ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
207 subscribers
3.98K photos
350 videos
9 files
5.05K links
Download Telegram
#دیواندەرە

🔷دەسبەسەرکردنی دوو مێرمنداڵی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: دوو مێرمنداڵی خەڵکی دیواندەرە بەناوەکانی “کارۆ حەمیدی و میدیا شێخی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14904

: سێشەممە، ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#یەکیەتی_ژنان

🔷پەیامی پیرۆز بایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٢٤ی ڕەشەممە ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

🔹بەڕێزان لە یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٤ی ڕەشەممە ڕۆژی دامەزرانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامانی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین.

🔹درێژەی پەیام...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14908
🔷سەپاندنی سزای لێدانی قامچی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە


🔹خۆڕاگری: محەممەدجەعفەر محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، دوای ئەوەیکە سکاڵای لە دوو کەس لە هێزەکانی “فراجا”ـی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد، سزای لێدانی ٤٠ زەربە قامچیی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14911

: پێنجشەممە، ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
سەقز: دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە
خۆڕاگری:"سامان ڕەحمان پەنا"هاووڵاتی خەڵکی شآری سەقز کە پێشتر لە شۆڕشی ژیناش دا دەسبەسەر کرابوو بۆ جاری دووهەم لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم لەو شآرە دەسبەسەر کرا
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز هاووڵاتی "سامان ڕەحمان پەنا"لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شآرە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر دەکەن و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=14914
https://t.me/xoragre
"مێهران ئەکرەمی" لە دەسبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە دەسبەسەرگەی شاری سەقز گیانی لەدەست دا

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی هاوڵاتییەکی خەڵکی تیکاب بە ناوی"مێهران ئەکرەمی"تەمەن ٣٢ ساڵ کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا لە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو دوای ١ ساڵ و٤ مانگ مانەوە لە زیندان بە شیوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەست دا.شایانی باسە کە هەواڵەکان باس لەوەدەکەن کە ناوبراو لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئیتلاعاتییەکان دا گیانی لەدەست داوە.
مێهران ئەکرەمی ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە ڕەوتی شوڕشی ژن ژیان ئازادی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقزەوە دەستبەسەرکرا و کە چآرەنووسی دوای ١٦ مانگ لە دەسبەسەر کرانی ناڕوون بووە.
مێهران ئەکرەمی لە وەرزشوانانی ڕشتەی تایکواندۆ بوو و خاوەنی چەندین میدالیا لە سەر ئاستی پارێزگا و وڵاتان لەو وەزشەدا بوو، کە بەداخەوە لە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە ژێر گوشار و بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=14917
https://t.me/xoragre
#کامێران

🔷ئەندامێکی دەسبەسەرکراوی نۆژین بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین لە شاری کامێران کە دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14920

: شەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
زڕگۆێز: تێرۆر کردنی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن دەست و پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان بە ناوی"شوعەیب زارعی"لە دەورووبەری بنکەکانی ئەو حیزبە لە زڕگوێز سەر بە پارێزگای سلێمانی کوردستانی عێراق لە لایەن تیمە ترۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێرۆر کرا.
شایانی باسە کە ناوبراو لە لایەن کەسێکی نفووزی سەر بە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بانگهێتی شوێنی ڕووداو دەکرێت لە ڕێگای فیشەک تێرۆر دەکرێت.دواتر ئاسایشی هەرێمێ کوردستان ڕایگەیاند،کە بکوژی"شوعەیب زارعی"یان لە پێنجوێن بە ناوی سەرکەوت ئەحمەدی دەسبەسەر کردووە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=14923
https://t.me/xoragre
#شنۆ

🔷پێنج هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ، سزای بەندکردنی بەسەر پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شارەدا سەپاند کە یەک لەوانە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ساڵانە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14927

: یەکشەممە، ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#شامات

🔷دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی شامات لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی شامات بەناوەکانی “هەمزە حەسەن‌مەلا و کەمال گوڵابی‌ئازەر” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14930

: یەکشەممە، ٢٧ی ڕيشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#کامێران

🔷هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

🔹خۆڕاگری
: یاسر حوسێنی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14932

: شەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “فەخرەدین ئەحمەدی” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14935

: دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷دەسبەسەرکردن و ئازاردانی مێرمنداڵێکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ساڵانی خەڵکی پیرانشار بەناوی “ماردین گاگەشی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14938

: دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی ٢هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: شەهرام شاهی و ئەمیر ڕەحمانی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کلۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کران.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14941

: دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە، هاووڵاتییەکی دیکەی ئەو شارە بەناوی “ڕەحیم سەلامەت” دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14944

: یەکشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی
#پیرانشار

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: کامیل شایانمیهر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بانگ کرا و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14948

: شەممە، ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی
Forwarded from لکێنەر بات
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٢ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٢ی هەتاوی ٢٥کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.
هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی دا، ١٢ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای ئێعدام و بەندکران و پێبژاردن و دوورخستەنەوەیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٢٦ ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کراون.هەروەها کەسێک لەو سزادراوە سیاسیانە بە ناوەی(شاهین وەساف) بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل سزای ئێعدامی بەسەر دا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە٢ بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی(شاهین گەلەداری تەمەن ٥٠ ساڵ لە زیندانی ورمێ بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەست دا ،مێهران ئەکرەمی لە بەندیخانەی شاری سەقز لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەست دا.)هەروەها چالاکێکی سیاسی بە ناوی(شوعەیب زارعی)لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی لە لایەن ترۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ترۆر کراو و گیانی لەدەست دا.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە مانگی ڕابردوو دا دەیان کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکانیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکان کراون و هەروەها پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بوون دایە.
https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=14951
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٢ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٢ی هەتاوی ٢٥کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.

https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=14951
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٢ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی دا، ١٢ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای ئێعدام و بەندکران و پێبژاردن و دوورخستەنەوەیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٢٦ ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کراون.

https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=14951
#گیەڵان

🔷لە گیەڵان چالاکێکی مەدەنی و چەند هاووڵاتیی بەهۆی کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەسبەسەر کران


🔹خۆڕاگری: لوتفوڵڵا پەرویز، یەکێک بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گیەڵان، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرکرا و چەند هاووڵاتی دیکەش بانگکران و هەڕەشەیان لێکراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14955

: چوارشەممە، ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#نەغەدە

🔷سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆراگری
: محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ١٣ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14958

: پێنجشەممە، ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “سابیر ئیبراهیمی” لەلایە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=14961

: سێشەممە، ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی