ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
207 subscribers
3.98K photos
350 videos
9 files
5.05K links
Download Telegram
#دیواندەرە

🔷خۆڕاگری: فەرزاد شیری، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرایەوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زینداییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، فەرزاد شیری، فەرمانبەری شارەوانیی دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆمارتی ئیسلامییەوە بۆ دووهەمینجار دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13715
#کەڵاتەرزان

🔷خۆڕاگری: بێهزاد شەریفی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزان، بە دانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، بێهزاد شەریفی، هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی خەڵکی ئاوایی “ساڵیان”ـی سەربە ناوچەی کەڵاتەرزانی شاری سنە، پاش تێپەڕبوونی ٥٤ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13720
#قووچان

🔷خۆڕاگری: سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی کورد، کە شەش مانگ لەمەوبەر بۆ جارێکی دیکە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کوردی خەڵکی شاری “قووچان”ـی سەربە پارێزگای خۆراسان، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری مەشهەد سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە و هێشتا هیچ زانیارییەک ڕاست و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.

🔹درێژەی ڕاپۆرت...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13723
#ژن_ژیان_ئازادی

🔷خۆڕاگری: دووهەمین ڕۆژی دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە شاری تاران بەڕێوەچوو.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، لە لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی بە سەرۆکایەتی قازی “عەمووزادە” لە شاری تاران دادگاییکردنی ساڵح نیکبەخت، مافناس و پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بەدژی نیزامی ڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی وتووێژکردن لە ڕاگەیاندنەکانی دەرەوەی و ناوخۆی ئێران، بەڕێوەچوو.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13727
#دیواندەرە

🔷خۆڕاگری: خسرۆ فەتحی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، خسرۆ فەتحی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە و کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، پاش ١٦ڕۆژ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لەو شارە ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13730
#بۆکان

🔷خۆڕاگری: ئەرسەلان یوسفی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، بەدانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەرسەلان یوسفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سڵامەت”ـی سەربە شاری بۆکان، کە نزیکەی یەک مانگ و ٢٠ڕۆژ لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆمار ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13733
#دیواندەرە

🔷خۆڕاگری: ئیدریس دروستکار، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئیدریس دروستکار، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لە دەسبەسەربوونی بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13737
#دێلوڕان

🔷خۆڕاگری: کیانووش چراغی، هاووڵاتیی خەڵکی دێلوڕان کە پێشتریش دەسبەسەر کرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، کیانووش چراغی هاووڵاتیی خەڵکی شاری “دێلوڕان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، پاش تێپەڕبوونی ماوەیەکی کەم لە دەسبەسەرکردنی، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماتی ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرایەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13740
🔷خۆڕاگری: ئەحمەد تەکلیفی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەحمەد تەکلیفی، هاووڵاتی خەڵکی شارۆچکەی “مورموری”ـی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13743
#سەقز

🔷خۆڕاگری: مەسعوود ئەمیری، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی شاری تەورێز، لە سەردانێکیدا بۆ تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

🔹ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” مەسعوود ئەمیری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تەورێز، ماوەی نزیکەی یەک حەوتوو لەمەوبەر سەردانی شاری تارانی کردووە و لەوێ لەلایەم هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستاش چارەنووسی ناڕوونە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەیان نەداوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13747
#کرماشان

🔷خۆڕاگری: شەهێن ئەحمەدی، دایکی ئارمیتا گەڕاوەند، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە لە تاران بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، شەهێن ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران و دایکی “ئاڕمیتا گەڕاوەند” کچە خوێندکاری تەمەن ١٦ساڵان کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە یەکێک لە مێترۆکانی ئەو شارە بە باتۆم لێیدراوە و تائێستا لە کۆمادایە”، لە نەخۆشخانەی “فەجر”ـئی تاران لەلایەن هێزە چەکدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەی توندوتیژی و دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13750
#سەقز

🔷خۆڕاگری: کەیوان ڕەحیمی، چالاکی کۆمەڵایەتیی خەڵکی سەقز، دوای ئەوەیکە داوای لە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم کرد کە سێ چالاکی مەدەنیی دەسبەسەرکراو ئازاد بکەن، لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، کەیوان ڕەحیمی، چالاکی کۆمەڵایەتی و یەکێک لە چالاکانی میدیایی خەڵکی شاری سەقز پاش ئەوەیکە داوای ئازادکردنی “هێرۆ قەدیمی، شێرکۆ حیجازی و ئازاد ئەمینی” سێ چالاکی مەدەنیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئەو شارەی کردبوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دەسبەسەریان کرد.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13753
#هەرسین

🔷خۆراگری: ڕەزا نەزەریی کاکاوەندی، هونەرمەندی خەڵکی هەرسین، پاش ماوەیەک دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و چالاکیی هونەری لێ قەدەغە کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی پێنشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕەزا نەزەریی کاکاوەندی، هونەرمەندی بوارەکانی “دەرهێنەر، ئەکتەر و ئامادەکاری شانۆ”ـی خەڵکی شاری “هەرسین”ـی سەربە پارێزگای کرماشان کە نزیکەی ١٥ڕۆژ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و هەروەها چالاکیی هونەریشی لێ قەدەغا کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13756
#سەقز

🔷خۆڕاگری: فیرووز عەبدوڵڵاهی، نووسەری خاوەن پێداویستی تایبەتی خەڵکی سەقز، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردوودا فیرووز عەبدوڵڵاهی، نووسەری کتێبی منداڵان و تەمەن ٥٤ ساڵانی خەڵکی شاری سەقز کە پێنج یەک مانگ و یەک حەوتوو لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەرکرابوو، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بە تۆمەتگەلێکی وەکوو ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و چالاکی تەبلیغی دژی ڕێژیم، سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13758
#بۆکان

🔷خۆڕاگری: حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران،

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری بۆکان، کە نزیکەی ٢مانگە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون، ئەمڕۆ بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارد تمەن بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانەی شاری بۆکان ئازاد کراون.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13761
#بۆکان

🔷خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “ئاسۆ کەریمی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: نزیکەی ٢٠ڕۆژ لەمەوبەر، ئاسۆ کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیرا و ئەمڕۆ هەواڵی دەسبەسەرکردنەکەی بە میدیایی کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13764
#مەهاباد

🔷خۆڕاگری: یوسف بەکری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٤٠مانگ بەنکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یوسف بەکری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد کە نزیکەی ٣مانگە دەسبەسەر کراوە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو شارە، بە تۆمەتی هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەشداریکردن لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، سەرجەم سزای ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە هەنووکە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەهاباد دایە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13767
#قوروە

🔷خۆڕاگری: میلاد حەیدەریان، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، میلاد حەیدەریان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەری، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و چارەنووسی ناڕوونە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13770
#هەوشار

🔷خۆڕاگری: ٧هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی ناوچەی هەوشار، لە ئاکامی کێشەکانی کانگایەکی نزیک ئاوایی “ئەحمەدئاوا” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

🔹ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “ئەحمەدئاوا”ـی سەربە شاری تیکاب لە ناوچەی هەوشار، لەسەر دەرەنجامی کێشەی کانگایەکی بەردی ئەو گوندە کە ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی شاری میاندواو.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13773
#سنە

🔷خۆڕاگری: ئەیووب ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەیووب ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “ئارەنان”ـی سەربە شاری سنە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەری، دەسبەسەریان کردووە و پاشان گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13775
۱۰ اکتبر روز جهانی مبارزه با مجازات اعدام
https://t.me/xoragre