإسلام کتێبێکی هەیە ناوی ناوە ( اقتضاء الصراط المستقیم مخالفة أصحاب الجحیم ) وە تێیدا ئاماژە بەچەند شتێکی ئەهلی کتێب دەکات کە ئەم ئومەتە تێوەی گلاوە و کەوتۆتە ناوی ، باسی کردوە بۆ ئەوەی کەسی موسڵمان خۆی دوور بگرێت لە لادان لە ڕێگای ڕاستی اللەتعالی بەرەو ڕێگای ئەوانەی اللە تعالی لێیان توڕە بوە و ئەوانەی گومڕای کردونن ، وە باسی ئەو وتەی اللە تعالی کردوە کە فەرموویەتی : ﴿ وَدَّ كَثيرٌ مِن أَهلِ الكِتابِ لَو يَرُدّونَكُم مِن بَعدِ إيمانِكُم كُفّارًا حَسَدًا مِن عِندِ أَنفُسِهِم مِن بَعدِ ما تَبَيَّنَ لَهُمُ الحَقُّ ﴾ [ البقرة: ١٠٩ ] واتە [ زۆر لەخاوەن نامەکان ئاواتە خوازن کەبتانکەنەوە بە بێ بڕوا، دوای بڕوا ھێنانتان لەبەر حەسودییەک کە لەدەرونیانەوەیە (ئەمەش) دوای ئەوەی کەڕاستیەکەیان بۆ ڕون بوەتەوە ] .
فەرمووی ‹ اللە تعالی سەرزەنشتی جولەکە دەکات لەسەر ئەوەی حەسودی دەبەن بە ئیمانداران لەسەر هیدایەت و زانستن ، وە لە ڕاستیش دا چەند کەسێک هەیە کە دەدرێنە پاڵ زانست کە گیرۆدە بووە بە؟جۆرێک لە حەسودی ئیرەیی بردن بە کەسێک کە اللە تعالی زانستێکی بە سودی پێداوە یان کردەوەیێکی چاکی پێ یبەخشیوە ، کە ئەو حەسودی و ئیرەیی بردنە شتێکی سەر زەنشت کراوە بەگشتی و بە هەموو شێوەیێک، وە ئەمەش لەم جێگایە دا بریتیە لە سیفەتی ئەوانەی اللە تعالی لێیان توڕەیە ›[اقتضاءالصراط المستقیم (١/٨٣)]
جا شێخ دەستی کردوە بە باسکردنی نمونەی زۆر لەو کارانەی کە کاری جولەکە و گاورن ، کە تێێدا چەندین موسڵمانان خۆیان پێیان دەچوێنن ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی :﴿ لَتَتْبَعُنَّ سَنَنَ مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، شِبْرًا شِبْرًا، وَذِرَاعًا بِذِرَاعٍ، حَتَّى لَوْ دَخَلُوا جُحْرَ ضَبٍّ تَبِعْتُمُوهُمْ ﴾ [أخرجه البخاري رقم (7320)] واتە : [ سوێند بەخوا شوێنێ ئاکار و ڕەفتاری ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون بست بە بست وە باڵ بەباڵ ، تا ئەوەی گەر ئەوان بچنە کونی بزن مژەوە ئەوە هەر شوێنیان دەکەون .

پۆستی ژمارە ‹ ❸ ›
الفوائد في التدبر = سوودەکان لە تەدەبوڕ
⦿ : اللە تعالی فەرموویەتی :
﴿ .. الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ١﴾ [ الفاتحة: ١ ] واتە : .. بەخشندەی میهرەبان .
⊙ : پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت :
الرحمن (بەخشندە) ـی دونیا و قیامەت وە الرحیم (میهرەبان) ـیان.
[ الحاکم برقم(١٨٩٨) ،والبزار فی البحر الزخار برقم (٦٢)،و ابن ابی شیبة(٣٠٤٨٦) ،والتفسیر المأثور برقم (٦٣) ]
⊡ : پێشەوا خالد بن صفوان و ابن عباس (رضي اللە عنە) فەرموویەتی :
دوو ناوی ناسک و نەرم و نیان و هەریەکێکان نەرم و ناسکترە لەوی تر .
[ تفسیر البغوي (١/٥١) والتفسیر المأثور (٧٢) ابن ابی حاتم لقول خالد بن صفوان غیر ابن عباس (٢٨/١) ]
⊡ : وە هەروها ابن عباس ( رضي اللە عنه) فەرموویەتی:
هیچ یەکێک نیە ناوی لێ بندرێ بە الرحمن جگە لە اللە تعالی . [ابن ابی حاتم (٢٧١٥/٨) ،و التفسیر المأثور (٦٧) ]
⊡ : پێشەوا علی کوڕی أبی طالب (رضي اللە عنە) فەرموویەتی :
الرحمن بریتیە لە یارمەتی دەر و پشتیوان بۆ ئەوکەسەی ئیمانی پێ دێنێ ، وە ئەوە ناوێکە لە هیچ یەکێکی تر جگە لە اللە تعالی نەنراوە ،وە الرحیم میهرەبانە بۆ ئەوەی تەوبەی کردوە ئیمانی هێناوە و کارو کردەوەی چاکەی ئەنجام داوە
[ تفسیر السمرقندی (١/٧٧) ]
⊡ : پێشەوا مقاتل بن سلمیان (رحمەاللە) فەرموویەتی :

[تفسیر مقاتل (١/٣٦) التفسیر المأثور(٧٤)
⊡ : پێشەوا البغوی (رحمەاللە) فەرموویەتی :
هەیە لەزانایان جیاوازی کردوە لە نێوانیان و تویەتی: الرحمن بەمانای گشتی ـیە ، و الرحیم بەمانای تایبەتیە ، الرحمن بەمانای ڕۆزی دەرە لە دونیا وە ئەمەش بۆ تێکڕای دروستکراوەکانە ، وە الرحیم بەمانای سەلامەت کەر و پارێزە لە قیامە دا و لێبوردەیە لە ڕۆژیی قیامەت بۆ ئیمانداران بە تایبەتی .
[ تفسیر البغوي (١/٥١) ]
⊡ : پێشەوا السمرقندی (رحمەاللە) فەرموویەتی :
بەڵام الرحمن بەسۆزە بەرامبەر هەموو دروستکراوەکانی بە ڕۆزی دان پێیان ، وە لە ڕزق و ڕۆزی لە خواترس زیاد ناکات بەهۆی لەخوا ترسیەکەیەوە و لەڕزقی خراپەکار کەم ناکات بەهۆی خراپەکاریەکەیەوە .... ناوی خۆی ناوە الرحمن لەبەر ئەوەی میهرەبانیەکەی هەموو شتێکی گرتۆتەوە ، وە دروست نیە کە بە هیچ یەکێک لە غەیری اللە تعالی بوترێت الرحمن لەبەر ئەوەی ئەم وەسفە لە جگە لەو بونی نیە.
بەڵام الرحیم نەرم ونیانە بەرامبەر ئیمانداران بەتایبەتی ، وە وانایان گوناهەکانیان دادەپۆشێت لە دونیا ڕوحمیان پێدەکات لە قیامەت دا و دەیان خاتە بەهەشتەوە.
وە تراوە بۆیە ناوی لەخۆی ناوە الرحیم لەبەر ئەوەی بارێک ناخەتە سەر بەندەکانی کە لە توانایان نیە ، وەهەر خاوەن دەسەڵاتێک،ک ژێر دەستەکانی پابەند بکات بەشتێکەوە کە لە توانایان نیە بیکەن ئەوە پێی ناوترێ الرحیم.
[ تفسیر السمرقندی (٧٦-١/٧٧) ]
⊡ : پێشەوا السعدی (رحمەاللە) فەرموویەتی :
ئەم دوانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی اللەتعالی خاوەنی میهرەبانیێکی فراوان و گەورەیە کە هەموو شتێکی گرتۆتەوە ، وە هەموو گیان لە بەرێکی گرتۆتەوە ، وە دای ناوە بۆ موتەقیەکان کە شوێنکەوتەی پێغەمبەرەکان و نێردراوەکانی خۆین ، ئەمانە میهرەبانی تێکڕا و گشتیان بۆ هەیە ، وە بەشێکیشی داناوە بۆ ئەوانی تر لە دروست کراوەکان.
[ تفسیر السعدي (٢) ]
۞ توضیحـ : ڕوونکردنەوە .
ئەم دوو ناوە پیرۆزە بریتین لە دوو گەورەترین ناوەکانی اللە تعالی کە بریتیشن لە دوو سیفەتی گەورەی اللە تعالی ، ڕاستە هەردووکیان بە مانای ڕەحمەت و میهرەبانی و بەخشندەیی دێن بەڵام جیاوازن ، هەر یەکێکان تایبەت بەکات و شوێنک و زەمان و کەسێکەوە و لەکەسێکەوە دەگۆڕێ بۆ کەسێکی تر ،
الرحمن بریتیە لەو ناوەی اللە تعالی کە ڕەحمەتەکەی و بەخشندەیەکەی هەموو دروست کراوێکی گرتۆتەوە لە کافران و بێ باوڕان و ئاژەڵان و گژ و گیا و زیندەوەران و ڕزقیان دەدات و دەیان پارێزێ و هیدایەتی بۆ ناردون و پێغەمبەرانی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی بەتەنها خۆی بپەرستن بەختەوەر بن لە دونیا و چاکەی میهرەبانی زیاتری خۆی بڕژێنێ بەسەریان دا و بەهرەوەریان بکات لە نیعمەتەکانی ، بەڵام الرحیم تایبەتە بە ئیمانداران و خوا پەرستان کە لە ناو گۆڕ و زیندوو بوونەوە و حەشر و حیساب و سەرپریدی سیڕات و ڕۆژی دوایی بەتەواوی ڕوحیمان پێ دەکات و دەیان خاتە بەهەشتەکەی خۆیەوە .
▣ فوائد : سوودەکان .
١ - ئەم دوو ناوە دوو گەورەترین ناوی اللە تعالی ـن .
٢ - ئەم دوو ناوە هەر یەکێکان سیفەتی ڕەحەمەتی اللە تعالی ـیان لە خۆگرتوە کە ئەویش الرحمن ڕەحمەتی گشتی بۆ هەمووان لە دونیا دا ، والرحیم ڕەحمەتی تایبەت بۆ ئیمانداران لە دونیا و قیامەت .
٣ - ئەم دوو ناوە لە گەورەترین سیفەتی اللە تعالی ـی لە خۆی گرتوە کە بە هۆیەوە اللە تعالی ڕوحم بەبەندەکانی دەکات و ڕزقیان دەدات و هیدایەتیان دەدات و بۆ ئیماندران لێیان خۆشە بێت و دەیان خاتە بەهەشتەوە .

٤ - ئەم سیفەتەی اللە تعالی ـیە کە زاڵ بوە بەسەر سیفەتێکی تری اللە تعالی کە ئەویش توڕە بوونە وەک پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت اللە تعالی فەرموویەتی : ﴿ إِنَّ رَحْمَتِي سَبَقَتْ غَضَبِي ﴾ [ أخرجه البخاري برقم (٧٤٢٢) ] واتە : [ بەڕاستی ڕوحم و میهرەبانیم زاڵ بوە بەسەر توڕەبوونم دا ] .
٥ - ناوی الرحمن تایبەتە بە اللە تعالی و بۆ هیچ یەکێک دروست نیە لە دورست کراوەکان لە خۆی بنێت و بانگ بکرێت پێی .
٦ - دروستە ناوی الرحیم وەک وەسف بندرێت لەکەسێک نەوەک وەک ئەوەی شایستەی بێت و مافی تەواوی خۆی بدات ، لەبەر ئەوەی اللە تعالی لەبارەی پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت ﴿ لَقَد جاءَكُم رَسولٌ مِن أَنفُسِكُم عَزيزٌ عَلَيهِ ما عَنِتُّم حَريصٌ عَلَيكُم بِالمُؤمِنينَ رَءوفٌ رَحيمٌ ﴾ [ التوبه: ١٢٨ ] واتە [ سوێند بەخوا بەڕاستی بۆتان ھاتووە پێغەمبەرێک لە خۆتان قورس و گرانە بەلایەوە ناڕەحەتی و ناخۆشی ئێوە زۆر سوورە لەسەر (باوەڕھێنان) تان بۆ بڕواداران زۆر دڵسۆز و میھرەبانە ] .
٧ - ئەم دوو ناوە بەڵگەن لەسەر ئەوەی اللە تعالی ناوی هەیە .
٨ - ئەم دووناوە بەڵگەن لەسەر ئەوەی اللە تعالی خاوەنی سیفەتە بەشێوەیێک کە شایستەیە بەخۆی ، وە ئەمەش ڕەدە بۆ ئەهلی تعطیل و تفویض ، .
٩ - بۆیە دروست نیە بێ ئومێد ببێت لە ڕەحمەتی اللە تعالی لە بەر ئەوەی ڕەحمەتەکەی هەموو شتێکی گرتۆتەوە .
١٠ - وە ئەم دوو ناوە گەورەترین هۆکارن کە وا لە کەسی تاوانبار دەکات بێ ئومێد نەبێت لە تۆ بەکردن و گەڕانەوە بۆ لای اللە تعالی ، چونکە کەهەست دەکات اللە تعالی هێندە بەڕوحم و بەبەزەییە ئەوە هیوا و ئومێد لەدڵی دروست دەبێت .

The owner of this channel has been inactive for the last 11 months. If they remain inactive for the next 28 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.
The owner of this channel has been inactive for the last 11 months. If they remain inactive for the next 10 days, they may lose their account and admin rights in this channel. The contents of the channel will remain accessible for all users.