ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
207 subscribers
3.98K photos
350 videos
9 files
5.05K links
Download Telegram
#مەریوان

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: زانا پەروانە، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13149
#پیرانشار

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: موعین شەریفیان، هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13152
#کوردستان

🔷دەسبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی شارەکانی کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: لە بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی هاوڵاتیانی کورد، پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی “بەدرە، کامێران، مەهاباد، هەوشار و سەقز” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13155
#بۆکان
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی شارەکان بۆکان و شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بۆکان و شنۆ، بە ناوەکانی “سولەیمان ئەحمەدی، سەمەد شابۆیی و موبین دەهار” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13158
#بیجاڕ

🔷دەسبەسەرکردنی باوکی شەهیدێکی شۆڕشی ژینا لە بیجاڕ

🔹خۆڕاگری
: ماشەڵا کەرەمی، باوکی محەممەد‌مێهدی کەرەمی، شەهیدی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شاری بیجاڕ دەسبەسەر کرا.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13162
Forwarded from لکێنەر بات
ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی گەلاوێژی١٤٠٢ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی گەلاوێژی١٤٠٢ی هەتاوی ٩٦کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، هەروەها بەشێک لەو دەسبەسەرکراوان ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکان وبنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینان کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.١١ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە ژنن و هەروەها ٣ کەسیان تەمەنیان خوار ١٨ ساڵە.
جێگای ئاماژەیە کە لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک بە بێ لەبەر چاو گرتنی هیچ پرنسیبێکی مافی مرۆڤی،بنەماڵە شەهیدانی شۆڕشی ژینا و چالاکانی دیاری کۆمەڵگای مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان دەکات وهەڕەشەی دەسبەسەر کردن و سزادانیان لیدەکات.هەر بەو مەبەستەش دەستی بە ڕەشبگیری هاوڵاتیان و چاڵاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.
هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی دا، ١١ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکران و پێبژاردن و قامچیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٢٨ ساڵ و ٨ مانگ و ٢ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری و١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و لێدانی ٣٠ قامچی و ٥٠ ملیون تمەن پێبژاردن مەحکووم کراون. شایانی باسە کە ٤ کەس لەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە ژنن.

https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=13167
خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی گەلاوێژی١٤٠٢ی هەتاوی ٩٦کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، هەروەها بەشێک لەو دەسبەسەرکراوان ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکان وبنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژینان کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.١١ کەس لەو دەسبەسەرکراوانە ژنن و هەروەها ٣ کەسیان تەمەنیان خوار ١٨ ساڵە.
جێگای ئاماژەیە کە لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک بە بێ لەبەر چاو گرتنی هیچ پرنسیبێکی مافی مرۆڤی،بنەماڵە شەهیدانی شۆڕشی ژینا و چالاکانی دیاری کۆمەڵگای مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان دەکات وهەڕەشەی دەسبەسەر کردن و سزادانیان لیدەکات.
هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی دا، ١١ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکران و پێبژاردن و قامچیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٢٨ ساڵ و ٨ مانگ و ٢ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری و١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و لێدانی ٣٠ قامچی و ٥٠ ملیون تمەن پێبژاردن مەحکووم کراون. شایانی باسە کە ٤ کەس لەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە ژنن.

https://t.me/xoragre
https://xoragri.com/?p=13167
#کرماشان

🔷دووبارە دەسبەسەرکردنەوەی وەزشوانێکی خەڵکی کرماشان لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: ڕەزا ئۆلفەتی، وەرزشوانیی بواری لەشجوانیی خەڵکی کرماشان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

درێژیە هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13173
#کامێران

🔷خۆڕاگری: سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردیی خەڵکی کامێران، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ساڵێک بەندکردن و لێدانی ٤٠زەبە قامچی بەسەردا سەپێندرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی گەلاوێژیی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری سنە، سزای یەک ساڵ بەندکردن، دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان و ٤٠ زەربە قامچیی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بەسەر “سەیوان ئیبراهیمی” مامۆستای زمانی کوردی، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتیی نۆژینی خەڵکی کامێران سەپێندراوە.

درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13176
#ئاودانان

🔷خۆڕاگری: فاتمە شێخی، کچە چالاکی خەڵکی ئاودانان، لەلایەن لقی ٢ی دادگای گشتیی ڕێژیم لەو شارە، بەمەبەستی لێپێچینەوە بانگ کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، فاتمە شێخی، کچە چالاکێکی خەڵکی “ئاودانان”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن لقی ٢ی دادگای گشتیی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بانگ کراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی لێ کراوە و پاشان بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13179
#نەغەدە

🔷خۆڕاگری: محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دەسبەسەر کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، هاووڵاتییە خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە داگیرکەرکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13182
🔷خۆڕاگری: محەممەدحەسەن عەبدی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی محەممەدحەسەن عەبدی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “دزڵی”ـی سەربە شاری مەریوان، بەبوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی یاسایی و قەزایی ناوبراویان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و ڕفاندوویانە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13185
#پیرانشار

🔷خۆڕاگری: خالید دەشمیر، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بە شێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، خالید دەشمیر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گەزگەسک”ـی (پیران) سەربە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە نێو بازاڕی ئەو شارە دەسبەسەر بە شێوەیەکی دڕەندانە ڕفاندوویانە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13187
#مەهاباد

🔷خۆڕاگری: مامەند قوڕەیشی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەید مامەند قوڕەیشی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، کە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگایی‌کردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کرا.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13190
#مەهاباد

🔷خۆڕاگری: باوکی شەهیدێکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەسبەسەر کرا

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، عەبدووڵـڵا ئەبووبەکریم باوکی “زانیار ئەبووبەکری” یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری مەهاباد، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و دوای ئەوەی لەژێر گوشاردا نووسراوەیەکیان پێ واژۆ کردووە و بەمەرجی ئەوەیکە بەشداری لە ساڵڕۆژی خۆپیشانە سەرانسەرییەکاندا نەکات، ئازادیان کردووه.


https://xoragri.com/?p=13193
#مەریوان

🔷خۆڕاگری: فەرزاد جاوید، یەکێک لە چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

🔹ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی ١٠ڕۆژ دەبێ کە فەرزاد جاوید، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان و یەکێک لە ئەندامانی “ئەنجومەنی سەوزی چیا”ـی ئەو شارە، لەلایەن هێزە سەرداگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی دەسبەسەر کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13196
#سەقز

🔷خۆڕاگری: عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سەقز، لەلایەن دەزگایقەزایی ڕێژیمەوە سزای ٣٩ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

🔹ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە بە سەرۆکایەتیی قازی “مستەفایی” بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٣١ مانگ و ١۵ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13199
#شنۆ

🔷خۆڕاگری: فەرزاد مەحموودپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شنۆ، بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا.

🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، فەرزاد مەحموودپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری شنۆ، پاش تێپەڕبوونی ١١مانگ لە دەسبەسەربوونی بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢ملیارد تمەن بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراوە.

🔹درێژەی هەواڵ...👇👇👇

https://xoragri.com/?p=13203