ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
209 subscribers
3.92K photos
349 videos
9 files
4.99K links
Download Telegram
#قوروە

🔷خۆڕاگری: مێهران کووهی و ئۆمێد خوسرەوی، دوو خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری قوروە سەربە پارێزگای سنە، بەهێزی چەکداری ١٠کەسییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مێهران کووهی، خوێندکاری بەشی کارناسی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ بەندیخانەی شاری سنە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13480
#سنە

🔷خۆڕاگری: کاوان ڕەزایی، مێرمنداڵی تەمەن ١٥ساڵانی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

🔹بەپێی هەاڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” نیوەشەوی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، هەڵیانکوتاوەتە سەر کاوان ڕەزایی، مێرمنداڵی تەمەن ١٥ساڵانی خەڵکی ئەو شارە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13486
#مەریوان

🔷خۆڕاگری: بەختیار نەزەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بەختیار نەزەری، وێنەگری خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە مەریوان بانگ کراوە و هەر لەوێش دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13489
#سەقز

🔷خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بەناوەکانی “مێهران ساعێدی و سیروان حەسەنی” لەلایەنن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، مێهران ساعێدی و سیروان حەسەنی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستیاننەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13492
#سنە

🔷خۆڕاگری: بێهرووز گوڵنەما، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزێکی چەکداری ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سنە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماشێنی بێهرووز گوڵنەما، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13495
#سنە_کرماشان

🔷خۆڕاگری: پەریسا محەممەدی و گەلاوێژ تەهماسبی، خەڵکی کرماشان و سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، پەریسا محەممەدی، شاخەوانی خەڵکی شاری کرماشان لە شەقامی ٣٠میتری ئەو شارە بەشێوەیەکی دڕەندانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13498
#کوردستان

🔷خۆڕاگری: محەممەد غەفوورینژاد، خەڵکی سەقز، سامان خالیدیان، خەڵکی دیواندەرە، هاوڕێ خاڕەزم شنۆ و مێهدی فەیزی، قوروە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سامان خالیدیان، خەڵکی گوندی “نسارە”ـی سەربە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و هەروەها ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، محەممەد غەفورینژاد، خەڵکی شاری سەقز، لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ تاران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە ماشێنەکەی ڕاگیراە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13501
#بانە

🔷خۆڕاگری: جەماڵ حوسێن‌پوور، لەگەڵ دوو کوڕی بەناوەکانی ئەحمەد و مێهدی حوسێن‌پوور، خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەرکران.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “ساوان”ـی سەربە شاری بانە، باوکێک و دوو کوڕیان بەناوەکانی جەماڵ حوسێن‌پوور، ئەحمەد حوسێن‌پوور و مێهدی حوسێن‌پوور، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی و قەزایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13503
#سەقز_قوروە

🔷خۆڕاگری: عەبدوڵڵا عەبدولمەلەکی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی قوروە و لوقمان بیداری، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، عەبدوڵڵا عەبدولمەلەکی، مامۆستای خانەنشینکراوی قوتابخانەی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13505
#کرماشان

🔷خۆڕاگری: پێژمان عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، پێژمان عەزیزی، هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13508
#دێلوڕان

🔷خۆڕاگری: مێهدی حاتەمی، سەجاد سەیدمورادی و ڕەزا ئیبراهیمی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێلۆڕان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی مەهدی حاتەمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “دێلوڕان”ـی سەربە پارێزگای کرماشان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەاڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13511
#دێلوڕان

🔷خۆڕاگری: بەهمەن بالەوی، هاووڵاتییە خەڵکی شاری دێلوڕان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شاری ئەراک دەسبەسەر کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئەراک، بەهمەن بالەوی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێلوڕان کە دانیشتووی ئەراکە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەریان کردووە.

🔹درێژەی هەاڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13514
#مەریوان

🔷خۆڕاگری: کەریم قوبادی و ڕەحمان قوبادی، دوو برای خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کران.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان، هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “دەرەتفێ”ـی سەر بەو شارە و لە ئاکامدا کەریم قوبادی و ڕەحمان قوبادی کە هەردووکیان برا و چالاکی ژینگەپارێزین، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13517
#کرماشان

🔷خۆڕاگری: مامۆستا فەریدە قەهرەمانیفەر، خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە کرماشان، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەریدە قەهرەمانیفەر، مامۆستای خانەنشینکراوی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و بارهێنانی کرماشان و پەیڕەوی ئایینی یارسان و هەروەها ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی خانەنشینکراوان ئەو شارە، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە دەستبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13520
#کەڵاتەرزان

🔷خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵکی ناوچە کەڵاتەرزانی سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ماهان نەساجی، موبین پەروین، عادڵ میرزایی و هادی ڕەزایی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی “کەڵاتەرزان”ـی سەربە پارێزگای سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13523
#کامێران

🔷خۆڕاگری: موحسین ئەسەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، موحسین ئەسەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13526
#دێلوڕان

🔷خۆڕاگری: بێنام سەمووری، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵانی خەڵکی شاری دێلوڕان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێلوڕان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، بێهنام سەمووری، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵانیان بەشێوەیەکی دڕيندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13529
#سەرپێڵی_زەهاو

🔷خۆڕاگری: ئەمیر ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەمیر ئەمینی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، سەربە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13532
#دێولان

🔷خۆڕاگری: ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماتی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئازاد عەباسی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی شاری دێولان، کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئازاد کرابوو دیسانەوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13535
#سنە

🔷خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو برا بەناوەکانی “خەبات و ڕامیار دێهدار” دەسبەسەر و گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔷بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، خەبات و ڕامیار دێهدار، دوو برای خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەلیانکوتاوەتە سەر ماڵیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و دواتر گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

🆔: https://xoragri.com/?p=13538