Wishe press
11.5K subscribers
2.65K photos
929 videos
22 files
5.2K links
"وشە" ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانيی سەربەخۆیە لە هەرێمی كوردستان.
ژمارەیەك رۆژنامەنووس لەو پڕۆژەیەدا بە ئینتیما و بۆچوونی سیاسیی جیاوازەوه‌ كۆ بوونەتەوە، بە مەبەستی خزمەتگەیاندن بە دیموكراسی و فراوانكردنی ئازادییەكان و گەیاندنی زانیاری.
Download Telegram
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا رای گەیاند، ئێمە رژدین لەسەر ناردنی مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەمەیش لە میانی هاوئاهەنگی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵدا.

کەمێک پێش ئێستە شەشی نیسانی 2024، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەكەدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند، "خۆشحاڵین لە ئەنجامی ئەو رێككەوتنانەی لە نێوان مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كراون، ئەوان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە پێویستە لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنەدا مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان مانگانە بنێردرێت و هیوادارین ئەم رێككەوتنە بەردەوامیی هەبێت.

رۆژی چوارشەم 3/4/2024، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا "چارەسەربوونی كێشەی مووچە"ی ڕاگەیاند
Forwarded from عەزیز ڕەسووڵ
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مووچەخۆرێکی هەڵەبجە لە بانک بوورایەوە و کەوت، خەڵک فریای دەکەن، لەمەوە تێدگەی هەژماری من چ نیعمەتێکە...
نرخی دراوەکان

نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ دووشەم هەشتی نیسان:
100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دینارە
100 یۆرۆ بە 157 هەزار و 700 دینارە
100 پاوەند بە 188 هەزار و 800 دینارە
100 لیرە بە چوار هەزار و 450 دینارە
100 هەزار تمەن بە دوو هەزار و 450 دینارە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لە بەغدا شێرێك هەڵدێت و لەسەر دیواری ماڵێك دانیشتووە
وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ 14 هه‌زار و 747 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی‌ راگه‌یاند.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ رای‌ گه‌یاندووه‌، پاڵپشت به‌ماده‌ی 14 له‌ سیستمی ژماره‌ شه‌شی‌ ساڵی 2011ی پێڕه‌وی نیزامی ڕاژه‌ و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ یاسای ژماره‌ 38ی ساڵی 2007، ئاماژه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره‌ی گشتیی تایبه‌ت به‌ڕێنوێنی‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان، بڕیار درا به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی 14 هه‌زار و 747 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌ دیوان و لیواكانی پیاده‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ئه‌م پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ گوزارشته‌ له‌ خشته‌ی نه‌ورۆزی 2024ی كارمه‌ندان.

جیا له‌وه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت كه‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ شارستانیش بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2015ه‌وه‌ به‌ هۆی‌ بڕینی‌ بودجه‌ی‌ كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ راگیراوه‌. https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=164259&Jor=14
مانگ لە سعوودیە نەبینرا و سبەی تەواوكەری مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت و چوارشەم 10ی نیسان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

لیژنەی بینینی مانگ لە سعوودیە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لەگەڵ راگەیاندنی یەكەم رۆژی جەژن، وەزیری ئەوقاف پیرۆزبایی رێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ دەكات لەبارەی مووچە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
برایم ئەحمەد: ئێمە كە مەلا مستەفامان بەجێ هێشت بووین بە جاش
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=164275&Jor=6
نرخی دۆلار هەڵبەز و دابەزی زۆری بەخۆیەوە بینی لەماوەی 48 سەعاتی رابردوودا، لەگەڵ داخستنی بۆرسەیش، نرخەكەی نزمبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینی لەچاو كاتی كردنەوەی بۆرسەدا.

لەكاتی كردنەوەی بۆرسەدا، 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 148 هەزار و 100 دینار لە هەولێر.

"وشە" بە پشت بەستن بە گرووپەكانی ئاڵوگۆڕی نرخی دراوەكان، نرخی 100 دۆلار لە گشت پارێزگاكانی عێراق بڵاو دەكاتەوە.

نرخەكان، نرخی كاتی بڵاو كردنەوەن و گۆڕانكاری خێرا لە نرخەكان روودەدەن.

هەشتی نیسانی 2024، سەعات 8:55 ی ئێوارە

100$=147,900 بەغدا

100$=147,900 هەولێر

100$=147,900 بەسرە

100$=148,050 سلێمانی

100$=148,000 دهۆك

100$=148,150 كەركووك

100$=148,150 هەڵەبجە

100$=148,000 موسڵ

100$=148,000 نەجەف

100$=148,100 رومادی

100$=148,100 سەماوە

100$=148,050 ناسریە

100$=148,100 كەربەلا

100$=148,100 بەعقووبە

100$=148,050 حلە

100$=148,050 كوت

100$=148,150 ديوانيە

100$=147,100 تكريت

100$=148,150 عەمارە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
هەولێر... هەورەتریشقە و بارانە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەهێزی بەخووڕی باران و هەورەتریشقە بەشێكی زۆر لە شارەكانی هەرێمی گرتووەتەوە، ئەمە دیمەنی هەورەتریشقەیە كە ئەم ئێوارەیە لە ماڵێكی دا لە هەولێر.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەرگری شارستانی هەولێر رای گەیاند، لە ئەنجامی دروستبوونی لافاو هاووڵاتییەك گیانی لە دەست دا.
بە گوێرەی راگەیەنراوی بەرگری شارستانی: ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە و خێزانێك دەكەونە ناو گۆماوێك و بەهۆیەوە شوفێرەكە گیان لە دەست دەدات.
*سەرۆکی حکومەت نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت*

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، نامەیەکی پیرۆزبایی لە ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستانەوە پێگەیشت.
سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە نامەکەیدا ، بە ناوی خەڵک و حکومەتی هیندستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە“بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ، خەڵک لە سەرتاسەری جیهانەوە، بەهاکانی برایەتی و هاوسۆزی و پێکەوەژیانی بیر دێتەوە".
سەرۆک وەزیرانی هیندستان هەروەها لە پەیامەکەیدا، هیوا دەخوازێت کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر ببێت.
موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕای گەیاند كە ناوی ڕەوتەكەی بۆ "ڕەوتی نیشتمانیی شیعە" گۆڕی، ئەمەش واتە جارێكی تر دەیەوێت شیعەكان لە خۆی ئاشت بكاتەوە، دوای ئەوەی تۆمەتی ئەوەی دەدرایە پاڵ كە نزیكی سعوودیە و سونە بووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم، 11ی شوبات، بە توویتێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی X، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر كە فراوانترین ڕەوتی شیعەیە لە عێراق، گۆڕینی ناوی ڕەوتەكەی ڕاگەیاند و كردوویەتی بە "ڕەوتی نیشتمانیی شیعە.

سەدر بەهۆی ئەوەی لایەنە شیعەكانی تر لە دوایین هەڵبژاردنی عێراقدا نەیانهێشت حكوومەت پێك بهێنێت، پەرلەمانتارەكانی كشاندەوە، وێڕای ئەوەی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان بوون، پاشان بەهۆی پێكدادان لەگەڵ حكوومەت لەلایەن لایەنگرانییەوە، ساڵی 2022 دەستلەكاركێشانەوەی لە كاری سیاسی ڕاگەیاند، بەڵام وا جارێكی تر بە ڕاگەیاندنی ناوێكی نوێ بۆ ڕەوتەكەی، گەڕانەوەی بۆ كاری سیاسی ڕاگەیاند.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=164364&Jor=1
تا دێت ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل زیاتر دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش جەنەڕاڵ مایکل کوریلا سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل، ئەمەیش دوای ئەوەی بایدن بەڵێنی پاراستنی ئیسرائیلی لە هێرشی چاوەڕوانکراوی ئێران دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ی نیسانی 2024 سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل و ئەمەریکا پەیمانی هاوئاهەنگی بە تەلئەبیب داوە لە ئەگەری بەزاندنی سنووری ئیسرائیل لە لایەن مووشەکەکانی ئێرانەوە.

ئەمەریکا ئامادە نییە بچێتە ناو شەڕێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران، بەڵام بۆ بەرگری کردن لە قەوارەی ئیسرائیل هەموو کارێک دەکات، بۆیە هێشتا ئێران بیر لە شێواز و قورسای هێرشەکەی دەکاتەوە بۆ سەر ئیسرائیل و بە ئەگەرێکی زۆرەوە کارێک ناکات ئەمەریکا بکاتەوە بە گژ خۆیدا.

لە دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەی دیپلۆماسی ئێران لە سووریا و کوشتنی سێ لە دیارترین فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئێستە ئێران بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی بە ئیسرائیل داوە و هەڕەشەی هێرشی مووشەکی لە تەلئەبیب دەکات.
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=164370&Jor=1
ئەو دوو کەسەی کە لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان وەک ئەستێرە خۆیان ناساند و لە شوقەکانی ئیسکان کچێکیان هەڵدایە خوارەوە، بە سوڵحی عەشایەری کێشەکەیان چارەسەر کرد یەکێکیان ئازاد کرا.

ڕۆژی هەینی، 17ی تشرینی دووەمی 2023 سەعات حەوتی بەرەبەیان کچێک لە شوقەکانی ئیسکان هەڵدرایە خوارەوە، دواتر ئاسایش ڕای گەیاند دوو تۆمەتبار گیراون گە ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن.

دوو کەسەکە ناویان (ف و م) بوو، وشە لەزاری سەرچاوەیەکەوە زانی، لە رۆژی عەرەفە (ف) بە سوڵحی عەشایەری ئازاد کراوە و زیاتر (6 دەفتەر دۆلاریان) داوەتە ماڵی کچەکە.

سەرچاوەیەکی ئاگەدار بە "وشە"ی گوت، (ف) ئەو کەسەی کە لە شوقەی ئیسکان کچێکی هەڵدایە خوارەوە ئازاد کراوە و سوڵحیان لەگەڵ ماڵی کچەکە کردووە.

روونیشی کردەوە، تۆمەتبارەکەی تر هێشتا گیراوە و کەس نەبووە ببێ بە کەفالەتی.

هەروەها لەبارەی ...
https://wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=164378&Jor=14
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
لە پارێزگای موسەنای باشووری عێراق شوفێرێك هەڵەیەك دەكات و بەهۆیەوە بەنزینخانەكە نزیك دەبێتەوە لە تەقینەوە

وەك لە ڤیدیۆكەدا دیارە، شوفێرەكە دوای تێكردنی بەنزین، سۆندەی پەمپی بەنزینەكە لە ئۆتۆمبێلەكەی ناكاتەوە و بەهۆیەوە یەكێك لە پەمپەكان دەكەوێت و دەبێتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە بەنزینخانەكە