ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
204 subscribers
3.71K photos
347 videos
9 files
4.78K links
Download Telegram
#ئیلام

🔷بانگکردن و دەسبەسەرکردنی دووبارەی لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام

🔹خۆراگری
: لانیکەم ١٢ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئیلام، کە پێشتر دەسبەسەر کرابوون، دووبارە بانگی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کراون و دەسبەسەر کراون.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13032
#ئیلام

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ جاری دووهەم

🔹خۆڕاگری
: ئاریەن کۆخایی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، جارێکی دیکە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13117
#ئیلام

🔷بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی ئیلام، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

🔹خۆڕاگری
: خەدیجە مەهدیپوور، بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی ئیلام، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکردنەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانە گواسترایەوە.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13120
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: دوکتور بەختیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئیلام، دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە، دەسبەجێ دەسبەسەر کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، د. بەختیار محەممەدزادە، خەڵکی شاری “دەڕەشار”ـی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە ئیلام بانگ کراوە و هەرلەوێش دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و ناوبراو لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووشدا جارێکی دیکە دەسبەسەر و پاش ٢ مانگ ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13261
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: چوار دەسبەسەرکراوی خەڵکی شارەکانی ئاودانان و دەڕەشار، بەنیشانەی ناڕەزایەتیی‌دەربڕین بە دوورینەوەی لێوەکانیان مانیان لە خواردن گرت.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ٣ بەندکراوی خەڵکی ئاودانان بەناوەکانی “وەحید چاوران، ناسر ڕەزایی و محەممەد حوسێن حاسڵی” و هەروەها “بەختیار محەممەدزادە” خەڵکی “دەڕەشار”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، بەمەبەستی ناڕەزایەتیی‌دەربڕین لە هەمبەر بارودۆخی ڕاگیران و دۆخی خراپی تەندروستی “وەحید چاوران” لە گرتنگەی ناوەندیی ڕێژیم لە ئیلام بە دوورینەوەی لێوەکانیان مانیان لەخواردن گرتووە

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13311
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: فەخریە و بەتوول ئومێدی، دوو هاووڵاتیی ژنی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرانەوە.

🔹ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: فەخریە ئومێدی و بەتوول ئومێدی، کە هەردووکیان هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلامن، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامی، دەسبەسەر کران و دواتر بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازرانەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13405
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: بابەک کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم لە ئیلام، سزای بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لقی ٢ی دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام، سزای ٤ساڵ و ٩مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی تەعزیری بەسەر بابە کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینایە کە بەتۆمەتی کۆبوونەوە بەدژی ڕێژیم و تێکدانی ئاسایشی گشتی، ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13545
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام بەناوەکانی “هودا سادقی، مەحموود سادقی و عەلی شێرخانی” لە ڕێوڕەسمی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئیلام، هەڵیانکوتاوەتە سەر ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی “موحسین قەیسەری” و مەحموود سادقی و هودا سادقی کە کچ و باوکن لەگەڵ عەلی شیرخانی، سێ هاووڵاتیی ئەو شارەیان دەسبەسەر و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13577
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: سەجاد شەروەندی، سینا دلێری و ئیبراهیمی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەجاد شەروەندی، سینا دلێری و ئیبراهیمی کە (هێشتا ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە) و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13600
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: حەمید هیممەتی و ڕامین وەلی‌نژاد، دوو هاووڵاتیی خەڵكی پارێزگای ئیلام، بەهۆیە ئەوەیکە ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە کوشتنی ئارمیتا گەڕاوەند دەربڕیەوە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕامین وەلی‌ژاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “دێلوڕان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی ناڕەزایەتیی دەربڕین لەسەر کوشتنی ئارمیتا گەڕاوەند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە و پێشتریش لەسەر تۆمەتگەلی هاوشێوەی دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13900
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای
ئیلام بەناوی “مێهراب کووشا” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار کراوە و دواتر دەسبەسەر و ڕفێندراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، مێهراب کووشا تەمەن ٢٧ ساڵانی خەڵکی شاری “کارزان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، پاش تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، بە سەختی بریندار کراوە و بەو حاڵەشەوە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە کە ئێستا گیانی ناوبراو لە مەترسیدایە و ئەوەش نیگەرانیی زۆری لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14009
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: موسەیب فەتاحبەیگی، هاووڵاتیی خەڵکی
ئیلام و دەسبەسەرکراوی شۆرشی ژینا بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، موسەیب فەتاحبەیگی هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی شۆڕشی ژیان لەو شارە، دوای ئەوەیکە لەلایەن لقی ٣ی جێبەجێکردنی سزای تاوانەکانی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئیلام بانگ کراوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٢ ساڵ و ٦ ساڵ بەندکردن، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14350
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: ساسان چەمەن‌ئارا، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلاملەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، ساسان چەمەن‌ئارا، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر و گوازراوەتەو بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14459
#ئیلام

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
ئیلام بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: ساسان چەمەن‌ئارا، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14541

: چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی
#ئیلام

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
ئیلام بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

🔷خۆڕاگری
: کورش گراوەند، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی ئیلام، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14816

: پێنجشەممە، ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#ئیلام

🔷هونەرمەندێکی خەڵكی
ئیلام جارێکی دیکە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: ساسان چەمەن‌ئارا، هونەرمەندی خەڵکی ئیلام و دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا جارێکی دیکە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14869

: شەممە، ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#ئیلام

🔷دەسبەسەرکردنی گۆرانیبێژێکی خەڵکی
ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: محەممەد عەباسزادە، گۆرانیبێژی خەڵکی ئیلام، بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14985

: چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#ئیلام

🔷یەکێک لە بەڕێوەبەرانی نەورۆزی
ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: موحسین ئەحمەدی، مامۆستای قوتابخانە و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی نەورۆزی شارۆچکەی “کارەزان”ـی ئیلام لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15061

: چوارشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی
#ئیلام

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: حەمیدڕەزا ئاروانە، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15449

: ڕۆژی هەینی، ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی
#ئیلام

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی
ئیلام بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: حەمیدڕەزا ئاروانە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام پاش نزیکەی ١٠ڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15484

: شەممە، ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی