War News
2.41K subscribers
11K photos
7.11K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی تورکیا لە هەولێر .
🤬9❤1👍1🤨1
گروپی هاکەری لازاروسی کۆریای باکوور گەورەترین هێرشیان کردە سەر ئێکسچەینجەکانی دراوە دیجیتاڵیەکان و 5.64 ملیار دۆلاریان دزی کە گەورەترینە لە مێژووی دراوە دیجیتاڵییەکان.

Powerd by KIM Jong UN
🔥6
یەکێک لە هاککەرەکان کە لەلایەن FBI داوا كراوە.
🔥6
Forwarded from War News
" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..
❤8
ئەکسیۆس:

ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر باشووری ئێران.
🔥3❤1
ڕوسیا بەردەوامە لە گواستنەوەی چەک و پێداویستی بۆ ئێران.
🔥4
شاندی قەتەر دووبارە گەیشتنەوە تاران.

بەپێی میدیای ئەمریکی، واشنتۆن پێی وایە موحسین ڕەزایی تاکە کەسە بتوانێت گفتوگۆکان بەرەو پێش ببات.
🔥2
لەدوای دوو هەفتە لە ڕاگرتنی، ئۆکرانیا هێرشێکی گەورەی کردە سەر یەکێک لە پاڵاوگەکانی ڕووسیا لە هەرێمی سامارا.
🔥2
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئەم وێنەیەی داناوە و نوسیویەتی:

قاچاخچییەکانی مرۆڤ بەلەمێکی لاستیکیان لە بەلجیکا خستە ئاوەوە کە بە ڕەنگەکانی ئاڵای کوردەکان ڕازێنرابووەوە. زیاتر لە 20 پیاو لەسەر ئەو بەلەمە لاستیکییە وێنەیان گیرا کە تەنها چەند مەترێک لە کەناراوەکانی نزیک سنووری فەرەنساوە دوور بوون.
🔥3
سوپای سودان:

ژمارەیەک نیشانەشکێن و ڕاهێنەرانی ئۆکرانی دەستبەسەرکراون کە لە ڕیزی هێزەکانی پشتیوانی خێرا شەڕیان دژی سووپا دەکرد.
🔥3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
3.54 ترلیۆن دۆلار لە مارکێتی (Google, Nvidia, Amazon, Meta, Tesla) چووە دەرەوە و دابەزینی گەورەیان کردووە. هەروەها پشکەکانی Intel بەرێژەی 30% دابەزی. هۆکارەکان نیگەرانییە قووڵەکانی وەبەرهێنەرانە سەبارەت بە خەرجییە خەیاڵییەکانی بواری زیرەکی دەستکرد. وەبەرهێنەران ترسیان هەیە لەوەی کە پارەیەکی یەکجار زۆر لە ژێرخانی AI خەرج دەکرێت بەبێ ئەوەی داهاتێکی خێرا و پێویست بگەڕێنێتەوە.

جگە لەوە تەواوی بازاڕەکانی وڵاتان لەژێر فشارێکی قورسی دابەزیندان و نرخی زێڕ و زیویش بەردەوامە لە دابەزین.
❤2🔥1
مارکێتی چین...

19 هەفتەیە لەسەر یەک بەردەوامە لە داڕمان.
❤2🔥2
ئێران دەیەوێ چی بکات ؟

Khabat Kurda
30.10.2026

ڕاستە کە دەڵێن لە ناو هەموو خێزانێک ، منداڵێکی هار و کەللە ڕەق هەر دەبێ ببێت ؟
ئەی ئەو کەللە ڕەقی و خۆ بە زلزانینە بە سەر ئێرانیەکانیشدا دەچەسپێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا !؟

دوای ئەوەی حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی لیکۆد بە رابەرایەتی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل زۆرینەیان هێنا و ئێستا پێویستیان تەنها بە هەشت دەنگی حیزبێک هەیە بۆ ئەوەی ٥٠ + ۱ پێکبهێنن و لە کەنیسەتی ئیسڕائیل ببنە زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ، هەوڵێک هەیە کە بنیامین ناتانیاهۆ ناچار دەکات کە لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان ڕێکبکەوێ بە ڕابەرایەتی ئایزنکۆت ، بە مەرجێ ناتانیاهۆ دوو ساڵی داهاتوو وەک سەرۆک وەزیر بمێنێتەوە بەو مەرجەی کەنیسەت و دادگای باڵای ئیسڕائیل لە هەموو ئەو کێشە یاساییانە دەرباز بکات یان لێبوردنی گشتی بۆ دەربکرێ و دوای ئەوە نەتوانێ هیچی تر کاری سیاسەت بکات .
ئەو دوو ساڵە هاوپێچ دەبێ لە گەڵ مانەوەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا ، واتە تا کۆتایی ساڵی ۲٠۲۸ .

ئێران لە بەرامبەردا لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئیسڕائیل و پێش ئەو کاتەش بێدەنگی هەڵبژارد ، بەڵام کە زانی هیچی بە هیچ نەکردوە کەوتەوە گورز وەشاندن لە کەشتیە بارهەڵگرەکانی گەروی هورمز .
ڕۆژی ڕابردوو هێرشی دڕۆنی کردە سەر سێ کەشتی و ڕایانگەیاند کە مین لە ژێر ئەو کەشتیانە تەقیوەتەوە ، لە بەرامبەردا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی ئەمەریکا بە پێنج هێرش چەندین شار و سەربازگەی پاسدارانی ئێرانیان لە شاری جاسک و قەشم کاولکرد .

تا ئێستا نازاندرێ کە ئێرانیەکان هەتا دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا بێدەنگی هەڵدەبژێرن یان پێشوەختە دەست دەوەشێنن و هێزە سەربازیەکانی ئەمەریکا ناچار دەکەن بە وەڵامدانەوە ، وەکو چەند کاتژمێری پێشوو . یان دەست بۆ پلانی لێدانە گەورەکە دەبەن کە چەندین مانگە ، ڕۆژانە دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی پێ لە ئێرانیەکان دەکات .

بەڵێ تەنها چوار ڕۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا و تەواوی ئەندامانی حکومەتەکەی دۆناڵد تڕەمپ هەڕەشەی گورزی سەربازی کاریگەر لە ئێران دەکەن دوای تەواو بوونی هەڵبژاردنەکان ، دوایین ئاگادار کردنەوەشیان لە ڕێی جێگرەکەی تڕەمپەوە بووە کە ( جەی دی ڤانسە ) .
بەڵام پێدەچێ ئێرانیەکان لە سەر کەللە ڕەقیەکەی خۆیان بەردەوام بن و نامەکەی ڤانس بە هەند وەرنەگرن .

هەڵبژاردنەوەی بنیامین ناتانیاهۆ لە ئیسڕائیل هیچ لارییەکی لە سەر نیە کە کاریگەریەکی بەرچاوی دەبێ لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە سەر دەنگدەرانی ئەمەریکی ، بە تایبەتیش جولەکە و کۆماریەکانی ناو ئەمەریکا .
بە بڕوای من کۆماریەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەندامانی کۆنگرێس دووبارە زۆرینە بە دەست دەهێننەوە ئەگەر بەڕێژەیەکی زۆر کەمیش بێت ، چونکە دۆخەکە نەک هەر بۆ ئەمەریکیەکان ، بگرە بۆ تەواوی جیهانیش پێویستە کە تا دوو ساڵی داهاتوو ڕێگر نەبن لە پلانەکانی تڕەمپ بو ڕاوەستانی شەڕی ئۆکڕانیا و ڕوسیا ، ئینجا داغ کردنی کەللە وشکەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران و ڕێگری کردن لە برسیەتی و گرانی زیاتر لە تەواوی جیهان .
🔥2❤1
لە دەنگدانی پێشوەختەی باکووری کارۆلینا، دیموکراتەکان بە جیاوازی نزیکەی 20% دەنگەکان لەپێشن.
🔥2
دەنگدانی پێشوەختەی فلۆریدا:

%40.5 کۆمارییەکان.
%38.3 دیموکراتەکان.
🔥2
ئەمریکا بەبەهایی 2.1 ملیار دۆلار مووشەکی پاتریۆت بە ئۆکرانیا دەفرۆشێت. پارەکە لەلایەن کەنەدا، ئەڵمانیا و نەرویج دەدرێت، بەڵام کاتی گەیاندنی دیاری نەکردوە.
🔥2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
پارێزگای جەوف، بەرپەرچدانەوەی سووپای یەمەن لەلایەن حوسییەکان.
❤1🔥1
ئەمریکا بۆ هاوڵاتیەکانی ، بەزووترین کات سعودیە جێبهێڵن
🔥2❤1
میدیای حەماس وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە فەرماندەکانی قەسام سەرقاڵی دارشتنی پلانی هێرشی 7ی ئۆکتۆبەرن.
❤3🔥3
بەپێی میدیاکان بارودۆخی پۆڵەندا نائاساییە و ئەگەری هەوڵدان بۆ کودەتا هەیە...
🔥1