ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
208 subscribers
3.96K photos
350 videos
9 files
5.03K links
Download Telegram
#نا_بۆ_سێدارە

🔷کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەر کۆڵبەرێکی کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری
: ئیدریس ئاڵی، کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت کە نزیکەی ٣مانگە دەسبەسەرکراوە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15549

: چوارشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#بۆکان

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان بەناوی “هەتاو ئەکرەمی” پاش ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون بە بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15552

: دووشەممە، ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#جوانڕۆ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی “ڕامین قادری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15555

: شەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷مامۆستایەکی زمانی کورد پاش تەواوبوونی سزای بەندکردنەکەی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی سنە، پاش تەواوبوونی سزای بەندکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15558

: شەممە، ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷چالاکوانێکی ئایینیی خەڵکی سنە ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە

🔹خۆڕاگری
: حامید عەباسی، مامۆستای ئایینیی خەڵکی سنە، یەک حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15561

: شەممە، ٢ی پووشەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری: ئاکام خزرزادە، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەسەتی تێپەڕاندنی سزای بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15563

: یەکشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەقز

🔷بەندکراوێکی سیاسیی پێشوو لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: فەرهاد شێخی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی سەقز، لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای ١ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15566

: یەکشەممە، ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەردەشت

🔷دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە بانگ کراون

🔹خۆڕاگری
: دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی سەردەشت بەناوەکانی “سەلام مەحموودیان و حەسەن خزری” بۆ چەندجارێک لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی لە ورمێ بانگ کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15569

: چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی “ئیدریس کارساز، محەممەد ڕەسووڵپوور و کەماڵ عوقابی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکای کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15572

: چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەریوان

🔷ناڕوونی چارەنووسی وەرزشوانێکی خەڵکی مەریوان پاش حەفتەیەک دەسبەسەربوون

🔹خۆڕاگری
: وەرزشوانێکی خەڵکی مەریوان بەناوی “جەسیم حاسڵی” ماوەی یەک حەفتەیە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15575

: چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دوو کەسی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

🔹خۆڕاگری
: سەلیم و سابیر زولقەڕنەین، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15578

: چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکراوێکی شۆڕشی ژینا جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: کاروان شاهی‌پەروانە، یەکێک دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا و خەڵکی شنۆ، جارێکی دیکە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای “محاربە”ـی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15581

: سێشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#کامێران

🔷سەیوان ئیبراهیمی بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

🔹خۆڕاگری: سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی دوای بانگکردنی بۆ دادگای ڕێژیم لە سنە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٨مانگ بەندکران دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15585

: چوارشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷هاووڵاتییەکی بەندکراوی خەڵکی مەهاباد بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: تۆفیق عەبدوڵڵاهی، بەندکراوی ئایینیی خەڵکی مەهاباد دوای تێپەڕاندنی نزیکەی ٨ ساڵ بەندکردن، بەشێوەی مەرجدار لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15587

: چوارشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#دیواندەرە

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: کورش شەریفپوور، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15590

: پێنجشەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سنە

🔷ماوەی سزای بەندکردنی خەبات وەیسی، خوێندکاری ناڕازی، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمەوە زیاد کراوە

🔹خۆڕاگری: سزای بەندکردنی خەبات وەیسی، لە دەسبەسەرکراوان و بریندارانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە سنە و بە گوشار و پەروەندەسازی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەریوان لە ١٥ مانگ بەندکردنەوە بۆ ٤٣ مانگ زیاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15593

: هەینی، ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەهاباد

🔷بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی مەهاباد پاش تێپەڕاندنی ٧ساڵ بەندکردن ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری: ئەرسەلان خودکام، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی مەهاباد کە سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرابوو، پاش تێپەڕاندنی ٧ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15596

: هەینی، ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەقز

🔷دەسبەسەرکردنی کچێکی خەڵکی سەقز للایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: دلۆڤان شەریفی، کچێکی لاوی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری بانە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15599

: شەممە، ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#مەریوان

🔷کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەر ٤مامۆستای کورددا سەپاند

🔹خۆڕاگری: تەحسین مستەفایی، سەیوان سولەیمانی، ئارام قادری و ئارام محەممەدی، چوار مامۆستای خەڵکی مەریوان، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە، سزای ١٦ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15602

: چوارشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#سەردەشت

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

🔹خۆڕاگری: هاووڵاتییە خەڵکی سەردەشت بەناوی “هادی زاهیری” کە خاوەنی وڵاتنامەی نۆروێژە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15605

: چوارشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە


🔹خۆڕاگری: ئومێد ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە بانگ کراوە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=15608

: سێشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی