« وتە و فەرمودە »📚
3.72K subscribers
898 photos
493 videos
5 files
22 links
ابن القیم『رحمە️ اللّٰه 』دەفەرمووێت:

«یەڪێك لە گەورەترین هۆڪارەڪانۍ دڵتەنگۍ ، پشتڪردنە لە خوا و پەیوەستبوونۍ دڵە بە غەیرۍ خواوە و بێ ئاگاییە لە زیڪرو یادڪردنۍ»

📚زاد المعاد『٢٢/٢』
Owner : @i4m_awder
Download Telegram
زوبەیری کوڕی عەدی دەفەرموێت:
چوینە لای ئەنەس شەکوای حاڵمان باسکرد لەوەی حەجاج بەسەری هێناوین
فەرموی:
(هیچ ساڵێک نیە ئیلا ئەوەی دواتر خراپترە لەو، تا دەگەنەوە اللە)
من *ئەمەم لە پێغەمبەری خوا بیستوە ﷺ*
دڵنیابن دونیا بەرەو خۆشی ناڕوات بەتایبەت بۆ ئیماندار

هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ صَحِيحٌ. رواە الترمذی
ئـەگـەړ وشـەڪـان بـۆنـۍ هـەبـوایـە سـەڵاوات خۆشـتـرین ببۆنـۍ دەبـوو

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وآلِ مُحَمَّدٍ
تۆ هەوڵی خۆت بدە، ئەو شوێنانەی کە دەستت پێناگا خـــوای گەورە خۆی لقی دارەکەت بۆ دێنێتە خوارەوە🤍.
پەروەردگارم ..
بیری کەسانێک دەکەین ئێستا لەناو گۆڕەکاندا
قاچەکانیان لێ ڕاکشاندووە و
تاکە ئومێدیان ئەوەیە یەکێک بیریان بکات و داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکات

پەروەردگارم ..
لەهەموو ئەوانە خۆشبە کە بیریان دەکەین
و لەهەموو ئەوانەش کە کەسێک نیە بیریان بکات

پەروەردگارم ..
دەمێک ئێمەش دەمرین
لەبیری کەسانێکدا بمانهێڵەرەوە
تاوەکو داوای لێخۆشبوونمان بۆ بکەن ...یاربنا.... یاربنا یاربنا 🤲
« وتە و فەرمودە »📚
Video
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بۆ  کۆچ -هجرەت

کە بنەما و بنەڕەتی هەیە لە دیندا

وە  پڕە لە پەند و ئامۆژگاری دەربارەی عقیدة و ڕەوشت و یەقین و تەوەکول

زۆر بە سارد و سڕی باس دەکرێ و بایەخی پێدەدرێت


بەڵام بۆ یادی ئیسرا و میعراج و مەولود کە بیدعەیە شەوچەرەی بۆ دەگرن و تا بەیانی دەفی بۆ دەکوتن .


وەک زانایان دەفەرموون : هەرکەس بیدعە بکات ، خودای گەورە لە تام چێژی سونەت بێبەشی دەکات .
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئاگاداری منداڵەکانتان بن ، با فێری یاری ئەلکترۆنی نەبن چونکە مێشک و چاو و ژیری و ئەدەب و دین و هەموو شتێک لە دەست ئەیەن.
دیمەنی یارییەکی ئەلکترۆنی کە دەبێت کڕنووش بۆ بتێکی شێوە شەیتانی ببەیت تا بچیتە قۆناغی دواتر یا لیڤڵی دواتر.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
‏ئەگەر کەسێکت بینی لوتبەرزە و خۆی بەگەورەدەزانێت،
ئەوا بزانە نوێژناکات یان کەمتەرخەمە لە ئەنجامدانیـدا،
چونکە لوتبەرزی و زۆر سوجدەبردن پێکەوە کۆنابنەوە...

- تفسير القرطبي (١/٦٩)
ئەو ئافرەتانەی ئەهلی دۆزەخن..

پێغەمبەری خوداﷺدەفەرمووێت :
[صِنْفانِ مِنْ أهْلِ النَّارِ لم أرَهُمَا.....ونِساءٌ كاسِياتٌ عارِياتٌ مُمِيلاتٌ مائِلاتٌ رؤوسُهُنَّ كأسْنِمَةِ البُخْتِ المائِلةِ، لا يَدْخُلْنَ الجنةَ ولا يَجِدْنَ رِيحَهَا، وإنَّ رِيحَها لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذا وَكَذا] (صحيح الجامع 3799).

دوو كۆمەڵ هەن ئەهلی دۆزەخن وهێشتا من نەمبینیون......وە ئافرەتانی پۆشتەی رووت سەرەنجی پیاوان رادەكێشن بەلای خۆیاندا وبەلارولەنجەوە دەڕۆن بە رێدا، قژەكانیان لەبان سەریان بەستووە وەكو بان پشتی وشتر بەرزیان كردۆتەوە، ئەمانە بەهۆی ئەم كردەوەیەیانەوە ناچنە بەهەشتەوە، وە بۆنی بەهەشتیش ناكەن، هەرچەندە بۆنی بەهەشت دەكرێت لەدووری ئەوەندەو دەوەندەوە.
خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی:
(من صلي البردين دخل الجنه)
واتە: ئەو کەسەی نوێژی بەیانی و نویژی عەسر بەجەماعەت بکات دەچێتە بەهەشتەوە....
◈لە #نزاکانی پێغەمبەری خوداﷺ ؛

(اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْـجُوعِ فَإِنَّهُ بِئْسَ الضَّجِيعُ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الْـخِيَانَةِ فَإِنَّهَا بِئْسَتِ الْبِطَانَةُ)

خوایە من پەنات پێدەگرم لە برسێتی چونكە بەڕاستی برسێتی خراپترین هاوڕێی سەر جێگایە ، وە پەنات پێدەگرم لە خیانەت و ناپاكی چونكە بەڕاستی خیانەت و ناپاكی خراپترین دەورەدەستن.
تۆبەی نەڪرد و نەگەڕایە، دواتریش گریا
وتـی : خـودایــە تەنها جارێڪ بمژێنەوە.....

ئا ئەوانە بەڕاستی تیاچوون
💔!
"اللهم ارِح قلوب لا يعلم بحالها إلا أنت"

خودایە ئەو دڵانە ئاسودە بڪە ڪەجگە لەخۆت ڪەس حاڵی نازانێت.....
زیانەکانی ئاو خواردنەوە بە پێوە:

١- لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ئیلتیهابی جومگەکان ، وەک (پەنجە ئێشە و پشت ئێشە)، هەروەها بە پێوە ئاوخواردنەوە دەبێتە هۆی لەدەستدانی باڵانسی شلەی جەستەت .

٢- کاتێک بە پێوە ئاودەخۆیتەوە تینوێتیت ناشکێت و پاش ماوەیەکی کەم تینوت دەبێتەوە ،، بەپێی سەرچاوە زانستییەکان باشترە کە ئاو بە دانیشتن و چەند قومێک بخورێتەوە .

٣- ئەگەر بە پێوە ئاو بخۆیتەوە هەمیشە کێشەی بەدهەرسیت بۆ دروست دەبێت ،، بەڵام ئەگەر بە دانیشتنەوە ئاو بخۆیتەوە ئەوە سیستمی ماسولکەکانت ئارامترن ، نیگەرانیشت کەمترە.

٤- ئەگەر بە پێوە ئاو بخۆیتەوە گورچیلەکانت بە تەواوی ئاو ناپاڵێون ،، شتە ناپاکەکان لە گورچیلەکاندا دەمێننەوە و کێشەی تەندروستی لە سیستمی میزکردندا دروستدەکات و تەنانەت ڕەنگە کێشەی جددی بۆ گورچیلەکانیش دروستبکات .

٥- خواردنەوەی ئاو بە پێوە ئاستی ئەسیدەکانی جەستە تێکدەدات ،، تەنانەت شارەزایان باس لەوە دەکەن کە جگە لەوەی ئاوخواردنەوە دەبێت بە دانیشتنەوە بێت ،، باشترە کە بە هێواشیش ئاو بخورێتەوە و بە چەند قومێک .

٦- خواردنەوەی ئاو بەپێوە دەبێتەهۆی دروستبوونی دڵەکزە و قورحەی مەعیدە (برین) .

٧- کاتێک بە پێوە ئاودەخۆیتەوە نیگەرانی و دودڵیت زیاد دەکات ،، چونکە (سیستمی فایت ئاند/ئۆ فلایت) چالاک دەبێت کە دەبێتە هۆی ڕاچڵەکان لە جەستەدا ،،(سیستمی فایت ئاند/ئۆ فلایت) سیستمێکە لە جەستەدا کە بەرپرسە لە پەستان و کردە فیسیۆلۆجییەکان .

٨- خواردنەوەی ئاو بە دانیشتنەوە زۆر باشە ،، چونکە گورچیلەکان لە باشترین حاڵەتدان بۆ کارکردن بە باشی .
(بابەتەکە لە ٢٠١٦ لەلایەن ماڵپەڕی ماڤکیوەر-ەوە بڵاوکراوەتەوە ، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە بابەت و لێکۆڵینەوەی تەندروستییە و سەرچاوەی بابەتەکانی باوەڕپێکراون و ماڵپەڕێکی جیهانییە)....
..........
ئەوەی زانست پشت ڕاستی کردووەتەوە پێش زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵ پێغەمبەری ئیسلام محمد (ﷺ) ئێمەی لەبارەیەوە ئاگادار کردووە و فەرموویەتی : بە دانیشتنەوە و بە چەند قومێک ئاو بخۆنەوە .

لەبەر ئەوە صلاواتێك بنێرە بۆ خۆشەویستمان.
اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد