سەمابکە
1.41K subscribers
12 photos
53 videos
5 links
کەدڵ تەنگ بوی سەمابکە گریان عادەتێکی کۆنە
Download Telegram
تازە ئەوەی چوو، چوو .... خەدیجە
شەرت بێت لە تاوت پشت بکەمە بەلەمەکان
پشت بکەمە ماسیگران و تۆڕەکانیان
باجگران و مۆرەکانیان
قەشەکان و کتێبەکانیان
تاوانکاران و گوناهەکانی ناو دڵیان
دەموو چاوم بخمە دەستمەوە و بڵێم: تخووا دنیا
چییە؟
منداڵێک بم مشکەکانی ماڵەکەت ڕاوبنێم، خۆشترە لەوەی ئیمپڕاتۆرێک بم
پشیلەیەک بم لە موبەقەکەتدا بخەوم،
خۆشترە لەوەی حاکمی شارێک بم

"ماردین ئیبراهیم"
ــــ💔ــــ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەمووشێک ئەوەرێ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئێوارەیەک هەنگاوێکی گەورە کەوتە نێوانمان، خەنجەرێک بە خوێنی زەمانێکی کۆنەوە.
فەیلەسووفێک بە پرسیاری ناکۆتاوە، دەربارەی فاسیڵەی ناکۆتای من و ئەو، کیمیاگەرێک بە هاوکێشەی جاویدانی ئەو و مەعدەنی ژەنگاوی دڵی منەوە، کەوتنە نێوانمانەوە هەور، کەوتنە نێوانمانەوە باران، ڕۆژێک بە ئەندازەی گێژەن، شەوێک بە ئەندازەی تۆفان.

بەختیار عەلی
پارچەیەک لە قەسیدەی:
"چیڕۆکی سادەی من و ئاسمان لەیلام"
@nusar00
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
توانەوەیەکی لەناکاو، ئێوارەیەکی خۆڵەمێشی لە سانت پترسبۆرگ... بۆریس و ناتالیا ٢٠ ساڵە پێکەوەن، لە یەک زانکۆ کاریان کردووە، ئەو مامۆستای یاریدەدەرە، ئەویش پرۆفیسۆرە. لە خانەنشینیدا حەزم لە سەما بوو. ئێستا خەونێک دەبێت کە لە هاویندا چاویان پێیان بکەوێت، کاتێک لە پارکەکانی سانت پترسبۆرگ سەما دەکەن.🤍
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ناتوانم خۆشم نەوێت🥺
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
گوێبیستی هەردوو بەشەکەبن
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەڵێن دەدەم کە نەوەستم لە سەیر کردنی تۆ..




#😊
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەنامەیەکا بۆم نوسی بووی بیرت دەکم
نامەکم گەیشت؟
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وە چاوەکانت هەموو شتێکیان وت!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زۆرینەمان بەم جۆرە ئەژین، تۆ هۆکاری ئەم جۆرە ژیانە بۆ چ ئەگەڕێنی تەوە؟
Ewa atwannn hata kotay gwe bgrn?
لە كۆتایدا تۆ ئەو كەسە نەبوویت كە من خۆشم ئەویست لەناو ژیانما گەورەم كردیتەوە زیاتر لەخۆم هەرچەن من بۆت باش بووم بەڵام تۆ ئەوەت لەبیر كرد لە ڕابردوو كێ بووم بۆت ئێستا من بەتەنیا و تۆش بێ باكی لەوەی كە من چیم لێدێت بۆت گرنگ نەبوو چیم لێت ئەویست تا ئەوپەڕی مردن تا دوای هەناسە وەكو ناوم وەكو دڵم لەگەڵمیت ڕاستە ئێستا وجودت نیەو ناتبینم و قسەت لەگەڵ ناكەم تەنیا بۆ چركەیەك ئەوەم لەبیر نەكردوە لە ڕابردوو چەن گرنگ بوویت بۆم ئیستاش وا بیر ئەكەمەوە ئەو ڕۆشتنەت وەكو توڕە بوونێكەو دوای ماوەیەكی كەم دێیتەوە قەت خراپ بیرم لێت نەكردۆتەوە بە درۆش گلەیم لێت نیە لەبەر ئەوەی بەقەد هەموو دونیا خۆشم ئەویستی نازانم ئەم خۆشەویستیەم بۆت تا كوێم ئەبات بە تەنیا بەس تۆ چۆن ئەتوانی ئاسودە بیت دونیایەكت لەگەڵم دروست كرد و تێكتدا بە هەوەسی خۆت!
1033
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من خەمباری ئەوەنیم کەقسەناکەین تەنیا چاوەڕێی ئەوەنەبووم لەتۆ
بابمێنێ بۆیادگاری ئەمڕۆ چوارشەممە 10/4/2024
Forwarded from هێمن عەسەبی
سڵاو ڕێز بۆ ئێوەی خۆشەویست،وابڕیار بوو من لە هیچ شوێنێک و هیچ پلەو مەقامێکا شعر نەخوێن مەوە بەڵام لە دوایدا بریارم دا لێرەوە بیان خوێن مەوە و بە ئێوەی ئەزیزی بگەیەنم 🤍.
ئاڵتان محمد
Forwarded from هێمن عەسەبی
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئێستا .. منی ون لە تەموومژی ڕەشی غوربەتا
گەڵای درەختی گیانم هەڵوەری..
لەناو بڵێسە و گڕی مەینەتا
*
دەتوخوا وەرە..
بیابانی دڵ.. تینووی كانیاو و شەیدای سێبەرە
دەتوخوا وەرە..
با سەرابەكان ببن بە شەتاو
درەخت سەر بكا بە كۆشی هەورا..
هاژە بێنێتەوە ناو چەمی سووتاو
*
دەتوخوا وەرە..
لەتینوێتیدا..
هەور خنكاوە
لووتكە بێ بەفرە
*
درەخت سووتاوە
دەتووخوا وەرە..
دڵ نوقمی ئەشكە.. مەگەر چاوەڕێمە..
خاكێكی سووتاو مەزار و ڕێمە..
*
با بگەڕێمەوە بەرەو جیهانی سەوزی مناڵیی
با هەست بە بۆسۆی پرچی سووتاوی ڕۆژەكان نەكەم..
نەڵێم.. ئەو ڕۆژە سەختانەم دیور
بەهاران جار جار چەپكێ گوڵاڵە
بگرمە دەست و بەدایكم بڵێم ..
ڕاستە گوڵاڵە خوێنی شەهیدە؟
تەرمی شەهیدم هێشتا نەدیوە
كە تۆ هاتیت و مناڵ بوومەوە..
دەمەو ئێواران مەلی سەرنجم ..
لەداوی تیشكی زەردە.. دەئاڵێ
خۆرم لێ ئەبێ بە تۆپێكی سور یان پرتەقاڵێ
بەدایكم ئەڵێم.. ئەچمە سەر لووتكە و
ئەیگرمە باوەش
خۆر ئەهێنمە ژوورەكەمەوە..
چرامان ناوێ شەوی تار و ڕەش
*
دەتوخوا وەرە..
با سەرابەكان ببن بە شەتاو
درەخت سەر بكا بە كۆشی هەورا..
هاژە بێتەوە ناو چەمی سووتاو
ئاڵتان.محمد
😊