War News
2.4K subscribers
10.8K photos
7K videos
1 file
2.22K links
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Download Telegram
فرۆکەیەکی جەنگی ڕووسی چەند بۆمبێکی FAB ئاڕاستەی دوو پاس کرد لە کراماتۆرسک، بەپێی میدیای ئۆکرانیا 33 کەس کوژراون و 18 تر بریندارن.
🔥2❤1
لە هێرشێکی تری مووشەکی ڕووسی بۆ سەر باڵەخانەیەک لە هەرێمی چێرنێهیڤ، 22 هاوڵاتی ئۆکرانیا کوژراون و 55 تر بریندارن.
🔥4❤1
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا:

کاتێک هێرش دەکرێتە سەر وڵاتێک کە لایەنی ڕێککەوتنی مەککە بێت، تۆ بۆ بەرگریکردن لە پاڵی دەوەستیت، ئەمە ڕێککەوتنی هێرشکردن نییە.

ئێمە هێزی سەربازی نانێرین بۆ ناو خاکی وڵاتێکی تر بۆ ئەوەی لەوێ هێرش بکات.

لیژنە سەربازییەکانی (هاوپەیمانی مەککە) کار لەسەر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن چۆن بەشداری بکەن لە پاڵپشتیکردنی سعودیە لە دژی هێرشی حوسییەکان.
🔥2❤1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دیمەنی لێدان لە هەڵدەرێکی مووشەکی بالیستی حوسییەکان لە سەنعا.
❤1🔥1
فەرماندەی ئەرکە تایبەتەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لەگەڵ 300 چەکداری خۆیان رادەستی سووپای سودان کرد و داوای لێبوردنیان لە خەڵکی سودان کرد.

"ئیمارات و هێزەکەی وەزعیان باش نییە."
🔥2❤1
زیلینسکی:

ئەمریکا ناتوانێت سەرقاڵی دانوستانی ئابووری بێت لەگەڵ مۆسکۆ و لەلایەکی تریش بە ئێمە بڵێت لە بەستەڵەکی دیپلۆماسیداین.

ئابووری ڕووسیا گۆشەگیر بکەن، سزا بخەنە سەر چەکەکانیان، ستارلینکمان پێبدەن، لەماوەی چەند مانگێکدا پوتن ئامادە دەبێت بۆ دانوستان.

هاوکاریکردنی ئۆکرانیا هیچ تێچوویەکی بۆ ئەوان نییە، یارمەتیمان بدەن، هاوکاریمان بکەن بۆ پاراستنی ئاسمان و باڵادەستبوون بەسەر ئاسماندا.

نوێنەرانی چین کار لەسەر بەدیلێکی ستارلینک دەکەن، وە نزیکبوونەتەوە و دواتر دەیدەنە دەست ڕووسیا، ڕووسیا دەتوانێت ئەو باڵادەستییە بەدەستبهێنێت.
🔥3❤1
فرۆکەخانەی مەلیک خالید لە ڕیاز.
🔥2❤1
حوسییەکان زنجیرەیەک هێرشی مووشەکیان کردە سەر پاڵاوگە و فرۆکەخانەکانی سعودییە.
❤2🔥2
هێڵی ئینتەرنێت لەسەر شاری تەعز بڕاوە و بەم زووانە حوسییەکان هێرش دەکەنە سەری بەپێی سەرچاوە ئێرانییەکان.
❤2🔥2
ڕۆیتەرز:

لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر بنکەی مەلیک خالید لە ڕیاز، فرۆکەیەکی سعودیی تێکشکا.
❤2🔥2
بە ئامادەبوونی پارێزگاری حەسەکە، لە گۆڕەکانی ئاشتی ئاڵای سوریا هەڵکرا.
❤2🤣2🔥1
بن سەلمان بەنیازە شەقێکی تر لە بن زاید بدات...

سعودییە هەوڵەکانی دەست پێکردووە بۆ مافی وەرگرتنی ئەو S-400 تورکیا کە بریارە بۆ چوونەوە ناو پرۆگرامی فڕۆکەی F-35 بیدات بە ئیمارات.
❤2🔥2
ئەو فڕۆکەی لە هێرشەکەی حوسییەکاندا بۆ سەر فرۆکەخانەی مەلیک خالید تێکشکا.
🔥2❤1
کەناڵ 14 ئیسرائیل:

فەرماندە باڵاکانی سووپای پاسداران داوای هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا دەکەن لە سێ هەفتەی داهاتوودا و پێیان وایە تڕەمپ پێش هەڵبژاردنی نیوەی خول هێرش دەکات.
🔥3❤2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هێرشی ئێران بۆ سەر بارەگایی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لە هەولێر.
❤4🔥2
سبەی ئەمریکییەکان لە میامی لەگەڵ ئۆکرانییەکان کۆدەبنەوە، وەک دواین دەرفەتەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست پێش ئەو قەیرانە گەورەیەی چاوەڕوان دەکرێت لە زستان ڕوو لە شارەکانی ئۆکرانیا بکات.

نزیکەی 7 مانگە ڕووسیا کۆگایی مووشەکی خۆی کۆدەکاتەوە، بە فەرمانی پوتن سورۆڤیکین بووەتە بەرپرسی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر کیێڤی پایتەخت، لەگەڵ نزیک بوونەوەی زستان ڕاسپێردراوە بۆ لەناوبردنی 8 پردە گەورەکەی کیێڤ کە ئەمبەر و ئەوبەری ئۆکرانیا پێکەوە دەبەستنەوە. هەروەها دامەزراوەکانی وزە و وێستگەکانی کارەبا و میترۆ.

کۆگایی مووشەکی بەرگری ئۆکرانیا بەتاڵە و هەتا ئێستا ئەمریکا ئامادەنییە مووشەک بدات بە ئۆکرانیا یان رێگەی پێبدات لەناوخۆی وڵاتەکە بەرهەمی بهێنێت. شارەوانی کیێڤ داوای لەخەڵکی کیێڤ کردووە کە لەناوچەکانی تر کەسوکاریان هەیە شارەکە جێبهێڵن.
🔥3❤2
ئۆکرانیا چەندین یەکەی سووپای لە هەرێمی خارکیڤەوە گواستۆتەوە بۆ هەرێمی دۆنێتسک، بە ئامانجی بەشداری لەو هێرشە هەڵگەراوەی لەبەرەی لایمان هەیە و هەروەها بەرگریکردن لە کراماتۆرسک و سلۆڤیانسک.
❤3🔥2
سێ داواکاری سەرەکی زیلینسکی لە ئەمریکا:

- رێگەدان بەبەکارهێنانی ستارلینک بۆ لێدان لە قوڵایی خاکی ڕووسیا. (ئیلۆن مەسک ڕەزامەندە، تڕەمپ ڕێگرە).

- پێدانی 300 مووشەکی بەرگری پاتریۆت بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان لە زستان. (تڕەمپ و وەزارەتی جەنگی ئەمریکا رێگرن).

- سەپاندنی سزای قورس بەسەر ڕووسیا و کۆمپانیا گەورەکانی وڵاتەکە. (تڕەمپ ڕێگرە).
❤3🔥2🤣1