War News
2.41K subscribers
11K photos
7.11K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
* مەرجی دووەم:- ترامپ بە ئاگاداری لۆبییە سەهیۆنییەکان چووە ناو ڕێککەوتنێک لەگەڵ پۆتین، تاوەکو لاڤرۆڤ دوا ئاگاداری بگەیەنێتە ئێران بۆ ڕاگەیاندنی خۆدەستبەرداربوون (تەسلیمبوون)، دواتر دوورکەوتنەوەی ڕووسیا لە ئێران، لە بەرامبەردا (پۆتین ئەو زەوییانەی ئۆکرانیا بەدەستدەهێنێت، کە دەستی بەسەردا گرتوون، لەگەڵ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر نەوت و قوفڵکردنەوە و کردنی هێڵەکانی (نۆرد ستریم ١) و (نۆرد ستریم ۲)ی ڕووسی بەرەو ئەڵمانیا و ئەوروپا و ڕوخاندنی سەرۆکی ئۆکرانیا زێلینسکی و هاتنی ڕژێمێکی نوێ بە چاودێری ئەمریکا، کە لەگەڵ ڕووسیادا سازش بکات.
٦- ناوچەکە بەرەو بوومەلەرزەیەکی زۆر گەورە دەچێت و ئەم بوومەلەرزەیە پاشکۆ و لێکەوتەی لایەنی دەبێت، کە دەوڵەتان و ڕژێمەکان دەهەژێنێت و هەندێک حکومەت دەڕوخێنێت، ئەم بوومەلەرزەیەش دەستپێکێک دەبێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ناوچەکە و لەدایکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ!

٧- پرسیارەکە لێرەدا دەمێنێتەوە: ئامادەکارییەکانی عێراق چیین بۆ ئەوەی لەم بوومەلەرزەیە و لێکەوتەکانی ڕزگاری بێت؟
- وەرگێڕان
❤1👍1🔥1
چی ڕوودەدات لە مۆسکۆ ؟

Khabat Kurda
21.102026

لە چەند ڕۆژی ڕابردو دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ئامادەین دیزڵ لە ڕوسیاوە هاوردە بکەین ! بەڵام کۆنگرێسی ئەو وڵاتە بە نەخێر ڕایانگرت . لە بەرامبەردا بە بڕیارێک هەندێ یاسا دەستکاری کرا و ڕێگا خۆشکرا بۆ کڕینی دیزڵەکەی مامە پۆتین .
لە بەرامبەردا زیلینسکی خۆی گیڤ کردەوە و بۆ شەوەکەی بە هەزار و ۷٥ دڕۆن کارگەکانی شاری سانپترسبۆرگی کردە ئامانج و ڕوسەکان توانیان ڕێگری تەنها ۱۸۹ دڕۆن بکەن .
تڕەمپ لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەی زیلینسکی ڕایگەیاند کە کۆبونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجام دەدەین ، بە بێ زیلینسکی ( واتە کەسێکی تری دەست ڕۆیشتوی ئۆکرانی لە جیاتی زیلینسکی بەشداری دەکات ) بەوپێیەی پۆتین تەڵاقی خواردوە دەست نەخاتە ناو دەستی سەرۆکی ئۆکرانیا .

سێرگی لاڤیفرۆفی وەزیری دەرەوەی بە پەلە گەیشتە تاران و بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە مۆسکۆ . لە دوای ئەو ڕوداوە نێردەی دۆناڵد تڕەمپ ( ستیڤ ویتکۆڤ ) سەرەتا لە گەڵ زیلینسکی دەرکەوت و بۆ بەیانی گەیشتە کۆشکی کریملن لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا و لەگەڵ پۆتین تێر یەکتریان لە باوەش گرت .

لەو کاتەدا ناتانیاهۆ ڕایگەیاند کە بڕیار بوو بەرەبەیانی ۲٠ ی ئۆکتۆبەر هێرش بکەینە سەر ئێران ، بەڵام سەرۆکی ئەمەریکا ڕێگری لێکردین .
بڕوا بکەن یەکێ لەو خاڵانەی کە ئێران داوایکردوە ئەوەیە کە ( تکایە هیچی تر سەرکردەوە و بەرپرسە باڵاکانمان بە نیشانە مەگرن ) .

بەڵێ چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ئێمە ڕازین وەکو نیاز پاکیەک ، شەڕ لەو خاڵە سەربازیانەوە ڕابگرین کە ئێستا بە پێشەوەی بەرەکانی جەنگ دەناسرێن بە بێ هیچ مەرجێک ،
نێردەکەی دۆناڵد تڕەمپیش دوای تەواو بونی دیدارەکەی لە گەڵ پۆتین هەر گیڤەی سمێڵانی دەهات ، هەر چەندە سمێڵیشی نیە .

ئێستا تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی کەنیسەتی ئیسڕائیل و ڕکەبەرەکەی بنیامین ناتانیاهۆش دەستی لە کاندید بونەکەی کێشایەوە و بە پێی چوار ڕاپرسی گەورە کە لە ناو ئیسڕائیل ئەنجامدراوە ناتانیاهۆ بۆ چوار ساڵی تریش کورسیەکەی مسۆگەر کردوە .
ئەوەی کە ماوە تەنها ۱٠ ڕۆژی ترە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا و ئەگەر لەو ماوەیەدا دۆناڵد تڕەمپ بتوانێ بە ڕێککەوتنی هەر دوو دەوڵەتی ڕوس و ئۆکڕانیەکان ئەو شەڕە خوێناویە ڕابگرێ ، ئەوا چاوەڕێ دەکرێ ئەندامانی پارتی کۆماری سەر بە تڕەمپ زۆرینەی کورسیەکانی کۆنگرێس مسۆگەر بکەن و دوای ئەوە بێمنەتانە دەتوانن چیان بوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی بدەن و قوڕ بۆ زۆرێک لەو وڵاتانە بگرنەوە کە گوێ بۆ داخوازیەکانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل شل ناکەن .

______. _. _____
تێبینیەکی بچوک : هەر ئێستاش لە گەڵ ئامادە کردنی ئەو شیکاریەم ، ئەمەریکا تەواوی کارمەند و بەرپرس و خێزانە ئەمەریکیەکانی لە دەوڵەتانی کەنداو ئاگاردار کردۆتەوە هەر ئێستا ئەو وڵاتانە بە جێبهێڵن ، لە کاتێکدا دەیان فڕۆکەی ئیسڕائیلی بە سەرئاسمانی عێڕاقدا دەسوڕێنەوە و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری سیرکی ئێران دەبیسترێ.
❤1👍1
باڵەفڕی MQ-9A Reaper ی ئەمریکی دوای بە ئامانجگرتنی سەکۆ موشەکییەکە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئێران تێکشکێنرا.
❤3🔥3
War News
داوا لە خێزان و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە لەم وڵاتانە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن. سعودیە ، بەحرەین ، ئوردن ، کوێت ، قەتەر ، ئیمارات ، ئیسرائیل.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:

تەنها فەرمانی چۆڵکردنی کارمەندانی ناپێویست دراوە لە سعودییە بەهۆی هەڕەشەی حوسییەکان.
🔥2❤1
ببوورن😑
❤1👍1
ئێن بی سی نیوز:

ئەمریکا بە هێزەکانی لە بنکەکانی ئوردن و قەتەر و کوێت دەکشێنێتەوە لە هەمان کاتدا کارمەندانی دیپلۆماسی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمدەکاتەوە.
🔥2
سووپای ڕووسیا موشەکێکی نوێی کروزی لە ئۆکرانیا تاقیکردەوە بەناوی Filin.

مەودای مووشەکەکە 600-1200 کیلۆمەترە، خێرایی 800 کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا و کڵاوەی جەنگیەکەی 100 کیلۆگرامە.
🔥2
زیلینسکی:

پێموایە ترەمپ پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ پوتن هەبوو و هێشتاش هەر هەیەتی.

نە من و نە ترەمپ لەم کورسییە سەرۆکایەتییانەدا هەمیشەیی نین. لە هەر بارودۆخێکدا بێت، سەردەمی سەرۆکایەتی ترامپ کۆتایی پێدەهات و پوتن هەرگیز دەستبەرداری ئامانجە سەرەکییەکەی نەدەبوو کە ئەویش داگیرکردنی ئۆکرانیایە.

داوامان لە ئەمریکییەکان کرد ئەگەر پێتان وایە ئەمە جەنگە، ئەوا بەپەلە و بە هەموو شێوەیەک چەکمان بدەنێ، بەڵام کەس ئامادە نەبوو هیچ شتێکمان بداتێ.

داوام لە بایدن کرد پێشوەختە سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنن، بەڵام وتی تەنها ئەگەر هێرشێک ڕوویدا، سزاکان دەسەپێنین. واتە دوای ڕووداوەکە، نەک پێشوەختە. من خودا نیم بۆ ئەوەی دادوەری سەرۆکێک بکەم، بەڵام پێموایە ئەوە هەڵەیەکی گەورە بوو.
🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەدیمەشق شەر و پێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی حکومەت دروستبوو.
🔥2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
تێکشکاندنی هەلیکۆپتەرێکی Mi-24 ئۆکرانی لەلایەن درۆنی Geran-4 ڕووسی.
🔥2
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی:

هێزەکانی ڕووسیا لە ڕێگەی سەدان میل لە هێڵە بۆرییە گازییەکانی سەردەمی سۆڤیەت، بە قوڵایی هێڵەکانی ئۆکرانیادا دزەیان کردووە، لەناو بۆرییەکاندا دەخشێن و لە نزیک کوپیانسک دێنە سەر زەوی و هێرشی کتوپڕ ئەنجام دەدەن.

سەربازەکان لەو سەنگەرانەدا دەخەون کە لە ناو بۆرییە پۆڵاینەکاندا هەڵکەندراون. بە چەکی قورس و ماسکی دەم و چاو چالاکییەکان ئەنجام دەدەن.

ڕووسیا یەکەیەکی نوێ ڕادەهێنێت کە تایبەتن بە جەنگی ژێرزەمینی و تۆڕەکانی سەردەمی سۆڤیەت کە درێژ دەبنەوە بۆ وڵاتانی باڵتیک و پۆڵەندا.
🔥1
حوسییەکانی یەمەن:

بینای وەزارەتی بەرگری سعودییەمان لە ڕیازی پایتەخت کردە ئامانج.
🔥3
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەرکردنی سورییەکانی باشووری سوریا لەلایەن سوپای ئیسرائیل.
🔥3