Xendan
10.7K subscribers
35.5K photos
1.58K videos
11 files
13.7K links
Download Telegram
🔴كوژراو و بریندار هه‌یه‌


xendan.org/detailnews/195476
🔺 بەرپرسانی سوریا و ئیسرائیل لانیکەم سێ خولی گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

🔺"ئامانجیان ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە پەرەسەندنێک و کۆنتڕۆڵکردنی گرژییە ئەمنییەکان"

xendan.org/detailnews/195479
🔺"بە تەواوی توانامانەوە هاوکار دەبین بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە"

🔺پێويستە به‌رده‌وام هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان هەبێت

xendan.org/detailnews/195480
🔺شەقامی سەرەکیی هەواری شار بە هەردو ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن بەرەو پارکی هەواری شار و یەکتربڕی کۆبانێ بەربەستدەکرێت
🔺 "داواکارین لە شۆفێران کە شەقامە خزمەتگوزاریەکان وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن"
xendan.org/detailnews/195482
🔺"تورکیا لە دەستوری کودەتا رزگار دەکەین و 10 یاساناسم ڕاسپاردوە تا ڕەشنوسی دەستوری نوێی ئامادەبكەن"

🔺 "هەر هەنگاوێكیش بۆ ئاشتی، ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی بە ئەنجام بگات، 86 ملیۆن هاوڵاتی توركیا براوە دەبێت"

xendan.org/detailnews/195483
🔺 "وریشە مورادی سزای لەسێدارەدانی هەیە"

🔺 بەرپرسێکی ئیتاڵیا دەڵێت: وریشە مورادی لە زیندانی ئەوین ئەشکەنجە دراوە و مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە

xendan.org/detailnews/195484
🔺 سعودیه‌ یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی دیاریكرد

xendan.org/detailnews/195486
🔺"ئەگەر من نەبومایە، زۆر شتی بەڕاستی خراپ بەسەر ڕوسیادا دەهات"

xendan.org/detailnews/195489
🔺تورکیا بە گشتی دەگۆڕێت و گۆرانەکە بە تەنها بۆ کورد نییە

🔺ئەو پڕۆسەیە بە دروستكردنی هەلومەرجی ئازاد بۆ ڕێبەر بەڕێوەدەچێت

xendan.org/detailnews/195485
🔺بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت کە خەڵکی غەززە خۆراک و دەرمان وەرنەگرن
🔺ئەوەی ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامی داوە پێویست نیە
xendan.org/detailnews/195478
🔺نوسینگەی عەلی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان له‌ عێراق یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاركرد

🔺نوسینگەی عەلی سیستانی بڵاویكردەوە، سبەی چوارشەممە دوا ڕۆژی مانگی ذی القیدە و ڕۆژی پێنجشەممە، یەکەمین ڕۆژی مانگی ذی الحجە

xendan.org/detailnews/195490
🔺وەزارەتی خوێندی باڵا، ڕێگە بە خوێندكارانی دەرەوەی وڵات دەدات بۆ جەژن بگەڕێنەوە

🔺دەتوانن 14 ڕۆژ لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەر ببەن و بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت

xendan.org/detailnews/195491
🔺 ئۆتۆمبیلێك خۆی دەكات بەناو هاندەرانی یانەی لیڤەرپوڵدا كە سەرقاڵی ئاهەنگگێران بون و ژمارەیەكیان دەشێلێت

🔺پۆلیس تۆمەتبارێكی دەستگیركردوە كە تەمەنی 53 ساڵە و خەڵکی ناوچەیەكی شارەکەیە

xendan.org/detailnews/195488
🔺"ئەزمونی سیاسی و توانای سەرکردایەتی سەرۆکەکەمان، نوێنەرایەتی گەنجینەیەکی بێ جێگرەوەیە بۆ دەوڵەتەکەمان"
🔺قەرزاری نەوەکانی داهاتوین لە داڕشتنی دەستورێکی مەدەنی كە هێشتا پێویستیان بە ئیرادەیەکی ڕەوا و ڕاستەقینەی دیموکراسی هەیە.
xendan.org/detailnews/195493
🔺 دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا یاری بە ئاگردەكات و دەبێتە هۆی شتێكی خراپ بۆ ڕوسیا

🔺 لە وەڵامدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی روسیا دەڵێت، "شتێكی زۆر خراپ ده‌زانم، ئه‌ویش جه‌نگی سێیه‌می جیهانیه‌".

xendan.org/detailnews/195494
🔺"ترەمپ هەفتەی ڕابردو هۆشداریی بە نەتەنیاهۆ داوە لە گرتنەبەری هەنگاوێک کە زیان بە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران بگەیەنێت"
🔺 "ترەمپ دڵنیایی دەداوەتە نەتەنیاهۆ کە هێشتا بژاردەی دوەم لەسەر مێزەکە ماوە، بەڵام ئەو پێی باشترە سەرەتا بزانێت ئایا دەتوانرێت چارەسەرێکی دیپلۆماسی بەدەستبهێنرێت یان نا"
xendan.org/detailnews/195496
🔺 دوای تەواوکردنی پێداچونەوە و ڕێکارە پێویستەکان بۆ کردنەوەی بۆرسەی دیمەشق، ڕۆژی دوشەممە 2ی (حوزەیران/6) بۆرسەی دیمەشق دەکرێتەوە

🔺ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەكارهێنانی بازاڕ بۆ كاری نایاسایی

xendan.org/detailnews/195498
🔺ئیسرائیل لە سەرەتای دامەزراندنیەوە هەرگیز شەڕێکی لەم شێوەیەی نەکردوە. نەتەنیاهۆ پێشینەیەکی بێ وێنەی لە مێژوی ئیسرائیلدا داناوە لەم بوارەشدا.

🔺 "ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دواییەی غەززە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئامانجە شەرعییەکانی شەڕەوە نییە و سیاسیە كە دەرئەنجامەكەی ڕاستەوخۆ غەززە دەکاتە ناوچەیەکی کارەساتی مرۆیی".

xendan.org/detailnews/195499
🔺ئەمریكا هۆشداری بە هاوڵاتیانی لە گەشتەكانیان بۆ ئیتاڵیا "زیاتر بە ئاگابن" و گەری ڕوداوی مەترسیدار هەیە

🔺 ئیتاڵیا پێشتر لە ڕیزی ئەو وڵاتانەدا بو كە گەشتیاران لەكاتی گەشتەكانیانیدا تەنها پێویستیان بە "ڕێوشوێنی خۆپارێزی ئاسایی" هەبو

xendan.org/detailnews/195500
🔺سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانە ناوخۆییەکان چارەسەر وەردەگرن، بەبێ ئەوەی باری تەندروستیان ئاشکرابکرێت
🔺 تا ئێستا پۆلیس کەسی دەستگیرنەکردوە، بەڵام پێیان وایە هیچ هەڕەشەیەکی زیادە نییە،
xendan.org/detailnews/195502