War News
2.41K subscribers
11K photos
7.11K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
سووپای ڕووسیا موشەکێکی نوێی کروزی لە ئۆکرانیا تاقیکردەوە بەناوی Filin.

مەودای مووشەکەکە 600-1200 کیلۆمەترە، خێرایی 800 کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا و کڵاوەی جەنگیەکەی 100 کیلۆگرامە.
🔥2
زیلینسکی:

پێموایە ترەمپ پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ پوتن هەبوو و هێشتاش هەر هەیەتی.

نە من و نە ترەمپ لەم کورسییە سەرۆکایەتییانەدا هەمیشەیی نین. لە هەر بارودۆخێکدا بێت، سەردەمی سەرۆکایەتی ترامپ کۆتایی پێدەهات و پوتن هەرگیز دەستبەرداری ئامانجە سەرەکییەکەی نەدەبوو کە ئەویش داگیرکردنی ئۆکرانیایە.

داوامان لە ئەمریکییەکان کرد ئەگەر پێتان وایە ئەمە جەنگە، ئەوا بەپەلە و بە هەموو شێوەیەک چەکمان بدەنێ، بەڵام کەس ئامادە نەبوو هیچ شتێکمان بداتێ.

داوام لە بایدن کرد پێشوەختە سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن، بەڵام وتی تەنها ئەگەر هێرشێک ڕوویدا، سزاکان دەسەپێنین. واتە دوای ڕووداوەکە، نەک پێشوەختە. من خودا نیم بۆ ئەوەی دادوەری سەرۆکێک بکەم، بەڵام پێموایە ئەوە هەڵەیەکی گەورە بوو.
🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەدیمەشق شەر و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی حکومەت دروستبوو.
🔥2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تێکشکاندنی هەلیکۆپتەرێکی Mi-24 ئۆکرانی لەلایەن درۆنی Geran-4 ڕووسی.
🔥2
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی:

هێزەکانی ڕووسیا لە ڕێگەی سەدان میل لە هێڵە بۆرییە گازییەکانی سەردەمی سۆڤیەت، بە قوڵایی هێڵەکانی ئۆکرانیادا دزەیان کردووە، لەناو بۆرییەکاندا دەخشێن و لە نزیک کوپیانسک دێنە سەر زەوی و هێرشی کتوپڕ ئەنجام دەدەن.

سەربازەکان لەو سەنگەرانەدا دەخەون کە لە ناو بۆرییە پۆڵاینەکاندا هەڵکەندراون. بە چەکی قورس و ماسکی دەم و چاو چالاکییەکان ئەنجام دەدەن.

ڕووسیا یەکەیەکی نوێ ڕادەهێنێت کە تایبەتن بە جەنگی ژێرزەمینی و تۆڕەکانی سەردەمی سۆڤیەت کە درێژ دەبنەوە بۆ وڵاتانی باڵتیک و پۆڵەندا.
🔥1
حوسییەکانی یەمەن:

بینای وەزارەتی بەرگری سعودییەمان لە ڕیازی پایتەخت کردە ئامانج.
🔥3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەرکردنی سورییەکانی باشووری سوریا لەلایەن سوپای ئیسرائیل.
🔥3
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی نوێی لێدان لە سووپای یەمەن لەرێگەی درۆنی خۆکوژی FPV.
🔥2
War News
دەرکردنی سورییەکانی باشووری سوریا لەلایەن سوپای ئیسرائیل.
هاوڵاتیانی وەلی ئەمری مسرمانان ، بۆ حەزیاوە؟
🔥2