War News
2.41K subscribers
11K photos
7.11K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
نرخی نەوت 7 دۆلار دابەزی، دوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێک لەسەر ئەوەی ئەمریکا و ئێران دوای نێوەندگرییەکانی چەندی رۆژی رابردوو رێککەوتون لەسەر کۆتایی هێنان بە جەنگ.
🔥1
پێشنیازی نوێی پاکستان و قەتەر:

- ئێران قازانجی ئەو 6 ملیار دۆلارە وەردەگرێت کە لە بانکەکانی قەتەر سڕکراوە.

- لەبەرامبەردا ئێران رێگە بە سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دەدات سەردانێکی نهێنی بۆ بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات.

بەپێی ئەلعەرەبی جەدید، ئەمریکا و ئێران پێشنیازەکەیان بەلاوە پەسەندە.
🔥1
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم:

ئۆکرانیا هێزی بە درۆنەوە لە چەند وڵاتێکی ناوچەکەدا، لەوانەش هەرێمی كوردستانی عێراق جێگیر کردووە.

تاران جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە تەواوی ئاگاداری ئەم ئۆپەراسیۆنانەیە و هەڵسەنگاندن بۆ بژاردەی گونجاو دەکات بۆ وەڵامدانەوە.
🔥1🤬1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بۆ یەکەمجار، دیمەنی لێدان لە سووپای سعودییە لە ناوخۆی وڵاتەکە و سنوری یەمەن لەرێگەی درۆنەوە.
❤1🔥1
ترەمپ:

ئەوروپا دەبێت بە کردەوەکانیان بچنەوە، ئەگەرنا ئەوروپایەک نامێنێت.
تڕەمپ:

ڕووسیا مەکینەیەکی گەورەیە. بەردەوامن لە پێشڕەویکردن و وردکردنی بەربەستەکان، پارچە زەوییەکی زۆر گەورەیان داگیرکردووە.

ڕووسەکان سەرچاوەیەکی بێسنووریان لە مرۆڤ هەیە.
❤1
تڕەمپ:

ڕووسەکان نەتەوەیەکی گەورەن، بەڵام ئۆکرانییەکان وانین.

زیلینسکی دەبێت ویستی ئەوەی هەبێت ئەم جەنگە یەکلایی بکاتەوە، ئەگەر ویستی نەبێت پێم وایە شتێکی زۆر خراپ دەبێت.
❤1
تڕەمپ:

ئێمە شتی گەورەمان بەخشیوە بە ئۆکرانیا. هیچمان وەرنەگرتووەتەوە جگە لە دیزڵی گرانبەها.

هەندێک کەسی سڤیل لە شارۆچکەیەکدا کە کراوەتە ئامانج یان هەر شتێکی تر، بەڵام بە پلەی یەکەم سەربازەکان دەمرن.
❤1
تڕەمپ:

ئەوروپییەکان پارەیەکی زۆریان لە ئۆکرانیا خەرج کردووە و لە هاوکاریکردنی بێزاربوون.
❤1
وڵاتان هۆشداری بە هاوڵاتیەکانیان دەدەن کە لە فەڕەنسان.

بریارە لە 25ی مانگ هێلەگ زەردەکان بچنە پاڵ خۆپیشاندانی خوێندکاران، هەروەها لە 5ی مانگی داهاتوو فەرمانبەرانی حکومی و ئەهلی مانگرتن رابگەیەنن.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا " لاڤرۆڤ :

چیتر ڕۆژئاوا ناتوانێت بڕیاردەری سەرەکی بێت ، چونکە جیهان ڕێگەیەکی نوێی هەڵبژاردووە.
هەڵاوسانی گشتی لە بەریتانیا 0.4% تر بەرزبوەوە، گەیشتە 3.5%.
❤1👍1
زیاتر لە 30 سەربازی سعودیی لە جەنگی یەمەن کوژراون.
❤2🔥1
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردبووەوە کە ئۆکراینا یەکەی درۆن و چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە هەرێمی کوردستان جێگیرکردووە؛ باڵیۆزخانەی ئۆکراینا لە عێراق ئەو زانیارییانە بە "چەواشەکارییەکی بەئەنقەست" ناودەبات و دەڵێت: وڵاتەکەیان هیچ درۆن، یەکەیەکی درۆن یان کارمەندێکی پەیوەندیدار لە هەرێمی کوردستان یان لە هیچ شوێنێکی دیکەی عێراق جێگیر نەکردووە
🔥2❤1
ئێران خەریکە سەبری نامێنێ و هەڕەشەی دوا کارت دەکات !!

Khabat Kurda
21.10.2026

کورد گوتەنی تاران سەری ئاشەو قونی ماشە . بە کەرەکەی ناوێرێ و خەریکە پەلاماری کوتارنەکەی دەدات .!

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گەیشتە تاران و وەفدی دانوستکاری قەتەری ئێرانیان جێهێشت . وەزیرە ڕوسەکە ڕۆیشت و سوپا سالای پاکستان گەیشتنە تاران .!
لە کۆتایشدا خەریکە دەرگای نێوەندگیری دادەخرێ لە بەر کەللە ڕەقی سوپای پاسداران .
عێڕاقچی و هاکان فیدانیش لە بەغدا خەریکی پلانێکی گڵاو بوون بۆ نەمان و لاواز کردنی هەرێم ، لەولاشەوە ناتانیاهۆ نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز دەکاتەوە و هەر دوو هەرێمی باشور و ڕۆژئاڤای کوردوستانیشی لە سەر نەخشەکە زەق کردۆتەوە و تۆم باراکیش دەڵێ : ئەمەریکا نە خودایە و نە نێردەی خواشە بۆ ناوچەکە و با کەس پشتمان پێنەبەستێ و بۆ بەرژەوەندی و مانەوەتان خۆتان بگونجێنن و بەرگری لە خۆتان بکەن .

ئالسعود لە یەمەن کەوتونەتە ناو قوڕاوی حوسیەکانی سەر بە ئێران و بە هەڵڕشتنی پارەیەکی زۆر دەیانەوێ دەوڵەتە برسیەکانی ناوچەکە ، جاش ئاسا شەڕیان بۆ بکەن .

ئێران لە هەر دوو گەروەکەی هورمز و بابولمەندەب کارتەکانی خەریکە بە یەکجاری دەسوتێن و وەزیری خەزینەی ئەمەریکاش دەڵێ : بیست ڕۆژە یەک نەوتهەڵگریش نەگەیشتۆتە دورگەی خارک و یەک بەرمیل نەوتی ئێرانیشیان بار نەکردوە .

ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران ، بە بێ ئەوەی ناوی بەرپرسە ڕاسەقینەکەیان بهێنن ( لە ترسی تیرۆر کردنیان لە لایەن ئەمەریکا و ئیسڕائیل ) کەوتنەوە هەڕەشە کردن ، بەڵام چ هەڕەشەیەک :
* لە گەڵ بەغدا ڕێککەوتوین کە نابێ یەک پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات لە هەرێم بونیان هەبێ !
* زیاتر لە پەنجا فیرقەی سەربازی پیادەمان بە هەموو جۆرە چەکێکەوە گەیاندۆتە سەر سنورەکانمان لە گەڵ عێڕاق .
* ئۆکرانیا بە درێژایی سنورەکانمان لە گەڵ هەرێمی کوردوستان دار و دیواری ئەو ناوچانەی پڕ کردوە لە درۆنی خۆکوژ .
* ئامادەیی تەواومان هەیە هێڵەکانی پەیوەندی نیوەی جیهان بپچڕێنین ، ئەگەر ئەمەریکا و ئیسڕائیل دەست لە دوژمنکاریەکانیان دژی ئێران هەڵنەگرن .
* ڕێگە نادەین یەک مسقاڵە یۆرانیۆمە پیتێندراوەکانمان لە خاکی ئێران بچنە دەرەوە .
* یەک جوڵەی سەربازی دیکە دژمان ئەنجام بدرێ ، کێبڵەکانی پەیوەندی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەپچڕێنین

ئێستا حەقە لە ئێرانیەکان بپرسن :

* ئەرێ بۆ کۆگای چەک و تەقەمەنیەکانتان لە عێڕاق دەتەقێندرێنەوە ؟
*. ئەرێ بۆ وەکو پێشو موشەک و درۆن ئاراستەی بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل ناکەن ؟
* ئەرێ بۆ ئێستا بەرگری لە حیزبوڵا و میلیشاکانتان لە عێڕاق و حوسیەکانی یەمەن ناکەن .؟
* ئەرێ دوای یەک ساڵ هەر کوردی بەد بەختی بێ پشت و پەنا ماوە نیشتیمانەکەیان کاول بکەن و ئەنفالیان بکەن و لە سەر شەقامەکان هەڵیانواسن .؟

هەی لەعنەت لە خۆتان و لە حەوزە و عەمامەکەتان دات . کێ ڕێی لێگرتوون منداڵانی سغە ( بە کەرەکە ناوێرن خەریکە بە گژ کورتانەکەیدا دەچنەوە ) .
ئەگەر پیاون بڕۆن کابڵەکانی گەروی هورمز بتەقێننەوە ، خۆ ئەمەریکا و ئیسڕائیل لە بیانویەک دەگەڕێن کە سەربازێکیان بکوژرێ ، ئەوە باوکی موشەکەکانتان بۆ کەی هەڵگرتوە و ئەمەریکای پێ ڕاو ناکەن ؟ یان وەکو کابرای حیز کەی خەنجەرەکەتان لە کالان دەردەهێنن .؟
❤2🔥2
بە حوزنەوە خواحافیزیت
لێ ئەکەم و
بەجێی دێڵم ئەم تارانە
وەرە با تێر تەماشات کەم هەباس گیان
چونکە ئەمە دوا دیدارە

ئەزانم گۆڕ غەریب ئەبی
بۆیە ئاوا بەکوڵ ئەگری
لە هەر کوێ بم چاوەکانم
هەر بە یادی تۆوە ئەژیم

دوا دیداری ئێران و روسیە پێش روخانی دیکتاتوری تاران، 😚
👍3❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هاوڵاتیانی ئۆکرانی کە یاسای سەربازی زۆرەملێ دەیانگرێتەوە، 12 بۆ 16 هەزار دۆلار دەدەن بە قاچاخچی هەتا لەرێگەی مۆڵدۆڤاوە بەرەو وڵاتانی تری ئەوروپا هەڵبێن.
🔥2❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گۆڕانی دیمۆگرافیای پاریس لە ساڵی 1950 بۆ 2026. ئێستا 57% خەڵکی پاریس ڕەسەنن لەکاتێکدا لە ساڵی 1950 رێژەکە 99% بووە.
❤2🔥2
ماکرۆن:

قەدەغەی هاتووچۆ لە ژمارەیەک شاردا سەپێنراوە و ڕێگری دەکەین لە هەر کەسێک ئاژاوە دروست بکات.
🔥2❤1
پوتن:

پەیوەندییەکی تایبەت و متمانەپێکراومان لەگەڵ ئێران هەیە.

سبەی 40 هەزار تۆن سوتەمەنی دەگاتە ئەمریکا.

سەرۆک ترامپ گرنگییەکی تایبەت بە شەڕی ئۆکرانیا دەدات، زۆرتر بەهۆی پرسە مرۆییەکانەوەیە.
🔥1🤔1
وێنەی نوێی مانگە دەستکردەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ڕووسیا بە خێرایی بەردەوامە لە فراوانکردن و پەرەپێدانی بنکەی هەڵدانی درۆنی "تسۆمبۆلۆڤا" لە هەرێمی ئۆریۆل.

شەش ناوچەی نوێ بۆ هەڵدانی درۆن دروست کراون و ناوچەی تریش بۆ هەڵدان ئامادە دەکرێن. ئەم شوێنانە بۆ هەڵدانی درۆنە جێتەکانی جۆری جیران-4/5 و بەکاردەهێنرێن. جگە لەوەش، کارەکانی نۆژەنکردنەوە لەسەر کۆگاکانی هەڵگرتنی درۆن بەڕێوەدەچن کە لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکانی ئەم دواییەی ئۆکرانیاوە زیانیان پێگەیشتووە.

هەروەها پێگەی بەرگری لە نزیک سەکۆکانی هەڵدان دروست دەکرێن بۆ پاراستن لە دژی هێرشەکانی ئۆکرانیا و بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواوی بنکەکە بە تۆڕی دژە درۆن دادەپۆشرێت.
❤1🔥1