« وتە و فەرمودە »📚
3.78K subscribers
917 photos
510 videos
5 files
26 links
ابن القیم『رحمە️ اللّٰه 』دەفەرمووێت:

«یەڪێك لە گەورەترین هۆڪارەڪانۍ دڵتەنگۍ ، پشتڪردنە لە خوا و پەیوەستبوونۍ دڵە بە غەیرۍ خواوە و بێ ئاگاییە لە زیڪرو یادڪردنۍ»

📚زاد المعاد『٢٢/٢』
Owner : @i4m_awder
Download Telegram
ئاگاداربە ....خوشکەکەم.....
دەبێت گەرمای هاوین .....🌿
قیامەتمان بیربخاتەوە.....🌿
نەک بچین خۆمان ڕووت بکەینەوە....
!!!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
چوار شت کەلە گوناح گەورەترە ‌لای خوا....

📝(إبن القيیم) له‌وته‌یه‌کی زۆرجوانیدا ده‌فه‌رموێت :-

1- دلخۆشبونت به‌گوناه لای خوا زۆر قورستره‌ له‌ گوناهه‌كه‌.

2- پێکه‌نینت له‌ کاتێکدا که‌گوناه ده‌که‌یت لای خواقورستره‌ له‌ گوناهه‌که.

3- دلته‌نگیت به‌له‌ده‌ست چونی گوناهه‌‌ لای خوا قورستره‌ له‌ گوناهه‌که.

4- سوربونت له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌به‌لاته‌وه‌ ئاسای بیت گوناه بکه‌یت و دڵت رانه‌چڵه‌کێ به‌وه‌ی که‌خوای گه‌وره‌ چاوی لێته ‌لای خوا قورستره‌ له‌ گوناهه كه

#توێشووی_قیامەت🌻
یەکێک لە نیعمەتەکانی بەهەشت ئەوەیە پێغەمبەر ﷺ لەوێیە “..!

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
زیکرى چوونە بەرامبەر ئاوێنە..

قال رسول اللەﷺ الْحَمْدُ لِلَّهِ، اللَّهُمَّ كَمَا حَسَّنْتَ خَلْقِي فَحَسِّنْ خُلُقِي (رَوَاهُ ابن حبان)

واتا: ستایش بۆ خوا، ئەى خوایە! هەروەک جوان دروستت کردووم، سا ڕەوشتیشم جوان بکە.
عَنِ ابْنِ عُمَرَ  أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (إِنَّ أَحَدَكُمْ إِذَا مَاتَ عُرِضَ عَلَيْهِ مَقْعَدُهُ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ: إِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ فَمِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ، وَإِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ فَمِنْ أَهْلِ النَّارِ، يُقَالُ: هَذَا مَقْعَدُكَ حَتَّى يَبْعَثَكَ اللَّهُ إِلَيْهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ). [

واتە:ابن عمر ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (هه‌ركه‌س له‌ ئێوه‌ كه‌ ده‌مرێت شوێنه‌كه‌ی له‌به‌یانیان و ئێواراندا نیشان ده‌درێت، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ڵكی به‌هه‌شت بێ، ئه‌وه‌ خه‌ڵكی به‌هه‌شته‌، خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی دۆزه‌خ بێت، ئه‌وه‌ خه‌ڵكی دۆزه‌خه‌، ئینجا پێی ده‌وترێت: ئه‌مه‌ جێگه‌ی تۆیه‌ هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره‌ زیندوت ده‌كاته‌وه‌ بۆلای خۆی).

بخاري / الجنائز/ ١٣١٣]
تاقیت دەکـاتەوە بەفێڵی ئازیزانت بۆ ئەوەی بزانیت تەنها خـــودا جێی ئارامی و دڵنیاییە🤍!
°

ئارامتࢪین ژیان»
ئەوەیە مࢪۆڤی کەم بناسی
و لەدووࢪی زۆࢪبەیان بژی
....
سەرسام بووم بە قسەی ئافرەتێڪ
ڪاتێڪ بەلامدا تێپەڕی مەنجەڵێڪی پێبوو
سەری داپۆشی بوو، لێم پرسی ئەوە چییە؟
وتی ئەی بۆ دامپۆشیوە؟!

*«فێربە لە نهێنی ڪەس مەپرسەو بەدوای نهێنی ڪەس مەڪەوە گەر بیەوێت خۆی پێت دەڵێت»*


“عەمری ڪوڕی عاص”
ئــیلاهــی...!
بـــە ئـــومێدی مهرەبانی و بەزەییت
هـــاتوومـــە بـــەردەرگـــات💙🦋

پێمـــی ئەبەخشیت....ڪەریـــمی!
پێمـــی نابەخشیت....حەڪیـــمی!
پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمووێت: (أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ)

واتە: پەنا دەگرم بە وشە تەواوەکانى خوا لە شەڕو خراپەى ئەوەى دروستى کردوە.

(رَوَاهُ_مسلم)
✍️ کەعبی کوڕی ئەحبار دەفەرمووێت :

یەکێک لە کوفرانەی نیعمەتەکانی خودا ئەوەیە کە باروودۆخت باش بێت ، بەڵام کاتێک پرسیارت لێ دەکەن بە جۆرێک لە وەڵامەکەت تێبگەن کە وابزانن بارودۆخت خراپە .

بە دیاریکراوی باسی بەشێکی زۆری کۆمەڵگای ئێمە دەکات خودا پەنامان بدات .

کاری ھەیە
ماڵی ھەیە و کرێچی نیین
ئینتەرنێتی بەردەوامی ھەیە
لەشی ساغە و نەخۆش نییە
خودا فەزڵی داوە بەسەریدا موسوڵمانە و ھاوتوچۆی مزگەوت دەکات

ناوێری پێی بڵێی دەنگوباست چۆنە !؟

یەکسەر سەرێکی بۆ کز دەکا و مل خوار دەکاتەوە و دەڵێ : بەخوا ئیتر بڵێین چی ،  ماوین و ئەژین بۆخۆمان ، وەک ئەو خەڵکە بازاڕ نییە و کەسابەت نەماوە .

جا کەسی وەھا ھەیە کۆمەڵێ بینا و باڵەخانەی گەورەی ھەیە و مانگانە داھاتێکی خەیاڵی دێتە گیرفانی ،  سوێن بەخودا لەسەر شەقام بوەستێت و کەسێک نەیناسێت لەوانەیە شتێک پارە بخاتە دەستیەوە و وابزانێ کە سواڵکەرە و حاڵی باش نییە !! 

ھێندە گلەی و گاڵتەمان لە خەڵکی ئێران نا و دەمانوت ھەر دەم دەکەنەوە دەڵێن زیندەگی سەختە !! تا ڤایرۆسەکەش دای لە خۆمان .......
پیاوێکی بەتەمەن بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانە نەخۆشخانە دەکرێت
دوای ئەوەی دەیگەیننە نەخۆشخانە بەھۆی خراپی ھەناسەدانی، ئامێری تایبەت بە ھەناسەدانی بۆ دادەنێن تا باری ئاسایی ببێتەوە .

دوای ئەوەی پیاوە پیرەکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە ، باری تەندروستی باشتر دەبێت .

پێش دەرچوونی لە نەخۆشخانە بەرپرسانی بەشی ژمێریاری وەسڵی مانەوەی لە نەخۆشخانەی بۆ دەھێنن .

لەوەسڵەکە بڕی ٦٠٠ ھەزار دینار نووسراوە .

پیاوەکە کاتێک چاوی بە وەسڵەکە دەکەوێت دەست بەگریان دەکات .
کاتێک پزیشکەکە ئەم حاڵەتە دەبینێت ، دەڵێت ، مامە گیان ئەگەر توانات نییە ئەو پارەیە بدەیت ئەوا دەتوانین ھەندێک یارمەتیت بدەین .

پیاوەکە دەڵێت ، بۆ پارەکە ناگریم ، چونکە لە خوای بەزیاد بێت توانای داراییم زۆر باشە بەڵام بۆ ئەوە دەگریم کە ئێوە لەبەرامبەر ٢٤ کاتژمێر ھەناسەدانی دەستکرد بڕی ٦٠٠ ھەزار دینار وەردەگرن،

بەڵام خودای گەورە لە تەواوی ژیانم ھەناسەدانی بەخۆڕایی پێ بەخشیووم و منیش گرنگیم پێنەدەدا .

من تەمەنم ٧٨ ساڵە و تا ئێستا یەک دینارم لەبەرامبەر ھەناسەدان نەبەخشیووە ، دەبێت چەند قەرزاری خودای گەورە بم
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
قال رسول الله(ﷺ) : (أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللَّهِ التَّامَّةِ، مِنْ غَضَبِهِ وَشَرِّ عِبَادِهِ، وَمِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ وَأَنْ يَحْضُرُونِ)

پەنا دەگرم بەوشە تەواوەکانى خوا
(کە قوڕئانی پیرۆزە) لە توڕەیی خۆى و شەڕو خراپەى بەندەکانى، وە لە خوتخوتەى شەیتانەکان و ئامادەبوونیان.


(رَوَاهُ_أبو_داود)
نوێژی چێشتەنگاو..
بەرەکەتە بۆ ڕۆژەکەت، تەرازووی چاکەکانت قورس دەکات، سەدەقەیە بۆ ئێسکەکانت، پێیەکانت لەڕۆژی قیامەتتدا چەسپاو دەکات.

نوێژی چەشتەنگاو لەیاد مەکەن🌻
◈زیانی سووێند خواردن..

قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ: «الحَلِفُ مُنَفِّقَةٌ لِلسِّلْعَةِ، مُمْحِقَةٌ لِلْبَرَكَةِ».  رواە البخاری

واتە: پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى: سوێندخواردن ڕەواجدەری کاڵاو شتومەکە و لەناوبەری بەرەکەتە.
Forwarded from فێرگەی زانست (قۆناغی یەکەم)
#خولێکی_بێبەرامبەر
#بەهێزترین_خول
مژدەیەكی ناوازە لە فێرگەی زانستەوە بۆ سەرجەم موسڵمانان

خوازیارن شارەزابن لە زانستە شەرعییەكان ؟
خوازیارن لە ماڵەکەی خۆتانەوە بەشێوەی ئۆنڵاین فێری زانستە شەرعییەکان ببن؟

هەرئێستا دەتوانن ناوتۆماربكەن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەكان لە فێرگەی زانست.

لینكی ناوتۆماركردن: 👇
https://docs.google.com/forms/d/1CIoWTbte0SJcXm0jj9Kf1IpzQ2lRqBUbHEMKhQJzAXY/edit?usp=drivesdk

بۆ هەرپرسیار و پێشنیازێك دەتوانن نامە بنێرن بۆ بۆتی تایبەتی تۆمار لە تێلیگرام: 👇
https://t.me/Fezanist_tomar_Bot

ئەمەش کەناڵی تایبەت بە خولەکەیە لە تێلیگرام: 👇
https://t.me/FZ_firstStage/798

ئێوەش بڵاوی بكەنەوە بۆ ئەوەی بەشدار ببن لە خێرێكی نەبڕاوە
◈پاداشتی داپۆشینی عەیبی خەڵکی.

قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ مَنْ سَتَرَ مُسْلِماً
سَتَرَهُ اللهُ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ

واتە: هەر كەسێك كەم و كورتيى و عەيبى مسوڵمانێك دابپۆشێ و ئاشكراى نەكات خوا (عەيبەكانى) دادەپۆشێ لە دنياو دوا ڕۆژدا.