Jwanit |🤎.
11.5K subscribers
873 photos
95 videos
218 links
جوانی واتا ؛
«من و تۆ» لە ناو چەقی ئێوارەیەکدا.

- @S1AHAND
Download Telegram
ئەڵێم :
مادام من نامەوێت بڕۆم و تۆش ناتەوێت بڕۆیت بۆ جیابینەوە؟
ئەڵێت : نازانم ..

- زیاد رەحبانی ،
ساڵە های ساڵە ئەوینداری تۆم ؛
تۆ خۆت دەیزانی قەرزداری تۆم
سا بەس بۆ رەقیب شین و فریادکە
جارێکیش دۆستی قەدیمیت یادکە
ئازیز گوێ مەدە بە قسەی ئەم و ئەو
ڕۆژی ڕووناکم لێ مەکە بە شەو
خودا دەیزانێ من بــۆ تـــۆ چۆنم
سەد کوورەی ئاگر وەی های لە دەروونم
هیچ خۆشیم نەدی لە رووی زەمانە
بووم بە نیشانە بۆ تـــیـر و تانە.

- فایەق بێکەس
کاتێک’
ناتوانم لەگەڵ تۆبم, کتێبە دڵخوازەکەت ئەخوێنمەوە,
گوێ لەگۆرانیە دڵخوازەکەت
ئەگرم, سەیری فیلمە
دڵخوازەکەت ئەکەم,
چونکە’ لەناو ئەوانە کەمێک
لەتۆ ئەدۆزمەوە🪻.

- جوانی تۆ .
Forwarded from Jwanit |🤎. (Sahand)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە وڵاتێکدا خۆشم دەوێی ؛
گردۆڵکە و چیاکانیشی ،
کە ئێستاکە لەسەرێکی تاشراو ئەچن
بێ نزارن هی ئێمە نین هی پایتەخت و ژنەکانی سەرکۆمارن دەسا گەورەم هۆ ئەو کچەی
سێبەرەکەشم ئەیەوێی ،
گەر خۆشت دەوێم مەهێڵە قەت خۆشم بوێی.

| بەکر عەلی
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
خۆشەویستت ھەیە؟

-نەخێر.

ئەی بۆ کێ دەنووسیت؟

-بۆخۆم.

وشەی خۆشەویستی بۆخۆت؟

-خۆم لە ھەمووان زیاتر شایەنی خۆشەویستیم.

| غسان کنفانی🌻
Forwarded from Jwanit |🤎. (𓆩𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳𓆪)
تۆ بڕۆی شتەکان تێک دەدەم
زویر دەبم و نان ناخۆم
لە سوچێکی تاریک و تاریکدا
خۆم دەشارمەوە،
من هێشتا بایی ئەوە منداڵم
لە هەندێک شت تێنەگەم
بۆ نموونە ڕۆشتنی تۆ

||| جەبار عەزیز
Newroz
Adnan Karim
مزگێنیی دا بە سروە بای بەهاری ،
وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری هەژار
.

جەژنی نەتەوەیی پیرۆزبێت.
نمرەی عەینەکەکەم
لەسەر بینینی تۆ ڕێک دەخەم،
چەند دوورتر بڕۆی
پیرترم دەکەیت.

| ئیدریس عەلی
Forwarded from Jwanit |🤎. (𓆩𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳𓆪)
ئیلاھی پێش کۆتایی ھاتنی ئەم مانگە پیرۆزە ، موژدەی گیرابوونی دوعاکانمان پێ ببەخشە 🌿.
نیشتمانم ؛
نیشتمانم، نیشتمانم، نیشتمانم
نە ئەو کڵاوەم بۆ مایەوە
کە بە دەستە میهرەبانەکانی تۆ چنرابوو
نە ئەو پێڵاوانەی
ڕێگاکانی تۆیان تەی کردبوو.
دوا کراسی سووری بەریشم
لەبەرما ڕزی تۆ ئێستاکە
تەنها لە سپێتیی سەرما
لە سەکتەی دڵما
لە چرچییەکانی ناوچەوانما
زیندوویت و هەیت
نیشتمانم، نیشتمانم، نیشتمان.

| نازم حیکمەت ،

وێنەکە: نازم حیکمەت لە سەرەمەرگدا، ڤیرای هاوسەری و محەمەدی کوڕی.
Forwarded from Jwanit |🤎. (𓆩𝚂𝙰𝙷𝙰𝙽𝙳𓆪)
جەژنتان «پیرۆز» ئازیزانی من بەهیوام هەموو ڕۆژێکتان «جەژن» و خۆشی بێت🤎.

- جوانی تۆ ،
حەبیبە ؛

ڕۆژگارێک لە نێو دەستی دۆستەکانم بەرد بووم
بەڵام لەسەری خۆمدا شکێنرام
بووم بە شمشێر لە کەمەریان،
لەوێش هەر خۆم پێی سەربڕام
تفەنگ بووم و چومە شانیان،
هەر خۆم مەغزەن و خۆیشم فیشەک
وەلێ دواجار،
هەر لە خۆمدا بەتاڵ کرام .
وەکو مانگ لە نێو سپێدەیەکی زوودا ناشتیانم
چوومە نێو لەپی هەر ئاسمانێک ئاواکرام
دەستم لە ملی هەر شەوێک ئاڵاند،
هەورەکان لێکیان کردین
لە سەر باسکی دەریاکانیش،
شەپۆڵەکان وەدەریان نام
منێک کە لە هیچ شوێنێک جێگام نابێتەوە
ئەگەر لە نێو عیشقی تۆدا نەمرم،
بڵێ ئازیز، سنگی کێ بکەم بە نیشتمان
دەڕۆم حەبیبە، دەڕۆم
لە داخی خیانەتی دۆستەکانم دەڕۆم
گەر خۆشت دەوێم مەپرسە بۆ کوێ؟
کە دەزانی بۆ ئەو چوونەم،
مەرگە وەڵام.


|پەشێو حەمەد ئەمین ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
- چەند غەمگینانە
لەم وێستگە دێرینەی شاردا
ساڵەهای ساڵ دانیشتین بەدیار هاتنەوەی کەسێک
کە دەمانزانی
بۆ ئەبەد ڕێگەی هاتنەوەی وون کردووە و ئیتر نایەتەوە ..

|| شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
خۆزگە قەرەجێک ئەبووم ؛
خۆزگە قەرەجێکی پێست سووتاوی بەر خۆر و
قژێکی دوو ڕەنگ ئەبووم
کاتێک کوڕێک توانجی بدایە
بە دەنگی بەرزەوە کام جنێو ناشرین بوایە پێم بدایە،
وە قەرەجێک بم هەر نینۆکێکم ڕەنگێک بێت و
تەنورەیەکی درێژی شێوە پلیسی ڕەنگی سپیم ئەپۆشی و ،
ئەو تەوقانەم لە قژم دەدا کە دۆزیبونمەوە،
ئەو دەسبەندەم لە دەس ئەکرد
کە دووکاندارێک فڕێی دەدا‎
گوڵم ئەفرۆشت ؛
جوانترین گوڵەکانم هەڵەبژارد،
بۆنم لە ڕۆحی گوڵەکان ئەبڕی و
دووبارە لەبەردەم چۆگەلەیەکا تەڕم ئەکردن
تا ماندوێتیان دەرچێت،
بێباکانە لە کام شەقام حەزم لێبوایە
بە قاقای بەرزەوە تێمەپەڕان ؛
خەڵکم بە قیژە قیژ بێزار ئەکرد
نـەک بە درۆو دووڕووی خۆم شیرینکەم
باکم بە خۆشویستنی کەسیش نە دەبوو ،
ئەوەندە دەسوڕامەوە تا هێندە ماندوو بومایە
کاتم نەبووایە بیر لە کەس بکەمەوە..

- گەشبینـ🌻
وەک باڵندەی کەسیرە بووی بەردەم زریان و رەشەبا
وا جەنجاڵی و سەختی ژیان ورد ورد عومرم بۆ خۆی ئەبا
ئەوسا ژیان چەندە جوان بوو کە خۆشەویستی ڕابەر بوو
ڕابردومان بەو جوانیەوە ڕۆیی چاوەکەم بەسەرچوو
لە سیمای کەسا نابینرێ و گیانە وەکو هەر نەبوبێ
با تاریکی ناخت نەخوا هەر بۆ تیشکی خۆر بڕوانە
هەموو دنیا با دڕک بێ کوا ئەوەندەی گوڵێک جوانە
مەگەر تەنیا خۆشەویستی دنیایەکی جوان پێکبێنێ
ئەوە عەشقە کە ئەتوانێ مەحاڵ بە چۆکا بهێنێ
وەرن ژیان ببەینەوە بەرەو خۆشەویستی و جوانی
با نیشتیمان بە ئاوازی ئەوین پڕکەین لە گۆرانی.
Forwarded from Jwanit |🤎. (Gashbin)
کە ئەمنووسی
نەمئەزانی تۆ جاروبار
بە دەورمدا ؛
ژیر و سەلار
تەونێک بێدەنگیی هەڵئەخەی
بۆ چنینی مافووری جوان
دواتر زانیم ؛
ئەوە بۆیە ئەو جارانە
وشەم دەم بە جریوەیە و
دێڕم جۆگەی تریفەیە و
شیعرم پڕ ئینجانەی وچان

| دلاوەر قەرەداغی
ئای چەند باشە
لە فێڵەکەی من نەگەیشتووە..
بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا پێکەنینی ببینم،
بەئەنقەست هەموو گفتوگۆکانی لەگەڵدا دەدۆڕێنم💛..

- تەڵعەت تاهیر ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
تۆ نه‌بیت ؛
هه‌موو شتێك ڕه‌نگ ده‌دۆڕێنێ
وه‌ك ئاسمان له‌ تاریكایی شه‌و
دره‌خته‌كان له‌ چڕی دارستان و
وشه‌كان له‌ قه‌باره‌ی شیعرێكدا
بمێنه‌وه‌ مه‌هێڵه‌ جوانی دنیا ته‌واو بێت.

| په‌یمان تاهیرخانی ،
Forwarded from Jwanit |🤎. (𝚂 𝙰 𝙷 𝙰 𝙽 𝙳 𖤍)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بە وێنەکانت بڵێ ؛
با بە چاوی گللەییەوە سەیرم نەکەن.

| ماردین ئیبراهیم ،