ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
201 subscribers
3.74K photos
347 videos
9 files
4.81K links
Download Telegram
#پاوە

🔷هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە پاش دەسبەسەرکردنی چارەنووسی نادیارە

🔹خۆڕاگری
: سوهەیب ئیقباڵی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پاوە، پاش تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی لەلایەن ڕێژیمەوە تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15242

: هەینی، ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷لە درێژەی دەسبەسەرکردنەکانی کۆماری ئیسلامی لە بۆکان سێ هاووڵاتیی دیکە دەسبەسەر کراون

🔹خۆڕاگری
: لە بەردەوامیی ترس و تۆقاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە دەسبەسەر کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15245

: پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#هەوشار

🔷ژمارەی هاووڵاتییانی دەسبەسەرکراوی خەڵکی هەوشار لەلایەن ڕێژیمەوە بەرز بۆتەوە

🔹خۆڕاگری
: ٣هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ناوچەی هەوشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەرکران و بەوەش ژمارەی دەسبەسەرکراوان زیادی کردووە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15247

: پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “لوقمان حاجی‌خۆش” لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15250

: شەممە، ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی،
#شنۆ

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: سابیر ئیبراهیمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ، پاش نزیکەی دوومانگ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15253

: شەممە، ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەردەشت

🔷دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: زانکۆ ئێرانزادە و عومەر شەریفپوور، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15256

: یەکشەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#کوردستان

🔷کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەر چوار هاووڵاتیی کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری
: چوار هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی “عوسمان دڵسۆز، سولەیمان سالک، هەژار دڵسۆز و ئاکام خزرزادە” لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ١٦ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15259

: یەکشەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەقز

🔷چالاکوانێکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: مستەفا حەمدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز پاش زیاتر لە مانگێک دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15266

: شەممە، ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: سومەیە قادری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار پاش چوار ڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15269

: پێنجشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#جوانڕۆ

🔷چالاکوانێکی ئایینی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: نەبی وەیسی، چالاکی ئایینیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15272

: دووشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

🔹خۆراگری
: هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەناوی “محەممەد مورادی” پاش زیاتر لە حەوتوویەک دەسبەسەربوون بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15276

: دووشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
نا بۆ سێدارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان"خۆڕاگری"ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی سزای سێدارەی بەندکراوی مەزهەبی کورد "خەسرەو بەشارەت" دوای نیزیک بە ١٥ ساڵ مانەوە لە زیندان لە بەندیخانەی ناوەندی قزلحەسار جیبەجێ کرا.
لە ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا سزای سێدارەی پێنج کەس لە هاودۆسیەییەکانی "خەسراو بەشارەت" بە ناوەکانی فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابەستە، داوود عەبدوڵڵاهی و ئەیووب کەریمی، ئەنوەر خزی جێبەجێ کراوە.
فەرهاد سەلیمی، ئەنوەر خزری، قاسم ئابستە، خەسرەوە بەشارەت، کامران شێخە و ئەیووب کەریمی، ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کران.
ئەو بەندکراوانە بەتۆمەتی دۆسیەی کوژرانی "عەبدولڕەحیم تینا"، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە بو تۆمەتی " دژی ئاسایشی نەتەوەیی"،"ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان" و چالاکی تەبلیغ بە دژی کۆماری ئیسلامی" سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

https://xoragri.com/?p=15279
#نا_بۆ_سێدارە


🔷بەندکراوێکی ئایینیی دیکەی کورد لە بەندیخانەی قزڵحەسار مەترسی سێدارەی لەسەرە

🔹خۆڕاگری
: کامران شێخە، بەندکراوی ئایینیی خەڵکی مەهاباد لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و مەترسی جیددی لەسێدارەدانی لەسەرە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15282

: پێنجشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#نەغەدە

🔷دەسبەسەرکراوێکی شۆڕشی ژینا لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەنکردنی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: مستەفا حوسێن‌پوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی شۆڕشی ژینا و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٥ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15286

: پێنجشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#پاوە

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: ئاروین ئێقباڵی، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە زیاتر لە حەوتوویەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15289

: هەینی، ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#جوانڕۆ

🔷دەسبەسەرکراوێکی شۆڕشی ژینا جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا بەناوی “خالید مەحموودی” هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15292

: هەینی، ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی
#میاندواو

🔷دوو هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو لەسەرەتای مانگی بانەمەڕەوە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹خۆڕاگری
: دوو هاووڵاتیی خەڵکی میاندواو بەناوی ” ئومێد و فەردین ڕۆستەمی، لەسەرەتای مانگی بانەمەڕەوە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون و تائێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15295

: هەینی، ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی زمانی کورددی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیموە

🔹خۆڕاگری
: سووسەن حەسەنزادە، چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان، نزیکەی پێنج ڕۆژە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15298

: چوارشەممە، ٢٦ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷بەندکراوێکی سیاسیی کورد پاش ماوەی ٢ساڵ بەندکردن بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: موحسین ئەحمەدزادە، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە ٢ساڵ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15301

: پێنجشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#ئاگری

🔷کۆماری ئیسلامی بۆ دووهەمینجار سزای سێدارەی بەسەر بەندکراوێکی کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری
: حاتەم ئۆزدەمیر، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی “ئاگری”ـی باکووری کوردستان، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارەکەی، جارێکی دیکە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15304

: یەکشەممە، ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی