War News
2.41K subscribers
11K photos
7.11K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
وێنەی نوێی مانگە دەستکردەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ڕووسیا بە خێرایی بەردەوامە لە فراوانکردن و پەرەپێدانی بنکەی هەڵدانی درۆنی "تسۆمبۆلۆڤا" لە هەرێمی ئۆریۆل.

شەش ناوچەی نوێ بۆ هەڵدانی درۆن دروست کراون و ناوچەی تریش بۆ هەڵدان ئامادە دەکرێن. ئەم شوێنانە بۆ هەڵدانی درۆنە جێتەکانی جۆری جیران-4/5 و بەکاردەهێنرێن. جگە لەوەش، کارەکانی نۆژەنکردنەوە لەسەر کۆگاکانی هەڵگرتنی درۆن بەڕێوەدەچن کە لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی ئۆکرانیاوە زیانیان پێگەیشتووە.

هەروەها پێگەی بەرگری لە نزیک سەکۆکانی هەڵدان دروست دەکرێن بۆ پاراستن لە دژی هێرشەکانی ئۆکرانیا و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواوی بنکەکە بە تۆڕی دژە درۆن دادەپۆشرێت.
❤1🔥1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زیلینسکی:

پێویستمان بە 9.5 ملیۆن کەسە کە ماڵ و حاڵی خۆیان لەدەستداوە و لە هەموو شوێنێکی دەرەوەی وڵاتن،پێویستمان پێیانە بگەڕێنەوە بۆ ئۆکرانیا، تەنها بۆ ئەوەی بژین و وڵاتەکەیان بنیاد بنێنەوە.
🤣3❤1🔥1
چوار کەشتی نەوتهەڵگەر لە بەندەری فاوی عێراق کرانە ئامانج.
🔥2❤1
لەدوای ئیلۆن مەسک، دیموکراتەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری جەنگی ئەمریکا ئەگەر هەڵبژاردنی چەند رۆژی داهاتوو ببنەوە.

بەرپرسانی ئێستا و پێشووی پنتاگۆن ئامادەن زانیاری زیانبەخش دەربارەی وەزیری جەنگ بدەنە کۆنگرێس. دیموکراتەکان پێشتر پەیوەندییان بە کەسانی ئەگەری ناو هەڵمەتی ئاشکراکردنی زانیارییە نهێنییەکانەوە کردووە.

بەشێک لە چاودێران پێشبینی دەکەن پێش دەستپێکردنی لێپرسینەوەکان ترەمپ وەزیری جەنگ دووربخاتەوە.
🔥2❤1
کەمێک پێش ئێستا داتای کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، بەپێی داتاکە لە هەفتەی رابردوو 3 ملیۆن و 60 هەزار بەرمیل نەوت لە کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا کەمیکردوە، کە زیاتربوو لە ئاستی پێشبینیەکان کە 100 هەزار یان زۆرترین بڕ 300 هەزار بوو.

ئێستا کۆگای نەوتی خاوی ئەمریکا دابەزیوە بۆ 412 ملیۆن بەرمیل، کە دەکرێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.
🔥2❤1
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق:

بوونی گرووپی چەکداری وڵاتانی دیکە لەناو عێراق پێچەوانەی بنەما دەستورییەکانە.

عێراق نابێت به‌ شوێنی هێرش بۆسه‌ر وڵاتانی دراوسێ، هیچ گروپێكی چه‌كداریش له‌ ئامێز ناگرێت كه‌ به‌شداربێت له‌ ململانێیه‌كی دیاریكراو.

ئاستێكی به‌رزی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان و كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌ عێراق.

له‌گه‌ڵ ئێرانیش هه‌ماهه‌نگی هه‌یه‌ له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵاوه‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی بوونی چه‌كدارانی كوردی ئێران له‌ناو خاكی عێراق و به‌ دیاریكراویش له‌ هه‌رێمی كوردستان.
❤1🔥1
دەنگدانی پێشوەختەی سووپای ئیسرائیل بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان.

5 رۆژی تر هەڵبژاردنی گشتی لە ئیسرائیل بەرێوەدەچێت، بەپێی دواین ڕاپرسی ئایزنکۆت بە 47% دەنگەکان لە پێش ناتانیاهۆیە.
❤1🔥1🤔1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڤایرۆسەکە گەیشتە یۆنان...

خۆپیشاندانی خوێندکاران لە یۆنان و دروستبوونی ئاڵۆزی.
🔥2❤1
گۆڤاری The Atlantic:

ترەمپ دەیەوێت لە لووتکەی G20 لە مانگی کانونی یەکەمدا، لە میوانخانەی یاریگا گۆڵفەکەی خۆی لە میامی، ڕێککەوتنێکی ئاشتی بۆ ئۆکرانیا لەلایەن زیلینسکی و پوتنەوە واژۆ بکرێت.

ڕاوێژکاران دەڵێن ڕەنگە پێش ئەوە لە مانگی تشرینی دووەمدا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان ترەمپ و شی و پوتن لە چین بەڕێوەچێت.

ترەمپ حەزی بەو بیرۆکەیەیە کە سێ دەسەڵاتدارەکە جیهان دابەش بکەن بەسەر ناوچەی کاریگەری خۆیاندا، تەنانەت ئەگەر گوشارخستنەسەر ئۆکرانیاش پێویست بێت.
🔥2❤1
دوو فرۆکەی Su-30 ڕووسی لە هەرێمی کالینینگراد لەکاتی راهێنان تێکشکان.
❤2🔥2
موراد قەرەیلان:

لە جەنگی دژ بە تورکیا زیاتر لە 40 هەزار گەریلا گیانیان لەدەستداوە.

لە ماوەی 10 ساڵی رابردوو رووبەرووی قورسترین ئۆپەراسیۆنی تورکیا بوینەوە.

تورکیا لە زاپ و مەتینا گیری خوارد، ڕۆژانێک دەیانویست لەناومان ببەن بەڵام ئێستا داوای گفتوگۆ دەکەن.

لەرۆژی دامەزراندنی پەکەکەوە، لە باکووری کوردستان و تورکیا 27 هەزار گەریلا گیانیان لەدەستدا.
🔥3❤2👍2
دادگای سلێمانی فەرمانی کارگێڕیی ژمارە (6448 لە 6/6/2016)ی پارێزگای سلێمانی هەڵوەشاندەوە، کە رەزامەندیان دابوو بە (تۆمارکردنی شوقە و خانوو بە ناوی هاوڵاتیانی عێراقی و هاوڵاتیانی بیانی بە هاوشێوەی هاوڵاتیانی سلێمانی...)، لەژێر ناوی گەشەپێدانی بواری گەشتیاری و ئابووری.
❤4🔥1
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی فەرمان بە هەندێک لە کارمەندانی باڵیۆزخانە و خێزانەکانیان بدات وڵاتانی کەنداو بەجێبهێڵن.
🔥2❤1
داوا لە خێزان و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کراوە لەم وڵاتانە شوێنەکانیان چۆڵ بکەن.

سعودیە ، بەحرەین ، ئوردن ، کوێت ، قەتەر ، ئیمارات ، ئیسرائیل.
🔥2❤1
لاڤرۆڤ چ پەیامێکی بۆ تاران هەڵگرتبوو؟

یەکەم:- ڕووسیا وڵاتێک نییە تا کۆتا سات، وەک هاوپەیمان پشتی پێ ببەسترێت، بەڵکو لە چوارەکی کۆتاییدا دەستبەرداری هاوپەیمانەکانی دەبێت. ئەم کارەی لەگەڵ سەرۆکی یوگۆسلاڤیا، سەرۆکی ئۆکرانیا، کە زێلینسکی ڕوخاندی، سەددام حسین، قەزافی و سەرۆکی ڤێنیزوێلا و بەشار ئەسەد کرد .. ئێستاش تورەی ڕژێمی ئێرانە. باشترین شتێکیش، کە ڕووسیا پێشکەشی هاوپەیمانەکانی بکات یارمەتییەکی بەسوود و بەرژەوەندیخوازانەیە، ئەویش:
١- ئایا پارەتان هەیە بۆتانی بگوازینەوە بۆ ڕووسیا؟
٢- ئایا کەسانی ئازیزتان هەیە بۆتانی بگوازینەوە بۆ ڕووسیا؟
بەپێی ڕەزامەندی لەسەر خاڵی (١)، بە دڵنیاییەوە (٢)ی لەگەڵدا دەبێت یان بەپێچەوانەوە!
دووەم:- لە ڕاستیدا سەردانەکەی لاڤرۆڤ بۆ تاران لەمکاتە تەنگ و هەستیارەدا، سەردانەکەی پریماکۆڤ-مان بۆ بەغدا بەبیر دێنێتەوە پێش وێرانکردنی عێراق و دەستپێکردنی ڕوخاندنی ڕژێمەکەی سەددام حسین.
أ:- کاتێک سەرۆکی پێشووتری سۆڤیەت دیارییە (٣) ملیار دۆلارییەکەی وەرگرت (بەپێی ئەو شایەتحاڵی و ڕاپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە) و بەشداریکرد لە پەسەندکردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە ڕێگەی بە بەکارهێنانی هێزدا بۆ دەرکردنی هێزەکانی عێراق لە کوەیت، بە مەبەستی بەدەستهێنانی قەرز و دەستکەوتی دارایی لە ویلایەتەیەکگرتووەکان و ڕۆژئاوا.
ب:- دواتر سەرۆکی ئێستا پۆتین فرۆشتنی عێراقی تەواو کرد، کاتێک لەڕێگەی نێردراوەکەیەوە (یڤگێنی پریماکۆڤ) یان سەرۆکوەزیرانەکەی داوای لە سەددام حسین کرد، کە دەست لە دەسەڵات هەڵبگرێت بۆ ئەوەی وڵات لە جەنگ بپارێزێت، بەڵام سەددام سەرپێچی کرد، بەڵام هەمان داواکاری لەلایەن بەشار ئەسەدەوە قبوڵکرا و بەرەو موسکۆ فڕی.
ج:- نازانین ئێستا لاڤرۆڤ لە تاران چیی دەبیستێت:- ئایا ئێران ڕێگاکەی سەددام حسین دەگرێتەبەر؟ یان ڕێگاکەی بەشار ئەسەد؟
سێیەم:- ئەرکەکەی لاڤرۆڤ بۆ تاران ڕێک هەمان ئەرکی پریماکۆڤ بوو بۆ بەغدا.
لاڤرۆڤ چوو بۆ تاران بۆ گەیاندنی ئاگادارییەکی توندی سەرۆک ترامپ لەگەڵ ئامۆژگارییەکی سەرۆک پۆتین، کە (دەبێت ئێران ژەهرەکە بخواتەوە) ئەگینا ئێرانیش نامێنێت!
چوارەم:- جەنگەکە بە ڕێژەیەکی بەرز دیاریکراوە، یاخود پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل لە (۲۷)ی ئەم مانگەدا (ئۆکتۆبەر)، یان ڕاستەوخۆ دوای ئەوە .. لە هەردوو بارەکەدا پێش هەڵبژاردنە بەراییەکانی کۆنگرێسە لە (٣)ی نۆڤەمبەری داهاتوو!
پێنجەم:- ئەوەی وای لە ترامپ کرد ئاڕاستەی بگۆڕێت بەرەو پشتیوانیکردنی نەتانیاهۆ و جیهان تووشی سەرسوڕمان بکات بریتی بوو لە:
١- هەستکردنی ترامپ بەوەی لە هەڵبژاردنە بەراییەکان لە سێی نۆڤەمبەر دەدۆڕێت.
٢- دۆڕاندنەکەشی واتە خنکاندنی و دادگاییکردنی و لابردنی لە دەسەڵات (بە زمانی خۆی گوتی).
٣- بۆیە بۆ ترامپ هیچ نەماوەتەوە جگە لە ڕێککەوتنێکی بەپەلە لەگەڵ (لۆبییەکانی سەهیۆنی و جوولەکە لە ئەمریکا) و لە پێشەنگیاندا ڕێکخراوی ئەیپاک (AIPAC) و گرووپی ملیاردێر مریام ئەدێلسۆن، کە گەورەترین بەخشەری پارتی پارێزگارانە و خاوەنی ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم"ە (Israel Hayom)، کە لە ئیسرائیل دەردەچێت و لە جیهاندا دابەشدەکرێت!
٤- ملیاردێر مریام ئەدێلسۆن بە ڕاهێنەری سەرەکی و دابینکەری دارایی هەڵمەتەکەی ترامپ و گەیاندنی بە دەسەڵات دادەنرێت، بەڵام کاتێک ترامپ لە پشتیوانیکردنی نەتانیاهۆ دوورکەوتەوە و ڕژێمی ئێرانی نەڕوخاند (کە بەڵێنی پێدابوو بیڕوخێنێت)، پێش چەند مانگێک لەگەڵیدا بەشەڕ هات و دارایی لێ بڕی و ڕەخنەی لێگرت و گوتی: پیاوێکی وەفادار نییە و دەمەقاڵێیەکی توند لە نێوانیاندا ڕوویدا..
٥- لەکۆتاییدا کاتێک ترامپ هەستی کرد لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا دەدۆڕێت و ئەمەش واتە دادگاییکردنی و دەستلەکارکێشانەوەی..... گەڕایەوە بۆ لای بە پارانەوە، چونەکە پێویستی بە (پشتیوانی ئەو و پشتیوانی لۆبی جوولەکە و پشتیوانی دارایی) بوو، ئەو و ئەوانیش مەرجەکانی خۆیان لەسەر ترامپ دانا کە بریتی بوون لە:
١- پشتیوانیکردنی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکاندا بەشێوەیەکی ئاشکرا و کرداریی.
٢- بەڵێندان بە ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران لەمجارەدا!
ترامپ بە هەردوو مەرجەکە ڕازی بوو.
* مەرجی یەکەمی ڕاگەیاند، کە پشتیوانی نەتانیاهۆ دەکات بۆ ئەوەی بباتەوە و هیچ سەرکردەیەک نییە ڕابەرایەتی ئیسرائیل بکات لەم کاتەدا جگە لە نەتانیاهۆ، ترامپ بەمشێوەیە گوتی.
* ترامپ و لۆبییە جوولەکەکان چوون و ڕکابەرە ئەوروپییەکانی پۆتینیان خستە ناو پشێوییەوە، کە لە فەرەنساوە دەستیپێکرد و دەوڵەتە ئەوروپییەکانی تری، وەک ئیتالیا و وڵاتانی تری گرتەوە، تاوەکو ئەوروپا لە قەیرانەکاندا نوقمبێت (لە سەروویانەوە ئەمنی و ئابووریی و گۆڕینی حکومەتەکان) و ڕووسیا لە پەستان و هەڕەشە ڕزگاری بێت!
❤2👍1
* مەرجی دووەم:- ترامپ بە ئاگاداری لۆبییە سەهیۆنییەکان چووە ناو ڕێککەوتنێک لەگەڵ پۆتین، تاوەکو لاڤرۆڤ دوا ئاگاداری بگەیەنێتە ئێران بۆ ڕاگەیاندنی خۆدەستبەرداربوون (تەسلیمبوون)، دواتر دوورکەوتنەوەی ڕووسیا لە ئێران، لە بەرامبەردا (پۆتین ئەو زەوییانەی ئۆکرانیا بەدەستدەهێنێت، کە دەستی بەسەردا گرتوون، لەگەڵ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر نەوت و قوفڵکردنەوە و کردنی هێڵەکانی (نۆرد ستریم ١) و (نۆرد ستریم ۲)ی ڕووسی بەرەو ئەڵمانیا و ئەوروپا و ڕوخاندنی سەرۆکی ئۆکرانیا زێلینسکی و هاتنی ڕژێمێکی نوێ بە چاودێری ئەمریکا، کە لەگەڵ ڕووسیادا سازش بکات.
٦- ناوچەکە بەرەو بوومەلەرزەیەکی زۆر گەورە دەچێت و ئەم بوومەلەرزەیە پاشکۆ و لێکەوتەی لایەنی دەبێت، کە دەوڵەتان و ڕژێمەکان دەهەژێنێت و هەندێک حکومەت دەڕوخێنێت، ئەم بوومەلەرزەیەش دەستپێکێک دەبێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەی ناوچەکە و لەدایکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ!

٧- پرسیارەکە لێرەدا دەمێنێتەوە: ئامادەکارییەکانی عێراق چیین بۆ ئەوەی لەم بوومەلەرزەیە و لێکەوتەکانی ڕزگاری بێت؟
- وەرگێڕان
❤1👍1🔥1
چی ڕوودەدات لە مۆسکۆ ؟

Khabat Kurda
21.102026

لە چەند ڕۆژی ڕابردو دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ئامادەین دیزڵ لە ڕوسیاوە هاوردە بکەین ! بەڵام کۆنگرێسی ئەو وڵاتە بە نەخێر ڕایانگرت . لە بەرامبەردا بە بڕیارێک هەندێ یاسا دەستکاری کرا و ڕێگا خۆشکرا بۆ کڕینی دیزڵەکەی مامە پۆتین .
لە بەرامبەردا زیلینسکی خۆی گیڤ کردەوە و بۆ شەوەکەی بە هەزار و ۷٥ دڕۆن کارگەکانی شاری سانپترسبۆرگی کردە ئامانج و ڕوسەکان توانیان ڕێگری تەنها ۱۸۹ دڕۆن بکەن .
تڕەمپ لە بەرامبەر ئەو لێدوانانەی زیلینسکی ڕایگەیاند کە کۆبونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجام دەدەین ، بە بێ زیلینسکی ( واتە کەسێکی تری دەست ڕۆیشتوی ئۆکرانی لە جیاتی زیلینسکی بەشداری دەکات ) بەوپێیەی پۆتین تەڵاقی خواردوە دەست نەخاتە ناو دەستی سەرۆکی ئۆکرانیا .

سێرگی لاڤیفرۆفی وەزیری دەرەوەی بە پەلە گەیشتە تاران و بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە مۆسکۆ . لە دوای ئەو ڕوداوە نێردەی دۆناڵد تڕەمپ ( ستیڤ ویتکۆڤ ) سەرەتا لە گەڵ زیلینسکی دەرکەوت و بۆ بەیانی گەیشتە کۆشکی کریملن لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا و لەگەڵ پۆتین تێر یەکتریان لە باوەش گرت .

لەو کاتەدا ناتانیاهۆ ڕایگەیاند کە بڕیار بوو بەرەبەیانی ۲٠ ی ئۆکتۆبەر هێرش بکەینە سەر ئێران ، بەڵام سەرۆکی ئەمەریکا ڕێگری لێکردین .
بڕوا بکەن یەکێ لەو خاڵانەی کە ئێران داوایکردوە ئەوەیە کە ( تکایە هیچی تر سەرکردەوە و بەرپرسە باڵاکانمان بە نیشانە مەگرن ) .

بەڵێ چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ئێمە ڕازین وەکو نیاز پاکیەک ، شەڕ لەو خاڵە سەربازیانەوە ڕابگرین کە ئێستا بە پێشەوەی بەرەکانی جەنگ دەناسرێن بە بێ هیچ مەرجێک ،
نێردەکەی دۆناڵد تڕەمپیش دوای تەواو بونی دیدارەکەی لە گەڵ پۆتین هەر گیڤەی سمێڵانی دەهات ، هەر چەندە سمێڵیشی نیە .

ئێستا تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی کەنیسەتی ئیسڕائیل و ڕکەبەرەکەی بنیامین ناتانیاهۆش دەستی لە کاندید بونەکەی کێشایەوە و بە پێی چوار ڕاپرسی گەورە کە لە ناو ئیسڕائیل ئەنجامدراوە ناتانیاهۆ بۆ چوار ساڵی تریش کورسیەکەی مسۆگەر کردوە .
ئەوەی کە ماوە تەنها ۱٠ ڕۆژی ترە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا و ئەگەر لەو ماوەیەدا دۆناڵد تڕەمپ بتوانێ بە ڕێککەوتنی هەر دوو دەوڵەتی ڕوس و ئۆکڕانیەکان ئەو شەڕە خوێناویە ڕابگرێ ، ئەوا چاوەڕێ دەکرێ ئەندامانی پارتی کۆماری سەر بە تڕەمپ زۆرینەی کورسیەکانی کۆنگرێس مسۆگەر بکەن و دوای ئەوە بێمنەتانە دەتوانن چیان بوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی بدەن و قوڕ بۆ زۆرێک لەو وڵاتانە بگرنەوە کە گوێ بۆ داخوازیەکانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل شل ناکەن .

______. _. _____
تێبینیەکی بچوک : هەر ئێستاش لە گەڵ ئامادە کردنی ئەو شیکاریەم ، ئەمەریکا تەواوی کارمەند و بەرپرس و خێزانە ئەمەریکیەکانی لە دەوڵەتانی کەنداو ئاگاردار کردۆتەوە هەر ئێستا ئەو وڵاتانە بە جێبهێڵن ، لە کاتێکدا دەیان فڕۆکەی ئیسڕائیلی بە سەرئاسمانی عێڕاقدا دەسوڕێنەوە و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری سیرکی ئێران دەبیسترێ.
❤1👍1