ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
209 subscribers
3.93K photos
349 videos
9 files
5K links
Download Telegram
#مەریوان

🔷خۆڕاگری: مادێح خۆشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، مادێح خۆشنەواز، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزیی خەڵکی مەریوان و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی٦٠٠ملیۆن تمەن بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13864
#سنە

🔷خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە، پاش یەک مانگ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، تاریق ڕەحیم‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “ئەوێهەنگ”ـی سەربە شاری سنە، کە ماوەی یەک مانگ و سێ ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر کراوە، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیارد تمەن بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13867
#دیواندەرە

🔷خۆڕاگری: ئومێد کەریمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئومێد کەریمی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە کە ماوەی یەک مانگ و ١٠ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە، بەدانانی قورس بە بڕی یەک ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13870
#سنە_مەریوان

🔷خۆڕاگری: سۆران سەحراگەرد، خەڵکی مەریوان و وریا ئیبراهیمی، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢ی زەخەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان، هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی سۆران سەحراگەرد هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و هەروەها بەشێوەی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13873
#جوانڕۆ

🔷خۆڕاگری: یاسر نووری، چالاکی ژینگەپاریزی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای چوار مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

🔹ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودام، یاسر نووری، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن لقی چواری دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە کرماشان، بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بەدژی کۆماری ئیسلامی، سزای چوار مانگ دەسبەسەرکردنی بەسەردا سەپێندار و هەروەها ناوبراو بۆ ماوەیەکیش دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13876
#پیرانشار

🔷خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی “حوسێن بورکە و سۆران مەحموودی” کە ماوەیەک لەمەوبەر دەسبەسەر کرابوون، گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، حوسێن بورکە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سۆغانلوو”ـی سەربە پیرانشار و هەروەها سۆران مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە مانگی پێشوو لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرابوون، پاش لێکۆڵینەوە گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13879
#پیرانشار

🔷خۆڕاگری: جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار کە خەریکی تێپەڕاندنی سزای بەندکردندایە لە بەندیخانەی نەغەدە، لەلایەن دادساتی ڕێژیمەوە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

🔹ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: جەماڵ عەلیزادە، چالاکی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ڕاگەیاندنە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، سزای ٣٠مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا، ئێستا لە بەندیخانەی نەغەدە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری پێ نادرێ.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13882
#بۆکان

🔷خۆڕاگری: محەممەد کەدخودا، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، ماوەی ١٠ ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ١٠ڕۆژ لەمەوبەر، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان، محەممەد کەدخودا، هاووڵاتییەکی ئەو شارەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کردووە و تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و بنەماڵەکەشی بەدواداچوونی زۆریان کردووە بەڵام لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13885
#پیرانشار

🔷خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەمیع ڕەسووڵی” پاش ٨مانگ و نیو دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، سەمیع ڕەسووڵی هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە ماەی ٨مانگ و ١٤ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە، بە دانانی بارمتەی قورس بەبڕی ٣ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13888
#سنە

🔷خۆڕاگری: ئیدریس مینبەری و سروە پوورمحەممەدی، دوو مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە هەر یەکەو سزای ١٠ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئیدریس مینبەری و سروە پوورمحەممەدی، دوو چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی “نۆژین”ـی سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “کەرەمی” هەر یەکەو سزای ١٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە و ئەمڕۆ بە فەرمی لەلایەن پارێزەرەکانیانەوە پێیان ڕاگەیەندراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13891
#کرماشان

🔷ئارمیتا گەراوەند، هاوشێوەی ژینا ئەمینی لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە تاران شەهید کرا

🔹خۆڕاگری: ئارمیتا گەراوەند، کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵانی خەڵکی کرماشان نزیکەی یەک مانگ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە تاران بە باتۆم لە سەریان داوە و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13894
#مەریوان

🔷خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی “هەمزە پیروزی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، هەمزە پیروزی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “سەردۆش”ـی سەربە شاری مەریوانلەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13897
#ئیلام

🔷خۆڕاگری: حەمید هیممەتی و ڕامین وەلی‌نژاد، دوو هاووڵاتیی خەڵكی پارێزگای ئیلام، بەهۆیە ئەوەیکە ناڕەزایەتییەکان سەبارەت بە کوشتنی ئارمیتا گەڕاوەند دەربڕیەوە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕامین وەلی‌ژاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “دێلوڕان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستی ناڕەزایەتیی دەربڕین لەسەر کوشتنی ئارمیتا گەڕاوەند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە و پێشتریش لەسەر تۆمەتگەلی هاوشێوەی دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13900
#پیرانشار

🔷خۆڕاگری: محەممەد سۆهرابی، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی شۆڕشی ژینادا دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ١٦مانگ بەندکردن و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایەگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا محەممەد سۆهرابی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار کە ساڵی ڕابردوو لە درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە مەهاباد، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای١٦مانگ بەندکردن و دوورخستنەوەی لە زێدی خۆی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13903
#بۆکان

🔷خۆڕاگری: وەلی و عەلی گوڵحمەممەدی، دوو برای بەندکراوی خەڵکی بۆکان، کە هاوینی ئەمساڵ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران، بە پێبەندی ئەلیکترۆنیک ئازاد کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، وەلی گوڵمحەممەدی و عەلی گوڵمحەممەدی، لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینان و ماوەی چوار مانگ و ٩٤ڕۆژ لە دەورەی بەندکردنیان بە پێبەندی ئەلیکترۆنییەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازادکراون و ڕەوانەی ماڵەوە بوون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13907
#سنە

🔷خۆڕاگری: سامان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، دوای ئەوەی لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە سنە بانگ کراوە، هەر لەوێ دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، سامان محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بانگ کراوە پاشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە لەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13910
#سەقز

🔷خۆڕاگری: ئەحمەد محەممەدی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی سەقز پاش نزیکەی ٣ ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازادکرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەحمەد محەممەدی، بەندکراوی سیاسیی تەمەن ٥٣ ساڵانی خەڵکی گوندی “وزمان”ـی سەربە شاری سەقز دوای تێپەڕکردنی ٣ساڵ بەندکردن کە ٤ساڵی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازادکرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13913
#سەقز

🔷خۆڕاگری: سزای ١٦ مانگ بەندکردنی تەعزیزیی “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دادگای ڕێژیمەوە پشتڕاست کرایەوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز یەکێک لە بەندکراوانی سیاسیی پێشوو، لەلایەن دادگای باڵای کۆماری ئیسلامییەوە لە نامەیەکی ئاگادارکردنەوەدا پێی ڕاگەیاندرا کە ناوبراو بە ١٦مانگ بەندکردنی تەعزیری سزای دراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13916
#شنۆ

🔷خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی “شەفیع بابەکری” لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە سزای ٢ساڵ بەندکردنی تەعزیری و پێبژرادنی نەغدی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، شەفیع بابەکری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کانییەڕەش”ـی سەربە شاری شنۆ، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “ڕەزایی” بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٢ساڵ بەندکردنی تەعزیری و پێبژاردنی نەغدی بەبڕی ٢٤ملیۆن تەمەنی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13919
#بۆکان

🔷خۆڕاگری: محەممەد کەدخودایی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، پاش تێپەڕبوونی ١٦ڕۆژ ڕاگیران لە بەندیخانەی بۆکان، تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

🔹ڕۆژی سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان ڕایگەیاند: سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی محەممەد کەدخودایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر کراوە، تا ئێستا هیچ چارەنووسی هەروا ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13922
#پیرانشار

🔷خۆڕاگری: مستەفا قادری، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو،بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ڕەوانە بەندیخانەی نەغەدە کرا

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، مستەفا قادری هاووڵاتیی خەڵکی پیراشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە کاتی شۆڕشی ژینا و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە گشتییەکانی دژبە ڕێژێم، سزای ٢ساڵ و ٤مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و بۆ جێبەجێکردنی سزای ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13925