War News
2.41K subscribers
11K photos
7.11K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
داتای نوێی ژمارەی کوژرانی سووپای ڕووسیا و ئۆکرانیا بەپێی بڵاوکراوە فەرمییەکانی حکومەت و ڕاگەیاندراوی بنەماڵەی کوژراوەکان و گەڕان لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ژمارەیەک دەزگای سەربەخۆوە بەمشێوەیە:

زیانەکانی ئۆکرانیا: 224895 کوژراو و بێسەروشوێن بوون.

زیانەکانی ڕووسیا: 263603 یان 282993 کوژراو و بێسەروشوێن بوون.
👍2🔥1🤨1
بلۆکی دەسەڵاتداری ئیسرائیل:

قەتەر لەبەرژەوەندی عەرەبەکان تەزویری لە هەڵبژاردنەکان کردووە.
🔥2
عەلی زەیدی لەگەڵ تورکیا پلانیان هەیە بەتەواوی نەوتی هەرێم کۆنترۆڵ بکەن و بیخەنەوە ژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.
🔥5👍2
کۆمیەتی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە دەستوەردانی تورکیا و قەتەر لە هەڵبژاردنەکان.
🔥2
War News
عەلی زەیدی لەگەڵ تورکیا پلانیان هەیە بەتەواوی نەوتی هەرێم کۆنترۆڵ بکەن و بیخەنەوە ژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.
با کوردپەروەرەکانی هەر هات وهاواری ئەمریکا هاوپەیمانانە بکاتن ، کە ئەمە بە سپۆنسەری "تۆم گەواد " ئەیکاتن
🔥3❤1
کۆمپانیایەکی ئەمریکی زانیاری بە حکومەتی عێراق داوە کە هەرێمی کوردستان رۆژانە 625 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت. لەم بڕە 180 هەزار بەرمیلی رادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت و ئەوەی تری دیار نییە. بۆ ئەم مەبەستە تورکیا و عێراق لیژنەیەکیان پێکهێناوە و حکومەتی عێراق داوای لە تورکیا کردووە رێگە نەدات نەوتی هەرێم تێپەڕببێت.
🔥3❤1
هەر هاوار بکەن ئەمریکااا دۆستە پشتە..😉
🤣7👍2😢1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی خستنەخوارەوەی فرۆکەی بێفرۆکەوانی MQM-170 ئەمریکی لەرێگەی سیستمی جەنگی ئەلکترۆنی و دەست بەسەرداگرتنی لەلایەن سوپای پاسداران.
🔥2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سووپای ڕووسیا لە دەریای ڕەش کەشتیەکی بارهەڵگری ئیسرائیلی کردە ئامانج کە لە حەیفاوە بەرەو ڕۆمانیا بەرێکەوتبوو. ئەو کۆمپانیای خاوەندارێتی دەکات دەڵێت نقوم بووە.
❤2🔥1
حکومەتی سویسرا پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور بەرەو پێش دەبات و یەکەم ئۆفیسی خۆی لە پیۆنگیانگی پایتەخت دەکاتەوە.
🔥2❤1
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌ راپۆرتێكی تایبه‌تدا به‌ هاوكاری كۆمپانیای (240 ئه‌ناليتكس)ی ئیسرائیلی-ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌ راوێژكاری مه‌ترسییه‌كان:

ئێران تۆڕێك قه‌واره‌ی سه‌ربازی نهێنی دروستكردووه‌، ئه‌م تۆڕانه‌ له سه‌ره‌تای‌ 2025وه‌ به‌به‌های لانی كه‌م 2 ملیار دۆلار‌ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و ته‌قه‌مه‌نی و بارهه‌ڵگری قورسیان هاورده‌ی ئێران كردووه‌.

ئه‌م تۆڕانه‌ ره‌هه‌ندی جیهانییان هه‌یه‌ و گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا و سزاكانی خۆرئاوایان به‌زاندووه‌.

ئه‌م قه‌وارانه‌ كه‌ به‌نهێنی كار ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ناویان هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ به‌ پیته‌كانی (ودجا) ده‌ستپێده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش كورتكراوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێرانه‌. زیاتر لە 5 هەزار قەوارە تۆڕێکی دارایی و سەربازی گەورە پێکدەهێنن. مامەڵە داراییەکانیان لە ڕێگەی بەڵگەنامەکانی کەشتیوانی و داتاکانی تری هاوردەکردنه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

دەرەنجامەکانی ئه‌م لێکۆڵینەوەکە یەکێک لە گەورەترین نهێنییەکانی شەڕەکە ئاشکرا دەكات، چۆن سوپای پاسداران جبەخانەکانی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەهێزتر دەکات لەکاتێکدا به‌ هه‌زارانيان لێ هه‌ڵده‌دات؟

لە ماوەی 18 مانگدا، لە مانگی یەکی ساڵی 2025 تا مانگی حوزەیرانی 2026، کە چوار مانگی یەکەمی جەنگی ئەمساڵی لەخۆگرتووه‌، تەنها یەکێک لەو قه‌وارانه‌ کە ناوی (ودجا 346428)یه‌، بڕێکی زۆر سوتەمەنی موشەک و تەقەمەنی و پێکهاتەکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی هاورده‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ هاورده‌كردنی بارهەڵگری قورس کە دەتوانرێت وەک سەکۆی هەڵدانی موشەک بەکاربهێنرێت.

ئەم ئامێرانه‌ لە ڕێگای وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە گەیشتووەتە ئێران و تۆمارەکان دەریدەخەن کە بەشێکی بەرچاوی لە چین و روسیا و ئەڵمانیاوە هاتوون.
🔥2
کۆتایی ئەمساڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵدەبژێردرێت، ڤیکتۆر ئۆربانی سەرۆکی پێشووی هەنگاریا پشتگیرییەکی زۆری هەیە و ئەگەر هەیە خۆی کاندید بکات، تڕەمپ و زۆرینەی وڵاتانی تری خاوەن پێگە ڕەزامەندیان هەیە.

تڕەمپ زۆر حەز بە هاوڕێیەتی دیکتاتۆرەکان دەکات و پشتگیریان دەکات، ئەمە تەنها بۆ کەسێکی وەک ئۆربان نییە بەڵکو لە هەڵوێستی ترەمپ بەرامبەر دیکتاتۆرەکانی تری وەک (پوتن، شی، نەتانیاهۆ، ئەردۆغان،.....) دەردەکەوێت. خۆ ئەگەر ئۆربان ببێتە سکرتێر نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر نیشانەی پرسیاری لەسەر دەبێت و ئیشی ئەم کابرا تەنها بزنس و پارە و سەرمایەداری ئەبێت هەرچەند ئێستاش رێکخراوەکە هیچ کاریگەری و نییە تەنها دروشمێکی درۆی مافی مرۆڤی هەڵگرتووە.

دەنگۆی ئەوە هەیە بەشێکی بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتوەکان داوایان لە دکتۆر بەرهەم ساڵح کردووە کە ئەویش خۆی کاندید بکات بۆ پۆستەکە و پشتگیری دەکەن.
🔥2❤1
سەرۆک کۆماری ئیسرائیل پێشنیاری کردووە بنیامین ناتانیاهۆ بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە وەک سەرۆک وەزیران لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، دوای ئەوە پۆستەکە ڕادەستی نوێنەری ئۆپۆزسیۆن بکات و لە ژیانی سیاسی دووربکەوێتەوە، لە بەرامبەردا لەهەموو ئەو دۆسیانەی لەسەریەتی ببەخشرێت.
🔥2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی تورکیا لە هەولێر .
🤬9❤1👍1🤨1
گروپی هاکەری لازاروسی کۆریای باکوور گەورەترین هێرشیان کردە سەر ئێکسچەینجەکانی دراوە دیجیتاڵیەکان و 5.64 ملیار دۆلاریان دزی کە گەورەترینە لە مێژووی دراوە دیجیتاڵییەکان.

Powerd by KIM Jong UN
🔥6
یەکێک لە هاککەرەکان کە لەلایەن FBI داوا كراوە.
🔥6
Forwarded from War News
" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..
❤8
ئەکسیۆس:

ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر باشووری ئێران.
🔥3❤1
ڕوسیا بەردەوامە لە گواستنەوەی چەک و پێداویستی بۆ ئێران.
🔥4
شاندی قەتەر دووبارە گەیشتنەوە تاران.

بەپێی میدیای ئەمریکی، واشنتۆن پێی وایە موحسین ڕەزایی تاکە کەسە بتوانێت گفتوگۆکان بەرەو پێش ببات.
🔥2
لەدوای دوو هەفتە لە ڕاگرتنی، ئۆکرانیا هێرشێکی گەورەی کردە سەر یەکێک لە پاڵاوگەکانی ڕووسیا لە هەرێمی سامارا.
🔥2