ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
207 subscribers
3.98K photos
350 videos
9 files
5.05K links
Download Telegram
#ئیلام

🔷دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی خەڵکی ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئەو شارەوە


🔹خۆڕاگری: ئەرەشک قەیسەربەیگی، تەمەن ١٥ ساڵ، کە لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بۆ ماوەیەک دەسبەسەرکرابوو، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام دەسبەسەرکرایەوە.
🔹بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ئەرەشک قەیسەربەیگی، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری سەراوڵە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەرکرا.
🔹جێی ئاماژەیە کە، ئەرەشک قەیسەربەیگی، لە دوای دەسبەسەرکرانی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو سەراوڵە گواستراوەتەوە و هەتا ئێستا لەوێ ڕاگیراوە و هەروەها ناوبراو
لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا لە شاری سەراوڵە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەرکرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.
https://xoragri.com/?p=12621
https://t.me/xoragre
#پاوە

🔷بانگکردنی مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی پاوە بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت

🔹خۆڕاگری: مامۆستا مەلا هادی ئەحمەدی، وتاربێژ و وانەبێژی خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن دادگای تایبەتی بە ڕۆحانییەتەوە بانگ کراوە.
🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، دادگای تایبەت بە ڕۆحانییەتی کۆماری ئیسلامی لە شاری پاوە، مامۆستا مەلا هادی ئەحمەدی، وتاربێژ و وانەبێژی قوتابخانەی زانست‌سیاسی دینیی "شەمسولعارفینی نەجاڕ"ـی ئەو شارەیان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بانگ کردووە.
🔹جێی ئاماژەیە، لە دوێنێوە کە دادگای تایبتی ڕۆحانییەتی ڕێژیم لە پاوە، مامۆستا هادی ئەحمەدییان بانگ کردووە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەرهۆکاری بانگکردن و بارودۆخی لە بەردەستدا نییەوە، لە حاڵێکدا بنەماڵەکەی بەدواداچوونی زۆریان کردووە بەڵام هیچ زانیارییەکیان دەست نەکەوتووە.

https://xoragri.com/?p=12624
https://t.me/xoragre
#ورمێ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لەلایەن سپای پاسدارانەوە

🔹خۆڕاگری: حەیدەر نیکنیا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ورمێ، دوای ئەوەیکە لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە بانگ کراوە، هەر لەوێ دەسبەسەر کراوە.
🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زینداییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ناوەندی هەواڵگری سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ، حەیدەر نیکنیا، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "حەکی"ـی سەربە ناوچەی سیلوانای ئەو شارەی بانگ کردووە و دواتر هەر لەوێ دەسبەسەری کردووە.
🔹بەپێی زانیارییەکان، حەیدەر نیکنیا لەلایەن هەواڵگریی سپای پاسدارانەوە بەوە تۆمەتبار کراوە کە هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی کردووە و دوای دەسبەسەربوونی، بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە.

https://xoragri.com/?p=12627
https://t.me/xoragre
#نەغەدە

🔷دەسبەسەرکرنی لاوێکی تەمەن ١٨ساڵانی خەڵکی نەغەدە لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری: ماردین چێوار، تەمەن ١٨ساڵان خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری نەغەدە، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماردین چێواری تەمەن ١٨ساڵانی دانیشتووی ناوچەی سندووسی ئەو شارە و دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتیان کردووە.
🔹سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند؛ هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ماردین و دەسبەسەریان کردووە وتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ئەو شارە لە ماوەی یەک حەوتوودا گەیشتە چوار کەس.
https://xoragri.com/?p=12629

https://t.me/xoragre
#سنە
🔷بەردەوامیی گوشارەکان بۆ سەر بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان و سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەریاندا


🔹خۆڕاگری: حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی، شەهیدی شۆڕشی ژینا، له شاری سنە، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ڕێژیمەوە لە بۆکان سزای شەش مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن و لێدانی ٤٠ قامچیی بەسەردا سەپا.
 🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕۆژی چوارشەممە، ۱٤ی پووشپەڕی ۱٤۰۲ی هەتاوی، حەسەن ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی یەکێک لە بنەماڵە دادخوازەکانی کوردستان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕێژیم لە بۆکان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی گشتی، سزای شەش مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن و هەروەها لێدانی ٤٠ زەربە قامچیی بەسەردا سەپاوە.
🔹بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی شاری سنە، دیواندەرە و دێولان کە سەردانی گڵکۆی شەهیدانی شارەکانی سەقز و بۆکانیان کردبوو، لە کاتی گەڕانەوەیاندا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەە دەسبەسەر کران کە یەکێکیان حەسەن ئەمینی بووە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گواسترانەوە.
xoragri.com/?p=12632
https://t.me/xoragre
#شنۆ

🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە


🔹خۆڕاگری: بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی کانی‌ڕەش سەربە شاری شنۆ بە ناوی"شەفیع بابەکری"دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئەو شارە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
🔹شایانی باسە کە برایەکی ناوبراو ڕۆژی ١٣ی پووشپەر بە ناوی شوانە بابەکری لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=12635
https://t.me/xoragre
#سەقز
🔷ناڕوونیی چارەنووسی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز دوای دەسبەسەکردنی

🔹خۆڕاگری
: ئەیووب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز، نزیکەی یەک مانگ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تێدەپەرێ و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
🔹بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ئەیووب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز، ماوەی ٢٧ ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ناوبراو لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا بریندار بووە و ماوەیەکیش لە گرتنگەی ناوندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا دەسبەسەر بووە.
🔹شایانی باسە کە، هەوڵەکانی بنەماڵەی جەوانپوور بۆ بەدواداچوون لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو هیچ ئاکامێکی نەبووە و تائێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفوونی و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کوڕەکەیاندا نەبووە و هەروەها لە ڕۆژی شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵدا لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
https://xoragri.com/?p=12639
https://t.me/xoragre
#شنۆ
🔷دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لە بەندیخانە

🔹خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی "شاهۆ بەرهەم" پاش تێپەربوونی ٩مانگ لە دەسبەسەرکرانی، تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" شاهۆ بەرهەم، تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕیژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگیراوە.
🔹جێی ئاماژەیە کە، شاهۆ بەرهەم لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و کۆبوونەوە یدادگا لەسەر دۆسییەی ناوبراو بەڕێوە نەچووە و دادگا تائێستا هیچ سزایەکی بۆ ئازادیی کاتیی ناوبراو بە دانانی بارمتەش دەر نەکردووە، هەروەها ناوبراو لە ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠١، بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ڕێژیم لە ورمێ ڕاگوێزرا.

https://xoragri.com/?p=12641
https://t.me/xoragre
#سەقز
🔷دەسبەسەرکردنی کچێکی ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز لە تاران

🔹خۆڕاگری: نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاریت سەقز جارێکی تر لە شاری تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرایەوە.
🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، نازیلا مەعرووفیان، خوێندکار و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز کە لە درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان ئازادیدا دەسبەسەر کرابوو، دوای ئەوەیکە لەلایەن دادسەرای گشتیی ئێڤینی تاران بانگ کراوە، جارێکی تر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرایەوە.
🔹شایانی باسە کە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری بانگکردن و دەسبەسەرکردنەوەی ئەو ڕۆژنامەنووسە لە بەردەستدا نییە و هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هێزە سەرکوتەکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە لە شاری تاران و دەستیان بەسەر کەرەستە و کەلوپەلە کەسییەکانی وەکوو مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا گرتووە.
https://xoragri.com/?p=12644
https://t.me/xoragre
#پیرانشار
🔷گیان لەدەستدانی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا

🔹خۆڕاگری: مووسا ئیسماعیلی، بەندکراوی سیاسیی کورد، خەڵکی گوندی پەسوێ‌ی سەر بە شاری پیرانشار، لەژێر ئەشکەنجەی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا گیانی لەدەست دا.
🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ، پاش ٦٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی مووسا ئیسماعیلی بەندکراوی سیاسیی کورد، تەلەفوونیان بۆ بنەماڵەکەی کردووە و پێیانیان ڕاگەیاندوون کە بچن تەرمی کوڕەکەیان لەو ناوەندە وەر بگرنەوە و دوای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ ئیتلاعات ، لەوێش پێیانیان ڕایانگەیاندوون کە کوڕەکەیان مردووە، بەڵام نەک هەر تەرمەکەیان بەو بنەماڵەیە نەداوەتەوە، بەڵکوو هەڕەشەی ئەوەشیان لێ کردووە کە نابێت ڕێوڕەسمی سەرخۆشی بۆ کوڕەکەیان بگرن.
درێژەی بابەت لە لینکی خوارەوە

https://xoragri.com/?p=1264
https://t.me/xoragre
#کرماشان
🔷درێژەی دەسبەسەکرانی دوو چالاکی یارسانی و ناڕوونی چارەنووسیان

🔹خۆڕاگری: سەید فەرهاد زلنووری و سەید فەریبورز شائیبراهیمی، دوو چالاکیی مەدەنیی یارسانی، کە نزیکەی مانگ بەسەر دەسبەسەرکردنیاندا تێدەپەڕێ، تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
🔹بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" نزیکەی دوو مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانی سەید فەرهاد زلنووری و سەید فەریبورز شائیبراهیمی لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان، لە چالاکانی پەیڕەوانی ئایینی یارسان تێدەپەڕێ و تا ئێستا بەهیچ شێوەیەک هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەبووە و ڕێگەیان پێ نەدراوە کە پارێزەریش بۆخۆیان بگرن.
🔹وێڕای بەدواداچوونی وردی بنەماڵەی ئەو دوو چالاکە دەسبەسەرکراوە، ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی هیچ زانیارییەکی وردیان پێیان نەداوە، بەڵام باس لەوە کراوە کە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ڕایانگەیاندووە ئەو دوو چالاکی یارسانییەیان تۆمەتبارکردووە بە بەشداری لە کوشتن لە ڕێگەی وتاردانی ناڕەزایەتییانە لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی گیان‌لەدەستدانی سەید خەلیل عالی نژاد.

https://xoragri.com/?p=12651
https://t.me/xoragre
#شنۆ
🔷بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری:
لە درێژەی بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی خەڵکی شنۆ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، ناوی شەش کەسی دیکەی دەسبەسەرکراو ئاشکرا بووە.
🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، شەپۆلێکی نوێی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی شنۆی دەست پیکردووە و تا ئێستا ناوی شەش کەس لە دەسبەسەرکراوان ئاشکرا بووە کە بریتین لە: عەبدولکەریم کاکۆڵی، سلێمان گڵۆڵانی، خزر عەبدوڵاهی، عوسمان هەمزەزادە، ئارام شەعبان و فەخرەدین پوودات.
🔹هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شنۆ، نیوەشەوی ڕابردوو کاتژمێر ٢ بۆ چواری بەرەبەیانی، هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لە چالاکانی ئەو شارە و دەسبەسەر و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار کە تا ئێستا ناوی شەش کەس ئاشکرا کراوە و هیچ زانیارییەکیش لەسەر جارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

https://xoragri.com/?p=12655
https://t.me/xoragre
مەهاباد:سەید عەبدووڵا ئەحمەدپوور بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کرا
خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،١٨ی پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی "سەید عەبدووڵا ئەحمەدپوور" لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە دانانی بارمتە ٥٠٠ ملیون تمەنی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کرا.
ڕۆژی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی "سەید عەبدووڵا ئەحمەدپوور"برای شەهیدی شوڕشی ژینا سەید کەماڵ ئەحمەد پووربێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=12658
https://t.me/xoragre
پیرانشار: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە
خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی شەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی باوەلەی سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی"ئیدریس محەممەدی ئازەر"دوای ئەوەی بە تەلەفۆن لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران بانگهێشتی شوێنێکی دیاری کراو دەکرێت، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=12661
https://t.me/xoragre
#مەهاباد
🔷گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراو لەژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ

🔹خۆڕاگری:
پەیمان گەڵوانی، خەڵکی مەهاباد دوای دەسبەسەرکرانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە و گواستنەوەی بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ، لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە گیانی لەدەست دا.
🔹بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "خۆڕاگری" ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ تەندروستی تێکچوو و دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ورمێ بەهۆی ناجێگربوونی تەندروستیی و کەوتنە کۆماوە گیانی لەدەست دا.
درێژەی بابەت لە لینکی خوارەوە https://xoragri.com/?p=12664
https://xoragri.com/?p=12664
#پیرانشار
🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دووشەممە١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی بادیناوێ سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی"یەعقووب فەتاحی" لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران ، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
🔹شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان نێوەشەوی ١٩ پووشپەر هەڵیان کۆتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو دەسبەسەریان کردوە،تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=12667
https://t.me/xoragre
#پیرانشار
🔷دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

🔹خۆڕاگری
: بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی دووشەممە١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی "تەیووب عەبدووڵاپوور" کوری ڕەحمان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران ، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
🔹شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان نێوەشەوی ١٩ پووشپەر هەڵیان کۆتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو دەسبەسەریان کردوە،تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=12670
https://t.me/xoragre
#شنۆ
🔷دوو هاووڵاتی دەسبەسەرکراوی شوڕشی ژینا سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری
: بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی"موبین ڕەسووڵ تاب و مێهران حەسەن زادە"خەڵکی گوندی گرکاشان کە لە ڕەوتی شوڕشێ ژینا دا دەسبەسەر کرابوون لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری شنۆ سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.
🔹بە پێی ئەو حوکمەی دادگا، هاووڵاتی "موبین ڕەسووڵ تاب" بە تۆمەتی کۆبوونەوەو تەبانی بە دژی ئەمنییەتی وڵات بە ١ ساڵ بەند کرانی تەعزیری و هەروەها هاووڵاتی "مێهران حەسەن زادە" بە هەمان تۆمەت بە ٩ مانگ بەند کرانی تەعزیری مەحکووم کردووە.
🔹ئەو دوو هاووڵاتییە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی شووڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوون کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=12673
https://t.me/xoragre
#مەهاباد
🔷قوتابییەکی دەسبەسەرکراوی شوڕشی ژینا سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

🔹خۆڕاگری: بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی"فەرهاد نوایی"تەمەن ١٦ ساڵ کە لە ڕەوتی شوڕشێ ژینا دا دەسبەسەر کرابوو کە لە ئێستا دا زیاتر لە ٧مانگە لە بەندیخانە دایە لە لایەن دادگای تاوانەکانی تایبەت بە منداڵان لە شاری مەهاباد سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندراوە.
🔹بەپێی ئەو حوکمەی دادگا، هاووڵاتی "فەرهاد نوایی" بە تۆمەتی کۆبوونەوەو تەبانی بە دژی ئەمنییەتی وڵات بە ٢ ساڵ بەند کرانی تەعزیری بە هەژمار کردنی ماوەی دەسبەسەر کردنی مەحکووم کردووە.
🔹ئەو دوو هاووڵاتییە ٢٧ی خەزەڵوەری١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی شووڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوو کە لە ژێر ئەشکەنجە دا دانپێدانانی زۆرەملێی پێکراوە و تا ئێستاش لە زیندان بەسەر دەبا.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=12676
https://t.me/xoragre
#مەریوان
🔷شێرکۆ ڕوشەنی بە دانانی بارمەتە لە بەندیخانە ئازاد بوو

🔹خۆڕاگری
: بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ پووشپەری ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی "شێرکۆ ڕوشەنی"- کە لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوو دوای ٧ مانگ مانەوە لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە ٥٠٠ ملیون تمەنی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
🔹شێرکۆ ڕوشەنی تەمەن ٣٠ ساڵ ڕۆژی ٢٠ سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=12679
https://t.me/xoragre
#شنۆ
🔷هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا

🔹خۆڕاگری
: بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەک شەممە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنۆ بە ناوی"سولێمان شاروێرانی" بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
🔹تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
👇👇👇...سایت
https://xoragri.com/?p=12682
https://t.me/xoragre