War News
2.41K subscribers
11K photos
7.11K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
🔹 وڵاتانی ناوچەکە داوا لە ئێران دەکەن دانوستاندن دەستپێبکاتەوە

ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە لەوانە میسر، عێراق، پاکستان، سعوودیە و تورکیا داوایان لە ئێران کردووە پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەمریکا، دەست بە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بکاتەوە.

محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا داوایان لە ترەمپ کردووە کاتی زیاتر بۆ دانوستاندن دابین بکات، لە کاتێکدا ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە ترەمپ کردووە دەستبەجێ دوای هەڵبژاردنەکان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ ئیسرائیل دژی ئێران ئەنجام بدات.
🔥2
ناوەندگیرانی قەتەر بۆ ماوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر لە تاران کۆبوونەوە بۆ ڕێکخستنی هەنگاوەکان بەرەو دانوستاندنی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی. هەروەها قەتەر هەوڵ دەدات ئێران ڕازی بکات ڕێگە بە پشکێنەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بدات سەردانی شوێنە ئەتۆمییە بۆردومانکراوەکان بکەن.
🔥2
تیمێکی ناوەندگیریی قەتەر لە تاران سەبارەت بە جەنگی ئەمریکا و ئێران کۆبوونەوە و بڕیارە ڕۆژی شەممە وتووێژەکان لە دەوحە بەردەوام بن.
🔥2
میدیای فەرمی ئێران:

موجتەبا خامنەیی و فەرماندە باڵاکانی سووپای پاسداران کۆبوونەوە.
🔥2
موجته‌با خامنه‌یی:

هه‌ر جۆرە هەڕەشەیەک دەبێت بەشێوه‌یه‌كی خێراو کاریگەر، بەبێ سنوردارکردنی جوگرافی وه‌ڵام بدرێته‌وه‌.

ئەگەر دوژمنان جارێکی تر هێرشی سەربازی یان تیرۆریستی دەستپێبکەنەوە، ئەوە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میلله‌تی ئێرانن کە کات و مەرجەکانی کۆتاییهێنانی دیاری دەکەن.

بانکی ئامانجەکان بە شێوەیەک نوێ بکرێتەوە کە هەموو جۆرە سەروەت و سامانێکی ماددی و ناماددی دوژمنی ئەمریکی-زایۆنی لە دەستی هێزە چەکدارەکاندا بێت.

یه‌كخستنی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ له‌ داڕشتنی نه‌زمی نوێی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌دا كاریگه‌ری چاره‌نوسسازی هه‌یه‌.
🔥2
وەزیری دەرەوەی سووریا:

لە گفتوگۆداین لە بارەی بەشداری سوریا لە هاوپەیمانی مەککە.
👍1🔥1
ئوردن لە چەند ناوچەیەک باری نائاسایی راگەیاندووە، لەرێگەی باڵۆنەوە هەوڵدراوە چەک ببرێتە ناو وڵاتەکەوە..
🔥2🤬1
تۆڕی الحرة له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی ئاگادار له‌ خشته‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سوریا:

له‌دواین كاتژمێره‌كاندا، خه‌ریك بوو سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ دیمه‌شق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌. لایه‌نی سوریا شه‌وی پێش سه‌ردانه‌كه‌، حكومه‌تی عێراقی ئاگاداركردووه‌ له‌وه‌ی به‌هۆكاری ئه‌منی ئه‌حمه‌د شه‌رعی سه‌رۆكی سوریا ناتوانێت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ ئاماده‌بێت بۆ پێشوازیكردن له‌ عه‌لی زه‌یدی. به‌غداد وه‌ڵامی سوریای داوه‌ته‌وه‌ كه‌ عه‌لی زه‌یدی سه‌ردانی دیمه‌شق ناكات ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌پێشوازیدا نه‌بێت، مه‌رجی ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆكی سوریا پێشوازی لێ بكات.

"لە ئێستاوە خۆی لێبووە بە فیرعەون موجاهیدەکە"
🔥2
هەزاران کەس لە وڵاتانی ئەوروپا رژاونەتە سەر شەقامەکان...
🔥2👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆپیشاندەرانی فەرەنسا، ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل دەخەنە ژێر پێیان.
👍5🔥3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆپیشاندانی چەپە توندڕەوەکانی ئەڵمانیا
🔥4
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چەکدارانی حوسی لەرێگەی نیشانەشکێن سەربازەکانی سووپای یەمەن دەکەنە ئامانج.
🔥2❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سوتاندنی ئاڵای ئەمریکا لە لیۆن.
🔥4
دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە دیمەشق بیسترا
🔥3
سعودیە و سوریا و تاران هالۆوین کرا
🔥1
پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا پشتڕاستیدەکاتەوە کە گروپی هاککەری لازاروسی کۆریای باکوور لە پشت هێرشکردنە سەر پلاتفۆرمی دراوە دیجیتاڵییەکان باینانسن.

لەو 6.4 ملیار دۆلارەی دزراوە، نزیکەی 3 ملیاری دۆلار لەسەر تۆڕەکانی بلۆک چەین سڕکراون و هاککەرەکان ناتوانن بەکاری بهێنن. بەڵام بڕەکەی تری لەرێگەی بیتکۆین گواستراوەتەوە و کەبەهۆی نامەرکەزی بونیان توانای سڕکردنیان نییە.

ئەم گروپە کار بۆ حکومەتی کۆریای باکوور دەکات و لەلایەن ئەوانەوە دەپارێزرێن.
🔥2❤1
ئەمەی دەیبینن رێککەوتنی سوریا و قەتەرە، کۆمپانیایەکی قەتەڕی لە دیمەشقەوە رێگایەکی خێرا دروست دەکات بۆ سنوری عێراق. وڵاتانی کەنداو لەرێگەی سوریاوە دەگەنە دەریای ناوەراست و دواتر بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا.

هەموو ئەم دەوڵەتە عەرەبیانە سپۆنسەری شکست پێهێنانی رۆژئاوای کوردستان بوون پاڵپشت بە سیخوڕەکەی ئەمریکا (تۆم باراک).
🔥2👍1