سووپای ئەریتریا چووەتە ناو خاکی ئەسیوپیاوە و هەردوو وڵات سەرقاڵی کۆکردنەوەی هێزن لە سنوور. هۆشداری لە هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ دەدرێت لە ئەفریقا.
❤2🔥1
وەزارەتی پێشمەرگە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2026 ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتەکە دەکەن. وەزارەتەکە ڕایگەیاند هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە و هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە دەستیان.
❤2🔥1
ڕۆیتەرز:
سوریا بیر لەوە دەکاتەوە هاوکاری سەربازی سعودیە بکات لە نێوان پەرەسەندنی شەڕ دژی حوسییەکان.
سعودییە داوای کردووە کە سووریا هێز بۆ شەڕی حوسییەکان ئامادە بکات.
سەرۆککۆماری سوریا لە سەردانەکەیدا بۆ ڕیاز باسی لە ئەگەری پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بۆ سعودییە کردووە.

🤬3❤1🔥1
لەدوای 220 رۆژ لە دەستپێکی جەنگی ئێران، تێپەڕبوونی نەوت لە گەرووی هورمز گەشتووەتە هەمان ئاستی پێش جەنگ، بەڵام بەهۆی کرێی بەرزی گواستنەوە، زیانی پاڵاوگەکان و توانای کەمیان بۆ پاڵاوتن، نەبوونی دڵنیای لە تێپەڕینی کەشتیە نەوتییەکان لە گەرووی هورمز پێشبینی ناکرێت نرخی نەوت بە خێرایی بگەڕێتەوە پێش نرخی جەنگ.
🔥4❤1
War News
ڕۆیتەرز: سوریا بیر لەوە دەکاتەوە هاوکاری سەربازی سعودیە بکات لە نێوان پەرەسەندنی شەڕ دژی حوسییەکان. سعودییە داوای کردووە کە سووریا هێز بۆ شەڕی حوسییەکان ئامادە بکات. سەرۆککۆماری سوریا لە سەردانەکەیدا بۆ ڕیاز باسی لە ئەگەری پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بۆ…
ئەکسیۆس:
ئەگەر هەیە سووریا 10 بۆ 20 هەزار چەکدار ڕەوانەی یەمەن بکات.

🤬4❤1🔥1
War News
ئەکسیۆس: ئەگەر هەیە سووریا 10 بۆ 20 هەزار چەکدار ڕەوانەی یەمەن بکات.
ئەگەر سوریا هێز بنێرێت:
- بەدڵی ئیسرائیلە، کۆمەڵێک توندڕەو لەنزیک سنورەکانی نامێنن و خۆشی لەولاوە لەشکرکێشی زیاتر ئەکات لە باشووری سوریا، لە یەمەنیش لە حوسی ئەدرێ کە هەر دوژمنی ئەون.
- جۆلانی لەوانەیە ئەو چەکدارانە بنێرێت کە بەدڵی نین و ناکۆکن لەگەڵیدا وەک بیانییەکان.
- حزبوڵا و میلیشیاکانی عێراق لەگەڵ مقاومەی سوریا بۆ یارمەتیدانی حوسییەکان لەوانەیە دەست بە چالاکی بکەن لەناو سووریادا یان هێرش لەرێگەی درۆن و مووشەک، وە بۆشایی دروست ببێت و رێگە بۆ داعشیش خۆش بکات.
- بۆ کوردیش هەر باشە ئەگەر لیوا کوردەکان نەنێرن، لانی کەم سووریا سەرقاڵ دەبێت بە بەرەیەکی ترەوە.

❤3🤬2🔥1
حەوتی ئۆکتۆبەر ، سەرەتای نەمانی خەونی فەڵەستینیەکان .!
Khabat Kurda
07.10.2026
دوور نیە زۆر کەس بڕوا بە ناونیشانی بابەتەکەم نەکەن و تێبگەن کە من بە شان و باڵی ئیسڕائیلدا هەڵدەدەم ، بەڵام حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ۲٠۲۳ سەرەتایەکە بۆ گۆڕانکاری گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش .
بە گشتی ئێستا گەلانی ناوچەکە لە ناوەڕاستی ئەو گۆڕانکاریانە دایە .
دوای سێ ساڵ ئیسڕائیل بووە بە دێوە زمەیەک لە ناوچەکە و هیچ دەوڵەتێک نەماوە جوجکە ترسێنی نەکردبێ .
هەر چەندە لە ڕوی ئابوریەوە گۆڕانکاریەکە خێرا ترە و زەق تر دەبیندرێ و هەستی پێدەکرێ ، بەڵام لە ڕووی شەڕ و گۆڕانکاری سەر زەوی تا ڕاددەیەک کەممان بینیوە و زۆری ماوە و کێشە و شەڕ و ئاڵۆزی زیاتریش چاوەڕوان دەکرێ بە چاوی خۆمان ببینین . لە هەموشیان گرنگتر هێنانە پێشەوەی خەونی دەوڵەتی ئیسڕائیلی گەورەیە .
بە پێی داتاکان بێ تا ئەمڕۆ سوپای ئیسڕائیل لە تۆڵەی کوژرانی هەر جولەکەیەک زیاتر لە ( ۷۱ ) عەڕەبی فەڵەستینی کوشتوە و لە تۆڵەی ڕوخان و سوتانی هەر خانویەکی جولەکەکانی نزیک لە کەرتی غەززە ، هەزاران خانو و باڵەخانەی لە ناو هەر دوو کەرتەکەی فەڵەستیندا تەقاندۆتەوە .
ئێستا سوپای ئیسڕائیل لەو چەکدارانە دەگەڕێ کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا بە چەکەوە دیوارە تەلبەندەکانیان بڕی و ئاودیوی خاکی ئیسڕائیل بوون و جولەکەکانیان فڕاند و زۆرێکیشیان کوشت و لە تۆڵەی ئەو کارەساتە سوپای ئیسڕائیل کون بە کون دەگەڕێ و ڕۆژانە چەندانیان دەکوژێ بە تایبەتیش بەرپرسەکانیان .
لە دەرەوەی خاکەکەشی لە ڕوی سەربازیەوە ئاسمانی ناوچەکەی کۆنتڕۆڵ کردوە و كێی بوێ ڕوحی دەکێشێ و نمونەش زۆرن .
تاکە دەوڵەتیش کە تا ئێستا هەڕەشە لەو دەوڵەتە دەکات و هیچ بەرکەوتەیەکی سەربازی ڕاستەوخۆشی لە گەڵ ئیسڕائیل نەبووە ، تورکیایە ، بەڵام ئیسڕائیل توانیویەتی هەناسە سواری بکات و بۆ هەر جوڵەیەکی سیاسی و سەربازی تورک لە ناوچەکە کاردانەوەیەکی بەهێزی هەیە .
تا ئێستا نازاندرێ کە ئایا كەی دەوڵەتی شیعە گەرایی ئێران دەڕوخێندرێ ، بەڵام لە ڕوی دەرونی و ئابوریەوە بە تەواوەتی لە پەلوپۆ خراوە و خەریکە بە یەکجاری دەیخنکێنن .
ئەوەی گرنگە لە ئێستادا هاوپەیمانی مەککەیە کە لە نێوانی سێ لە بەهێزترین دەوڵەتەکانی ناوچەکە پێکهێندرا کە سعودیە و تورکیا و پاکستانن و خەریکە لە ناو قوڕاوی یەمەن ڕۆژ دوای ڕۆژ لاوازیان دەکەن . هەموو چاوەکانیش لە سەر سوپای تورکیایە کە کەی دەگەنە ناو خاکی یەمەن .
پێدەچێ ئێران لەو نزیکانە بە یەکجاری دەستبەردای کلکەکانی ببێ وەکو چۆن لە سوریا و لوبنان بێدەنگ کرا خەریکە لە عێڕاق و یەمەنیش بە یەکجاری بێدەنگ بکرێ .بۆ نمونە میلیشیا شیعەکانی ئێران لە عێڕاق تەنها لە بەر ئەوەی دڵخۆشی خۆیان بە چونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێڕاق دەربڕی و وەکو تەحەدایەک بێڕێزیان بە ئاڵای ئەمەریکا و ئیسڕائیل کرد ، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە بە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی جەرفولسەخەڕ بێدەنگیان کردن ، ئێستا بۆ پاڵپشتی حوسیەکانی یەمەنیش ئێران وا بێدەنگ کراوە ناوێرێ بە دڕۆنێکیش پاڵپشتی خۆی بۆ حوسیەکانی یەمەن دەرببڕێ .
بەڵێ دوای تەنها ۲٠ ڕۆژی تر بڕیارە هەڵبژاردنی ئەندامانی کەنیسەتی ئیسڕائیلی ئەنجام بدرێ و بە پێی ڕاپرسیەکان ترس هەیە کە ناتانیاهۆ و حیزبە ڕاستڕەوەکەی لیکۆد دەستکەوتی مانەوەیان لە سەر دەسەڵات لاواز بێ ، بەڵام ئەگەر لە ٤۸ کاتژمێری پێش هەڵبژاردنەکان کەش و ئارامیەک باڵ بە سەر ئیسڕائیلدا نەکێشێ زەحمەتە ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێ و بۆ کاتێکی نادیار دوا بخرێ ، بۆیە من چاوەڕێ دەکەم کە لە ماوەی ئەوەی ۲٠ ڕۆژەدا گۆڕانکاریەک ڕوبدا و بە دوریشی نازانم کە موشەک و دڕۆنەکانی ئێران بگەنەوە ئیسڕائیل و ئەو دۆخە ئارامیەی کە لەو وڵاتەدایە لە ئێستادا تێکبچێ و هەڵبژاردنەکان بۆ کاتێکی نادیار پاشەکشەی پێبکرێ و ئەنجام نەدرێ ، ئەگەر بزانن سەرکەوتن بە دەست ناهێنن .

هێزەکانی ئەریتريا بینراون کە بە شاری ئادیگراتی ئەسیوپیا 25 کیلۆمەتر دوور لە سنوور تێدەپەڕیون. سەربازەکان لە دەروازەی زێلامبێساوە پەڕیونەتەوە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئەسیوپیا لە ناوچەی گودا هێرشی کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان.
هەفتەی ڕابردوو ئەسیوپیا و ئەریتريا پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوانیان پچڕاندووە، ئەمریکا داوای لە هەردوولا کردووە دان بەخۆیاندا بگرن و هۆشداریی داوە کە دروستبوونی ململانێ هەماهەنگییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەردوو وڵاتدا دەخاتە مەترسییەوە.

❤1🔥1
دەست بەسەرداگرتنی کۆگایەکی گەورەی یاخیبوان لەلایەن سووپای ئەسیوپیاوە، لەوانە:
- تەقەمەنی ڕێنیشاندەری لێزەری GB-25 چینی.
- بۆمبی Mk-82 ئەمریکی.
- بۆمبی FAB ڕووسی.
- مووشەکی ئاسمان بۆ ئاسمانی R-60M/R-73.
- فرۆکەی بێفرۆکەوانی موهاجیر-6 ئێرانی.

ئاکسیۆس دەڵێت پێنتاگۆن سێنتکۆمی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەکاری بۆ لێدان لە ئێران بکات .
❤1🔥1
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز:
فرۆکە جەنگییەکانی پاکستان بەشدارییان لە بۆردوومانکردنی حوسییەکان کردووە لە یەمەن.

🔥2❤1
بەپێی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، پوتن بریاریداوە سێرگی سورۆڤیکین جەنەڕاڵی دیاری سوپای ڕووسیا و فەرماندەی پێشووی هێزەکانی ئاسمانی و فەرماندەی گشتی سووپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا بگەڕێنێتەوە و دەسەڵاتێکی فراوانی پێبدات.
سورۆڤیکین لە ساڵی 2017 فەرماندەیی هێزەکانی ڕووسیای لە سوریا گرتە دەست. لەوێ بەهۆی بەکارهێنانی تاکتیکی زۆر توند و بۆردومانی چڕی شارەکان و کردنە ئامانجی ژێرخانە مەدەنییەکان، ناوبانگێکی زۆری لە بێبەزەیی سەربازیدا پەیدا کرد. لە تشرینی یەکەمی 2022، پوتن کردیە فەرماندەی گشتی تەواوی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا. لە سەردەمی ئەو زنجیرەیەک هێڵی بەرگریی بەهێزی ناسراو بە "هێڵی سورۆڤیکین" دروستکرا کە رێگری لە هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا کرد. دوای یاخیبوونی چەکدارانی ڤاگنەر لە حوزەیرانی 2023، سورۆڤیکین لە بەرچاو نەما و دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە دەستبەسەر کرابێت یان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت بەهۆی ئاگاداربوونی لە یاخیبوونەکە. لە ئابی 2023 بە فەرمی لە پۆستی فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان دوورخرایەوە و دواتر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرا و وەک ڕاوێژکاری سەربازیی ڕووسیا لە وڵاتانی ئەفریقا کاری دەکرد.