لەدوای دوو هەفتە لە ڕاگرتنی، ئۆکرانیا هێرشێکی گەورەی کردە سەر یەکێک لە پاڵاوگەکانی ڕووسیا لە هەرێمی سامارا.
🔥2
سوپای سودان:
ژمارەیەک نیشانەشکێن و ڕاهێنەرانی ئۆکرانی دەستبەسەرکراون کە لە ڕیزی هێزەکانی پشتیوانی خێرا شەڕیان دژی سووپا دەکرد.

🔥3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
3.54 ترلیۆن دۆلار لە مارکێتی (Google, Nvidia, Amazon, Meta, Tesla) چووە دەرەوە و دابەزینی گەورەیان کردووە. هەروەها پشکەکانی Intel بەرێژەی 30% دابەزی. هۆکارەکان نیگەرانییە قووڵەکانی وەبەرهێنەرانە سەبارەت بە خەرجییە خەیاڵییەکانی بواری زیرەکی دەستکرد. وەبەرهێنەران ترسیان هەیە لەوەی کە پارەیەکی یەکجار زۆر لە ژێرخانی AI خەرج دەکرێت بەبێ ئەوەی داهاتێکی خێرا و پێویست بگەڕێنێتەوە.
جگە لەوە تەواوی بازاڕەکانی وڵاتان لەژێر فشارێکی قورسی دابەزیندان و نرخی زێڕ و زیویش بەردەوامە لە دابەزین.

❤2🔥1
ئێران دەیەوێ چی بکات ؟
Khabat Kurda
30.10.2026
ڕاستە کە دەڵێن لە ناو هەموو خێزانێک ، منداڵێکی هار و کەللە ڕەق هەر دەبێ ببێت ؟
ئەی ئەو کەللە ڕەقی و خۆ بە زلزانینە بە سەر ئێرانیەکانیشدا دەچەسپێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا !؟
دوای ئەوەی حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی لیکۆد بە رابەرایەتی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل زۆرینەیان هێنا و ئێستا پێویستیان تەنها بە هەشت دەنگی حیزبێک هەیە بۆ ئەوەی ٥٠ + ۱ پێکبهێنن و لە کەنیسەتی ئیسڕائیل ببنە زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ، هەوڵێک هەیە کە بنیامین ناتانیاهۆ ناچار دەکات کە لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕێکبکەوێ بە ڕابەرایەتی ئایزنکۆت ، بە مەرجێ ناتانیاهۆ دوو ساڵی داهاتوو وەک سەرۆک وەزیر بمێنێتەوە بەو مەرجەی کەنیسەت و دادگای باڵای ئیسڕائیل لە هەموو ئەو کێشە یاساییانە دەرباز بکات یان لێبوردنی گشتی بۆ دەربکرێ و دوای ئەوە نەتوانێ هیچی تر کاری سیاسەت بکات .
ئەو دوو ساڵە هاوپێچ دەبێ لە گەڵ مانەوەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا ، واتە تا کۆتایی ساڵی ۲٠۲۸ .
ئێران لە بەرامبەردا لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل و پێش ئەو کاتەش بێدەنگی هەڵبژارد ، بەڵام کە زانی هیچی بە هیچ نەکردوە کەوتەوە گورز وەشاندن لە کەشتیە بارهەڵگرەکانی گەروی هورمز .
ڕۆژی ڕابردوو هێرشی دڕۆنی کردە سەر سێ کەشتی و ڕایانگەیاند کە مین لە ژێر ئەو کەشتیانە تەقیوەتەوە ، لە بەرامبەردا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی ئەمەریکا بە پێنج هێرش چەندین شار و سەربازگەی پاسدارانی ئێرانیان لە شاری جاسک و قەشم کاولکرد .
تا ئێستا نازاندرێ کە ئێرانیەکان هەتا دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بێدەنگی هەڵدەبژێرن یان پێشوەختە دەست دەوەشێنن و هێزە سەربازیەکانی ئەمەریکا ناچار دەکەن بە وەڵامدانەوە ، وەکو چەند کاتژمێری پێشوو . یان دەست بۆ پلانی لێدانە گەورەکە دەبەن کە چەندین مانگە ، ڕۆژانە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی پێ لە ئێرانیەکان دەکات .
بەڵێ تەنها چوار ڕۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا و تەواوی ئەندامانی حکومەتەکەی دۆناڵد تڕەمپ هەڕەشەی گورزی سەربازی کاریگەر لە ئێران دەکەن دوای تەواو بوونی هەڵبژاردنەکان ، دوایین ئاگادار کردنەوەشیان لە ڕێی جێگرەکەی تڕەمپەوە بووە کە ( جەی دی ڤانسە ) .
بەڵام پێدەچێ ئێرانیەکان لە سەر کەللە ڕەقیەکەی خۆیان بەردەوام بن و نامەکەی ڤانس بە هەند وەرنەگرن .
هەڵبژاردنەوەی بنیامین ناتانیاهۆ لە ئیسڕائیل هیچ لارییەکی لە سەر نیە کە کاریگەریەکی بەرچاوی دەبێ لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە سەر دەنگدەرانی ئەمەریکی ، بە تایبەتیش جولەکە و کۆماریەکانی ناو ئەمەریکا .
بە بڕوای من کۆماریەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەندامانی کۆنگرێس دووبارە زۆرینە بە دەست دەهێننەوە ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر کەمیش بێت ، چونکە دۆخەکە نەک هەر بۆ ئەمەریکیەکان ، بگرە بۆ تەواوی جیهانیش پێویستە کە تا دوو ساڵی داهاتوو ڕێگر نەبن لە پلانەکانی تڕەمپ بو ڕاوەستانی شەڕی ئۆکڕانیا و ڕوسیا ، ئینجا داغ کردنی کەللە وشکەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران و ڕێگری کردن لە برسیەتی و گرانی زیاتر لە تەواوی جیهان .

🔥2❤1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پارێزگای جەوف، بەرپەرچدانەوەی سووپای یەمەن لەلایەن حوسییەکان.
❤1🔥1
دۆناڵد توسکی سەرۆک وەزیران هێزەکانی پۆلیسی ناردوەتە سەر دادگای دەستوری وڵاتەکە، ناورۆکی سەرۆک کۆمار بەرەو سەنیگال بەڕێکەوتووە و گومانی ئەوە هەیە دۆناڵد توسک کودەتای بەسەردا بکات.
🔥1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕاستڕەوەکانی پۆڵەندا هاتونە سەر جادە دژی بریارەکانی دۆناڵد توسک.
🔥3
War News

🔥4
فەرهاد شامی:
تۆم باراک ئەو ئەندازیارەی كە لە پشت کۆمەڵکوژییەكانی کورد و عەلەوی و دروزەوەیە، نمایندەی ستایلێك دەكات لە دیپلۆماسی پیس كە لەسەر بنەمای زەوتکردن و مامەڵەی گوماناوی و سەپاندنی بڕیارە لە ڕێگەی هەڕەشە و زۆرەملێیەوە.
رەفتارە مافیاییەکانی لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی سوریا و یاریكردنی بە چارەنووسی پێکهاتە هەمەچەشنەکانی وڵاتەکە بۆ هەمیشە لە ژوورە داخراوەکاندا قەتیس نامێنێتەوە.
رۆژێک دێت راستییەکانی مامەڵەکانی پشت پەردە و سروشتی رێککەوتنە نهێنییەکانی و رۆڵی لە وروژاندنی ململانێکان و خوێنڕشتن لە سوریادا ئاشکرا دەبێت.
تا گەلی سوریا زیاتر خۆیان لە کاریگەرییەکانی ئەم پیاوە و رەفتاری مافیاییەکانی بەدوور بگرن، نزیكتر دەبنەوە لە داهاتوویەکی سەلامەتتر و سەقامگیرتر.

کەناڵی MS NOW:
ترەمپ رۆژێک دوای هەڵبژاردنەکان هێرشێکی چڕ و کورتخایەن دەکاتەوە سەر ئێران.

موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران:
تا دوێنێ ئەوروپا شانازی بەو کارە پیسانەوە دەکرد کە ئیسرائیل ئەنجامیدەدا، بەڵام ئەمڕۆ گلەیی لە تێچووی ئەو ملیارەها دۆلارە هەیە كە بەهۆی شەڕی ئێرانەوە بۆی دروست بووە.
کاتێک چەپڵەتان بۆ تاوانەکانی جەنگ لێدەدا، ئایا بە بیرتدا نەهاتبوو لێكەوتەكانی دەگاتە ئێوەش؟ شەڕ و تیرۆر باجی هەیە، ئێستاش نۆرەی ئێوەیە ئەو باجە بدەن.