LAWAN media
193 subscribers
2.87K photos
475 videos
56 files
416 links
D.Y.U.I.K

کاناڵی تێلێگرامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

t.me/Lawanmedia

ماڵپەڕی یەکیەتیی لاوان :
http://www.lawan.org


🔵 بۆ پەیوەندی گرتن:
@Lawan24
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری لەلایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە

📎 https://youtu.be/iWybdQJEGY0

Web | Instagram |YouTube | Twitter

✉️ info@kurdistanmedia.com

✉️ tishk@tishktv.tv

✉️ news@tishktv.tv

📞 0046722518777

🆔: @PDKImedia
🔴 پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە دێموکراتیکەکانی حیزب بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی ٢٧٢٢ی کوردی

بە بۆنەی هاتنی نەورۆزی ٢٧٢٢ی کوردی، یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتییەکانی لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیامێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

لە لووتکەی چیا، بە گڕی پیرۆز مژدەی سەربەستی دا بە گەل، نەورۆز

نەتەوەی خۆڕاگر و تێکۆشەری کورد!

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان!

زیندانییانی سیاسیی کورد!

وەک دەزانین، نەورۆز ئەو جێژنە دێرینەیە کە چیرۆکی ڕەسەنبوونی کورد لەسەر خاکی خۆی دەگێڕێتەوە، ئەم بۆنەیە بەس جێژنێک نییە کە پێوەندیی بە سروشتەوە هەبێت، بەڵکوو یەکێک لە کۆڵەکەکانی شوناسی نەتەوەی کوردە و ئەم نەتەوەیە کە زیاتر لە هەر نەتەوەیەکی سەر گۆی زەوی خاوەن ڕەسەنایەتی و مێژووی دێرینی خۆیەتی، بە پیرۆزڕاگرتنی نەورۆز وەکوو ڕۆژی نوێبوونەوەی سروشت، ڕەسەنبوونی خۆی لە ناوچەکە زیاتر دەسەلمێنێت.

پیرۆزڕاگرتنی نەورۆز وەکوو زیندووبوونەوە و نوێبوونەوەی سروشت نابێ بەس لە ڕوانگەیەکی ڕووتی مێژووییەوە سەیر بکرێت، بەڵکوو ئەم بۆنەیە کە هەزاران ساڵە لە کوردستان چەندپاتە دەکرێتەوە، گۆشەیەک لە خۆشەویستی و گرینگیی خاک و نیشتمان لەلای کوردە، کە سەدان ساڵە باشترین ڕۆڵەکانی لە پێناو ئەم خۆشەویستییە پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردووە، کەواتە نەورۆز کە خاڵی گرێدەری هەست و خۆشەویستیی تاکی کوردە بە خاکەکەی، دەبێ ئەو ڕاستییەمان وەبیر بێنێتەوە کە هەنووکە ئەم خاکە لەژێر پۆستاڵی چوار داگیرکەری سوێندخواردووی عەرەب و تورک و فارسدا دەناڵێنێت و چاوەڕوانی ورە و هەڵمەتی ئازایانەی ڕۆڵەکانیەتی کە لە دەست ئەم دوژمنانە ڕزگاری بکەن، بۆیە لەم کات و ساتە هەستیارەدا دەبێ لە هەموو کاتێک زیاتر، نەورۆز بکەینە سەرچاوەیەک بۆ ژیانێکی نوێی سەربەرزانە و سەربەستانەمان و بە یەکیەتی و یەکگرتووییمان پاشەکشە بە داگیرکەرانێک بکەین کە سەدان ساڵە کورد دەچەوسێننەوە و پەلاماری دەدەن.

نەورۆز کە بە هەموو پێوەرێکی مێژوویی سەلمێندراوە کە ئاخێزگەکەی کوردستان و چیا سەرکەشەکانی زاگرۆسە، پوتانسیەلی ئەوەی تێدایە کە هێمایەک بێت بۆ بەرخۆدان و شۆڕشێک کە ئاکامەکەی ڕاونانی دوژمنان و ڕزگاریی یەکجاریی کوردستان بێت.

بۆیە وەکوو یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان و یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی جێژنی ڕەسەنی نەورۆزی ٢٧٢٢ی کوردی لە هەموو خەڵکی کوردستان، داوا لە سەرجەم نەتەوەی کورد و بەتایبەت خوێندکاران، ژنان و لاوانی نیشتمانپەروەر دەکەین کە ئەم دەسپێکە نوێیە بکەنە بیانوویەک بۆ خەبات و تێکۆشانی زیاتر لەهەمبەر داگیرکەرانی کوردستان بەگشتی و حکوومەتی دواکەوتووی ئاخوندیی ئێران بەتایبەتی کە دوژمنی سەرەکیی نەتەوەی کورد و سەرچاوەی هەموو پیلان و ئاژاوەیەک لە ناوچەکە و لە کوردستانە.

سەرکەوێ خەباتی نەتەوەیی ـ دێموکراتیکی کورد

بڕووخێت زوڵم و ستەمی داگیرکەرانی کوردستان

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستان

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی

Web | Instagram |YouTube | Twitter

✉️ info@kurdistanmedia.com

✉️ tishk@tishktv.tv

✉️ news@tishktv.tv

📞 0046722518777

🆔: @PDKImedia
📝کۆمەڵەچیرۆکی "تاوانی پیرۆز" چاپ و بڵاو کرایەوە


کۆمەڵەچیرۆکی "تاوانی پیرۆز"، نوێترین بەرهەمی "بێهزاد قادری" چیرۆکنووس و ڕۆژنامەوانی کورد و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن وەشانخانەی "۴۹ کتێب" لە ئورووپا چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە سێهەمین کۆمەڵەچیرۆکی "بێهزاد قادریـ"ـیە و دووهەمین بەرهەمی ناوبراوە کە لە ئورووپا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

چیرۆکەکانی ئەم کتێبە کارەساتگەلێک لەخۆ دەگرن کە بەسەر کورددا هاتوون، هەروەها خەباتی کورد دژ بە داگیرکەری فارس و تۆڵەسەندنەوەی کوردانێکی بەهەڵوێست لە چیرۆکەکاندا ڕەنگی داوەتەوە.

ساڵی ۹۶ی هەتاوی کۆمەڵەچیرۆکی "نێچیری وەرزەکان" و ساڵی ۹۷ی هەتاوی کۆمەڵەچیرۆکی "شاوەتی جنۆکە" لەلایەن ئەم نووسەرەوە لە مەریوان چاپ و بڵاو کرایەوە کە چاپی دووەمی "شاوەتی جنۆکە" بانەمەڕی ئەمساڵ لە ئورووپا چاپ و بڵاو کرایەوە.

لەلایەن ناوەندی نووسەرانی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە کاک بێهزاد ئەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەخوازین.
بەرز و پیرۆز بێت یادی هەموو شەهیدانی ژینگەی کوردستان کە لە پێناو پاراستنی نیشتمان سووتان تا وڵاتمان نەسووتێ
کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی بێستوونی یەکیەتیی لاوان بەڕێوەچوو.
کۆمیتەی بێستوونی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد.
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی٢٠٢٢/٧/١٠ کۆمیتەی (بێستوون ـی) یەکیەتیی لاوان لە کەمپی(باریکە)کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بە گوێرەی بنەما ڕێکخراوەییەکان و بە بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە کەمپی “باریکە” بەڕێوەبرد. سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی، بۆ ڕێزگرتن لە رۆحی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان بەڕێز “محمد سەحراگەرد”ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەخێرهاتنی بەشداربووانی کۆنفرانسەکەی کرد و بەرنامەی کاریی کۆنفرانسەکەی بۆ هاورێیانی بەشدار خستەبەرباس و پاشان کار و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان لە ماوەی یەکساڵدا خرایە بەرباس.
لە بڕگەی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا لە کەشێکی ئازاد و دێموکراتدا هەڵبژاردنی بەرپرسی نوێی کۆمیتە و ئەندامانی کۆمیتە بەڕێوەچوو، کە هاورێ (ئارام سەحراگەرد) وەک بەرپرسی نوێی کۆمیتەی (بێستوون)هەڵبژێردرا.
پیرۆزبایی خۆمان وەکوو یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کاک ئارام سەحراگەرد بەرپرسی نوێی کۆمیتەی بێستوون دەکەین و هیوادارین لە کار و چالاکییەکانی سەرکەوتووبێ.
🆔:@lawanmedia
پەیامی یەکیەتییەکانی لاوانی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی لاوان
"داهاتوو بۆ ئێمەیە"
 
لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان!
خەڵکی نیشتمان پەروەری کورد!
 
ساڵی ١٩٩٩ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە گشتی کۆمەڵگای جیهانی ڕۆژی ١٢ی ئاگۆستیان بۆ ڕۆژی جیهانیی لاوان دیاری کردوە. دیارە هەر کام لە وڵاتانی جیهانیش بۆخۆیان ڕۆژێکیان بۆ لاوان دیاری کردووە. کە ئامانج لەو کارە وەبیرهێنانەوەی تێکۆشانی لاوانە وەک داینەمۆی کۆمەڵگا و ئاوڕدانەوەیە لە ویست و داخوازییەکانی ئەم توێژە کە خاون ئیرادە و توانای تایبەتن بۆ پێشکەوتن و بونیاتنانی داهاتوویەکی گەش. لە ڕۆژێکی وەهادا دەرفەتە تاکوو بەربەستەکانی بەردەم توێژی لاوان خەسارناسی بکرێن و ڕەهەندە کاریگەرەکانی بەشداری لاوان لە کاروباری کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و سەرجەم بوارەکانی دیکە گەنگەشە بکرێن.
 
خەباتی نەتەوایەتیی کورد لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانی و هەروەها بەمەبەستی پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دێموکراتیک و یەکسان بە ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەگەلی مرۆڤتەوەرانە، سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواری لە ڕەوتی بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا و هەروەها گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی بەشدار و ئەرکدار کردوە.
لەم نێوەدا دەبێت بە سەرنج و وردبینی زیاتر ئاوڕ لە توێژی لاوان بدەینەوە کە وەکوو داینامۆیەک بۆ پێشڤەچوون و سەرکەوتنی وڵات لە هەموو بوارەکاندا چالاکانە بەشدارن.
بە ئاوڕدانەوە لە مێژووی کورد بە تایبەتی لەسەدەی ڕابردوو، بە باشی بۆمان دەردەکەوێت کە لاوان توێژیکی کاریگەر بوون لە ڕەوتی خەباتدا و بە شێلگیری و فیداکاری خۆیان شوێن پەنجەیەیان بە تێکۆشانی نەتەوەییەوەدیارە.
جەماوەری خۆڕاگری خەڵکی کوردستان!
ئێمەی لاوانی کورد سەلماندوومانە کە تەنیا لە چوارچیوەی تیئۆری و درۆشمدا قەتیس نەماوین، بەڵکوو بە شێوەی کرداری لە مەیدانداین و بە باوەڕ و بە ئەندێشە و ئیرادەیەکی بەرز ئامادەین بۆ سەرخستنی  کۆمەڵگای کوردەواری.
ئێمەی لاوانی کورد وەکوو توێژێکی پڕداخوازی و ئایدیا و خولیای بەرز بە هۆی ئەویکە وڵاتەکەمان لە ژێر دەستی داگیرکەردایە و لە مافەکانمان بێبەری کراوین، بەنیسبەت وڵاتانی پێشکەوتوو و دێموکراتیی جیهان لە دۆخێکی جیاوزداین، هەر بۆیە بەڵێن دەدەین کە نە تەنیا بۆ توێژی لاوان بەڵکوو بۆ هەموو کۆمەڵگای کوردەواری لە تێکۆشان و خەبات بەردەوام دەبین و بەڵێن دەدەین هەموو تواناکانمان بخەینە گەڕ بۆ سەرخستنی کورد و کوردستان.
 
لاوانی خوێنگەرمی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان!
ئێمەی لاوانی دێموکرات یەکگرتووییمان کردۆتە بنەمای تێکۆشان و بەڵێن دەدەین نەتەوە و نیشتمان بۆ ئێمە لەسەرەوی هەموو بابەتێک بێت و هێڵی سوورمان تەنیا سەربەخۆیی وڵاتەکەمان بێت.
بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەیکە بەربەستەکانی بەردەم  لاوانی کورد گرێدراوە بە مافە ئینسانی و دمۆکراتیک و نەتەوەییەکان، ئامادەین کە وەکوو هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی هەموو چین و توێژەکان بین و ئەو چاوەڕوانییەشمان بۆ پاڵپشتی کردن لە هەموو چین و توێژەکان هەیە.
ئێمە لاوانی کورد دڵنیاین و بەڵێن دەدەین هەتا سەرکەوتنی نەتەوەکەمان لە مەیدانداین و هیچ بەربەستێک ناتوانێت ڕێگرمان بێت بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگای کوردەواری و دڵنیاین کە داهاتوو بۆ ئێمەیە.
 
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی لاوان
هەر شەکاوە بێت ئاڵای بەرز و پیرۆزی کوردستان
 
یەکیەتییەکانی لاوانی دێموکرات
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢١ی گەلاوێژ ١٤٠١
١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢